ئـــــــوســـــــامـــــــه‌ بـــــــن لادن چـــــــۆن كـــــــوژرا؟

2011/05/02 at 7:02 PM Leave a comment

 شوێنی حه‌شارگه‌و کوژرانی بن لادن به به‌وێنه

وه‌رگێرانی‌: یه‌حیا به‌رزنجی‌
سه‌رچاوه‌:سایتی‌ بی‌ بی‌ سی‌
ئاژانسه کان/ئاوینه په‌رده‌ له‌سه‌ر ورده‌كاری‌ كوشتنی‌ سه‌ركرده‌ی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ ئوسامه‌ بن لادن هه‌ڵدرا كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ نیشته‌جێبوونی‌ توندوتۆڵدا له‌ شاری‌ ئه‌بوت ئاباد كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ باكوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌  پاكستان له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كه‌سێكیتردا كوژرا.


ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ ته‌نها 800 مه‌تر له‌ ئه‌كادیمیای‌ عه‌سكه‌رییه‌وه‌ دووره‌ كه‌ راقی‌ ترین شوێنه‌ له‌ وڵاتداو زۆربه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسه‌كان ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ به‌ ساندهرستی‌ سه‌ربازی‌ به‌ریتانیا ده‌شوبهێنن. هه‌روه‌ها نزیكیشه‌ له‌ باره‌گاكانی‌ سوپای‌ پاكستانی‌، به‌و هۆكاره‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام ناوچه‌كه‌ پڕه‌ له‌ هێزی‌ ئه‌منی‌‌و خاڵی‌ پشكنین.
ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ كه‌ بووه‌ هۆی‌ كوژرانی‌ بن لادن له‌ كات ژمێر 5:30 سه‌رله‌ ئێواره‌، به‌ پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی‌ به‌ بیبیسییان وتووه‌ كه‌ ته‌نها 40 ده‌قیقه‌ی‌ خایاندووه‌. به‌ پێی‌ وته‌ی‌ شاهید حاڵه‌كان 3 هه‌لیكۆمته‌ری‌ ئه‌مریكی‌ به‌شدارییان كردووه‌‌و به‌رده‌وام به‌ ئاسمانی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ سوڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی‌ ترس‌و دڵه‌راوكێ‌ بۆ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌.

ته‌لی‌ دڕكاوی‌
كرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگا نیشته‌جێبونه‌ی‌ كرده‌ ئامانج كه‌ پێوانه‌كه‌ی‌ 3 هه‌زار مه‌تره‌‌و دیواری‌ شوراكه‌ی‌ 14 مه‌تر به‌رزه‌‌و چوارده‌وری‌ به‌ته‌لی‌ دڕكاوی‌ گیراوه‌‌و به‌رده‌وام به‌ كامێراش چاودێری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌  كراوه‌، خانووه‌كه‌ش كه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج له‌ 3 نهۆم پێكهاتووه‌‌و كه‌وتووه‌ته‌ ناوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌وه‌.

دووای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێلیكۆپته‌ره‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ نیشتونه‌ته‌وه‌ به‌ زوبانی‌ ناوخۆیی‌ په‌شتوون به‌ نیشته‌جیبَبووی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌یان وتووه‌ كه‌ گڵۆپی‌ ماڵه‌كانییان بكوژێننه‌وه‌‌و له‌ ماڵه‌كانییاندا بمێننه‌وه‌. پاشان گوێیان له‌ ته‌قوتۆق‌و ده‌نگی‌ چه‌كی‌ قورس بووه‌.

راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كان ئه‌وه‌شییان راگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌قه‌ی‌ لێكراوه‌.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌سۆشه‌یتدبریس له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ دوو ده‌رگای‌ هه‌بووه‌ كه‌ خزمه‌ت گوزاری‌ ئینته‌رنێت‌و ته‌له‌فۆنی‌ تیا نه‌بووه‌. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری‌ شاهید حاڵه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوكه‌ڵی‌ ره‌ش‌و ئاگرییان دیوه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ هه‌ستاوه‌ كه‌ ژن‌و منداڵیشی‌ تیا بووه‌.

یه‌كێك له‌ نیشته‌جێبووی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ بیبیسی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ 10 بۆ 12 ساڵه‌ دروست كراوه‌‌و خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌سێكی‌ پشتۆن بووه‌‌و كه‌س زانیاری‌ له‌سه‌ر نیشته‌جێبووانی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ نه‌بووه‌. ئه‌ی‌ پی‌ ئه‌وه‌شی‌ له‌ زاری‌ به‌رپرسێكی‌ ئیستخباراتی‌ ئه‌مریكییه‌وه‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌و خانووه‌ وه‌ها دروست كراوه‌ كه‌ گونجاوه‌ بۆ مانه‌وه‌‌و حه‌وانه‌وه‌ی‌ كه‌سانی‌ تیرۆریست.

پسپۆرو شاره‌زا ئه‌مریكییه‌كان راوێژییان كردووه‌ له‌ نێوخۆیاندا ئه‌وسا بڕیاریان داوه‌ كه‌ كه‌سێكیتر نییه‌ له‌ قاعیده‌ له‌و شوێنه‌دا نیشته‌جێبێت جگه‌ له‌ ئوسامه‌ بن لادن.

باراك ئۆباما سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌ی‌ كوشتنه‌كه‌ی‌ له‌ وتاره‌كه‌یدا كه‌ بۆ گه‌لانی‌ ئه‌مریكا به‌ بۆنه‌ی‌ كوشتنی‌ بن لادنه‌وه‌ په‌خش كرا وتوییه‌تی‌ “ئه‌و كاته‌ی‌ گه‌یشتمه‌ كۆشكی‌ سپی‌ داوام له‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ موخابه‌راتی‌ مه‌ركه‌زی‌ لیۆن بانیتا كرد كه‌ یه‌كه‌م ئامانجی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ تیرۆر ده‌بێت كوشتن یان ده‌سگیر كردنی‌ بن لادن بێت”.

ئۆباما ده‌ڵێت له‌ مانگی‌ ئابی‌ رابردودا زانیاری‌ سه‌ره‌تایی‌ كه‌وتبووه‌ ده‌ستی‌ موخابه‌راتی‌ مه‌ركه‌زی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ وا جێگایه‌كییان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ بن لادن له‌وێدا نیشته‌جێبێت، ئه‌و زانیارییانه‌ وورد نه‌بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستی‌ به‌ چه‌ند مانگێك ده‌كرد بۆ روون بوونه‌وه‌ی‌ راستی‌ زانیارییه‌كان.
چه‌ندین جار دانیشتووم له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و تیمه‌ ئه‌منییه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كاره‌یان خرابووه‌ ئه‌ستۆ، له‌و ماوه‌یه‌دا توانرا كه‌ زانیاری‌ ته‌واو ده‌ستبكه‌وێت له‌ ئه‌گه‌ری‌ بوونی‌ بن لادن له‌و شوێنه‌دا كه‌ له‌ قوڵایی‌ خاكی‌ پاكستاندایه‌‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ نیشته‌جێبوندا.

له‌ كۆتاییدا‌و پاش بوونی‌ زانیاری‌ ته‌واو پشت به‌ستن به‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجامدرابوو، بڕیارم دا به‌ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و كاره‌ سه‌ربازییه‌ به‌ ئامانجی‌ ده‌سگیركردنی‌ بن لادن‌و دادگایی‌ كردنی‌.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ ئه‌مری‌ من ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌یان له‌ ناوچه‌ی‌ ئیبت ئابادی‌ پاكستانی‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاند، تیمێكی‌ بچكۆله‌ ئه‌و كاره‌یان به‌ ئازایه‌تی‌ گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ كه‌سییان تووشی‌ هیچ نه‌هاتن له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌، هه‌روه‌ها پارێزگارییان له‌وه‌ش كرد كه‌ له‌و كاره‌ سه‌ربازییه‌ خه‌ڵكی‌ بێگوناه پێوه‌ نه‌بێت. توانییان پاش كوشتنی‌ بن لادن ته‌رمه‌كه‌شی‌ بهێننه‌وه‌. ئۆباما باسی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ده‌زگای‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆی‌ پاكستانی‌ هاوكاریان بوون بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی‌ زانیارییه‌كانییان.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ بیبیسی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ربازیه‌ كه‌ بن لادنی‌ تیا كوژرا ته‌نها بازنه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكی‌ ئاگاداری‌ كرده‌وه‌كه‌ بوون، ته‌نانه‌ت پرسییان به‌ پاكستانییه‌كان نه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌وا كاره‌ سه‌ربازییه‌كه‌ به‌ ده‌قیقی‌‌و بێكه‌موكورتی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت‌و ئه‌و هێزه‌ش كه‌  ئه‌و كاره‌ی‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مریكابوون.

وه‌رگێرانی‌: یه‌حیا به‌رزنجی‌
سه‌رچاوه‌:سایتی‌ بی‌ بی‌ سی‌

Entry filed under: ئاوێنه, بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان. Tags: .

سوید ‌‌رۆژی یه‌کی ئایار کرێکاران بۆیان نه‌بوو خۆپیشاندان له هه‌رێمی کوردستان بکه ن حیزبی شیوعی پرۆژه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی 1 ئایار پێشكه‌ش به‌حكومه‌ت ده‌كات

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: