قوربانی،له‌نێوان ره‌وایی وناڕه‌وایدا…

2011/05/04 at 5:00 PM Leave a comment

یاد علی _ رانیه‌:ئێمه‌ی ئینسان، ئه‌بێ بڕوامان به‌ قوربانی هه‌بێت، به‌ هه‌ردوو دیوه‌كه‌یه‌وه‌، چ خۆكردنه‌ قوربانیه‌ له‌ پێناوی شتێك، یان بوونه‌ قوربانیه‌ له‌ لایه‌ن شتێك، وه‌ به‌ هه‌ردوو جۆره‌که‌شیه‌وه‌، قوربانی مه‌عنه‌وی وقوربانی ماددی، قوربانیدان له‌ پێناو گه‌یاندنی په‌یامێك، كه‌ هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ به‌ها به‌رزه‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندی گشی، یان به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ر یه‌کێکه‌ له‌ قوڵترین هه‌ڵوێسته‌ ئینسانیه‌کان تا حه‌دێکیش غه‌ریزیه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ر تایبه‌ت نیه‌ به‌ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌ت، به‌ڵکو له‌ ناو زینده‌وه‌ران وگژ وگیاشدا بوونی هه‌یه‌، قوربانی چه‌ند جێی ترس وتۆقێنه‌ره‌ لای ئینسانی مه‌سڵه‌حه‌تچی وده‌ست كه‌لا، ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر مه‌رحه‌له‌یه‌كی لێوانلێوه‌ له‌ ئه‌شقێکی شێتگیرانه‌، بۆ كه‌سێك كه‌ په‌یامێكی ئینسانی پێه‌ بۆ چوارده‌وری خۆی، ئه‌شێ هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌، یان ئه‌وان، جۆرێك بین له‌ قوربانیه‌كان، یان رۆژێك ببین، به‌ڵام لێره‌دا قسه‌ له‌سه‌ر جۆره‌كه‌یه‌تی نه‌ك زوو ودره‌نگ، یان چۆنیه‌تیه‌که‌ی.

ره‌نگه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌ به‌ چاوی سوكه‌وه‌ سه‌یری ئه‌كرێن، یان په‌راوێزخراون، یان زۆرێك له‌وانه‌ی وێڵ وتووشی لادان بوونه‌ته‌وه‌ وتۆمه‌ت وکاری ناڕه‌وایان ئه‌خرێته‌پاڵ، یان جۆره‌ها گاڵته‌جاڕیان پێ ئه‌کرێت، قوربانی بن، که‌ بوونه‌ته‌ قوربانی حه‌زێكی نه‌خۆش، سایكۆلۆژیایه‌كی ناته‌ندروست، حیزبێكی ئامراز به‌ده‌ست گروپێكی چه‌ته‌، باوكێكی كه‌له‌پوتی دڵڕه‌ق وبێباك یان مه‌سئولێكی نامه‌سئولی وه‌حشی، له‌و كاته‌شدا زۆر به‌ زه‌حمه‌ت جه‌للاده‌ راسته‌قینه‌كه‌ ئه‌دۆزرێته‌وه‌ یان ئه‌ناسرێ، زۆریش بزره‌، ته‌نها مه‌زڵومه‌كه‌ له‌كه‌دار ئه‌بێت ماددی ومه‌عنه‌ویانه‌، زۆرێك له‌و كۆمه‌ڵگا داته‌پیوانه‌ قوربانی سه‌رۆكێكی نه‌خۆشه‌، حیزبێكی نه‌خۆشی، سیسته‌مێكی فاشیله‌، لێره‌شه‌وه‌، یان ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ شیرازه‌یان تێکچووه‌ قوربانی دوو جه‌للادن که‌ پێیان ئه‌وترێت دایك وباب، وه‌هه‌روه‌ها…، زۆرن ئه‌وانه‌ی په‌یژه‌ی قوربانی به‌كاردێنن بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌به‌سته‌كانیان، سه‌ر ئه‌كه‌ونه‌ سه‌ره‌وه‌ به خستنه‌ ژێر پێی ئه‌وانی دیكه‌، بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك پێویستیانه‌ كه‌سێك، خێزانێك، كۆمه‌ڵگایه‌ك وهه‌رێمێك بكه‌نه‌ قوربانی خۆیان…

 

سه‌یری ئه‌و تاكه‌ كه‌سانه‌ بكه‌، كه‌ به‌ جۆره‌ها ئامراز، به‌تایبه‌ت ئامرازی مه‌عنه‌وی، سوء ئیستیفاده‌ له‌ هه‌ر سیفات وهه‌ڵوێستێكی ئیجابی به‌رامبه‌ر وه‌رئه‌گرن، دوایش هه‌ر تێكشكانێكی به‌رامبه‌ر ئه‌كه‌نه‌ ئه‌زموون بۆ خۆیان، له‌ كۆتایشدا به‌ كه‌وتنی به‌رامبه‌ر ئه‌وان سه‌رئه‌كه‌ون، یان ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه‌ بۆ هه‌ر باروودۆخێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، ئامرازی خۆی حازر ئه‌كا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك به‌ سوودی خۆی ئاراسته‌ بكات، دوای هه‌ر قوربانیه‌ك یان گه‌له‌قوربانیه‌كی نابه‌جێش، ئاماده‌یه‌ دان به‌ نابه‌جێیی ئه‌و پلانانه‌ی پێشووی بنێت(موخته‌به‌رئاسا، به‌دوای جۆره‌ ماده‌یه‌کی دیکه‌دا ئه‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵکی تاقی بکاته‌وه‌، دوای هه‌ر شکستێك)، به‌ڵام قه‌ت نه‌ داوای لێبوردن ئه‌كا، نه‌ ئیستیقاله‌ش، واته‌، خۆی چه‌قی پیرۆزیه‌كانه‌، ئه‌وه‌ی كراویشه‌ یان ئه‌كرێ ده‌سته‌ڵاتی شه‌رعی ویاسایی خۆیه‌تی، ره‌عیه‌ت هه‌ڵئه‌سوڕێنێ به‌ جێگیری خۆی، یان سێبه‌ره‌کانی خۆی، بۆیه‌ گۆڕانکاری ئاوه‌ڕووت ئه‌کات، ته‌نها گۆڕانێکی رووکه‌شی لێ ئه‌هێڵیته‌وه‌.

 

به‌ دیوه‌ ئیجابیه‌كه‌شی، قوربانی هه‌میشه‌ ئه‌وپه‌ڕی راستگۆیی ونیازپاكی ودڵسۆزیه‌، جا گرنگ نیه‌ به‌رامبه‌ر له‌ رووکه‌شدا چیه‌ وچۆنه‌، یان تا چه‌ند په‌سه‌نده‌ لای کۆمه‌ڵگا، گرنگ له‌ ماهیه‌ته‌ ئیجابیه‌که‌یدایه‌، ره‌نگه‌ تازه‌ نووسه‌رێکی راستگۆ، زۆر به‌ ئه‌شقه‌وه‌ خۆی بكا به‌ قوربانی بۆ گه‌یاندنی نه‌ك به‌س په‌یامه‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ هه‌ڵوێستێكی به‌رجه‌سته‌ بوو له‌ په‌ره‌گرافێكی بچوكی ساده‌شدا، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ چاوپۆشی له‌ زۆرێك له‌ خۆشیه‌كانی ژیان له‌ كات وساته‌ پربایه‌خه‌كان ووه‌لا نانی زۆرێك له‌ ئیمتیازاته‌کانی ژیانی خۆی، هه‌تا ئه‌گات به‌ به‌خت کردنی روحه‌که‌شی، وه‌ مێژووش به‌ هه‌موو لقه‌کانیه‌وه‌ پڕه‌ له‌ که‌سایه‌تی به‌رز، که‌ خۆی له‌وپه‌ڕی ده‌سته‌ڵاته‌وه‌، له‌وپه‌ڕی لوتکه‌ی ده‌سته‌ڵات وشکۆوه‌، خۆی ئه‌کا به‌ قوربانی بۆ درێژه‌دان به‌و په‌یامه‌ی که‌ باوه‌ڕی پێیه‌تی.

جیاوازی له‌ نێوان ئه‌و دوو قوربانیه‌، ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر قوربانی خه‌ڵکه‌و ئه‌ژن، زوو بێت یان دره‌نگ، جگه‌ له‌وه‌ی فکره‌ سلبیه‌که‌شیان هه‌ره‌س دێنێت، خۆشیان ئه‌بن به‌ سوته‌مه‌نی، به‌ڵام له‌ ئاخر ساته‌کانی بوونیاندا، هه‌ر وه‌کو هه‌موو ئه‌و دیکتاتۆره‌ ترسنۆکانه‌، که‌ له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی که‌وتنیان یان به‌ که‌وتنه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، ته‌نها ترسێك که‌ بیانمێنێته‌وه‌ ترسه‌ له‌ مردن!، زۆر جار هه‌رچوارده‌وریان ئه‌که‌نه‌ قوربانی خۆیان، به‌س بۆ مانه‌وه‌یان، جا گرنگ نیه‌ چۆن مانه‌وه‌یه‌ك بێت، هه‌ر بۆ نمونه‌؛ زۆر جار شه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌که‌ن که‌ ئایا مانه‌وه‌یان سجنی ئه‌به‌دیه‌ یان سێداره‌!

قوربانی دان له‌ پێناو ئامانجێکی ره‌وا، به‌ نه‌مانی بکه‌ره‌که‌، زۆربه‌ی جار، په‌یامه‌که‌ی زیاتر ته‌شه‌نه‌ ئه‌کات، هه‌ڵبه‌ته‌ به‌نده‌ له‌سه‌ر ره‌وایی وئیجابیات، لێره‌وه‌ خود ئه‌خریته‌ خزمه‌تی گشتی، ترس له‌ زیانی گشتیه‌، ئامانج مانه‌وه‌ی په‌یامه‌، وه‌کو ئه‌شڵێ: مردن له‌ پێناو راستیدا زۆر به‌ چێژتر وسه‌ربه‌رزتره‌ له‌ مانه‌وه‌ وژیانێکی درێژ له‌گه‌ڵ درۆدا…

یاد علی _ رانیه‌

yad_aly@yahoo.com

Entry filed under: یاد علی _ رانیه‌. Tags: .

ئوسامە کوژرا,کۆمپانیای دروستکردنی ئوسامەکان لەکاردایە نهێنی حه‌شارگه‌كه‌ی‌ بن لادن،وه‌ك دانیشتوانی‌ ئیبیت ئاباد ده‌یگێڕنه‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: