پژاك:حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و ئێران،و عه‌بدوللاَی‌ موهته‌دی‌ پیلان دژمان ده‌گێڕن

2011/04/30 at 10:45 PM Leave a comment

ماوه‌‌ێکه‌‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌ن و که‌سایه‌تی به‌ناو سیاسی هێرشێک به‌رانبه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ کردوه‌. پشتگیری و بوونه‌ ده‌نگی رژێمی کۆماری ئیسلامی بووه‌ته‌ هۆی ره‌وایه‌تی پێدان به‌ سه‌رکوت کاری، ئه‌شکه‌نجه‌ و سیاسه‌تی قڕ کردنی گه‌لی کورد و هه‌ر وه‌ها له‌ سێداره‌دانی چالاکان و خه‌باتکارانی سیاسی و مه‌ده‌نی و تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی.ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌کی قورس له‌ جۆری (تانک، تۆپ) ره‌وانه‌ی هه‌رێمه‌کانی حه‌له‌بچه‌، پێنجوێن و پشده‌ر کراوه‌. هاوکات ده‌مێکه‌ هێرشی راگه‌یاندنی و ره‌ش کردن به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ کردوه‌. به‌ به‌ناو کردنی PJAK وه‌ک رێکخراوێکی تروریستی له‌ لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عراق هوشیار زێباری و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ له‌ سێداره‌دانی ئه‌ندامی پارتیمان هه‌ڤاڵ حسه‌ین خزری که‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و به‌ناو کردنه‌ ره‌واکردنی له‌ سێداره‌دان بوو به‌ پیلانێک و هاوپه‌یمانیێک که‌ هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاستی هه‌رێمیدا به‌تایبه‌ت له‌ گه‌ل حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا به‌رێوه‌ ده‌چێت. هه‌روه‌ها بۆمان روون بۆته‌وه‌ که‌ هێرشی راگه‌یاندنی ئه‌م دواییه‌ له‌ سه‌ر پارتیمان و گیراوانی سیاسی و هه‌روه‌ها نرخه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان که‌ هه‌مان شه‌هیدانی رێگای ئازادین له‌ لایه‌ن که‌سانی دیار و هندێک پارت و رێکخراوه‌، به‌ رێوه‌ده‌چێت به‌شێکه‌ له‌ کۆنسپتێکی به‌رفراوان دژ به‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و گه‌لی کورد که‌ ئامانجی ترۆریزه‌ کردن، ئیزۆله‌ کردن و دواتریش له‌ ناو بردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌.
له‌م کۆنسێپته‌دا که‌ له‌ لایه‌ن‌ رژێمی ئێران ده‌ستی پێ کردوه،‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێندێک پارت و لایه‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ تایبه‌ت عه‌بدۆڵا موهته‌دی به‌شداریان تێیدایه‌ که‌ دواتر بۆ رای گشتی هه‌موو ئه‌و پیلان و کونسپته‌ ئاشکرا ده‌که‌ین‌. هه‌وڵدانێک بۆ‌ ئاواکردنی ره‌وابوونی هێرش،سه‌رکوت کردن و سیاسه‌تی سێداره‌ بۆ سه‌ر گه‌لی کورد له‌ ئارادایه‌. بردنه‌‌ ژێر پرسیاری مافی پاراستنی ره‌وا که‌ وه‌ک تاکه‌ رێگای خۆپاراستن له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی رژێمه‌ له‌ راستیدا هه‌وڵدانێکه‌ بۆ داسپاندنی پاسیڤ بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ سه‌ر گه‌لی کورد وبزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی ئه‌و. له‌م پێناوشدا ده‌یانه‌وێت زه‌مینه‌یێک بۆ گه‌مارۆدان و هێرشی نیزامی له‌ سه‌ر پارتیمان و هه‌روه‌ها ره‌وا کردنی له‌ سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی و سه‌رکوت کردنی گه‌لی کورد به‌ ده‌ستی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئاوا بکه‌ن. ئه‌م پیلانگێڕیه‌ که‌ له‌ لایه‌ن رژێمی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ رێوه‌ده‌چێت، ماوێکی درێژه‌ به‌ سناریۆی جۆراوجۆری وه‌ک جنایه‌ته‌کانی رێکخستنی دژه‌ پژاک به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی مه‌ریوان و ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد وهه‌روه‌ها کوشتنی کارمه‌ندانی ئیداره‌ی ژێنگه‌ شاری سنه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ ، له‌م قۆناخه‌شدا به‌ پێی زانیاری که‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ کوشتنی مامۆستاێکی ئایینی سوننی (به‌ گومانی زۆر مه‌لا قادر قادری ئیمامی جومعه‌ی شاری پاوه‌)، هێرش بۆ سه‌ر بانکێک و کوشتنی کارمه‌ند یا پاسه‌وانه‌کانی و هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه‌یی مزگه‌وتێکی کورده‌ شێعه‌کان له‌ سه‌ر ناوی په‌ژاک بۆ ترۆریزه‌ کردنی بزوتنه‌وه‌ی ازادیخوازی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.هاوکات له‌ گه‌ل ئه‌وه‌دا گوناهبارکردنی پژاک به‌ ئه‌نجامدانی توندوتیژی له‌ گایه‌ن چه‌ند پارتییه‌کی رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان و شکاندنه‌وه‌ی تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌ سه‌ر پژاک دا له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ره‌دواییش له‌شکه‌رکێشی له‌ به‌رامبه‌ر پارتیمان دا به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م کۆنسێپته‌ن. به‌ پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی به‌رپرسیارانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌م له‌شکه‌رکێشییه‌ به‌شێکه‌ له‌ پیلانێکی پاکتاوکه‌رانه‌ له‌ دژی پارتیمان .هاوکات بوونی ئه‌م له‌شکه‌رکێشییه‌ له‌ گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزه‌کانی کۆماتی ئیسلامی له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م راستییه‌ پشتراست ده‌کاته‌وه‌.
له‌ هه‌مان کاتدا دوابه‌دوای ناره‌زایه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌ باشووری کوردستان ده‌سه‌ڵات به‌ هه‌مووشێوازێک ده‌ستی داوه‌ته‌ سه‌رکوت کردنی ناره‌زایه‌تیه‌کان که‌ داخوازی دیموکراتیکی گه‌له‌. له‌م چوارچێوه‌دا دوای سه‌ردانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران دیار ده‌بێت که‌ له‌ پێناو سه‌رکوت کردن و بێده‌نگ کردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌ باشوور له‌ ئه‌زموونی سه‌رکوت کردنی ناڕه‌زایه‌تی رژێمی ئێران که‌ڵک وه‌ربگرێت. به‌ پێی ئه‌و هاپه‌یمانیه‌‌ له‌ باشوور به‌ هاوکاری رژێمی ئێران ناڕه‌زایه‌تیه‌کان سه‌رکوت بکرێت و له‌م پێناوه‌شدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراقی له‌ ته‌نگاوکردن و زخت خستنه‌سه‌ر پارت و رێکخستنه‌کانی کورد و ئێرانی له‌ گه‌ل رژێمی ئێران هاوکاری بکات.
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌ هێنانی ئه‌م هێزه‌ له‌ گه‌ل چه‌کی قورس به‌ ته‌نیا دوو مه‌به‌ستی له‌ پشته‌. یه‌که‌م له‌ پێناو سه‌رکوت کردن و چاو ترسێن کردنی گه‌له‌که‌مان له‌ باشووری کوردستان و دووهه‌م بۆ ئابلۆقه‌دانان له‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و به‌ نیه‌تی ته‌نگاو کردنی گه‌ریلاکانی ئازادیه‌. ئه‌م کونسێپته‌ که‌ هاوکات له‌گه‌ل بابه‌تی سه‌رکوت کردن و له‌ سێداره‌دانی چالاکانی مافی مرۆڤ و سیاسی مه‌ده‌نی له‌ ئارادایه‌ به‌ پیلانێکی دیاری کراو به‌رێوه‌ ده‌چێت.‌ ئێستاش رۆژی له‌ سێداره‌دانی چالاکی سیاسی شێرکۆ معارفی دیار کراوه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌م شێوازه‌ ره‌واکردنی ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ که‌ به‌ جاران له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ پێک هاتووه‌ ئه‌م جاره‌ به‌ ده‌ستی پارتی و ده‌سه‌ڵاتداره‌ کوردیه‌کان واژۆ بکرێت. هاوکات بوونی گواستنه‌وه‌ی هێزی نیزامی هه‌م له‌ هه‌رێمی کوردستان و هه‌م له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رێمه‌کانی بانه‌ هه‌تا سه‌رده‌شت و شاهۆ، هه‌ورامان، کامیاران هه‌تا مه‌ریوان که‌ ئۆپراسیونی نیزامی له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردوه‌ نیشانه‌ی هاوپه‌یمانیێکه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا‌. ئه‌م هه‌وڵدانانه‌ که‌ به‌ شێوازی کۆنسێپت له‌ قۆناخه‌ جیاوازه‌کاندا به‌ رێوه‌ چووه‌، له‌ رۆژی 1 گۆڵانی ساڵی 2008 له ئه‌نجامی‌ ‌هێرشێکی هاوبه‌شی چه‌ن لایه‌ن و ده‌وله‌ت وه‌کوو ئێران و تورکیه‌، فڕۆکه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک هێرشێکی هه‌واییان کرده‌ سه‌ر ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتیمان که‌ له‌ ئاکامدا 6 هه‌ڤاڵی پێشه‌نگمان شه‌هید بوون. لێره‌دا به‌ بۆنه‌ی هاتنی 1 گۆڵان به‌ بیریان دێنینه‌وه‌ و یادیان به‌رز راده‌گرین.
گه‌لی کورد له‌ قۆناخێکدایه‌ و هه‌روه‌ها گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستێک که‌ ده‌توانێت چاره‌نوسی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی دیار بکات، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م پێناوه‌دا هه‌ر که‌س به‌ تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی کوردستان و پارت و رێکخراوه‌ کوردیه‌کان بزانن که‌ هاوپه‌یمانی و کرده‌وه‌کانیان نه‌که‌وێته‌ خزمه‌ت دوژمنانی گه‌لی کورده‌وه‌. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ باشووری کوردستان له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستی پێکردوه‌ نه‌ ته‌نیا خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی و ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان ناکات به‌ڵکوو به‌ پێچه‌وانه‌ به‌ ته‌واوی ده‌که‌وێته‌ خزمه‌ت دوژمنانی گه‌لی کوردوه‌ و هێزی رژێمی ئێران له‌ باشووری کوردستان دا به‌ هێزتر ده‌کات. بۆیه‌ پێویسته‌ که له‌م قۆناخه‌دا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارت و رێکخستنه‌کان به‌رپرسیارانه‌ هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن.
له‌ مه‌رحه‌له‌یێکی وه‌ها هه‌ستیاردا که‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ ئاڵوگۆڕێکی جدی دایه‌ و گه‌لان له‌ پێناو به‌ ده‌سخستنی مافی ره‌وای خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ سه‌رهه‌ڵدان، پێویسته‌ داخوازی گه‌له‌که‌مان له‌ باشووری کوردستان ببیندرێت و له‌م پێناوه‌دا که‌ داخوازی ره‌وا و دیموکراتیکی گه‌له‌ به‌ شێوازی دیموکراتی، نه‌ک سه‌رکوت و له‌ ناو بردن له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه وڵام بدرێته‌وه‌ و‌ چاره‌سه‌ر بکرێت. هاوکات تێکۆشانی گه‌لی کورد له‌ هه‌رکام له‌ به‌شه‌کانی کوردستان رێزی بۆ دابنرێت و نرخه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان بپارێزرێت.
کۆردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
30.4.2011

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان, پژاک, با به ت له سه ر شه ڕ ی کۆمه ڵه و دیموکرات. Tags: .

به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات خۆی‌ بۆ توندوتیژی‌ ئاماده‌ كردوه‌،بڕیارماندا له‌ رۆژی‌ 1ی‌ ئایاردا خۆپیشاندان ئه‌نجام نه‌ده‌ین خۆپیشادانی ‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ سه‌ركوت كرا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: