ئه‌و كاره‌ساته‌،كاره‌ساتی ئه‌قڵیه‌ته‌!،كه‌ راگه‌یاندنه‌كانی ده‌سته‌ڵاتی گرتۆته‌وه‌

2011/04/30 at 1:28 PM Leave a comment

یاد علی _ رانیه‌:فه‌وتانی زۆرێك خه‌ڵك، ته‌نها له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، كه‌ خاوه‌نی خۆیان نین، به‌و جۆره‌ بیره‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكیان ئه‌یه‌وێ، حیزب ئه‌یه‌وێ، لێره‌شه‌وه‌ ژیان مانایه‌كی دیكه‌ ئه‌دات، یاخود بڵێین ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ وه‌رئه‌گرێت، جاری واش هه‌یه‌ نه‌ك به‌س چه‌ند كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك یان گرووپێك، به‌ڵكو حیزب وبه‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌مۆی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ ئه‌كرێت، ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ كه‌سێكه‌وه‌یه‌، كه‌ زۆربه‌ی جار كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه‌.

به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی رق، حه‌زی تۆڵه‌كردنه‌وه‌، خۆویستی، ویستی شێتگیرانه‌ی بۆ ده‌سته‌ڵات وا له‌و كه‌سه‌ ئه‌كات كه‌ بچوكترین گۆڕان( گۆڕان به‌ هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌) به‌ مه‌ترسی ئه‌زانێ بۆ سه‌ر پێگه‌كه‌ی، به‌ڵام مانه‌وه‌ی پێگه‌ له‌لای ئه‌و دیكتاتۆرانه‌، به‌س مانه‌وه‌ی خۆیان نیه‌ له‌ مه‌یدانه‌كه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ون وپلان وحه‌زیان له‌ پێگه‌كه‌یاندا ره‌نگ ئه‌داته‌وه‌، پێگه‌كه‌شیان یه‌كسانه‌ به‌ ده‌سته‌ڵاتێكی شمولی تاكڕه‌وێ، بۆیه‌ دژی هه‌موو گۆڕانێكن، جا له‌هه‌ر ئاستێك وله‌هه‌ر بوارێكدا بێت.

 

هه‌ڵبه‌ته‌ گۆمانی تێدا نیه‌ كه‌ دیكتاتۆره‌كان، جگه‌ له‌ مایه‌پوچیان، هه‌مووشیان له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ن، به‌ڵام به‌ جیاوازی میكانیزم، ئه‌وانه‌ تا ئێره‌ بۆ خۆیان ووه‌كو سیفات ومێژووی خۆیان ئاساییه‌، چونكه‌ كه‌م كه‌سی هۆشیار هه‌یه‌ كه‌ نه‌یان ناسێت، یان هه‌ست به‌ نه‌خۆشی ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ نه‌كات، هه‌تا ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ باش لێیان ئه‌خۆن، هه‌ر وه‌كو ئه‌و ئه‌سپێ وگه‌نانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر لاشه‌ی وڵاغه‌ زله‌كانه‌وه‌ ئه‌ژن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش‌ ئه‌گه‌ر ئاستی هۆشیاریشیان ئه‌وه‌نده‌ لاواز بێت كه‌ تێیان بگه‌ن، ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌بێ له‌كاتی هه‌ڕه‌شه‌ وچاوسوركردنه‌وه‌كانی ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ لێیان تێبگه‌ن، به‌ڵام كاره‌ساته‌كه‌ لێره‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو له‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ كه‌ حیزبێك یان ده‌وڵه‌تێك وكۆمه‌ڵكگایه‌كیان سیخناخ كردووه‌، توانیویانه‌ ناراسته‌وخۆ، كۆمه‌ڵگاش نه‌خۆش بكه‌ن، به‌ هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی خۆیان.

 

ئێستاش زۆرێك له‌ توێژی گه‌نجان، هه‌شیانه‌ ئاستی خوێنده‌واریشی به‌رزه‌، به‌ڵام به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی ئه‌و دیكتاتۆره‌ نه‌خوێنده‌وارانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت، به‌ چه‌واسه‌کاریه‌کانیان سه‌رسام ئه‌بێت!، ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێ كه‌مێك قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌یه‌ كه‌ هه‌موو چاكسازی وگۆڕانێك ره‌د ئه‌كاته‌وه‌، ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ش هه‌تا زۆرێك له‌ ده‌ستگاكانی گرتۆته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌ستگایانه‌ی كه‌ بۆ بنیاتناه‌وه‌ی ئینسان بنیات نراون له‌ روكاردا!

 

یه‌كیتی نیشتیمانی، ئێستا كه‌ تووشی قه‌یرانێكی ماددی ومه‌عنه‌وی بووه‌، تا ئێستاش خۆی نازانێ چی ئه‌كات وچی ئه‌وێ!، دۆست ودوژمنی لێ تێكه‌ڵاو بووه‌، له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش خه‌راپ تر، ده‌ست نانه‌ به‌ڕووی ئه‌وانه‌ی دڵسۆزی ئه‌و حیزبه‌ وخه‌ڵكن، پشت به‌ستنه‌ به‌وانه‌ی كه‌ وه‌كو گه‌نه‌ وان به‌سه‌ر لاشه‌ی ئه‌و حیزب وئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌، به‌س بۆ مژینی خوێنی لاشه‌كه‌ دڵسۆزی رووکه‌شن، هه‌ر كاتێكیش چزووه‌كه‌یان له‌ لاشه‌كه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ونه‌ ژێر پێه‌وه‌ وكه‌س نه‌ك به‌س نایان بینێ به‌ڵكوهه‌ر حسابیشیان بۆ ناكرێت، بۆیه‌ ئێستاش كه‌س نازانێ مه‌به‌ست له‌ په‌خش كردنه‌وه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ چیدایه‌؟!، ئایا بۆ شكاندنی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌یه‌؟ یان بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كانه‌؟!

به‌ڵام با بزانن، نه‌ك به‌س لایه‌نگرانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌، به‌ڵكو زۆرێكیش له‌ بێلایه‌نه‌كان، كه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌بینێت، ئه‌وه‌ زیاتر هه‌ڵوێسته‌ هه‌نووكه‌یه‌كانی نه‌وشیروان كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ریان، زیاتریش خه‌ڵك پشتگیری ئه‌كه‌ن، بۆ؟

چونكه‌ هه‌موو سایكۆلۆژیه‌تێكی ته‌ندروست پشتگیری هه‌ر گۆڕانێكی ئیجابی ئه‌كات، جا گرنگ نیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كێ بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نه‌گه‌یشتبێته‌ ئه‌و ساتێك كه‌ نه‌ په‌شیمانی نه‌ چاكسازی وگۆڕانكاری دادی نه‌دات، هه‌ر وه‌كو زۆربه‌ی دیكتاتۆره‌كان ئه‌یكه‌ن، تا دوا چركه‌ به‌رگری ئه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ترسنۆكی خۆیان، له‌ دواساتدا به‌ هۆی زۆری فشاره‌كان، ته‌سلیمی واقع ویاسا ئه‌بن له‌ هه‌م زۆر دره‌نگه‌، هه‌م درۆزنانه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان نه‌ له‌و ئاسته‌دایه‌، نه‌ پێشتریش ئه‌و كه‌سه‌ تاكڕه‌وه‌ خۆپه‌رسته‌ بووه‌ تا ئه‌مرۆ خه‌ڵك به‌ رابردووی حوكمی بده‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر پێشتریش ئه‌ویش به‌شێك بووبێت له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌، ئه‌وه‌ ئێستا وماوه‌یه‌كی درێژه‌  كه‌ بانگه‌شه‌ی ریفۆرم ئه‌كات، خۆ ته‌نها له‌ 25ی حه‌وته‌وه‌ ده‌ستی نه‌داوه‌ته‌ چاكسازی وبانگه‌شه‌ی گۆڕان!، جگه‌ له‌مانه‌ش، ئه‌و خواسته‌ بۆ گۆڕانكاری وچاكسازی، له‌ ژێر هیچ فشارێكیدا نیه‌، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌كه‌ی نیه‌تێكی خۆی وچه‌ندان كه‌سی ئاست به‌رزه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ خواستی خه‌ڵكیش دیته‌وه‌، ئیتر به‌ ئه‌هریمه‌ن كردنی ئه‌و كه‌سایته‌تیه‌ له‌پای چی وكاریگه‌ری لای كێ ئه‌بێت؟!!

 

ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر ئاستی حیزب وسیاسیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس له‌ تاكه‌ كه‌س بكه‌ین، ئه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌كارانه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی پارتی ویه‌كێتی، قالبێكی زۆر گاڵته‌جاڕی ودۆڕاوی وه‌رئه‌گرێت، بۆ؟

 

چونكه‌ هیچ دیانه‌تێك ده‌رگا له‌به‌رده‌م گۆڕان وچاسازی ناخی ئینساندا داناخات، بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی موسڵمانی وه‌كو ئێراق وبه‌تایبه‌تیش باشوری كوردستان، ئه‌وه‌ خه‌ڵك باش ئه‌زانێ كه‌ كه‌ هه‌تا پێش ده‌رچوونی روحی ئینسان ته‌وبه‌( گۆڕان) وگه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ر قبوڵه‌( وه‌رگیراوه‌) لای خوا، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌وه‌ته‌ی هه‌ن، دزن، پیاوكوژن، داوێنپیسن، فێلباز وخه‌راپكارن، ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆژێك له‌و خه‌وه‌ به‌ ئاگا بێنه‌وه‌، نیه‌تی چاكسازی وگۆڕانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌، هۆشیار ببنه‌وه‌، دوور له‌ هه‌موو ریایه‌ك وفشارێكی ده‌ره‌كی، بڕیاری چاكسازی بده‌ن، ئه‌وه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ ده‌ست بنێت به‌ڕوویانه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌موو یاسا ئاسمانی وزه‌مینیه‌ ته‌ندروسته‌كان ده‌ستی ئه‌گه‌رن وپاڵپشتی ئه‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ حسابی بۆ ئه‌كه‌ن كه‌ تازه‌ هاتبێته‌ ژیانه‌وه‌، جگه‌ له‌مانه‌ش ئه‌و بواره‌ بۆ یاسا ئیسلامیه‌كان وموسڵمانان هه‌ر زۆر هه‌ستیار وناسكتره‌، بۆیه‌ش كه‌س نه‌ بۆی هه‌یه‌ بڕیار بدات كه‌ خوا له‌ فلان خۆش ئه‌بێت یان خۆش نابێت، یان كاره‌كانی وه‌رگیراون یان ره‌د دراوه‌ ئه‌بێت، ئیتر ئه‌و منداڵبازاڕیه‌ی كه‌ناڵه‌كانی پارتی ویه‌كیتی چیه‌ وچیان ئه‌وێ؟!!

ئه‌گه‌ر یه‌كێتی زوو له‌و قه‌یرانانه خۆی ده‌رباز نه‌كات، ئه‌وه‌ له‌ داهاتوودا، باجه‌كه‌ی زۆر به‌قورسی ئه‌دات، چونكه‌ هێشتا كه‌س نازانێ یه‌كێتی (ئیعلامه‌كه‌ی) چیان ئه‌وێ وبۆ كوێ هه‌نگاو ئه‌نێن؟!!

یاد علی _ رانیه‌

yad_aly@yahoo.com

Entry filed under: یاد علی _ رانیه‌. Tags: .

تاوانی له‌خوێن هه‌ڵکێشانی خه‌ڵکی ناڕازی ،هه‌رگیز په‌رده‌پۆش ناکرێ! ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژارده‌كانی‌‌ بارزانی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: