سیخوڕی نێوده‌وڵه‌تیی له‌پاش ئوسامه‌توانای هیچ شانۆگه‌رییه‌کی نه‌مایه‌.

2011/05/02 at 5:07 PM Leave a comment

دارا ئه‌حمه‌د:تا کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردووش خه‌ڵکانه‌کی زۆر له‌و جیهانه‌هه‌بوون لایان رۆشن نه‌بوو که‌رژێمی چه‌وسێنه‌ری جیهانیی ته‌نیا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌و دڕنده‌ی ئه‌مه‌ریکا و پاشکۆکانی و به‌به‌کارهێنانی ده‌یان کاراکته‌ری به‌ناو سه‌رۆک – که‌داو نموونه‌یان چه‌ند ئه‌کته‌رێکی وه‌کی ئۆباما و کامیرۆن و ساکۆزی و میرکل و له‌و بابه‌تانه‌ن – نه‌خشه‌ی ژیانی تێکڕای جیهان داده‌ڕێژێ و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌سیخوڕیی و دژه‌مرۆییه‌کانی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌با.. ئه‌و هه‌موو یاسا و رێسا و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌حکومیی و مه‌ده‌نییانه‌ش که‌به‌ناوی رێکخستن و پاراستنی ئاسایش و ژیانی مرۆڤه‌کان دایمه‌زراندوون که‌گوایه‌بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵه‌.. جگه‌له‌کۆمه‌ڵێک رێکاری رووکه‌ش بۆ له‌خشته‌بردنی مرۆڤه‌کان و به‌فیڕۆدانی توانسته‌کانیان و ژێرپێنانی خواست و ویسته‌کانیان هیچیدیکه‌نه‌بوو.

 

له‌وه‌ش نه‌رێنیتر و جه‌رگبڕتر ئه‌وه‌بوو که‌خه‌ڵک به‌شێوه‌‌کی گشتیی له‌وه‌نه‌گه‌یشتبوو هه‌ر کاته‌ک که‌ئه‌و رژێمه‌چه‌وسێنه‌ره‌خوێنمژه‌جیهانییه له‌هه‌ر جێیه‌کی ئه‌و جیهانه‌تووشی گرفتێک ده‌بی یان رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و چه‌وساوه‌ده‌بیته‌وه‌.. ئه‌وه‌به‌پێی چه‌ند و چۆنیی کێشه‌کان شانۆگه‌رییه‌کی وا رێکده‌خا که‌تێیدا سه‌رجه‌می بارودۆخه‌که‌بشێوێ و دۆست و دوژمنی گه‌لی تێدا نه‌ناسرێته‌‌وه‌، دوا شانۆگه‌رییش ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی (ئوسامه‌بن لادن) بوو که‌ده‌ساڵه‌به‌ناوی شه‌ڕی تیرۆریزم و پاراستنی ئاسایشی جیهان جیهانی پێ له‌خوێن هه‌ڵکێشاوه‌و توانستێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی مادییشی له‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک گرته‌وه‌و له‌و شه‌ڕه‌نه‌گریسه‌ی خه‌رج کرد، سه‌رئه‌نجامیش وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یبینین که‌ئه‌وڕۆ له‌پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و داگیرکاریی و کاوڵکارییه‌ده‌یه‌وێ به‌سیناریۆی کوشتی (ئوسامه‌) له‌پاکستان له‌لایه‌ن چه‌کداره‌سیخوڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ته‌پلی سه‌رکه‌وتن لێبدا به‌و نیازه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کیدیش به ‌ناوی پاکسازیی پاشماوه‌کانی (ئه‌لقاعیده‌) درێژه‌به‌شانۆگه‌رییه‌که‌ی بدا و خه‌ڵک له‌خشته‌ببا.

 

به‌ڵام وا دیاره‌ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا له‌و دواییانه‌دا‌له‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌رفه‌تی فرتوفێڵی ئه‌و رژێمه‌ی زۆر که‌م کردیته‌وه‌.. بۆیه‌ئێستا خه‌ڵکه‌کی یه‌کجار زۆر باش له‌وه‌گه‌یشتیینه‌‌که‌(ئوسامه‌) پێشتر جگه‌له‌‌ئه‌ڵقه‌له‌گوێیه‌کی ئه‌مه‌ریکا پتر هیچیدیکه‌نه‌بووه‌ که‌وه‌ک سه‌رۆکی باندێکی کۆنه‌په‌رستیی دینیی بۆ به‌رانگژبوونه‌وه‌ی بلۆکی رۆژهه‌ڵات دروستیان کردبوو، پاشانیش به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ‌گه‌وره‌ی به‌داڕووخانی سۆڤیه‌ت په‌یدا بوو که‌پێشتر به‌هۆی (شه‌ڕی سارد) پڕیان کربۆووه‌- چونکه‌ئه‌وه‌کرۆک و ئاکاری هه‌ر رژێمێکی چه‌وسێنه‌ره‌و ده‌بێ خه‌ڵک به‌جۆرێک له‌شه‌ڕ خه‌ریک بکا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌په‌ڕژێنه‌سه‌ر کۆششکردن بۆ ماف و ئازادییه‌کانیان – ده‌بووایه‌شه‌ڕێکیدی بنێنه‌وه‌، بۆیه‌ئه‌وجاره‌له‌شه‌ڕی به ‌ناو دژه‌تیرۆر کردیانه‌‌پاڵه‌وانی شانۆگه‌رییه‌که‌یان.

دیاره‌ئێستاش ئه‌و رژێمه‌چه‌وسێنه‌ره‌ی جیهان له‌پاش گومڕابوونی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و روودانی ئه‌و قه‌یرانه‌ئابوورییه‌گه‌وره‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی دوایی جیهان وه‌ک دڕنده‌یه‌کی برینداری لێهاتووه‌و زۆرترین کۆشش ده‌کا بۆ درێژه‌دان به‌ژیانی سه‌ره‌مه‌رگی خۆی، بۆیه‌ئه‌وڕۆ له‌پاش بێ ئومێدبوونی دوا چاره‌ی هه‌ر ئه‌وه‌بوو به‌راگه‌یاندنی کوشتنی (ئوسامه‌) شانۆگه‌رییه‌پووچه‌که‌ی کۆتایی پێبهێنێ، له‌راستییدا ئه‌و رووداوه‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی سه‌ڵماند که‌ئه‌و رژێمه‌تووشی شکستێکی گه‌وره‌بووه‌و ئیدی خه‌ڵک زۆر له‌وه‌هۆشیارتربوونه‌ته‌وه‌که‌چیدی سیخوڕی نێوده‌وڵه‌تیی بتوانێ شانۆگه‌ریی له‌و بابه‌تانه‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێنێ.‌

 

٢\٥\٢٠١١

dara@emrro.com

Entry filed under: دارا ئه‌حمه‌د. Tags: .

فــــاروق ره‌فــــیق:كــــاری‌ ئــه‌نــجومــه‌نی‌ كـاتــی تــه‌واوبــــووه‌… کــــــــــەنــــــــــیز لــــــــــە قــــــــــورئــــــــــانــــــــــدا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: