یەکی ئایار ڕۆژی خەبات و تێکۆشانی کرێکارانە بۆ لەدەستگرتنی کۆمەڵگا!

2011/04/28 at 10:48 PM Leave a comment

یه‌کی ئایار، ڕۆژی یه‌کێتی وهاوپشتی جیهانی چینی کرێکاره‌ به‌دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری وڕاگه‌یاندنی خواسته‌کانیانە، ڕۆژی هێنانه‌ مه‌یدانی ڕیزی یه‌کگرتوو و ڕێکخراوی چینایه‌تی کرێکارانه‌ بۆ هه‌ڵپێچانی سیسته‌می کاری به‌کرێ و سه‌ره‌و ژێرکردنی سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵات و نیزامی چه‌وسێنه‌رانەی سه‌رمایه. نیزامێک که‌له‌سه‌ر بنه‌مای سته‌م وچه‌وساندنه‌وه‌ وسه‌رکوت وجه‌نگ وبێکاری وهه‌ژاری وهه‌ڵاواردنی ئینسانه‌کان دامه‌زراوه‌.
له‌یه‌ک ساڵی ڕابردوودا، چینی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری له‌ئه‌وروپا وئه‌مریکا، بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانی ئابوری، ‌فراوانترین هێرش وپه‌لاماریان، بۆسه‌ر ئاستی ژیان وگوزه‌رانی کرێکاران وخه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت به‌ڕێخست وسیاسه‌تی بێکارسازی ولێگرتنه‌وه‌ی ئابوری وهێنانه ‌خواره‌وه‌ی کرێ وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بیمه ‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان، وه‌ک سیاسه‌تێک بۆهه‌ستانه‌وه‌ی باری داڕوخاوی بانکه‌کانیان گرته‌به‌ر وملیاردها دۆلاریان له‌سه‌ر حسابی داسه‌پاندنی هه‌ژاری ونه‌داری زیاتر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، ڕژانده‌ گیرفانی سه‌رمایاداران وخاوه‌ن بانکه‌کانه‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ر‌دا، ساڵی ڕابردوو هاوکات ساڵی هاتنه‌مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندانی ملێونی کرێکاران وبێبه‌شانی کۆمه‌ڵگابووه‌ له‌وڵاتانی فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو یۆنان وپورتوگال، ساڵی ڕا‌په‌ڕین وشۆڕشه‌کانی کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشانی تونس ومیسر ویه‌مه‌ن وسوریاو عێراق بووه‌ له‌دژی بێکاری وهه‌ژاری وگه‌نده‌ڵی وسه‌رکوت ونا‌به‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی. سه‌ره‌نجام ساڵی ڕابردوو ساڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیراده‌و ئۆمێدی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ ومه‌حرومی کومه‌ڵگابووه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌مایه‌داری وهێنانه‌کایه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد ویه‌کسان.

له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م خه‌بات وناڕه‌زایه‌تیه‌ جیهانیه‌ی کرێکاران وئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ شۆڕشگێڕیه‌ی ناوچه‌که‌‌دا‌، هاوکات له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ڵشتێکی چینایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی که‌له‌نێوان ژیان وبژێوی کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان وچینی سه‌رمایەدارو حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌کانیدا پێکهاتووه‌، کۆمه‌ڵگای کوردستان پێی نایه‌‌ ده‌ورانێکی فراوانی ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌ وڕاوه‌ستانه‌وه‌ به‌دژی گه‌نده‌ڵی وبێمافی وئه‌م جیاکاریه‌ چینایه‌تیه‌ی کرده‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی بۆرژوازی کورد وپێکهێنانی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی. ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش ڕاسته‌وخۆ چینی کرێکاری کوردستانی بانگه‌وازکردووه‌ بۆ به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی. یه‌کی ئایار ڕۆژی هەوڵدانە‌ بۆ ‌زامنکردنی پێداویستیه‌کانی ئه‌م شۆڕشه‌و بردنەسەرەوەی ئامادەییەکانی چینی کرێکاری کوردستان.‌

کرێکاران وکۆمه‌ڵانی به‌شمه‌ینه‌ت!

حزبه‌ بۆرژوا ناسیونالیسته‌کانی کورد وحکومه‌ت وپه‌رلمانه‌که‌یان له‌٢٠ساڵی ڕابردوودا نموونه‌یه‌کیان له‌ده‌سه‌ڵات وفه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا به‌زۆری چه‌ک وخورافه‌ی کوردایه‌تی داسه‌پاندووه‌‌، که‌جگه‌له‌ چه‌وسانه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری کریکاران و وده‌رد ومه‌ینه‌تی وبێمافی زیاتری زه‌حمه‌تکێشان، شتێکی تری به‌دواوه‌ نه‌بووه‌. کرێی که‌م وسه‌عاتکاری زۆر، بێکاری وهه‌ژاری وگرانی، تا نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وزه‌مانه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وبێخانه‌ولا‌نه‌یی، ناچارکردنی لاوان به‌کاری مووه‌قه‌ت وقۆنته‌راتی وبه‌ڕه‌سمی نه‌نا‌سینی ئازادی مانگرتن وڕێکخراوبون، ئه‌مانه‌ له‌پاڵ گه‌نده‌ڵی وبه‌تالان بردنی داهاتی خه‌ڵک وزاڵکردنی کۆنه‌په‌رستی سیاسی وکوشتنی ژنان وپه‌ره‌دان به‌فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری وسه‌رکوتی ئازادیه‌کان وداسه‌پاندنی فه‌زای شه‌ڕو نائارامی وده‌یان نه‌هامه‌تی تری کردۆته‌‌ به‌شێکی سه‌ره‌کی ژیانی ڕۆژانەی‌ زۆرینه‌ی زۆری هاوڵاتیان. بۆرژوازی کوردو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کەبه‌ته‌مه‌نی خۆی یاسایه‌کی کاری بۆ کریکاران نه‌بووه،‌ هێزی کاری مفتوهه‌رزانی کرێکارانی خستۆته‌ به‌رده‌م سه‌رمایه‌داران وخاوه‌ن کۆمپانیاو ده‌وڵه‌مەندانێک تابێڕه‌حمانه‌ سه‌رمایه‌ی خۆیان وژیانی فیرعه‌ونانه‌یان، له‌سه‌ر ڕه‌نج وخوێنی کرێکارانی کوردستان، پێ که‌ڵه‌که‌و سازبده‌ن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆرژوازی کورد له‌ڕۆژی ١٧ی شوباتی ئه‌مساڵدا که‌وته‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵک وداوا ڕه‌واکانیه‌وه‌ وبه‌ڕۆشنی جه‌وهه‌ری دژی خه‌ڵکی ودژی ئازادی خۆی سه‌لمانده‌وه‌ ونیشانیدا که‌ئاماده‌یه‌ بۆڕاگرتنی بنه‌ماکانی سته‌م وچه‌وسانه‌وه‌ وبازاری سه‌رمایه‌داران وخاوه‌ن کۆمپانیاکان، سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگا له‌خوێنی لاوان وئازادیخوازان وکرێکاران هه‌ڵکێشێ. له‌شکرکێشی بۆسه‌ر شارەکانی کوردستان وده‌سبردن بۆ گرتن و ڕاونان وسازدانی گروپی مافیای چه‌کدار به‌دژی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، ئه‌و ڕاستیه‌ی ده‌رخست که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته،‌ چاکسازی هه‌ڵناگرێ وده‌بێ به‌خه‌باتی یه‌کگرتوانه‌ی کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان سه‌رتاپای له‌گۆڕ بنرێ، کارنامه‌ی ئه‌م ٢ مانگه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا، دیسانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ که‌هه‌رجۆره‌ باشبوونێکی ژیانی کرێکاران وزحمه‌تکێشان و وه‌دیهاتنی ئازادیه‌کان به‌کۆتاییهێنان به‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ گرێی خواردووه‌.. یه‌کی ئایار ئه‌و په‌یامه‌ به‌کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌دات که‌بۆ نه‌جاتدانی کۆمه‌ڵگا له‌به‌ڵاو شه‌ڕو سته‌م وچه‌وسانه‌وه‌ی بۆرژوازی کوردو ده‌سه‌ڵاته‌ میلیشیاییه‌که‌ی ده‌بێ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ شۆڕشگێرانه‌یه‌ی ئێستای کوردستان وناوچه‌که‌دا بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و به‌کرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئەلته‌رناتیڤی سۆسیالیستی خۆیان بڕوانن.

 

هاوڕێیانی کرێکار!

سه‌رمه‌یه‌داران و سیسته‌مه‌که‌ی ژیانی ئێستاو داهاتووی خۆمان ونه‌وه‌کانمانی له‌دووڕیانی “یا سۆسیالیزم، یابه‌ربه‌ریه‌ت”دا ڕاگرتووه‌و ڕێگای سێهه‌می له‌به‌رده‌مماندا نه‌‌هێشتۆته‌وه‌. سه‌رمایه‌داری وهه‌موو به‌شه‌کانی بۆرژوازی به‌حزبه ‌ده‌سه‌ڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنه‌کانیانه‌وه‌، ئیمتحانی خۆیان داوه‌، سیسته‌می په‌رله‌مانی ودیموکراتی و سیناریۆی ده‌نگدانیان، حکومه‌تی ‌حزبی بنکه‌فراوان و ئیئتیلافی حزبه‌کانیان، هه‌ڵبژاردنی پێشوەخت وسه‌روه‌ختیان، ته‌نانه‌ت حکومه‌ته‌کانیان ئه‌گه‌ر قه‌ومی بێت یان دیموکراتی، ئیسلامی بێت یان ته‌کنۆکرات.. هیچ کارنامه‌یه‌کی تریان له‌ده‌ستوردا نه‌بووه‌ ونییه‌‌، جگه‌له‌وه‌ی که ‌کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر دابه‌شبوونی چینی هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند وچه‌وسانه‌وه‌ی کاری به‌کرێ وسه‌کوت و هه‌ڵاواردنی ئینسانه‌کان ڕابگرن وسه‌ره‌نجام به‌ربه‌ریه‌ت وئینسانکوژی بکه‌نه‌ نسیبی ئێمه‌ کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان. که‌وایه‌ ته‌نها ڕێگایه‌ک که‌ له‌به‌ردم دایه‌، ڕێگای شۆرش وخه‌باتی یه‌کگرتووانه‌و هوشیارانه‌ی چینی کرێکارو خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ته‌ بۆ له‌ده‌ستگرتنی کۆمه‌ڵگا، ڕیگای به‌کرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئازادی و یه‌کسانی وحکومه‌تی کرێکاری وسۆسیالیستیه‌. یه‌کی ئایار ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌ وڕیزی شۆڕشی کرێکارییه‌ له‌ته‌واوی سیاسه‌ت وئامانجی حزبه‌ ڕه‌نگاو ره‌نگاکانی چینی بۆرژوازی کورد، به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیه‌وه‌، ڕۆژی هه‌وڵوتێکۆشانه‌ بۆ یه‌کگرتووکردن وڕێکخراوبوونی کرێکاران وکۆبوونه‌وەیانه‌ له‌ژێر ئاڵاو سیاسه‌ته‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا. هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکاری کوردستان وقه‌یرانێکی سیاسی و ئابووری که‌به‌ربینی بۆرژوازی کوردو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی گرتووه‌، له‌مێژه‌ زه‌مینه‌ بابه‌تیه‌کانی شۆرشی کۆمه‌ڵایه‌تی کرێکارانی ئاماده‌و پوخته‌ کردووه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ ئاماده‌یی چینی کرێکارو به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی سیاسه‌تی کۆمۆنیستیه‌. زاڵبون به‌سه‌ر په‌رشوبڵاوی ڕیزه‌کانی کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان وکۆتاییهێنان به‌سه‌ر چه‌ند ده‌سته‌یی ئه‌م چینه‌ به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ وئاین وڕه‌گه‌زه‌وه‌، هاوکات هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتوویی وڕێکخراوبونی کرێکاران وحزبیه‌ت پێدانیان، یه‌کێک له‌پێداویستیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماده‌ییه‌کانی چینی کرێکاره‌ بۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی. ده‌با یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵ بکه‌یه‌نه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ یه‌کیه‌تی وڕێکخراوبوونی کریکاران وکۆبونه‌وه‌ له‌ده‌وری حزبی چینایه‌تی خۆمان، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.

 

بژی ئایار!   بژی خه‌باتی کرێکاران وکۆمۆنیسته‌کان بۆ له‌ده‌ستگرتنی کۆمه‌ڵگا!

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٥/٤/٢٠١١

www.hkkurdistan.org

hkkurdistan@yahoo.com

Entry filed under: یه کی ئایاری, حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. Tags: .

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ناسك قادره‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌ خـــــــودا بـــــــۆ لـــــــە ئـــــــاســـــــمانـــــــە؟

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: