لــــــــــە یــــــــــادی یــــــــــەکــــــــــی ئــــــــــایــــــــــاردا

2011/05/01 at 10:55 AIM: لێدوانێک بنووسە

ئەم ساڵ لە کاتێکدا یادی یەکی ئایار، ڕۆژی خەبات و هاوپشتی کرێکارانی جیهان دەکرێتەوە، کە جیهان ڕوداوێکی مێژوویی تری دوای قەیرانی ئابوری (کۆتایی 2008) ئەزموون کرد، ئەویش شۆڕشەکانی باکوری ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. ئەمە دووەمین زەمین لەرزەیە کە لە سەرەتای هەزارەی سێهەمدا لە پەیکەرەی سەرمایەداری بازاڕی ئازاد و سیستمی گڵۆباڵیزم ئەدات. ئەگەر داڕوخانی پەیکەری بەهێزترین و گەورەترین ئابووری جیهانی سەرمایەداری و ئیمپریالیستی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە قەیرانی 2008 دا، هەژمونی نیولیبرالیزمی ئابووری خستە ژێر پرسیارەوە و هەقانیەتی ڕەخنەکانی (مارکس) و کۆمۆنیزمەکەی لە سەرمایەداری سەلماندەوە و خستیەوە بەر ڕوناکی، ئەوا شۆرشەکانی باکوری ئەفریقیا، ڕاپەڕین و بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان و خۆپێشاندانەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە عێراق و هەرێمی کوردستانەکەی، ئەوەی سەلەماندوە کە لە هەناوی ئەو قەیرانانەدا چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش و بێبەش کراو لە خێڕوخۆشی کۆمەڵگە، ناچارن دەستبەرن بۆ ڕاپەڕین و شۆڕش. ئەم ئەزمونە شۆڕشگێرانەی باکوری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو متمانەیەی گێرایەوە بۆ چینی کرێکار و جەماوەری ستەمدیدە کە بەهێزی خۆیان دەتوانن جیهان بگۆڕن.

گەر ئاوڕێك لە دوو دەیەی ڕابردوو بدەینەوە دەبینین بورژوازی و تیۆریسن و میدیا و ڕۆژنامەنوسانی نۆکەریان چۆنچۆنی بیریان لە ئایندەی دەسەڵاتی بورژوازی و جیهانی سەرمایەداری کردۆتەوە و چ خەونێکی ئاڵوواڵایان پێوە بینیوە، ئێستا دوای ئەو دوو زەمین لەرزەیە، دەبینین کە ڕوانگە و بۆچون و ئاسۆی سیاسیان بەتەواوی گۆڕاوە و ئەو خەون و خەیاڵانەیان بەباچووە. بەم پێیە هەردوو بەرەی دژ بەیەکی ناو کۆمەڵگەی سەرمایەداری، کرێکار و بورژوازی بە واقعی پێیان ناوەتە ناو سەردەمێكی تازە لە کێشمەکێشی چینایەتی، لە خەباتی فکری و سیاسی بۆ شکڵدان بە جیهانی سەرەتای هەزارەی سێهەمی بەشەریەت.

هاتنە مەیدانی کرێکاران، زەحمەتکێشان و ئازادیخوازانی عێڕاق بۆ سەر شەقامەکان و دەربڕینی ناڕەزایەتی ئەوەی دەرخست کە چینی کرێکاری عێراق پاش ڕوخانی ڕژێمی دکتاتۆری بورژوا-ناسیونالیستی بەعس و داگیرکاری ئەمریکا، خەریکە خۆی جیا دەکاتەوە گەرچی بە شکڵێکی خۆبەخۆیش بێت لەو پڕۆسە سیاسیە بورژوا ئیمپریالیستیەی کە لە عێراقدا خراوەتەڕێ و دەیەوێت وەك هێزێکی سەربەخۆ لە حزب و ڕەوتە بورژوا ناسیونالیست و ئایینیەکان پا بنێتە مەیدانی ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی عێراقەوە.

ڕاوەستاوی جەماوەری ئازادیخوازی کوردستانیش بۆ ماوەی دوو مانگ لە مەیدانەکانی ئازادی، لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان، نەفرەت و بێزاری ئەو جەماوەرەی دەرخست لە دەسەڵاتدارەتی “پارتی” و “یەکێتی”. دەسەڵاتێك لە جیاتی وەڵام بە خواستەکانی جەماوەر بە هێزی میلیشیا سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی کردوە و وەك هێزێكی داگیرکەر بۆتە مۆتەکەی سەر سنگی شارەکان و رێگە نادات کە ئاهەنگی یەکی ئایار ئەم ساڵ لەلایەن کرێکارانەوە بەرپا بکرێت.

دەرسێك کە پێویستە لە هەناوی قەیرانی سەرمایەداری جیهانی ئەمڕۆ و بارودۆخی شۆڕشگێرانەی باکوری ئەفریقیا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەست بێت، ئەوەیە کە لەگەڵ هەموو گیان فیداکاری، ڕاپەڕین و شۆڕشێکدا کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەڵکی خێروخۆشی نەدیوو لە ژیان، بەبێ ڕیزی ڕێکخراو و ئاگا بە بەرژەوەندیە چینایەتیەکانیان ئاکامەکەی ناتوانێت لە دەستاودەست پێکردنی دەسەڵات لەنێوان بەش و هێزە جیاوازەکانی بورژوازی واوەتر بڕوات. هەربۆیە ئەم ئاڵوگۆڕە مێژووییانە ڕونوئاشکرا پێداویستی چینی کرێکاری بۆ یەکیەتی و ڕێکخراوبوون، بە ئاسۆی سیاسی کۆمۆنیستی و حزبی پێشڕەوی خۆی دەردەخات.

یەکی ئایار ڕۆژی هێنانەوە یادی ئەو دەرسە و پاڵنەرێکی بەهێزی کۆمۆنیستەکان، کرێکارانی پێشڕە و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاریە تا لە ڕاستای هێنانەدی یەکیەتی چینایەتی و رێکخراو کردنی چینی کرێکار لە ژێر ئاڵای کۆمۆنیزمدا چالاکیەکانی خۆیان گوڕ و گوژم پێبدەن.

بژی یەکی ئایار، ڕۆژی خەبات و هاوپشتی نێونەتەوەیی کرێکاران.

ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری

30-4-2011

http://www.rewend.info

Entry filed under: ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری.

به رزوۆ به رێز بێت یه کی ئه یار رۆزی هاوپشتی چێنی کرێکار علی عبدوڵا ساڵح ده‌ڕوات وخه‌ڵكی یه‌مه‌نیش ده‌ڵێن ده‌بێ دادگایی بکرێت!

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 740,453 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: