كوژرانی كوڕی بچووكی قەزافی و 3 لە نەوەكانی لە بۆردمانێكی ناتۆدا

2011/05/01 at 10:54 PM Leave a comment

له مێدیاکانه وه: وتەبێژیحكوومەتی لیبیا ئەمڕۆ یەكشەممە كوژرانی سەیفولعەرەب كوڕی بچووكی موعەمەر قەزافی سەرۆكی لیبیای لە ئەنجامی بۆردمانێكی هێزەكانی هاوپەیمانیی باكوری ئەتلەنتیك (ناتۆ) بۆ سەر ماڵی قەزافی لە تەرابلوسی پایەتەختی ئەو وڵاتە راگەیاند.بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووسا ئیبراهیم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە تەرابلوس رای گەیاند، هەروەها لە بۆردمانەكەدا 3 لە نەوەكانی قەزافی كوژران، بەڵام قەزافی و هاوسەرەكەی كە كاتی بۆردمانەكە لە ماڵەكەدا بوون زیانیان پێ نەگەیشت.

تەلەڤزیۆنی لیبیا چەند وێنەیەكی ماڵەكەی قەزافی كە رووبەڕووی بۆردمان هاتبووەوە، پێشان دا كە بەلایەنی كەم 3 مووشەكی بەركەوتبوو.

سەیفولعەرەب /29 ساڵ/ كوڕی بچووكی قەزافییە و هیچ پۆستێكی رەسمی یان پلەیەكی سەربازیی نەبووە.

وتەبێژی حكوومەتی لیبیا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەو بۆردمانە هەوڵێكی راستەوخۆی كوشتنی موعەمەر قەزافی سەرۆكی لیبیایە.

لای خۆیەوە هاوپەیمانیەتیی ناتۆ ئەو تۆمەتەی رەت كردەوە و رای گەیاند، تاكە ئامانجی كردەوەگەلە سەربازییەكانی ناتۆ بەكۆتاهێنانی توندوتیژییەكانە لە دژی هاووڵاتییانی لیبیا.

ئەو هێرشەی ناتۆ دوای رۆژێك لە بانگهێشتنەكەی قەزافی بۆ ئاگر بەست لە وڵاتەكەی و دەربڕینی ئامادەسازی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوپەیمانیەتیی باكوری ئەتلەنتیك دێ بەمەبەستی دانانی سنوورێك بۆ هێرشە ئاسمانییەكان لە دژی وڵاتەكەی.

سه رچاوه پوک میدیا

Entry filed under: Uncategorized. Tags: .

له‌ یه‌كی‌ ئایاردا كرێكاران له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتان رێپێوانیان ئه‌نجامدا… فــــاروق ره‌فــــیق:كــــاری‌ ئــه‌نــجومــه‌نی‌ كـاتــی تــه‌واوبــــووه‌…

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: