خـــــــودا بـــــــۆ لـــــــە ئـــــــاســـــــمانـــــــە؟

2011/04/28 at 11:05 PM Leave a comment

عوسمان مەلا:وڵام دانەوە بەم پرسیارە کە (خودا بۆ لە ئاسمانە؟) دەتوانێ هەم یارمەتیمان بدا بۆ ناسینی خودا و هەم دەتوانێ دەێان پرسیاری دیکەی لەم چەشنە بە دوای خۆیدا بهێنێ وەک، بۆچی خودای دروست کەری ئینسانەکان خۆی ناناسێنێت بە مەخلوقاتی خۆی؟ بۆ دەبێ ئینسانەکان هەوڵ بدەن خودا بناسن؟ دەڵێن خودا نابینری و هێچ ناخوات و لە هیچ شوێنێک نیە و لە هەمو شوێنێک هەێە، بەڵام کاتێک کە نابینرێ، باشە چۆن بناسرێ؟

دیارە باس و بەسەرهاتی خودا و رەفز و ناسینی، پێشینەێەکی دور و درێژی هەێە. ئەم پێشینەێە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمانە هەرە کۆن و دێرینەکان. ئەم باسە دەگەرێتەوە بۆ ئەو دەمانەی کە مرۆڤ، ئەم بونەوەرە ٢ لاقە، بە هۆی ترس و نەزانیەوە ئالودە و گرفتاری کۆمەڵیک باوەر بو، یان کرا. ئەم باوەرانە لە دایک و باوک پەرەستیەوە دەستی پێکرد. مرۆڤ هەرچی زیاتر لە دیاردەکانی سروشت تێدەگەشت، یەک لە دوای یەک شیوەی خوداکانی دەگۆری، تا گەیشتە توتم و بوت پەرەستی و پرسینی خودایانی جۆراوجۆری دەستکردی خۆی. بە گەشەی باری فکری و ناسینی بەرەبەرەی تواناییەکانی خۆی و دیاردە سروشتیەکان، مرۆڤ خوداکانی یەک لە دوای یەک وەلانا، تا گەیشتە پرسینی “یەک خودایی”. بەم شیوەێە خودا سازی لە سەر زەوی کارامەیی و نرخی خۆی لەدەستدا و ئەم جارە خودای تاکیان دروست کرد و ناردیانە ئاسمان. خودای ئاسمانیش بە هۆی بەرەکەتی گەشەی فکر و دەستکەوتە زانستیەکان، زانستی کەون ناسی و بیولوژی و تکنولوژیا و جەو ناسی و هتا دایی، بە زیاتر خۆ ناسی و ناسینی هۆکارە سروشتی و کۆمەڵاێەتیەکان، لە حاڵی ئێکسپایەر بون داێە. ئەم خوداێەش خەریکە بە دەرد و چارە نوسی خوداکانی دیکە دەچێ.
مرۆڤەکان بە گشتی و بەتایبەتی چینە چەوسێنەرەکان، تاوانی زۆربەی هەرە زۆری بەدبەختی و نەهامەتی و بەش مەینەتیەکانی، خستوەتە ئەستۆی خودا کە بارەگاکەی لە ئاسمانە. باور بە بونی خوداێەک لە ئاسمان کە ئەم شەڕ و خێرەی دابەش کردبێ، هەژاری و دەوڵەمەندی، باڵا دەستی و بندەستی، شەر و کۆشتار، دەسەڵاتی گەندەڵ و دیکتاتۆری بە ئیرادەی ئەو بێت و بۆ تاقی کردنەوەی مەخلوقاتی خۆی بێت، لەگەڵ مەنتقی عەقل و دەستکەوتە زانستیەکانی ئەمرۆی بەشەر دەربارەی سروشت ناتەباێە. هۆکاری ئەم باوەرە پوچ و خۆرافیانە دەگەرێتەوە بۆ تێنەگەیشتنی بەشیکی زۆری خەڵک لە چەمکی خودا و بەسەرهاتی سەرهەڵدان و دروست کردنی خوداکان.
ناسین و تێگەیشتنی زۆربەی خەڵک لە خودا، لە چوارچیوەی هەمان پێناسە داێە کە پێغەمبەرەکان بە پێی زانیاری و بەرژەوەندی سەردەمانی خۆێان باسیان کردوە و ناساندویانە. بەڵام ئینسانی ئەم سەردەمە بە هۆی دەستکەوتە زانستیەکان و ناسینی یاساکانی سروشت، بیر و باوری گوراوە و یان لە حاڵی گۆرانداێە. بۆچونی ئینسانی خوێندەواری ئەمرۆ لە سەر خودا و مەسەلەی خوڵقاندن، بە ڕێگای پشت بە زانست و لێکۆڵینەوەدا تێدەپەرێ. لێکدانەوە و تێڕوانینی بەشەری ئەمرۆ دەربارەی خودا، نەک هەر لەگەڵ سەردەمانی کۆن جیاوازە، بەڵکو دژ بە یەکترن. بۆچونی کۆن لە روی ترس و گومان و وەهمەوە بو، بەڵام ئەمرۆ بە ناسینی دیاردەکانی سروشت و مکانیزمەکانی جموجوڵی کەون بە ئامێر و ئامرازی زانستی دەسەلمێندرێ. لێرەدا ئاماژە کردن بە پێوەندیی نێوان “خودا و ئینسان” دەتوانی یارمەتیمان بکا بۆ تێگەشتنی واقێع بینانە و هەستیار لە راستیەکان.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی خوداکان و خودا پەرەستیدا، جێگا و شوێنی خوداکان لە ناو خەڵکدا بو. خوداکان دەبینران و تێکەڵاوی خەڵکی خۆێان بون. خوداکان لە شادی و خۆشی، لە شەڕ و خێری خەڵکدا بەشدار بون. زۆر جاران خوداکان لەگەل پەیرەوانیاندا دەچونە سەفەر. تەنانەت جاروبار گەرۆکەکان و بازرگانەکان و رێبەرانی دینی خوداکانی خۆێان دەبرد بۆ وڵاتان و لای خێل و هۆزەکانی دیکە و دەێان گەیاندنە پلەی خودایی ئەوانیش. نمونەی ناسروی ئەم خوداێانە “میترا” خودای ئایینی مێهر.
کاتێک کە مەسەلەی فرە خودایی کێشەی لێ پەیدا بو و بوە هۆی یاخی بون و سەر لێشیواوی و سەرهەلدانی ناخۆشی لە نێوان پەیرەوانی خوداکاندا، بە جۆریک کە هەرکەسە و خودای خۆی پێ خودا بو، وە خوداکان دەکەوتنە بەر سوکاێەتیی بەرانبەر، یان خودای خۆێان بە جی دەهێشت و دەچونە ریزی پەیرەوانی خوداێەکیتر، هەر وەک چۆن ئێشتاش لە رق و تورە بوندا شیعە دەبێتە سوننە، موسوڵمان دەبێتە مەسیحی، مەسیحی دەبێتە جولەکە، جولەکە دەبێتە بودایی. خەڵکانێکی تا رادەێەک زیرەک بەڵام هەلپەرەست و دەسەڵاتخواز، لە ناهوشیاری خەڵک سوئیستفادەێان کرد و لە باوەرە خورافیەکانی خودا پەرەستی بۆ حوکمرانی بەسەر خەڵکدا کە بە زۆری رۆحانیەکان و رێبەرانی دینی بون، کەوتنە رێگا چارە دۆزینەوە. یەکێک لەو رێگا چارانە کە دۆزیانەوە، شاردنەوەی خوداکان بو لەبەر چاو و دور خستنەوەێان لە دەست پێراگەیشتنی خەڵک. بەرەبەرە خوداکانیان لە خێوەتەکان و خانوە قورین و حەسیرینەکانی خێڵ و هۆزەکان گواستەوە بۆ ناو بوتخانەکان و پەرەستگاکان. برێکیشیان وەک موسا خودای کێو نشینی خۆێان خستە ناو سندوق و لە خێوەتدا هەڵیان گرت. جەماعەتێکیش وەک یونانیەکان لەگەڵ ئەوەدا کە پەرەستگەی کێوی ئالمپیان وەک ماڵی خودا دروست کرد، لە ئاسمانیش جێگایەکیان بۆ لەبەر چاو گرت. تا ئەم قۆناغە خەڵک لەگەل خوداکاندا دەگونجان و هیچ کێسە و موشکلیلەێەکیان لەگەڵیاندا نەبو. چونکە پەیرەوانی هەر خودایەک دەێانتوانی لە کاتی نیازدا، راستەوخۆ پێوەندی بە خودای خوێانەوە بکەن و داوای خواستەکانیانی لێ بکەن.
سەرهەڵدانی گرفت وکێشە لە نێوان خود او ئینساندا کاتێک دەستی پێ کرد کە شکڵ و پەیکەری ئەو خوداێانەی کە بە شێوەی جۆراوجۆر لە بەردەست خەڵکدا بون، رۆژ لە دوا رۆژ بە هۆی جۆراوجۆرەوە، لەوانە دەستەبەر نەبونی نیاز و داخوازەکانیان، خوداکان کەوتنە بەر ئیهانە و بێ حورمەتی کردنی پەیرەوانیان. جاروباریش خوداکانی خوێان دەشکاند و فرەێان دەدان. بەرچاوترین نمونە لە پێوەندیەدا، ئەفسانەی ئیبراهیم بو کە تەورێکی هەڵگرت و هەر هەمو بوتەکانی کەعبەی ورد و خاش کرد. ئەم کردار و رەفتارەی پەیرەوان هەم ببوە هۆی بێ سیقەیی و بێ باوەری بە خوداکان و، هەم دوکان و بازاری کەسابەتی خاوەن خوداکانی خستبوە مەترسی. گرنگتر لە هەموی ئەم خودا شکاندن و سوکاێەتی و ئێهانە کردنانە بە خوداکان، گەشە کردن و بەرین بونەوەی زانیاری و هوشیاری و مەعریفەی ئینسانەکان بو لە رەفز و بێ باێەخ بونی خوداکاندا. گومان و پرسیارەکانی وەک چۆن و بۆچی و وانیە دستی پێ کردبو. ئەم پرسیارانە سەرپەرەستانی بوتەکان و بوتخانەکان و پەرەستگەکانی ناچار کرد کە بۆ بەردەوام کردنی دەسەڵاتیان بەسەر خەڵکدا، زیرەکانە ٢ پیلان بەکار بهێنن.
لە پێشدا خوداکانیان ناردە ئاسمان. پاشان ئەوانیان لە فرە خوداییەوە دابەزاند بۆ یەک خودا. ئەم ٢ پیلانە بۆ ئەوە بو کە بتوانن هەم دەستی خەڵکانێکی رەخنەگر و فزول و کێشە ساز لە بەرۆکی خوداکان بەردەن، هەم ژمارەی زۆری خاوەنانی خوداکان لەناو بەرن و هەم پێویستیی بونی خۆێان وەک واستەی نێوان خودای تاک و بەندەکانی دەستەبەر و مسۆگەر بکەن.
بەم شیوەێە قۆناغی فرە خودایی کوتایی پێهات و قۆناغی یەک خودایی، خواێەکی نادیار، بێ دەنگ و رەنگ، بێ جێگا و مەکان، یان ئاسمانی دەستی پیکرد. بە لێکٶڵینەوەی مێژوی دینەکان، ئەم راستیەمان بۆ دەردەکەوی کە تا ئەو کاتەی کە خوداێان نە ناردبوە ئاسمان و نەێان کرد بە یەک خودا، هیچ کاتێک شەڕە دینیەکان روی نەدابو، وە ئینسانەکان لەبەر خودا و شەریعەتەکەی دەستیان نەدابوە شەڕ و خوێن ڕشتن.
بە جێگیر بونی خودای تاک لە ئاسمان، شەرە دینیەکان دەستی پێ کرد. یەکەمین کوشت و کوشتار بە ناوی خودای تاکەوە لە میسر رویدا. ئەم یەکەمین شەرە ئەو کاتە دەستی پێکرد کە [ئەخناتون] فێرعەونی میسر کە یەکێک بو لە بنیاد نەرانی یەک خودایی، بریاریدا [ئاتۆن] خودای تاکی خۆی لە جێی خوداکانی میسر، لەوانە [ئامون] دابنێت. لەو دەمەدا بو کە شەری خوێناوی و ماڵوێرانکەری دینی لە نێوان پەێرەوانی ئامون و ئاتون دا دەستی پێ کرد. ئەم شەرە تەنانەت بەرۆکی خودی [ئەخناتون]یشی گرت و تێیدا کوژرا.
بە پێی بەڵگە مێژوییەکان و ریواێەتەکان کە دەم بە دەم و نەوە بۆ نەوە گواستراوەتەوە، یەک خودا پەرەستی [ئەخناتون] یەکێک لە باشترین ئایینەکانی خودای تاک پەرەستی بوە کە تا ئێستا بەشەر هەیبوە. ناوەرۆکی ئەم ئایینەی خودای تاکی ئەخناتون دەکرێ لەگەڵ جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ کە وەک باڵاترین دەستکەوتی بەشەری پێشرەفتە و پێشکەوتوی ئەمرۆ بە حەساب دیت، بە بەرابەر و وەک یەک دابنرێن. ئەخناتون لە دوایین پەێامی خۆی دا دەڵێ:
(ئەی میلەتی میسر، لە ئەمرۆ بە دواوە تەنیا یەک خودا بەسەر جیهاندا حوکم دەکا، ئەم خوداێە [ئاتون]ە و بێجگە لە ڕوناکایی [ئاتون] هیچ نورێکی دیکە بە سەر جیهاندا هەڵ ناێەت. ئەی میلەتی میسر، ئەی ئەو کەسانەی کە منتان خۆش دەوێ، راپەڕن و تەواوی خودا کۆنەکانی میسر بروخێنن، مێحرابەکانیان تێک بدەن، قاپ و مەنجەڵەکانی رۆنی پیرۆزی ئەم خودا ستەمگەر و گەندەڵانە تێک بشکێن و پەرەستگاکانیان نابود بکەن. من ئیجازەتان پێ دەدەم کە بۆ لە ناو بردنی ئەم خودا تاڵانچیانە قەبرەکان ئامادە بکەن، پەیکەرەکانیان تێک بشکێنن تا میسر لە ستەم و فیتنە ئەنگێزی و رق و چاوچنۆکیی ئەم خوداێانە رزگاری بێت. ئەم خوداێانە کە هەزاران ساڵە لەم وڵاتەدا خودایی دەکەن، زاوزێ دەکن و ئەم وڵاتە پڕ بوە لە خودا زادەکانیان، مەحاڵە کە دەست لە بەرژەوەند و قازانجی خۆێان هەڵگرن، محاڵە رێگا بدەن لەم وڵاتەدا زەوی و زار بە شێوەی یەکسان بەسەر خەڵکدا دابەش بکرێت. تا بنەما و بنچینەێان لە میسردا نابود نەکەین، ئەم وڵاتە لە بونی خوداێانی ستەمگەر و چەوسێنەر پاک نابێتەوە.
ئەی میلەتی میسر، لە ئەمرۆوە لەم وڵاتەدا نە کەس ئاغاێە و نە کەس غولام، نە کەس باڵا دەستە و نە کەس بندەست، کەس بۆی نیە کەسێکیتر ناچار بکا کە لە زەویەکەی ئەودا کار بکا، هیچ کەسێک بۆی نیە کەسێکیتر ناچار بکا لە کانگاکەی ئەودا کار بکا. هەمو ئازادن بۆ هەر شوێنیک برۆن و هەر ئیش و کارێک پێان خۆشە بیکەن. هەمو دانیشتوانی میسر بەرانبەر بە یەکتر و [ئاتون] یەکسانن. لە هەموی ئەمانە گرنگتر ئەوەێە کە ئەم فیرعەونە نزیک بە ٣٧٥٠ ساڵ لەوە پێش بۆ یەکەمینجار سزای ئێعدام و لە سێدارەدان و قەساسی لە میسر هەڵوەشاندەوە.
ئاماژە کردن بە رەوتی خودا سازی و گۆرینیان و فەشەل هێنانیان تا دروست کردنی خودای تاک، بۆ دیفاع لە فیرعەون و کار و بەرنامەکانی ئەو نیە. بەڵکو مەبەست پەیدا بون و سەرهەڵدانی شەرە دینیەکانە. بە پێی ئەم بەڵگانە زۆربەی شەرە گەورەکانی مێژوی بەشەر بە بیانوی یەک خودا پەرەستی رویان داوە. چونکی تا ئەو کاتەی کە هەر قەوم و هۆز و قەبیلە و میلەتیک خودا، یان خوداێانی خۆێان هەبو، هیچ شەرێک بە ناوی دین و ئایینی خوداکانەوە روی نەداوە و نەبوە. بەڵام کاتێک خودا گواستراێەوە بۆ ئاسمان و لە دەست پێڕاگەیشتنی خەڵک دور خرایەوە، بەدەبختیەکانی بەشەر لە گەڵ باوەرەکانی خۆی و بەتایبەت لەگەڵ خودا و پێغەمبەران و دینەکان و ئایینەکان و سەرانی شەریعەت دەستی پێ کرد. هۆی سەرەکی ئەم شەڕانە ئەوە بو کە نوێنەرانی خودای ئاسمان بە ناوی خودا و لە ژیر ناوی فەرمانەکان و ئەمر و ئیرادە و حەرام کردنەکانی خودادا لەوانە، بەخشینی وڵاتی کەنعان بە نەوەکانی ئیبراهیم بەرانبەر بە خەتەنە کردنی قەبیلەکەی ئەو، وە یان دابەش کردنی بەشەریەت بە مەسوڵمان و کافر و دانی حوکمی جیهاد بە موسوڵمانان بۆ بە موسوڵمان کردنی کافرەکان، دەستیان داێە کوشتار و کارەساتی خوێناوی و تاڵان کە ئێستاش بەردەوامە و هەرەشە لە هەمو مرۆڤاێەتی دەکا. خراپتر لە هەمویان گرژی و تەفتیشی بیر و باوەرە کە لە تەواوی دینەکان و مەزهەبەکانی یەک خودا پەرەستیدا بەرێوە دەچێ، نمونەکانیش هەمان کێشە و ئاڵۆزی و کوشتارە لە نێوان مەسیحیەت و جولەکە و موسوڵماناندا.
هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێ کرا، کێشە و گرفتە سەرەکیەکانی ئینسان لەو کاتەوە دەستی پێ کرد کە خودا ناردرا بۆ ئاسمان و بە جێگیر بونی خودا لە ئاسمان شەرە دینیەکان دەستی پێکرد. بە دڵنیاییەوە تاکو خودا نەگەرێتەوە بۆ زەوی و لە نێوان خەڵکدا نیشتەجێ نەبێ، ئەم کێشمە کێشە خوێناوی و ماڵوێرانکەرەی بەشەر بە گشتی و بەتایبەتی دینەکان کۆتایی پێ ناێەت.
باشترین رێگا چارەی کێشەکان و کۆشتارەکان ئەوەێە کە ئەگەر بە هەر دەلیل و بۆچونێکی عەقڵی و ئیمانی کە بە خودا هەمانبێ یان نا، دەبێ خودا لە ئاسمان بهێنینە خوارەوە بۆ سەر زەوی. کاتێک هاتە خوارەوە، ئەگەر خۆی پی خۆشە حکومەت پێک بێنی و حوکم بکا، با تواناییەکانی خۆی بەکار بهێنی و هەمومان لە خزمەتی داین. یان ئەگەر بیهەوی کەسێک یان کەسانیک بۆ حوکمرانی و دەسەڵات هەڵبرێ، یان پلەێەکی تایبەت بدا بە کەسێک، کەس ناتوانی بڵێ نا و هەمومان دەڵێین بەسەر چاو. با خودا خوی بێتەوە سەر زەوی و خودی خۆی راستەوخۆ، یان لە لاێەن نزیکەکانیەوە وەک [جوبرەئیل] و [روح القدس] فەرمانەکانی ڕابگەێەنیت تاکو هیچ کەسیک نەتوانێ بە ناوی ئەوەوە فەرمان و فتوا دەربکا، قسە بکا، خوتبە بدا، رەفتار و کرداری وا بکا کە خودا لە لای پەیرەوانی بێ حورمەت و بێ سیقە بکا.
سەردەمانێک جەماعەتێکی هەلپەرەست لە جۆری خۆمان بە بیانوی ئیرادەی خەڵک یان خودا، خوداێان نارد بۆ ئاسمان تا بتوانن بە ئاسانی لە لاێەن خوداوە کە دەستکردی خۆێان بو، فەرمان رەوایی بکەن. ئەوانە ئەوەی پێان خۆش بو کردیان، خەڵکیان کوشتار کرد، تەعەداێان لە ئینسانەکان کرد، ژنانیان وەک مڵک و ماڵی خۆێان داگیر کرد، حەرەمسەراێان پێک هێنا، داگیرکاری و تاڵانیان کرد.
ئێستاش پێویستە خەڵکانێکی شەرافەتمەند و دڵسۆز، عیلمانی و ئینسان دۆست بە پاڵ پشتی دەستکەوتە زانستیەکان و عەقڵی پێشکەوتوی ئەمرۆ، خودا لە ئاسمان بهێننە خوارەوە تا بونێکی نادیار کە خەڵک بە خودای دەزانی، لە بەردەستیاندا بێت و ئەو شک و گومان و وەهمیاتانەی کە بون و نەبونی لە تەسەوریاندا پێک هیناوە نەمێنێت، هەروەها تاکو خەڵک لە دەست نوێنەرە جۆراوجۆرە ساختەچیەکانی کە پلە و مقامی دەڵاڵی کردنی نێوان خەڵک و خوداێان تایبەت کردوە بە خۆێان، نەجاتیان بێت. تەنیا بەم شیوێە ئەم دوکانەی دین فرٶشان دادەخرێ و ئیتر کەس ناتوانێ ئیدیعا بکا کە فەرمانی خودا جێبەجێ دەکا. یان وەک مەلاکان و رێبەرانی حیزب و گوروپ و دەوڵەتە ئیسلامیەکان رادەگەێەنن کە دەێانەوێ حکومەتی الله لە سەر زەویدا جێگیر بەکەن و بەرێوەی بەرن. ئەگەر ئەمانەوێ لە شەری ئاێەت و حەدیس و فتواکان کە بە ناوی خوداوە، بەشەریەتیان توشی موسیبەت و بەدبەختی و کۆشتار و چەوسانەوە کردوە، رزگار بکەین، دەبێ خودا لە ئاسمان بێنینەوە سەر زەوی. خودا ناتوانێ بونی هەبێ و ئەم هەمو ناعەدالەتی، خوێنرشتن، برسیەتی، پەنابەری و ئاوارەیی، هەژاری و کارەساتە مەرگبارە سروشتیانە ببینێ و بێ لاێەن بێت. 
عوسمان مەلا
٢٠/٤/٢٠١١

Entry filed under: عو‌سمان- م. Tags: .

یەکی ئایار ڕۆژی خەبات و تێکۆشانی کرێکارانە بۆ لەدەستگرتنی کۆمەڵگا! بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌شاری سنه‌وه‌ ده‌گاته‌ سلێمانی

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: