حیزبی شیوعی پرۆژه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی 1 ئایار پێشكه‌ش به‌حكومه‌ت ده‌كات

2011/05/02 at 10:20 PM Leave a comment

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران كه‌ رێكه‌وتی 1 ئایار” مایۆ”یه‌،حیزبی شیوعی كوردستان بۆ چاككردن و باشتركردنی باری ئابووری و گوزه‌رانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی 18 خاڵی پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و تێدا گرینگترین خاڵی بریتیه‌ له‌ ” داوای رێكخستنی به‌كارهێنانی كرێكارانی  بیانی له‌پرۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كاندا,به‌گشتی وله‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابه‌تایبه‌ت,ده‌كه‌ین وكرێكارانی ناوخۆ له‌جێگایاندا دابنرێت”.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه‌ كه‌ حیزبی شیوعی كوردستان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌:

له‌یادی (1)ی ئایاری رۆژی جیهانی كرێكاران حزبی شیوعی كوردستان پرۆژه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

داواكاری وپێشنیاره‌كان:

1:داواكارین له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا هه‌ڵبژاردنێكی ئازادو سه‌ربه‌خۆ بۆسه‌ندیكای كرێكاران ئه‌نجام بدرێت وله‌هه‌موو جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێك پارێزراو بێت.

2:داوای هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌(71)ی ساڵی1978)و ره‌تكردنه‌وه‌ی بریاری (150)ی ساڵی 1978ده‌كه‌ین ,ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئازادی كاری رێكخستنی سه‌ندیكایی له‌دام وده‌زگا گشتیه‌كانی حكومه‌تدا.

3:كاركردنی یاسای خانه‌نشین وبیمه‌ی بێكاری وپه‌له‌كردن له‌هه‌موارییه‌كان له‌په‌رله‌ماندا.   4:بیمه‌ی ته‌ندروستی وكۆمه‌لایه‌تی ئه‌و كرێكارانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن چونكه‌ تاكوئێستا ژماره‌یه‌ك كرێكاری زۆری له‌وانه‌ی به‌هۆی كاره‌ساتی جیاجیاوه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن,یان توشی كه‌م ئه‌ندامی ده‌بن, بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ بیمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه‌.

5:داوای چاره‌سه‌ری كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری ده‌كه‌ین, ئه‌مه‌ش به‌پێدانی رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له‌قه‌رزی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنی بچوك ومام ناوه‌ندی به‌كرێكاران وپیشه‌وه‌رانی لاو.  

6:له‌پێناو گۆرینی كۆمه‌لگاكه‌مان بۆكۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێن, داواده‌كه‌ین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئابوری له‌ته‌واوی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێناندا زیاد بكرێت كه‌هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وهه‌نگاوێكیشه‌ بۆسنورداركردنی هاورده‌.

7:داوای رێكخستنی به‌كارهێنانی كرێكارانی  بیانی له‌پرۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كاندا,به‌گشتی وله‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابه‌تایبه‌ت,ده‌كه‌ین وكرێكارانی ناوخۆ له‌جێگایاندا دابنرێت.

8:داواده‌كه‌ین یانه‌ی رۆشنبیری ووه‌رزشی بۆكرێكاران بكرێته‌وه‌.

9:داوای گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتر ده‌كه‌ین بۆئه‌و گه‌ره‌كانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كرێكارو هه‌ژارن.

10:داوای چاكسازی بنه‌ره‌تی گه‌نده‌ڵی ئیداری ودارایی ده‌كه‌ین ,كه‌كرێكاران وهه‌ژاران زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌و دیارده‌یه‌ن.

11:پشتگیری حكومه‌ت بۆیه‌كه‌ی نیشته‌ جێبون به‌ جۆرێك بێت, له‌گه‌ل داهاتی كرێكاران بگونجێت.

12:داواده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم ,خه‌زێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆكرێكارانی زیان لێكه‌وتووی كاره‌ساتی سروشتی یه‌كان وهه‌ر كاره‌ساتێكی تربكه‌نه‌وه‌ حكومه‌ت بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌رخان بكات.

13:به‌ركردنه‌وه‌ی موچه‌ی مانگانه‌ی كرێكاران به‌جۆرێك بێت له‌گه‌ل ژیانی هاوچه‌رخدا بگونجێت.

14:له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م هێناندا ,داواكارین ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌و كه‌رتانه‌ بێت كه‌توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتریان هه‌یه‌.

15:گرێدانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان به‌پێداویستیه‌كانی بازارو زامنكردنی به‌كارهێنانی كرێكارانی ناوخۆیی كوردستان له‌پرۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌كاندا.

16:زیاد كردنی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی وبه‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریكردنی كه‌رتی گشتی له‌په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكالیدا ,به‌مه‌رجێك زه‌وی كشتوكاڵی تێدا پارێزراوبێت وزه‌وی به‌رده‌لانی بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاربهێنرێت.

17:رێكخستنی رۆڵی حكومه‌ت له‌چاودێری كردنی بازارو كاركردنی رۆلی كۆنترۆڵی جۆری بۆبنبركردنی دیاریده‌ی مشه‌خۆری كه‌ بواری پیشه‌ی بازرگانی گرتووه‌ته‌وه‌.

18:سه‌رباری داواكاریمان بۆگرینگیدانی زیاتر به‌كه‌رتی پیشه‌سازی ,دووپاتی په‌ره‌پێدان وپاراستنی پیشه‌ خۆماڵیه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

Entry filed under: یه کی ئایاری. Tags: .

ئـــــــوســـــــامـــــــه‌ بـــــــن لادن چـــــــۆن كـــــــوژرا؟ لە قەزای سیدسادق بەبۆنەی 1ی ئایار ڕۆژی کرێکار مەراسیم سازکرا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: