كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس 4 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه‌ بارزانی

2011/04/30 at 7:09 PM Leave a comment

له‌ یاداشتێكیاندا 30 ڕۆژنامه‌نوسی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی سه سه ڵات  یه‌كێتی و پارتی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئه‌نجامیان داوه‌ . د ه قی یاداشته که:
به‌ناوی‌خوای‌به‌خشنده‌و میهره‌بان
بۆ/ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌هه‌ریمی‌كوردستان
بابه‌ت/ داواكاری پاراستنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سه‌روماڵی ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران
ئێمه‌ی‌رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌گه‌ڵ بوونی‌بیروڕای‌جیاواز، داوا ده‌كه‌ین كه‌ئاوڕێكی‌به‌په‌له‌و مه‌نتیقی‌له‌و بارودۆخ و مامه‌ڵه‌یه‌ی‌ئێستای‌ڕۆژنامه‌نوسان بدرێته‌وه‌، كه‌جه‌نابتان پۆستی‌سه‌رۆكایه‌تی‌هه‌رێمتان له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌، واته‌ده‌بێت وه‌ك باوك و سه‌رۆكێكی‌بێلایه‌ن مامه‌ڵه‌بكه‌یت، چونكه‌ئه‌و پله‌و پایه‌ئه‌مانه‌تێكی‌خوایی‌و مێژوویه‌به‌سه‌ر شانته‌وه‌، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌خوازیارین به‌كردار به‌ده‌نگ بێیت و كۆتایی‌به‌م بارودۆخه‌عورفییه‌بهێنرێت كه‌ئێسته‌له‌كوردستان ڕووی ژیانی ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كردووه‌، چونكه‌له‌سایه‌ی‌سه‌رۆكایه‌تی‌جه‌نابتاندا ئه‌م سته‌م و زوڵم و پێشێلكاریانه‌ده‌كرێت به‌رانبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسان، له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن و تۆقاندن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ڕێگرتن له‌كاری‌ڕۆژنامه‌نوسی‌و ئابڵوقه‌ی‌سه‌ربازی‌و هه‌وڵی په‌كسختنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كان، به‌جۆرێك كه‌ژیانی ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی خستۆته‌مه‌ترسییه‌وه‌، ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ریان له‌كاتی ڕوماڵكردنی ڕووداوه‌كانداو ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان بۆته‌هۆكارێكی ترسناك، كاری ڕۆژنامه‌نوسی له‌ئێستادا یه‌كێك له‌پیشه‌مه‌ترسیداره‌كانه‌له‌كوردستاندا.

 

بۆیه‌داوا ده‌كه‌ین به‌ئه‌ركی‌نیشتمانی‌و یاسایی‌خۆت هه‌ستیت بۆ وه‌ستاندنی‌ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دڕندانه‌یه‌ی‌ده‌كرێته‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌رانسه‌ری‌كوردستان، به‌تایبه‌تی‌له‌هه‌ولێر و سلیمانی‌، داواش ده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی كه‌دووچاری‌گرتن و لێدان و لێ سه‌ندنی‌كه‌لوپه‌لی كاری ڕۆژنامه‌نوسی و بونه‌ته‌وه‌و ئه‌و ده‌زگا ڕاده‌یاندنانه‌ی كه‌سوتێنراون پێویسته‌قه‌ره‌بوی‌مادی‌و مه‌عنه‌وی‌بكرێنه‌وه‌هه‌روه‌ك چۆن له‌یاسای‌ژماره‌(35)ی ساڵی 2007ی كاری رۆژنامه‌گه‌ریدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌و ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان وه‌ك ده‌ستدرێژی وایه‌بۆ سه‌ر هه‌ر كارمه‌ندانی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها داوای به‌سزا گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌وانه‌ده‌كه‌ین كه‌ده‌ستدرێژییان كردۆته‌سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران.

 

وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پێشوودا چه‌ند لیژنه‌یه‌كت پێكهێنا له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆری ڕۆژنامه‌نوسان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و لیژنانه‌بێئاكام بوون، بۆیه‌له‌مڕۆوه‌تاكو 3/5/2011 كه‌یادی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی جدیمان نه‌ده‌نه‌وه‌به‌به‌یان و بڕیارێكی‌ڕوون و ئاشكرا دژ به‌و كاره‌قیزه‌ونانه‌و هه‌ڵوێستی عه‌مه‌لیتان نه‌بێت، له‌وه‌زیاتر ئۆقره‌ی‌ئه‌و سته‌م و سوكایه‌تیه‌مان پێ‌ناكرێ‌، ناچارین ڕێگه‌ی‌یاسایی‌تر بگرینه‌به‌رو په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر ڕێكخراوه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ داخوازی دروست كردنی‌ناوچه‌یه‌كی‌ئارام ( منگقه‌امنه‌) له‌ژیر سایه‌ی‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌پێی‌به‌ندی‌حه‌وته‌می‌میساقی‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی‌بڕیاری‌688 بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ڕوبه‌روی‌هه‌ڕه‌شه‌و تیرۆر ده‌بنه‌وه‌.

 

ناو پیشه‌

 

1- ئه‌حمه‌د میره‌/ خاوه‌ن ئیمتیازو سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین

 

2- مه‌سعود عه‌بدولخالق/خاونی‌ده‌زگای‌ستانده‌ر

 

3- سۆران عومه‌ر/ ڕۆژنامه‌نوس

 

4- سیروان ڕه‌شید/ ڕۆژنامه‌نوس

 

5- هیوا جه‌مال/ سكرتێری نوسینی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه

 

6- له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج/ ڕۆژنامه‌نوس‌

 

7- كاروان سالار/ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی چه‌تر

 

8- كه‌مال چۆمانی/ ڕۆژنامه‌نوس

 

9- ئالان ساحێبقران/رۆژنامه‌نووس

 

10- دڵشادهه‌رته‌لی‌/رۆژنامه‌نووس

 

11- حاجی‌میران/ سه‌رنوسه‌ری‌پێگه‌ی‌ئیسلام په‌یك

 

12- نه‌وزاد چارلس/ رۆژنامه‌نووس

 

13- نه‌قشبه‌ندی‌ئیبراهیم/ سه‌رنووسه‌ری‌رۆژنامه‌ی‌سیما

 

14- هونه‌ر جه‌مال/ ڕۆژنامه‌نوس

 

15- شوان سدیق/ ڕۆژنامه‌نوس

 

16- وریا حسین/ ڕۆژنامه‌نوس

 

17- شه‌نكار عه‌بدوڵڵا/ ڕۆژنامه‌نوس

 

18- ئاواره‌حمید/ رۆژنامه‌نووس

 

19- سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی‌/ رۆژنامه‌نووس

 

20- هیدی‌هه‌ولیری‌/ رۆژنامه‌نووس

 

21- مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن/ رۆژنامه‌نووس

 

22- سه‌لمان كۆچه‌ری‌/ رۆژنامه‌نووس

 

23- شاسوار مامه‌/ رۆژنامه‌نووس

 

24- هۆشه‌نگ سه‌روچاوه‌یی‌/ رۆژنامه‌نووس

 

25- ناصح صه‌وابی‌/ رۆژنامه‌نووس

 

26- ئامانج اسماعیل/ رۆژنامه‌نووس

 

27- ئه‌نوه‌ر صباح/ رۆژنامه‌نووس

 

28- به‌ختیار پالانی‌/ رۆژنامه‌نووس

 

29- محسن شوانی‌/ رۆژنامه‌نووس

 

30- شیخ محمد باله‌ك/ رۆژنامه‌نووس

 

 

 

Entry filed under: مه‌سعوود بارزانی, رۆژنامەنووس و رۆشنبیران و چالاكوانان. Tags: .

سلێمانی‌:سه‌رای‌ ئازادی‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ كوچه‌و كۆلاَنه‌كان….ده‌نگی‌ ناره‌زایی له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات خۆی‌ بۆ توندوتیژی‌ ئاماده‌ كردوه‌،بڕیارماندا له‌ رۆژی‌ 1ی‌ ئایاردا خۆپیشاندان ئه‌نجام نه‌ده‌ین

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: