ئوسامە کوژرا,کۆمپانیای دروستکردنی ئوسامەکان لەکاردایە

2011/05/04 at 4:38 PM Leave a comment

 عەبدوڵا مەحمود:سەرەخوێن ڕیژو سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدەی تیرۆریست ئوسامە بن لادن، لە کردەوەیەکی چەخمەئاسای کۆماندۆکانی ئەمریکا لە پاکستان کوژرا. بێگومان کوژرانی ئەم سەرە تاوانبارەی مێژوی هاوچەرخ مایەی خۆشحاڵی ملیونان ئینسانی گۆی ئەم زەویەیە، کە شاهیدی کارنامەی ڕێکخراوی قاعیدەو دەستەجاتی ئیسلامی بوون لە دنیادا.ئوسامە بن لادن و ئیسلامی سیاسی کە ڕێکخراوی قاعیدە، یەکێک لە ڕەوتە ئینسان کوژەکانی دنیا بوو، بە هاوکاری و بەدەستی خودی ئەمریکاو غەرب، لەناوجەرگەی کێشمەکێشی بلۆکبەندی دنیادا لەبەرامبەر بە بلۆکێ بەناو سوسیالیشتیدا، لە ڕاستیدا لە بەرامبەر ڕەوتی چەپ و ئازدیخوازی و بەرابەریدا، دروستکراو مەیدانی بۆ کرایەوە.

سیاسەتی پاوانخوازی و میلیتاریزەکردنی سەربازی دنیا و جەنگ و ملهورییە هەوسارپچراوەکانی، ئەمریکاو زل هیزە هاوپەیمانەکانی و پشتیوانی بێدرێغیان لەسەرە چنگ بەخوێن و دیکتاتۆرەکانی وڵاتانی باکورو باشوری ئەفریقیاو ئەمریکای لاتین و ئاسیا، پشتیوانی لەدەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسرائیل و لە کوشتاری خەڵکی بێتاوانی فەلەستین و پشتیوانی ئاشکرایان لە ‌هێنانی دەسەڵاتی ئیسلامی بۆ ئێران و پێشکەشکردنی کورسی بەخومەینی لە پێناو تیكشکاندنی شۆڕشی ئێران، زەمینەو ژینگەی بۆ بەرین بوونەوەو ڕەوتگەلی ئیسلامی و ئیستیرادکردنی تیرۆریزمی ئیسلامی بۆ پانتایی دنیا، دەستپێکرد.

لەو کاتەوەی کۆماری ئیسلامی هێنرایە سەر کارو، ئێران کرایە زیندانێکی گەورەی ئازادی لە ناوچەکەداو دەسەڵاتی مەلاو ئیسلامی سیاسی پانتایەکی گەوەرەی بۆ کرایەوە، رەوتگەلی ئیسلامی و لەوانەش رێکخراوی قاعیدە ئەمجارە لە پشتیوانی تیرۆریزمی دەوڵەتی بەهرەمەند بوون و ئێران بۆیان بوو بەسەرچاوەیەکی بەهێزی هاوکاری و پشتیوانی. ئەمەش بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی ڕەوتی هاوشێوەی قاعیدە، یان لقەکانی رێكخراوی قاعیدە، لە زۆریك لە وڵاتانی دنیادا، پێک بێن.

جەنگی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەدژی ئەفغانستان و پاشان جەنگ لەدژی عێراق لە ژێر ناوی جەنگی دژە تیرۆردا، وەڕێخستنی گەورەترین کوشتاری شێنیەیی” کوشتار لەرێگای داسەپاندنی ئابڵۆقەی ئابوری” پاشان دەستدانە کوشتاری چەور” کوشتار بە چەكی گەرم و مەرگ چێن” لەبەین بردنی ملیۆنەها ئینسانی بێتاوان و وێرانکردن و داڕوخاندنی هەموو پایەو سیماکانی کۆمەڵگایەکی زیاتر لە ٢٠ ملیۆنی. هاوکات دەست ئاوەڵاکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ درێژەدان بە تیرۆریزمی دەوڵەتی لەدژی خەڵکی فەلەستین و بەدەستەوە گرتنی رێگای سەربازی بۆ پاوانکردنی دنیا و زامنکردنی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی، وە میلیتاریزەکردنی پانتایەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەبارمتەگرتنی ئیرادەی سیاسی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی و بەمەبەستی دوبارە زامنکردنەوەی کوێخایەتی و هەژمونی سیاسی و سەربازی و ئابوری بەسەر دنیای دوای شکستی بلۆكێ شەرقدا، هەموو ئەمانە بوونە زەمینەی ئەوەی کە ژینگەی ئیسلامی سیاسی و کارگەی دروستکرنی زەرقاویەکان و جوغرافیای هەڵسوڕانی قاعیدەو رەوتگەلی ئیسلامی، برەخسێ و جەنگی تیرۆرستانەی خۆیان لەدژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی ئەمریکاو تیرۆریزمی دەوڵەتی ئیسرائیل و بە قەولی خۆیان لێدان لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو غەرب، بکەنە کارنامەی خۆیان و ئینسانکوژی لە بەرامبەر ئینسانکوژیدا، بەدەستەوەبگرن و کێبەرکێی ئینسان کوشتن بکەنە سیمای دنیا.

تا ئێستا دنیا گیرۆدەی جەنگی ئەم دوو بەرە تیرۆریستیەیە، تیرۆریزمی بە یاسایکراوی نیودەوڵەتی ئەمریکاو تیرۆریزمی کوێرانەی ئیسلامی سیاسی دورستکراو و دەستپەروەردەکراوی خودی ئەمریکاو غەرب. تا ئەوکاتەش ئەم جەنگە درێژەی هەبێت، کۆمەڵگای بەشەری شانۆی خاڵی لە تیروریزم و کردەوەی تیرۆریستی نابێت، وە کۆمپانیای دروستکردنی زەرقاویەکان و سەدام حسین و ئوسامە بنلادنەکان، دەچەرخێ.

کاری دنیای شارستانی و بەرەی ئازادیخوازی ئینسانییە کە جەنگ و تیرۆریزم کۆتایی پێبهێنن، جەنگ و تیرۆر بەسەرانی تۆمەتباری تیرۆریستی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی وەکو کلنتۆن بۆش و بلێرو ئۆباما…کان، کۆتایی نایەت، هەر وەکۆ چۆن بە کوشتنی ئوسامەکانیش تیروریزمی کوێرانە ئیسلامی سیاسی، تەواو نابیت. بۆ کۆتاییهیێنان بە جەنگ و جەنگی تیرۆریستی پێویستە هۆکارەکان و زەمینەکان و ژینگەکانیان، لەڕیشەوە هەڵبکەندرێن. ئەمەش کاری دنیای بێدرابوەوە و ئەو ئینسانانەیە کە بەدوای بەرابەری و ئازادی و ژیاندا، وێڵن.

٣/٥/٢٠١١

Entry filed under: عبداللە مەحمود. Tags: .

نه‌وشیروان مسته‌فا:کـــوردســـتان لـــه‌ نـــاو بـــازنـــه‌ی قـــه‌یـــران دا… قوربانی،له‌نێوان ره‌وایی وناڕه‌وایدا…

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: