رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ناسك قادره‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌

2011/04/28 at 10:26 PM Leave a comment

پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ دوا راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 27/04 له‌ په‌ره‌گرافی‌ دوهه‌مدا رسته‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ دیاره‌ به‌ هه‌ڵه‌ شیكردنه‌وه‌ی‌ بۆ كراوه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ ده‌یه‌ها ته‌له‌فۆنم بۆ كراوه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رسته‌یه‌، لێره‌دا به‌ پێویستی‌ ده‌زانم ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ رای‌ گشتی‌ رابگه‌یه‌نم. له‌و رسته‌یه‌دا هاتوه‌ كه‌ “ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ چالاكیه‌كانمان له‌ “مه‌یدانی‌ ئازادییه‌وه‌” په‌خشده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ نێو سه‌رجه‌م نێوه‌ند و مه‌یدانه‌كانی‌ ئازادی‌ و كوچه‌ و كۆڵانه‌كان بۆ درێژه‌ دان به‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ و ناتوندو تیژانه‌ی‌ ئاشكرا”. دیاره‌ ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ هاونیشتمانیان له‌ پێناو ژیانێكی‌ باشتردا هه‌م مافه‌و هه‌م ئه‌رك، به‌ڵام هێنده‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ هه‌بێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ رێكخراوێكی‌ حیزبی‌ یان سیاسی‌ نه‌بوه‌، به‌ڵكو كۆبونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك خۆپیشانده‌ر بوه‌ له‌ ده‌وری‌ داواكاریه‌ ره‌واكانیان.

كاتێك ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كاتیه‌ دروست بو كه‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیان پێكرد، ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی‌ شه‌قام نه‌بو، به‌ڵكو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ داواكاریه‌كانی‌ هاوڵاتیان و سه‌رپه‌رشتی‌ كردنی‌ چالاكیه‌كان بو، ئێمه‌ چه‌نده‌هاجار ئاماژه‌مان به‌و راستیه‌ داوه‌ كه‌ شه‌قام ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌نگاو ته‌نگدا بو له‌گه‌ڵ شه‌قام، ئێستاش به‌ هۆی‌ له‌شكر كێشی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌ سه‌ر شه‌قام وه‌ستاوه‌، بۆیه‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌و مافه‌ به‌ خۆی‌ نادات به‌ ناوی‌ شه‌قامه‌وه‌ قسه‌ بكات. ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وه‌ك سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی‌ كوردستان تاكی‌ ئازادن و ده‌توانن هه‌ر كه‌سێكیان رێگای‌ خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ داكۆكیكردن له‌ داواكاریه‌كانیان به‌ رێگای‌ ناتوندوتیژ و مه‌ده‌نیانه‌. هه‌ر ته‌فسیرێكی‌ دیكه‌ بۆ ئه‌و رسته‌یه‌ بكرێت هه‌وڵی‌ به‌ لاڕێبردنیایه‌تی‌ و ئێمه‌ لێی‌ به‌رپرسیار نین. 

سه‌ركه‌وتو بێت خه‌باتی‌ مه‌ده‌نیانه‌ی‌ هاونیشتمانیان له‌پێناو چاكه‌ی‌ گشتیدا.

ناسك قادر
وته‌بێژی‌ پێشوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌
28/04/2011

Entry filed under: ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی. Tags: .

دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد یا دوژمنایه‌تی پژاک:به‌رێز کاک عبداڵڵه‌ی مهته‌دی؟ یەکی ئایار ڕۆژی خەبات و تێکۆشانی کرێکارانە بۆ لەدەستگرتنی کۆمەڵگا!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: