كرێكاران سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ رۆژی‌ 1 ئایار

2011/04/29 at 12:00 AM Leave a comment

لیژنه‌ی‌ ئه‌منیش ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ مۆڵه‌تیان بداتێ‌

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رێكخه‌رانی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌رپاركردنی‌ 1ی‌ ئایار داوای‌ مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ (یه‌كشه‌ممه)‌، خۆپیشاندانێك رێكبخه‌ن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ ئه‌منی پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌ به‌ بیانوی‌ ناله‌باری‌ بارودۆخی ئه‌منی، داواكه‌یان ره‌تكرایه‌وه‌.
كۆمیته‌ی‌ به‌رپاركردنی‌ 1ی‌ ئایار ده‌یه‌وێت رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتو‌ له‌ یادی جه‌ژنی كرێكاراندا خۆپیشاندانێكی هێمانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دو سه‌عات رێكبخات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌پێی‌ یاسای‌ رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان داوای‌ مۆڵه‌تیان له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردوه‌، به‌ڵام هه‌ر به‌پێی‌ یاساكه‌ داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌كه‌ سورن له‌سه‌ر رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كه‌یان له‌ پاركی دایكه‌وه‌ بۆ سه‌رای‌ ئازادی‌ و پێیانوایه‌ به‌پێی‌ یاسای‌ رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان، ده‌توانن ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌ ئێستادا هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان سه‌ركوتی هه‌ر جۆره‌ كۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانێك بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردن، شوێنپێی‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی كاتی‌ سه‌رای ئازادیان هه‌ڵگرتوه‌، كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 60 رۆژ، به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌ خۆپیشاندانیان رێكخست و داوای چاكسازی سیاسی و بنبڕكردنی دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵیان ده‌كرد.سبه ی

Entry filed under: یه کی ئایاری. Tags: .

ئه‌و وه‌ستایه‌ى سه‌كۆى ئازادى دروست كرد ده‌ستگیركرا نه جمه دین ‫غولامی:ئەوە دیسان هەراى جەنگە…کوردستانم روو لە خوێنە..

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: