گشت پیس و چه په ڵه کان دهیانه وێ له رووباره که ی سه ردهشت خۆیان پاک بکه نه وه!

2011/05/05 at 10:54 PM Leave a comment

– په‌یوه‌ست به‌ تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و رۆژی جیهانی رۆژنامه‌نووسی -باشتره‌ له‌ هیچ:

دارا ئه حمه د:سێی مایس رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌نووسییه له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان – هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و رۆژه‌ له‌ لایه‌ن داموده‌زگایه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستنیشانکراوه‌ که‌ خودی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش ئه‌لقه‌یه‌که‌ له‌ په‌نجه‌کانی وڵاته‌ زلهێزه‌ چه‌وسێنه‌ره‌کان و سیسته‌می پڕ له‌ سته‌می هه‌نووکه‌ی جیهان و ئه‌و ده‌زگایانه‌ش چه‌ندین رۆژی ئاوه‌ها نێوه‌رۆک پووچیان دامه‌زراندووه‌ و هه‌ندێک جاریش ده‌بنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م دروستبوونی ئه‌و جۆره‌ رۆژانه‌ به‌ شێوازێکی ئه‌رێنیی که خزمه‌ت به‌ ره‌وت و چالاکییه‌کانی ئه‌و کایانه بکا که‌ رۆژه‌کانیان له‌ پێناو داده‌مه‌زرێن‌… لێ هه‌بوونه‌که‌ی هه‌ر باشتره‌ له‌ هیچ.

                         
هیچ گومانێک نه‌ماوه‌:

پێنجی مایسی ٢٠١١ رۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسی جه‌ربه‌زه‌ (سه‌رده‌شت) عوسمان)ه‌، که‌ به‌ پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌ ئازدیخوازه‌کان و قسه‌ی نێو جه‌ماوه‌ر هیچ گومانێک نه‌ماوه‌ له‌وه‌ی که‌ سه‌رده‌شت له لایه‌ن‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ تیرۆرکراوه‌ به‌ دیارکراوییش پارتی و ده‌زگایه‌ سیخوڕییه‌که‌ی که‌ ناویان ناوه‌ (پاراستن، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تا ئێستا بکوژه‌کان ئاشکرا نه‌کراون و پارتیش رێگه‌ی نه‌داوه‌ په‌یکه‌رێکی سه‌رده‌شت له‌ هه‌ولێر و له‌و شوێنه‌ دابندرێ که‌ لێی فڕێندرا و پاشانیش تیرۆر کرا.

 
هه‌ندێک رێزگرتن هه‌یه‌ بێڕێزییه‌:

له‌ رۆژی ٢١\٤\٢٠١١ ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ (سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان) که‌ سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی حیزبه‌کانه‌ به‌ تایبه‌تییش هی پارتیه.. له‌ دوور و نزیکه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئازادیی و ئازادیی رۆژنامه‌نووسییه‌وه‌ نییه‌.. له‌ ساڵڕۆژی ده‌رچوونی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی – که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌داری خێڵه‌کیی خێڵی به‌درخانییه‌نییه‌کان ده‌رچووه‌ که‌ ئێستا لێمان بوونه‌ته‌‌ دامه‌زرێنه‌ر و پێشڕه‌وی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی که‌ به‌ هۆیه‌ تا ئێستاش رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی ته‌پوتۆزی فه‌رهه‌نگی ده‌ره‌به‌گیی و کۆنه‌په‌رستیی به‌رنه‌داوه – به‌ ناوی رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی بێڕێزییان به‌ رۆژنامه‌نووسی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان کرد، ئاخه‌ر ناکرێ ده‌ربارانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌ تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت تاوانبارکراوه‌ بێن ریز له‌ شه‌هید بگرن.. واته‌ بشتکوژن و شینشت بۆ بگێڕن، له‌ هه‌مووشی جه‌رگبڕتر ئه‌وه‌ بوو که‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌ناو سه‌ندیکایان به‌رز نرخاند و ده‌ستخۆشییان لێکرد!!!

 
تا سه‌ر بمێنێ قوون عاجباتیان ده‌بینێ!:

(سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان!) به‌ بێ هیچ شه‌رمێک به‌یاننامه‌ له‌سه‌ر (رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌نووسیی) ده‌رده‌کا!!! ئاخه‌ر سه‌ندیکایه‌کی حیزبیی که‌ له‌ (شانۆگه‌رییه‌کی به‌ناو هه‌ڵبژاردن) راسته‌وخۆ ده‌بێ کادیری حیزبه‌کان ببنه‌ ئه‌نجوومه‌نی.. ده‌بێ چ په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌بێ به‌ ئازادیی رۆژنامه‌نووسیی؟! بۆ ناچن بۆ خۆیان (رۆژی جیهانی بۆ رۆژنانووسیی حیزبیی) دابنێن.. هه‌روه‌ک له‌ کرده‌وه‌دا راپۆرتنووسن و دژبه‌ ئازادیی رۆژنامه‌نووسین با به‌ قسه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیان راستگۆ بن.. هه‌ر گه‌لله‌ک باشتره‌ بۆ ئه‌وان!

هه‌ڵویستی حیزبایه‌تیی:

هیچ حیزبێک به‌ بێ پلانێکی سیاسیی ته‌سکبین و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسه‌تبازییه‌کانی خۆی که‌ هیچ کاتێک – ئه‌گه‌ر به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێ و بۆ له‌ خشته‌بردنی جه‌ماوه‌ر نه‌بێ – له‌گه‌ڵ‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل و ماف و ئازادییه‌کانی کۆمه‌ڵ تێک ناکاته‌وه‌.. ناتوانێ هه‌ڵوێستی راست و دروست و خزمه‌ت به‌ گه‌ل بنوێنێ. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ له‌ لایه‌ن خوێنڕێژ و ناوچه‌گه‌ر و پیاوسالارێکی وه‌ک نه‌وشێروانی داگیرکه‌ری گرده‌که‌ به‌ تاکتیکێکی زۆر بێزه‌وه‌ر بۆ په‌یداکردنی جه‌ماوه‌ر و بۆ ململانێی له‌گه‌ڵ پارتی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمانی به‌کارهێنا. کێ هه‌یه‌ نه‌زانێ – ئه‌گه‌ر خۆی له‌ گێلیی نه‌دا – که‌ گۆڕان باوه‌ڕی به‌ ساده‌ترین و سه‌ره‌تاییترین ئازادیی نییه‌، به‌ڵام وا دیاره‌ که‌ که‌سانی پیس و چه‌په‌ڵ له‌ هه‌موو که‌سێکیتر پتر پێویستییان به‌ رووباری روون هه‌یه‌ خۆیانی تێدا پاک بکه‌نه‌وه‌.

 
ناوبانگ و پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی بۆ ره‌شبیران:

زۆربه‌ی کاته‌کان زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی پێانده‌گوترێ رۆشنبیران له‌نێو سیسته‌مێکی کۆنه‌په‌رست و چه‌وسێنه‌ر به‌ پێی پێگه‌ چینایه‌تییه‌که‌یان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ خۆپه‌رستییه‌کانیان ده‌بنه‌ ده‌رباری ده‌سه‌ڵات و ناتوانن بکه‌ونه نێو‌ به‌ره‌ی گه‌ل، له‌ کوردستانه‌که‌ی خۆمانیش هه‌ر وایه‌، وه‌ک دیتمان چۆن ئه‌و به‌ ناو رۆشنبیرانه‌ ته‌نیا له‌ پێناو به‌ ده‌ستهێنانی ناوبانگ و بڕێک پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌ر رۆژه‌و به‌ ته‌پلی ئایدۆلۆژیایه‌ک و حیزبێک و سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌ڵده‌په‌ڕن، به‌رچاوترین نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ره‌شبیره‌کانی له‌ بابه‌تی گرووپه‌ دژه‌ ئازادییه‌که‌ی ره‌هه‌ند و ماڵوێرانییه‌که‌ی فه‌رهاد پیرباڵ و ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ره‌که‌ی رێبین هه‌ردی و فارووق ره‌فیقی مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵپه‌رستی و کۆڵه‌واره‌کانی ئیسلامییه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان و… هتد بوون که‌ چۆن ده‌یانه‌وێ بۆ مه‌رامه‌کانی خۆپه‌رستییه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر پشتی کێسی سه‌رده‌شت و سۆران و ناڕه‌زیه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر و ماف و ئازادییه‌کانی گه‌ل و دۆزی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌رکه‌ون که‌ له‌ راستییدا واته‌ ژێر بکه‌ون.

 
گه‌ڕه‌لاوژێی که‌ناله‌ به‌ ناو ئازاده‌کان:

زۆربه‌ی که‌ناڵه‌ میدیاییه‌کان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ بن ده‌ستی سه‌مایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌، میدیای کوردیش به‌ هۆی فه‌رهه‌نگه‌ دواکه‌وتووه‌که‌مان و که‌میی ئه‌زموونه‌که‌ی هه‌ر به‌ ته‌واویی له‌نێو گه‌ڕه‌لاوژێی سیاسه‌تبازان و رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به‌ حیزب و ده‌سه‌ڵات نوقوم بووه‌، باسی رادیۆ ته‌له‌فزیۆن و ده‌زگایه‌کانی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و حیزبه‌کان ناکه‌ین که‌ هیچ خێرێکیان بۆ جه‌ماوه‌ر پێوه‌ نییه‌ و ته‌نیا بۆ سه‌رلێشیواندنی جه‌ماوه‌ر دامه‌زراون، به‌لکه‌ که‌م ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌ی به ‌ناو ئازاد و (ئه‌هلی)یش هه‌یه‌ پانتاییه‌کی زۆریان بۆ کێسی سۆران و سه‌رده‌شت و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌رخان نه‌کردبێ که‌چی له‌ بنه‌وه‌ سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی سیاستبازیشن و هه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه‌ خه‌رجی ده‌زگایه‌کانیان و بژێویی ژیانی کارمه‌نده‌کانیشیان له‌ پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی بۆ دابین ده‌کرێ، نموونه‌ی به‌رچاویش له‌وانه‌ – بێجگه‌‌ له‌ (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ) و هه‌ندێک ماڵپه‌ڕ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن – زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری رۆژنامه‌ و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌کانیتر که‌ دوو قسه‌ی سیاسییان تێدایه‌ به‌ تایبه‌تییش ئه‌وانه‌ی له‌نێوخۆی کوردستانن.. وه‌ک هاولاتی و ئاوێنه‌ و … هتد له‌و بابه‌ته‌ن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ ئازادن و نه‌ سه‌ربه‌خۆن.

 

سه‌ره‌نجام:

هه‌ر که‌س و لایه‌نێک به ‌تایبه‌تییش ئه‌وانه‌ی که‌ نێرگزیین و له‌به‌ر بێ تو‌انایی و ناشیرینی پیسیی و چه‌په‌ڵیی خۆیان ده‌یانه‌وێ هه‌رکووه‌کی هه‌یه‌ خۆیان وا پیشان بده‌ن که‌ جوانن و سه‌ر به‌ به‌ره‌ی گه‌لن.. ده‌چن خۆیان له‌ رووباره‌ روونه‌که‌ی سه‌رده‌شت و ئه‌و رووبارانه‌ پاک ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی له‌ قووڵایی نێو هه‌ناوی گه‌ڵه‌وه‌ هه‌ڵدقوڵێ، وه‌لی حه‌تمه‌ن ده‌بێ ببوورن که‌ ئێستا گه‌ڵ زۆر له‌وه‌ هۆشیارتره‌ و ئیدی سه‌رده‌می ئه‌و سیاسه‌تبازییی و پلان و پیلانه‌ چرووک و رووهه‌ڵماڵدراوانه‌ی سه‌ندیکای زه‌ردی رۆژنامه‌نووسان و گۆڕانی نه‌گۆڕ و ئیسلامییه کۆنه‌په‌رسته‌کان و تاریکبیره‌کان و میدیایه‌ ده‌رباره‌کان و ته‌نانه‌ت به‌ناو چه‌په‌کانیش نه‌ماوه‌ و چیدی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان باوه‌ڕیان پێ ناکه‌ن.

 

٥\٥\٢٠١١

dara@emrro.com

Entry filed under: دارا ئه‌حمه‌د. Tags: .

نهێنی حه‌شارگه‌كه‌ی‌ بن لادن،وه‌ك دانیشتوانی‌ ئیبیت ئاباد ده‌یگێڕنه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی خۆی له‌دژی خه‌ڵکی ناڕازی ڕاگه‌یاندووه‌ و بۆ پاساوکردنیشی پڕوپاگه‌نده‌ی ئارامی شاره‌کان وباشبوونی کاروکاسپی بڵاوده‌کاته‌وه‌”

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: