علی عبدوڵا ساڵح ده‌ڕوات وخه‌ڵكی یه‌مه‌نیش ده‌ڵێن ده‌بێ دادگایی بکرێت!

2011/05/01 at 8:08 PM Leave a comment

نوری به‌شیر:یه‌مه‌ن یه‌کێکه‌ له‌و ووڵاته‌ عه‌ره‌بیانه‌ی که‌به‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێش ولاوانی تونس و میسردا ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ته‌قیه‌وه‌و ده‌نگێکی زۆر که‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رمایه‌داری سه‌ر‌کوت و تاڵانچیه‌وه‌ بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ سه‌رکوتکرابوو به‌شێوه‌یه‌کی فراوان وله‌سه‌راسه‌ریدا سه‌ری ده‌رهێنا، خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێش و لاوانێک که‌ساڵانێکی زۆریان له‌برسێتی و چه‌وسانه‌وه‌ و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی که‌م له‌سه‌رمایه‌داران و چه‌وسه‌ێنه‌رانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بردبووه‌ سه‌ر، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامی شاره‌کان وهێزی ملیۆنی خۆیان بۆ رووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌کوتگه‌ری علی عبدوڵا ساڵح هێنایه‌مه‌یدانه‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتێک که‌بۆ ماوه‌ی 30 و 40 ساڵه‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ی له‌برسێتی و گرانی ودواکه‌وتوییی وسه‌رکوتی بێپه‌رده‌دا ڕاگرتووه‌. ئه‌وه‌ی خاڵی لێکچووی ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاتانه‌ به‌سه‌رجه‌م هێچ خۆشخه‌یاڵیه‌کیان به‌ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می زاڵ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا نییه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌تایبه‌تمه‌ندی  خه‌باتی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له‌دژی ده‌سه‌لاته‌که‌‌ی علی عبدوڵا له‌خه‌ڵکی وڵاتانی ‌میسرو تونس جیاده‌کاته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌یه‌مه‌ن له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا پڕۆسه‌یه‌کی تێپه‌ڕاندووه‌، که‌تییدا ده‌سه‌ڵاتی به‌زنجیره‌یه‌ک هه‌نگاو ناچارکردووه‌. له‌‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌سه‌ڵات که‌وته‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی درۆو پاشان ‌گرتنه‌به‌ری ڕێگا ‌توندوتیژی وکوشتن وسه‌رکوت وهێنانی به‌ڵته‌جیه‌کان و ئاژاوه‌ دروستکردن وهه‌وڵدان بۆ به‌رپاکردنی شه‌ڕی عه‌شیره‌ته‌کان وئینجا گرتنه‌به‌ری ڕێگای دانوسان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا، به‌ناوی چاکسازی وپێکهێنانی ئا‌ڵوگۆڕ له‌حکومه‌ت، سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت.. تاسه‌ره‌نجام خه‌باتی جه‌ماوه‌ری وخۆپیشاندانه‌کان عه‌لی ساڵحیان ناچارکرد به‌ده‌ربڕینی ئاماده‌یی وازهێنان له‌سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته‌ به‌ڵام به‌مه‌رجێک دادگایی نه‌کرێت.

ئه‌م داواو مه‌رجه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا له‌وازهێنانی حکومه‌ته‌که‌یدا، نمونه‌ی دادگایی حوسنی موباره‌ک به‌خۆیی و سه‌رجه‌م خێزانه‌که‌یه‌وه‌، به‌کورو هاوسه‌رو هاوسه‌ری کوره‌که‌یشیه‌وه، که‌ئێستا له‌زینداندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ئه‌نجامگیرییه‌ک بۆ چاره‌نووسی خۆی ده‌بینی و ده‌زانی که‌شۆڕش له‌میسر چۆن دادگایی سه‌رانی حکومه‌ت و حزبه‌که‌ی حوسنی موباره‌کی هه‌م به‌ڕێوه‌برد وهه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. بۆیه‌ ده‌یه‌وێت به‌ر له‌وازهێنانی له‌ده‌سه‌ڵات خۆی له‌م ئه‌نجامه‌ قوتاربکات وبێبه‌ری خۆشی له‌و کوشتوکوشتارو سه‌رکوته‌ی که‌زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ له‌یه‌مه‌ندا به‌ڕیوه‌ی بردوو. هه‌وه‌ها ده‌رگای دادگا ولێپێچینه‌وه‌ش له‌‌و تاڵانیانه‌ ببه‌ستێت که‌به‌دزینی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا، له‌ماوه‌ی حکومڕانیدا له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵاو ده‌ست وپێوه‌نده‌کانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌. قه‌بوڵکردنی رێگا چاره‌ی ووڵاتانی که‌نداوی له‌لایه‌ن عه‌لی ساڵحه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه‌. به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی وتوڕه‌ی یه‌مه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ناڕازین و ده‌ڵێن ده‌بێ بڕوات و دادگایش بکرێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ ملیۆن که‌س له‌چه‌ند ‌شاری یه‌مه‌ن به‌سه‌نعای پایته‌خته‌وه‌ هاتونه‌ته‌ مه‌یدان وداوی له‌سه‌ر کار لابردنی عه‌لی ساڵح ودادگاییکردیان به‌رزکرده‌وه‌ وداوایانکرد که‌هیچ مه‌رجێک قه‌بوڵناکه‌ن.

Noori Bashi
Email: nooribashir1@yahoo.com
Kurdistan Mob: 0094 770 142 0450

Entry filed under: نوری به‌شیر. Tags: .

لــــــــــە یــــــــــادی یــــــــــەکــــــــــی ئــــــــــایــــــــــاردا بۆ لێدانی‌ حیزبی دیموكرات و پاڵپشتی‌ له‌ یه‌كێتی‌،ئێران سنوری‌ هه‌رێمی‌ به‌زاندوه‌…

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: