شێركۆ بێكه‌س:نه‌ باکم پێی بووه‌ و نه‌ باکیشم به‌ فه‌تواكه‌ی‌ مه‌لا کرێکار هه‌یه

2011/05/01 at 9:00 PM لێدوانێک بنووسە

مه‌لا كرێكار له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی‌ نالیا سوربونی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر فه‌توا‌ی كوشتنی‌ شێركۆ بێكه‌س دوپاتكرده‌وه‌

شێركۆ بێكه‌سی‌ شاعیر رایگه‌یاند نه‌باكم به‌و فتوایه‌ هه‌بووه‌ كه‌ مه‌لا كرێكار بۆ كوشتنم ده‌ریكردووه‌‌و نه‌ئێستاش باكم پێی هه‌یه‌.مه‌لا كرێكار له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی‌ نالیا سوربونی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر فه‌توا‌ی كوشتنی‌ شێركۆ بێكه‌س دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ له‌نه‌وه‌ده‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا دابووی‌.شێرکۆ بێکه‌س له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكا وتی‌ “مێژووی ئه‌و فه‌توایه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌روه‌ختی نوسینی شیعری ( حه‌مه‌ بچکۆلی بۆیاخچی) و ئه‌و کاته‌ی مه‌لا کرێکار له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیدا بووه”‌.ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هه‌رچه‌نده‌ بۆ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه‌ مه‌لاکان له‌ به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی وتار بده‌ن، “به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌لاکان گووتویانه‌ به‌شیک بووه‌ له‌ داواکانی خه‌ڵک”. ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات هه‌رگیز به‌ بیریدا نایه‌ت سوکایه‌تی به‌ به‌ها ئاینیه‌کان کردبێت و ڕیز بۆ هه‌موو ئاینه‌کان وه‌ک یه‌ک داده‌نێت.

بێكه‌س راشیگه‌یاند هه‌ر له‌ به‌رده‌رکی سه‌را داوای کردووه‌ ، کریسچیانه‌کان و ئێزدیه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جوله‌که‌ش هه‌بن هه‌موو له‌ به‌رده‌رکی سه‌را سرووتی ئاینیان هه‌بوایه‌ ، تا دیمه‌نه‌که‌ ته‌واو بوایه‌.

Entry filed under: هاوڵاتی, شێركۆ بێكه‌س.

بۆ لێدانی‌ حیزبی دیموكرات و پاڵپشتی‌ له‌ یه‌كێتی‌،ئێران سنوری‌ هه‌رێمی‌ به‌زاندوه‌… له‌ یه‌كی‌ ئایاردا كرێكاران له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتان رێپێوانیان ئه‌نجامدا…

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,142 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: