فاروق ره‌فیق رۆشته‌ زیندان‌…ناسك قادر:باده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیش ملكه‌چی‌ دادگابن و تاوانباران بده‌نه‌ دادگا، نه‌وه‌ك داڵده‌یان بده‌ن

2011/05/02 at 5:42 PM Leave a comment

به‌ندكردنی ئه‌و نوسه‌ره‌و روناكبیره‌ له‌کاتێکدایه‌ تا ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ستگیر نه‌کراون كه‌ ته‌قه‌یان له‌ هاوڵاتیان کردوه‌و پێشێلکارییان ئه‌نجامداوه‌

به‌هۆی داوایه‌کی یاساییه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پێشێلكردنی  یاسای خۆپیشاندان، د.فاروق ره‌فیق، نوسه‌ر و توێژه‌ری‌ فه‌لسه‌فه‌  ده‌ستگیر کراو له‌ ئێستادا له‌ زینداندایه‌و بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ مه‌عه‌سكه‌ر حوكمه‌ی‌ به‌سه‌ر ببات.به‌ندكردنی ئه‌و نوسه‌ره‌و روناكبیره‌ له‌کاتێکدایه‌ تا ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ستگیر نه‌کراون كه‌ ته‌قه‌یان له‌ هاوڵاتیان کردوه‌و پێشێلکارییان ئه‌نجامداوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ناسك قادر، هاوسه‌ری د. فاروق ره‌فیق به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ رابوردو،‌ دادوه‌ر پارێزه‌كه‌ی‌ (فاروق)ی‌ ئاگادار كردبۆوه‌،‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگادا، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) چوه‌ دادگاو له‌وێشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رشه‌قام كراوه‌.
وتیشی‌: فاروق له‌سه‌ر یاسای‌ خۆپیشاندان ده‌ستگیرکراوه‌، ئه‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ له‌ ژێر سایه‌یدا خه‌ڵك برینداركراوه‌ و كوژراوه‌، هاونیشتمانیانیش له‌سه‌ر خۆپیشاندان ده‌ستگیر ده‌كرێن، به‌ڵام تاوانباران له‌سه‌ر كوشتنی‌ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ داڵده‌ ده‌درێن، كه‌چی‌ خه‌ڵكانێكی‌ ئازادیخوازی‌ ئه‌م نیشتیمانه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو: ده‌ستگیركردنی‌ فاروق ره‌فیق لێكدانه‌وه‌كه‌ی‌ زۆر ئاشكرایه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م وڵاتانه‌ سته‌مكاری‌ هه‌یه‌، یاسا ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌حسابی‌ خۆیان لاوازن، له‌ كاتێكدا ئێمه‌ به‌كردار په‌یامێك به‌ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نین، كه‌ له‌هاونیشتمانیانه‌وه‌ مه‌ده‌نیه‌ت فێر بێت، راگرتنی‌ یاسا فێربێت، که‌ چۆن ئه‌م كه‌سه‌ هاتوه‌ ملكه‌چی‌ فه‌رمانی‌ دادوه‌ر بوه‌، با ئه‌وانه‌ش ملكه‌چی‌ فه‌رمانه‌كانی‌ دادگا بن، كه‌ تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ داڵده‌یان داون با ته‌سلیمی‌ دادگای بكه‌ن و یاسای‌ خۆپیشاندانیش ده‌ستبه‌جێ‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی‌ رابوردودا به‌هۆی‌ خۆپیشاندانه‌وه،‌ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی به‌ته‌قه‌ی چه‌کداره‌کانی ده‌سه‌ڵات‌ شه‌هیدكران و پێشێلکاری و توندوتیژیش به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان کرا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێک له‌سه‌ر كوشتن و بریندارکردنی هاوڵاتیان ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

Entry filed under: فاروق ره‌فیق. Tags: .

کــــــــــەنــــــــــیز لــــــــــە قــــــــــورئــــــــــانــــــــــدا سوید ‌‌رۆژی یه‌کی ئایار کرێکاران بۆیان نه‌بوو خۆپیشاندان له هه‌رێمی کوردستان بکه ن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: