له‌ یه‌كی‌ ئایاردا كرێكاران له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتان رێپێوانیان ئه‌نجامدا…

2011/05/01 at 9:30 PM Leave a comment

له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رێگه‌ له‌ رێپێوانی‌ كرێكاران گیرا

جگه‌ له‌ ئه‌مریكا و كه‌نداو كه‌ یه‌كه‌م دووشه‌ممه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولیان كرۆدته‌ رۆژی‌ كرێكار، پارته‌ چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان و یه‌كێتیه‌ كرێكاریه‌كانی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان به‌ رێكخستنی‌ رێپێوان و به‌ڕێوه‌بردنی‌ مه‌راسیمی‌ جۆراوجۆر یادی‌ یه‌كی‌ ئایار ده‌كه‌نه‌وه‌ و تێدا كرێكاران ناڕه‌زایی‌ خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ سیسته‌می‌ سه‌رمایه‌داری‌ و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ ده‌رده‌بڕن.
ساڵی‌ 1886 كرێكارانی‌ ئه‌مریكایی‌ كه‌ زۆربه‌یان كرێكارانی‌ كۆچبه‌ری‌ ئه‌وروپی‌ بوون له‌ زیاتر له‌ 1200 كارگه‌دا رۆژی‌ یه‌كی‌ ئایار مانیان گرت و داوای‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌عاتی‌ كار له‌ 10 سه‌عاته‌وه‌ بۆ 8 سه‌عات و زیادكردنی‌ موچه‌كانیان كرد.
 له‌ رۆژی‌ چواره‌می‌ مانگرتنه‌كه‌دا كرێكارانی‌ شاری‌ شیكاگۆ كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 90 هه‌زار كه‌س ده‌بوون و له‌ گۆڕه‌پانی‌ سه‌ره‌كی‌ شاره‌كه‌ كۆبوبونه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ درانه‌ به‌ ده‌ستڕێژی‌ گولله‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كیان كوژراو بریندار بوون و 4 كه‌سیشیان به‌ تۆمه‌تی‌ رێكخستنی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ سێداره‌دران، دوای‌ ئه‌وه‌ش رێكخراوه‌ كرێكاریه‌كانی‌ له‌ گۆشه‌ و كه‌ناری‌ جیهانه‌وه‌ ساڵانه‌ یادی‌ كرێكارانی‌ قوربانی‌ شیكاگۆیان ده‌كرده‌وه‌ و بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی‌ 1894 جۆن تامپسۆن سه‌رۆكی‌ ئه‌و كاتی‌ كه‌نه‌دا رۆژی‌ یه‌كی‌ ئایاری‌ وه‌ك رۆژی‌ كرێكاران ده‌ستنیشان كرد و دواتر رێكخراوه‌ سۆسیالیستیه‌كانی‌ جیهان ئه‌و رۆژه‌یان وه‌ك رۆژی‌ جیهانی‌ كرێكاران ده‌ستنیشان كرد و به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌شی‌ زۆربه‌ی‌ كرێكارانی‌ قوربانی‌ شیكاگۆ ئه‌ڵمانی‌ بوون حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ رۆژی‌ یه‌كی‌ ئایاری‌ كرده‌ رۆژی‌ نیشتمانی‌ و پشووی‌ ره‌سمی‌.
سه‌رباری‌ تێپه‌ڕینی‌ چه‌ندین ساڵ به‌ سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا هێشتا  كرێكاران له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهاندا له‌ ره‌وشێكی‌ ناله‌باردایه‌ و له‌گه‌ڵ جیهانی‌ بوونه‌وه‌ی‌ سه‌رمایه‌ و پێشكه‌وتنی‌ ته‌كنه‌لۆژیادا رۆژانه‌ هه‌زاران كرێكار  به‌ له‌شكری‌  بێكارانه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بن.
ئه‌مڕۆ له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان كرێكاران هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاواری‌ خۆیان له‌ دژی‌ نادادپه‌روه‌ری‌ و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ به‌رزكرده‌وه‌ و له‌ وڵاته‌ دیكتاتۆر و سه‌ركوتكه‌ره‌كانیشدا به‌تایبه‌ت خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكوری‌ ئه‌فریقادا رێگری‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ ناڕه‌زایی و رێپێوانێكی‌ كرێكاران كرا، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ئه‌گه‌رچی‌ ده‌سه‌ڵاتداران به‌ رواڵه‌ت سه‌ندیكای‌ كرێكارانیان دامه‌زراندوه‌ و ساڵانه‌ له‌ چه‌ند مه‌راسیمێكی‌ بچوكدا یادی‌ یه‌كی‌ ئایار ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مساڵ له‌ كاتێكدا كرێكاران به‌ته‌مابوون یادی‌ یه‌كی‌ ئایار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 2 مانگه‌ خۆپیشاندانێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێمیش له‌ ترسی‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ رێگریان له‌ رێپێوانی‌ كرێكاران گرت ، له‌ چه‌ند مه‌راسیمێكی‌ بچووكی‌ حیزبیدا یادی‌ ئه‌و رۆژه‌یان كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌  پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خۆیان به‌ سۆسیال دیموكرات له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن و ئه‌ندامی‌ ئینترناسیۆنال سۆسیالیستن.سه ر چاوه:ک ن ن س

Entry filed under: یه کی ئایاری. Tags: .

شێركۆ بێكه‌س:نه‌ باکم پێی بووه‌ و نه‌ باکیشم به‌ فه‌تواكه‌ی‌ مه‌لا کرێکار هه‌یه كوژرانی كوڕی بچووكی قەزافی و 3 لە نەوەكانی لە بۆردمانێكی ناتۆدا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: