بۆ لێدانی‌ حیزبی دیموكرات و پاڵپشتی‌ له‌ یه‌كێتی‌،ئێران سنوری‌ هه‌رێمی‌ به‌زاندوه‌…

2011/05/01 at 8:30 PM لێدوانێک بنووسە

ویكیلیكس:به‌هۆی‌ داگیركردنی هه‌ولێر(له‌لایه‌ن رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ له‌(31ی‌ ئابدا)،ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ی‌ ئێرانی‌ كردوه‌

له‌ بروسكه‌یه‌كدا كه‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌لمائاتای‌ پایته‌ختی كازاخستان بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ناردوه ‌و ماڵپه‌ڕی‌ ویكیلیكس بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئێران له‌ ساڵی‌ 1996دا هاتوه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ لێدانی حیزبی دیموكراتی‌ كوردستان و هاوكاری‌ سه‌ربازی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌، حكومه‌تی به‌عس شاری‌ هه‌ولێری‌ گرتوه‌ته‌وه‌.
له‌ بروسكه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو كه‌: “پاڵپشتی‌ چڕوپڕی‌ ئێران بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی، هۆكاری‌ فه‌رمانه‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن بوه‌ به‌ هێزه‌كانی‌، بۆئه‌وه‌ی‌ بچنه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ له‌ 1991ه‌وه‌ له‌ژێر حوكمڕانی ناوه‌ند نه‌مابو”.
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ بروسكه‌كه‌شدا كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ رۆڵی‌ ئێران له‌ ئاستی‌ ناوچه‌ییدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌‌: “تاران به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر خۆهه‌ڵقورتاندن له‌ چه‌ند ناكۆكیه‌كی ناوچه‌كه‌دا؛ له‌ باكوری‌ عێراق، سنور به‌زاندنی سوپاكه‌ی‌ له‌ (یۆلیۆ) ته‌موزی‌ رابورد و (ساڵی‌ 1996) به‌ مه‌به‌ستی‌ شوێنپێهه‌ڵگرتنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی‌ ئێران و هاوكات پێشكه‌شكردنی هاوكاری‌ سه‌ربازی چڕوپڕ به‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردیه‌ عێراقیه‌كان، بوه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌غدا پاساوی ده‌ستبكه‌وێت جارێكی تر بڕواته‌ باكور و سه‌رله‌نوێ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر كورده‌كان دروستبكاته‌وه‌”.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ (ماڵپه‌ڕی‌ جه‌زیره‌ نێت)، كه‌ ده‌قی بروسكه‌كه‌ی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ داگیركردنی هه‌ولێر له‌لایه‌ن رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 1996دا، ئه‌وه‌ی‌ رونكردوه‌ته‌وه‌: هێزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی (سه‌رۆك كۆماری‌ ئێستای‌ عێراق)، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ مه‌سعود بارزانی‌، ململانێیه‌كی خوێناویان ده‌ستپێكردبو، یه‌كێتی‌ له‌ ساڵی‌ 1996 ده‌ستیگرتبو به‌سه‌ر شاری‌ هه‌ولێردا كه‌ به‌ قه‌ڵای‌ بارزانی ناسرابو، ئه‌مه‌ش بوبوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پارتی به‌ره‌و شاخه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ هه‌ولێر رابكات و ناچارببێت هانا بۆ سه‌دام حسێنی‌ سه‌رۆكی‌ عێراقی ببات و ئه‌ویش هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانی‌ كۆماری‌ بنێرێت و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند سه‌عاتێكدا له‌ رۆژی‌ 30 (ئۆگۆست) ئابی‌ 1996، هه‌ولێر له ده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ تاڵه‌بانی ده‌ربهێنێت، ناوبراویش ناچاربو ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و ئێران هه‌ڵبێت، پێش ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ (پاسه‌وانی‌ كۆماری‌) له‌ ناوچه‌ی‌ كوردستان بكشێنه‌وه‌.

له سبه ی وه رگێراوه>ده‌قی وه‌رگێردراوی ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

Entry filed under: هه ر دوو به شی حزب دمکرات کردستان, WikiLeaks.

علی عبدوڵا ساڵح ده‌ڕوات وخه‌ڵكی یه‌مه‌نیش ده‌ڵێن ده‌بێ دادگایی بکرێت! شێركۆ بێكه‌س:نه‌ باکم پێی بووه‌ و نه‌ باکیشم به‌ فه‌تواكه‌ی‌ مه‌لا کرێکار هه‌یه

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 735,189 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: