نهێنی حه‌شارگه‌كه‌ی‌ بن لادن،وه‌ك دانیشتوانی‌ ئیبیت ئاباد ده‌یگێڕنه‌وه‌

2011/05/04 at 7:21 PM لێدوانێک بنووسە

كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبونی ته‌مومژاوی‌ ده‌كه‌وێته‌ یه‌كێك له‌ كۆڵانه‌ بێده‌نگه‌كانی‌ هاوینه‌ هه‌واری‌ ئیبیت ئاباد له‌ دۆڵی‌ ئۆراشی رۆژئاوای‌ پاكستان.. گونده‌كه‌ شوێنێكی په‌سه‌ندكراوه‌ بۆ زۆرێك له‌و ژه‌نه‌راڵانه‌ی‌ سوپای‌ پاكستان كه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن.كه‌س گومانی‌ له‌وه‌دا نه‌بو ئه‌و بینا ته‌مومژاویه‌ی‌ له‌و كه‌ناره‌دا، په‌ناگه‌یه‌كی نهێنی‌ پیاوێك بێت هه‌مو جیهانی‌ هه‌ژاندوه‌و داواكراوی‌ یه‌كه‌می‌ دادگایه‌ له‌ 30 وڵاتدا.
له‌ بێده‌نگی شه‌ودا.. دانیشتوانی‌ ئه‌و كه‌ناره‌ به‌ ده‌نگی ماكینه‌ی‌ فڕۆكه‌ ئه‌لیكۆپته‌ره‌كان له‌ خه‌و هه‌ستان.. ده‌نگی فیشه‌ك و ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمب هاته‌ به‌رگوێ.. ترس و دڵه‌راوكێ له‌سه‌ر دڵی‌ هه‌مولایه‌ك دروست بو.
دانیشتوانی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ په‌یامنێری‌ بی بی سی یان راگه‌یاندوه‌، وا گومانیان بردوه‌ ئه‌گه‌ر ماڵێك له‌ گونده‌كه‌یاندا كرابێته‌ ئامانج، ئه‌وا ئه‌و ماڵه‌ تایبه‌ته‌یه‌ كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی پته‌و و چوارده‌ورگیراو به‌ ته‌لی‌‌ دڕكاوی‌، كه‌ هه‌رگیز هیچ كه‌سێك نه‌گوێی‌ له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ ناوی‌ بوه‌، وه‌ نه‌ چاوی پێیان كه‌وتوه‌.

كۆمه‌ڵگای‌ نیشته‌جێبونی ئوسامه‌ بن لادن
زهور عه‌باسی، یه‌كێك له‌ دراوسێكانی‌ ئوسامه‌ بن لادنه‌، سه‌ركه‌وتوه‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا ببینێت. ئه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌: كۆپته‌ره‌كان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌مدا فڕین.. زۆر نزم بون.. ئه‌وه‌نده‌ نزم بون خۆم كوتا به‌سه‌ر زه‌ویداو واگومانم برد له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی‌ من ده‌نیشنه‌وه‌.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو: ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ترسناك هات، له‌ ماڵه‌كه‌وه‌ بڵێسه‌ی‌ ئاگر به‌رزبوه‌بوه‌… دوای‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كیش وا ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌مو شتێك كۆتاییهاتوه‌.
زهورته‌ئكیدی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ كه‌مترین زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ نه‌بوه‌ ئه‌و شوێنه‌ باره‌گای‌ بن لادن بێت، هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ رون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوه‌ سه‌رۆكی قاعیده‌ له‌ نێوان دانیشتوانی‌ گونده‌كه‌دا بژی‌.
به‌ڵام ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌وكاته‌وه‌ گواستویه‌تیه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی‌، هه‌میشه‌ هه‌ستی‌ وابوه‌ ئه‌و ماڵه‌ كه‌نارگیره‌، شوێنێكی ترسناكه‌و پێویسته‌ لێی‌ دور بكه‌وێته‌وه‌.
له‌ ده‌وروبه‌ری‌ بیناكه‌، رێ و شوێنی‌ توندی‌ ئه‌منی گیرابوه‌ به‌ر.. دیواره‌كانی‌ چوارده‌وری‌ خانوه‌كه‌ به‌ به‌رزی‌ 5 مه‌تر به‌رزبون و دیوارێكی دیكه‌ی‌ 7 مه‌تریش قاتی دوه‌می خانوه‌كه‌ی‌ شاردوبوه‌وه‌، كامێرا ئه‌لیكترۆنیه‌كان چاودێری‌ سه‌رجه‌م سوچه‌كانی خانوه‌كه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كرد.
به‌پێی‌ وته‌ی‌ ئه‌و شاهید حاڵه‌، ناو به‌ناو ئۆتۆمۆبێلێكی دژه‌ گوله‌ زۆر به‌ بێده‌نگی رۆشتوه‌ ناو بیناكه‌وه‌و زۆر به‌ بێده‌نگیش لێی‌ هاتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.. ده‌رگا میكانیكیه‌كانیش بۆ ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ كراونه‌ته‌وه‌و راسته‌وخۆ داخراونه‌ته‌وه‌.
به‌هۆی‌ ئه‌وه‌شه‌وه‌ كه‌ دانیشتوانی‌ ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگا نیشته‌جێبونه‌ نه‌یانویستوه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی گونده‌كه‌دا دروستبكه‌ن، خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش فه‌رامۆشیان كردون و گوێیان به‌ شوناسیان نه‌داوه‌.
خه‌ڵكی گونده‌كه‌ باسیان له‌وه‌كردوه‌، پێش دو مانگ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند پیاوێك سه‌ردانی‌ گونده‌كه‌یان كردوه‌و وایان پیشانداوه‌ زه‌وی ده‌كڕن و ده‌یانه‌وێت شاره‌زای‌ ناوچه‌كه‌ ببن. دواتر سه‌رسامی خۆیان به‌ گونده‌ پیشانداوه‌و وایان راگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا زه‌وی بكڕن، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان پرسیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ نرخی خانوه‌كه‌ی‌ بن لادن كردوه‌.
ئێستا خه‌ڵكی گونده‌كه‌ پێیانوایه‌ ئه‌و پیاوانه‌ ئه‌ندامی هه‌واڵگری‌ بوبن و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ چوبن.

سه ر چاوه> سبه ی

Entry filed under: هاوپۆلنه‌كراو.

قوربانی،له‌نێوان ره‌وایی وناڕه‌وایدا… گشت پیس و چه په ڵه کان دهیانه وێ له رووباره که ی سه ردهشت خۆیان پاک بکه نه وه!

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 734,802 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: