کەس لە خوێنی کەس خۆش نابێت

2011/05/02 at 10:53 PM Leave a comment

هیوا موحەمەد:لە یاسای سەربازیدا وایە کە فەرماندەر هەرچیەک بڵێت دەبێت ئەوانی بن دەستی ئەو جێ بەجێی بکەن ، لە کاتی جی بەجێ کردنی فەرمانی سەرەوەش جێبەجێکەر لە دوو حاڵەتدا خۆی دەبینێتەوە ، یەکەمیان ئەوەیە ئایا بە رۆتینی فەرمانەکە جێ بەچی دەکات و وەک ئەوەی لە کۆڵ خۆی بکاتەوە ؟ دوەمیان ئەوەیە کە خۆی تا چەندە لەگەڵ جێبەجی کردنی فەرمانەکەیە واتا هاو ڕایەو بە ویستی خۆی دەزانێ ؟ هێنانی ئەو هێزە سەربازییە بۆ سەرکوت کردنی خۆپیشاندەران لە پارێزگای سلێمانی هاوتایە لەگەڵ دوا بەیانی هەردوو مەکتەبی سیاسی ینک و پدک کە لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم بڕیاریان دا دیالۆگی بێ مەرج لەگەڵ ئۆپۆزسیوندا بکەن و لە وەلامی ئەمانیش ئۆپۆزسیون سورە لەسەر ئەوەی بەو مەرجانەی کە پێشتر خستونیەتە روو درێژە بە دیالۆگ دەدات ، ئەوان بەردەوامن  لە پەیوەندی کردن لەگەڵ یەک واتا ئۆپۆزسیون و دەستەلات ، بەلام لەبەر ئەوەی دەستەلات  پێی سەر شۆڕکردنە ئەگەر بێت و بە داواکانی ئۆپۆزسیون رازی بێت ئەوا لەم لاوە دەیانەوێت پشتی ئۆپۆزسیون بە تایبەت گۆڕان بشکێنن بەوەی ئەو وەرەقەیەی سەر شەقامیان لێ بستێننەوە و بە گووتەی خۆیان گۆڕانە لە پشت خۆپیشاندان و بە پشتی ئەو خۆپیشان دانانەشە پێ دادەگرن . پێ دەچێت کۆکردنەوەی ئەو هێزانە و پەلاماردانی خەڵک دوا ئومێد و دوا وەسیلەی دەستەلات بێت بۆ راگرتنی تەرازووی گفت و گۆکانی لەگەڵ ئۆپۆزسیون و بریاری ئەوە بێت ئەگەر بتوانێ سەرکوتیان بکات و دابمرکێتەوە ئەوا بەرەندە دەبێت و پشت دەکاتە مەرجەکانی ئۆپۆزسیون و ئەگەرنا ئەوا ئەو کات رازی دەبێت ، لێرەدا پرسیار ئەوەیە ، ئایا سەرکردایەتی سیاسی هەرێم لە بیری ئەوەدا بێت هەرچی رۆژێک زووتر داخوازییەکانی خەڵک جێ بەجێ بکات باشترە یان لە بیری کوشتنی کات و خەڵک دا بێت ؟ باشتر نیە وابیر بکاتەوە کە توندو تیژی ، توندو تیژی بەرامبەر دەخولقێنێت ؟ و بەمەش کێشەکە کۆڵەوارتر دەبێت و رێگە چارەی قورس تر دەبێت  ، چونکە ئەوەی جاودێرانی سیاسی لێی دڵنیان ئەوەیە کە ئەگەر دەستەلات بتوانێ بۆ کاتییش ئەم خۆپیشاندانانە دابمرکێنێتەوە ماوەیەکی تر دیسان حەڤدەی مانگێکی تر دروست دەبێتەوە ، دەستەلات ناتوانێ خەڵک بنێرێتە مالەوە بێ جێ بەجێ کردنی داخوازییەکانیان خۆ ئەگەر لە رێگەی زەبریشەوە ئەوەی کرد لە کاتێکدا کە خۆی باش دەزانێت ئەو داخوازییانە هەقن و رەواو راستن ئەوە لە هەموو پرنسیپە دیموکراتیەکان لادەدات و نزیکمان دەکاتەوە لەو راستییەی کە دەمانەوێت لە خانەی دیکتاتۆرەکان دا بیان ناسین .

پێویستە دەستەلات ئەوە بزانێ کە ئەو چەکدارانە هەموویان ئەو تەقەکەرانە نین کە ئەو بە نیازی سەرکوت کردنی خەڵک پشتی پێ بەستوون و ئەمانە جیاوازن لەگەڵ چەکدارەکانی ئەمنە سوورەکە ئەویش بەوەی یەکەم ئەمانە کوردن و دوەم هەموویان خەڵکی شارەکانی کوردستانن و هەر کەسوکاری خۆشیانە لە ناو ریزەکانی ئۆپۆزسیون و خۆپیشاندەراندان ، دەبێت سەرانی یەکێتی و پارتی دەرک بەوە بکەن کە تا ئێستاش لەسەر ئاستی کادیرەبەرزەکانی خۆیان هەستی تۆڵە سەندنەوە لەیەکتر ماوە بۆ خوێنی براو کەس و کاری یەکتر کە لە شەڕەکانی براکوژیدا دروست بوون . جا دەبێت ئەوان کار لەسەر لە بیر بردنەوەی بکەن نەک تۆمار کردنەوەی چەند خوێنێک و تۆڵەسەندنەوەیەکی تر  . ئەو خۆپیشاندەرانە خەڵکن  ( گروپێکی تروریستی نین ) خەڵکیش بە پێی هەموو فەرهەنگە سیاسیەکان هەمیشە لەسەر هەق بوە بەرامبەر دەستەلات ، بۆیە دەبێت سەرانی ئەو دوو حزبە بە هەڵگرتی لێپرسراوێتی مێژوەوە برواننە بارو دۆخەکەو دڵنیا بن لەوەی خەڵک لەمەرام و پلانەکانیان تێ دەگات کە هەمووی بۆ بەکوشت دانی هێزی چەکدارو دروست کردنی ئاژاوە وەو خوێن نانەوەیە لە نێوان تاکەکانی و تیرەکانیدا . ئەمرۆ سەردەمی پێشکەوتنی تەکنولۆژیایەو وێنەکان شاهید دەبن بۆ بەردەم دادگا و پیشانمان دەدەن کە کێن ئەوانەی تەقە دەکەن و خەڵک دەکوژن کەسیش لە خوێنی خۆی خۆش نابێت .

میدیا کانی دەستەلات لە هەوالەکانیاندا خۆپیشاندەرانی یەمەن و بەحرینمان پیشان دەدەن و باس لە درندەیی رژێمەکانیان دەکەن کەچی لێرە خۆیان بە هەق و خۆپیشاندەران بە تێکدەر لەقەڵەم دەدن و بەمەش خۆڵ لە چاوی خۆیان دەکەن و وادەکەن وەک حاڵەتی دەروونی کێشەکە لە بیر خۆیان ببەنەوە نازانن ئەمە نەخۆشی دەروونی نیە بەڵکو شیرپەنجەی سییەکانی دەستەلاتە و هەرچەند لە بیر خۆیانی بەرنەوە بەلام هەر دەتەنێتەوە تا ئەو ساتەی چارەسەری زەحمەت دەبێت یاخود هەر نابێت .

Entry filed under: هیوا موحه‌مه‌د. Tags: .

بارودۆخی‌ ئه‌مڕۆی‌ به‌رده‌م سه‌رای‌ ئازادی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌وێنه‌ ببینه‌ ده‌سه‌ڵات به‌و مه‌رجه‌ هێز.ه‌كانی‌ ده‌كشێنێته‌وه‌ كه‌ خۆپێشاندان له‌سه‌رای‌ ئازادیدا نه‌كرێته‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: