ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی خۆی له‌دژی خه‌ڵکی ناڕازی ڕاگه‌یاندووه‌ و بۆ پاساوکردنیشی پڕوپاگه‌نده‌ی ئارامی شاره‌کان وباشبوونی کاروکاسپی بڵاوده‌کاته‌وه‌”

2011/05/05 at 11:00 PM Leave a comment

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب

بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: چه‌ند ڕۆژه‌ هێزێکی زه‌به‌لاحی چه‌کداری یه‌کیه‌تی‌، شاره‌کانی کوردستانی میلیتاریزه ‌کردووه‌ وفه‌زای گرتن وڕاونان وڕێگه‌نه‌دان به‌هه‌ر کۆبونه‌وه‌ وخۆ ده‌رخستنێکی جه‌ماوه‌ری وسه‌ره‌نجام سه‌رکوتێکی بێپه‌رده‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا داسه‌پاندووه‌… ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌کێتی و ده‌سه‌لاته‌که‌ی له‌چ سیاسه‌تێک سه‌رچاوه ‌ده‌گرێ وئاکامی چ هێز هاوسه‌نگیه‌کی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکه‌؟

عوسمان حاجی مارف؛ په‌نابردنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ به‌کار هێنانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی خۆی وهێزه‌کانی پارتی له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی وناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا و داگیرکردنی سه‌راکانی ئازادی، له‌و ڕاستیه‌وه‌ هاتووه‌ که‌یه‌کێتی نیشتمانی حزبێکی میلیشیای وسه‌رکوتگه‌رو دژ به‌ئازادی سیاسیه‌ و بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاتی بۆرجوازی کوردی، خۆی له‌شه‌ڕێکی مان ونه‌ماندا دیوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام گه‌ر له‌م باره‌وه‌ زیاتر بدوێم ده‌بێ ئه‌م سه‌رکوت و له‌شکرکێشییه‌ی یه‌کیتی، به‌رینه‌وه‌ نێو هه‌لومه‌رجێکی شۆڕشگێڕانه‌وه‌ که‌به‌دوای شۆرشه‌کانی تونس و میسردا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباکوری ئه‌فریقای گرتۆته‌وه ونه‌سیمی خۆی بۆ کوردستانیش گوێزایه‌وه‌. هه‌لومه‌رجێکی شۆڕشگێڕانه‌‌ که‌ڕاسته‌وخۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌روژێرکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کرده‌ ئامانجی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و هه‌ڵسانی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له‌م وڵاتانه‌دا. دیاره‌ کوردستانیش وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری که‌به‌فراوانی گیرۆده‌ی جیاوازی چینایه‌تی و نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و بێکاری و هه‌ژاری و سته‌مگه‌ریه‌، له‌بازنه‌ی هه‌مان هه‌لومه‌رجی شۆرشگێرانه‌ی ناوچه‌که‌دا قه‌راری گرتوەو به‌هه‌مان شێوه‌ حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوازی کوردو سه‌رمایه‌داران، ناڕه‌زایه‌تی و خوپیشآندانی به‌رفراوانی خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخواز، به‌ڕوویدا هه‌ستاون و داوای کۆتاییهانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان کردوەو دەکەن. په‌نابردن بۆمیلیتاریزه‌کرنی شاره‌کان و له‌شکرکێشی وتوندکردنه‌وه‌ی سه‌رکوت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ترسی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌فراوان بونه‌وه‌ وقوڵبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بۆئاستی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێکی یه‌کجاری، هەربۆیه‌ ڕێگایه‌کی تر له‌به‌رده‌م خۆی نابینێ، جگه‌له‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی شیاسه‌تی عه‌سکه‌رتاریه‌ت وسه‌رکوتکردن، تا له‌م ڕێگایه‌وه‌ پاشه‌کشه‌ به‌خه‌ڵک بکات، به‌ڵام خواست و ئاره‌زوی خه‌ڵک له‌ نه‌ویستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و له‌ گه‌ڵ توانای روخانی‌ ده‌سه‌ڵات کێشه‌یه‌کی واقعی هاوسه‌نگی هێزی ئێستای نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین ئاستی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ته‌واوی کوردستان و سه‌راسه‌ری شاره‌کان و شوێنی کار و ژیانی کرێکارانی نه‌گرتۆته‌وه‌و ئاماده‌یه‌کان له‌ ئێستادا له‌و ئاسته‌دا نین که‌ پێشبینی ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ کۆتایی دواین شه‌ری نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات به‌م زوانه‌ به‌ ئه‌نجام بگات. خودی یه‌کێتی و پارتی له‌ لایه‌ک درکی ئه‌م واقعیه‌ته‌ی کۆتایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ که‌موکوری و که‌می ئاماده‌یه‌کانی ناره‌ایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک ده‌ناسنه‌وه،‌ هه‌ر بۆیه‌ ناچارن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌ پێناو مانه‌وه‌و درێژه‌دان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان په‌ نا بۆ ئه‌وپه‌ری توندو تیژی به‌ر‌ن، به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانی و هه‌ڵمه‌ت و ده‌زگای پاراستن و زانیاری و ئاسایش.. شاره‌کان داگیر ده‌که‌ن و گه‌مارۆی خۆپیشاندانه‌کان ئه‌ده‌ن، هێزه‌ چه‌کداره‌کانیان له‌ جۆره‌ها شێوه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و ترسناک و شاراوه‌دا رێکده‌خه‌ن و خه‌ڵکی پێ ده‌ترسێنن. چونکه‌ فرسه‌تی رێگای چاکسازی و وه‌ڵام به‌ خواسته‌کانی خه‌ڵکیان نه‌ماوه‌.

بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی عه‌سکارتاریه‌تی ده‌سه‌لاتدا، سه‌رای ئازادی به‌زۆری چه‌ک داگیرکراو بڵاوه‌یان به‌کۆبونه‌وه‌کانی سه‌رای ئازادی ‌کرد.. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌لات چۆن ده‌خوێننه‌وه‌؟ ئایا به‌م هه‌نگاوه‌ کۆتایی به‌خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر دێنێ؟

عوسمان حاجی مارف؛ خۆراگری خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی وپێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ تاجێبه‌جێ کردنی خواسته‌کان و هه‌وڵدان بۆ پێشره‌وی له‌په‌ره‌پێدانی ناره‌زایه‌تیه‌کان، ده‌سه‌ڵاتی وه‌ها شپرزو ته‌نگه‌تاو کردبوو، که‌ نه‌ی توانی به‌ رێگه‌ی شارستانیانه‌ و گفتوگۆو رێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رانی خه‌ڵکدا و وه‌ڵام به‌ خواسته‌کان وه‌زعه‌که‌ ئارام کاته‌وه، چونکه‌ ده‌سه‌ڵات بۆ حالی خۆی ئه‌وه‌ باش ده‌ز‌انێت که‌ نه‌رمی نواندن و وه‌ڵام به‌ ته‌نها خواستێک، ئاستی ئاماده‌یی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان ده‌باته‌ سه‌ره‌وه‌و به‌ قازانجی چونه‌ پێشه‌وه‌ی توانایه‌کانی خه‌ڵکه‌و ده‌سه‌ڵات شکستێک له‌ سه‌ر خۆی تۆمار ده‌کات، هه‌ر بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ به‌ سه‌رکوت و هێزی چه‌کداری فشار بخاته‌ سه‌ر خه‌ڵک و بڵاوه‌ به‌ خۆپیشاندانه‌کان بکات، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م شێوازی به‌کار‌هێنانی داگیرکردنی سه‌راکانی ئازادی به‌ زۆری چه‌ک بۆ ماوه‌یه‌ک پاشه‌کشه‌ به‌ جوڵانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بکات، به‌ڵام واقعیه‌تی قڵشتی نێوان خه‌ڵک و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌یشتووه‌ به‌ ئاستێک که‌ فرسه‌تی پێکه‌وه‌ مان و ژیانی ئارامی تیا‌ نه‌ماوه‌و له‌ حاڵه‌تی شه‌رێکی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر یه‌کدا وه‌ستاون، هه‌ر بۆیه‌ ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک له‌ ژێر فشاره‌ چه‌کداریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا ئێستا ده‌کێشرێته‌ دواوه‌، به‌ڵام کێشه‌و ناکۆکیه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ ناره‌زایه‌تیه‌کان کۆتایی نایه‌ت و له‌ هه‌ر ده‌ورانێکدا له‌ شێوازی جۆراوجۆردا خۆیان ده‌رده‌خات.‌

بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: به‌لام هاوڕێ عوسمان ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌هێنانی ئه‌م هێزه‌ چه‌کداره‌ بۆ پاراستنی ئه‌منی هاوڵاتیانه‌ وڕۆژانه‌ش له‌ته‌له‌فزیۆنه‌کنایانه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌که‌ن که‌کاروکاسپی بۆ هاولاتیان گه‌راوه‌ته‌وه‌.. ئێوه ‌له‌م باره‌وه‌ ده‌ڵێین چی؟

عوسمان حاجی مارف؛ ده‌سه‌ڵات شه‌ری خۆی له‌دژی خه‌ڵکی ناڕازی ڕاگه‌یاندووه‌ و ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ش بۆته‌بریر کردنی ئه‌م شه‌ڕه‌یه‌، هه‌روه‌ک وتراویشه‌ هه‌موو شه‌ڕێک ڕاگه‌یه‌ندنی خۆی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پیندرێت. ئه‌گینا کێ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ نه‌زانێ که‌ بڵاوه‌ پێکردنی هەزاران چه‌کدار له‌نێوه‌ندی شاره‌کان ومیلیتاریزه‌کردنی شوێنی کارو ژیانی خه‌ڵک جگه‌له‌ئاشوب ونائارامی زیاتر چ شتێکی تری به‌دواوه‌ ده‌بێت؟. له‌لایه‌کی ته‌روه‌ ئه‌م شێوه‌ ته‌بلیغاته‌ خۆی‌ هه‌وڵادانه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گرنگی و رۆلی ناره‌زایه‌تیه‌کان و نیشاندانی ڕووی ده‌سه‌ڵات وه‌ک خه‌مخۆری کاروکاسپی خه‌ڵک! ئه‌وه‌ش که‌ ناوه‌رۆکی داخوازیه‌کان و هاتنه‌ مه‌یدانی خه‌ڵک پیشانمان ئه‌دات، ئه‌وه‌یه‌ که‌ باشبژێوی و خۆشگوزه‌رانی و بێکاری و هه‌ژاری‌، له‌ئارادایه‌. خودی ئه‌مه‌ش‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌ بۆرژوا ناسیونه‌لیسته‌کانی کوردستان به‌درێژایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌ن سه‌رچاوه‌ی نه‌بونیه‌کان و زوڵم و سته‌م بون، وله‌به‌رامبه‌ر ئاسوده‌یی و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکدا خاوه‌نی مێژوویه‌کی پر کاره‌سات و ده‌ردی سه‌ری بون، ئێستاش ناتوانن به‌ ناوی پاراستنی کاروکاسپی خه‌ڵکه‌وه‌ چه‌واشه‌کاری بکه‌ن و بیکه‌نه‌ به‌هانه‌ی سه‌رکوتی خۆپیشانداندان و ناره‌زایه‌تیه‌کان.

بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: له‌په‌یوه‌ند به‌م بارودۆخه‌ی ئێستاوه‌ مه‌سه‌له‌ی گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن جاروبار دێته‌وه‌ نێو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه وهه‌ردولا به‌شێوه‌ی خۆیان باس له‌دانوسانی به‌مه‌رج وبێمه‌رج ده‌که‌ن وئه‌مه‌ش به‌مه‌سه‌له‌ی هێورکردنه‌وه‌ی

بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: له‌گه‌ڵ هێنانی هێزی چه‌کدار بۆسه‌ر شاره‌کانی کوردستان، باسی یاسا ویاسایی بوونی ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه‌ به‌گوێی خه‌ڵکدا ده‌درێ.. به‌ڕای ئێوه‌ هێنانی هێزی چه‌کدار به‌م ئاسته‌ی تاچه‌ند یاساییه‌؟

عوسمان حاجی مارف؛ باسی به‌ڵگه‌ی یاسایی له‌ سه‌ر هێنانی ‌هێزی چه‌کداری بۆ سه‌ر شاره‌کان نامان باته‌ سه‌ر ئه‌سڵی کێشه‌که، یه‌کێتی و پارتی وه‌ک دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار خاوه‌نی هێزی چه‌کدارن و له‌ هه‌ر گرفتێکدا که‌ به‌ره‌و رووی ده‌بنه‌وه‌ هێزه‌کانیان به‌کار ده‌هێنن و هاتوچۆی پێ ده‌که‌ن و فێڵی یاسایشی بۆ په‌یدا ئه‌که‌ن، به‌ڵام کێشه‌یه‌ک که‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندی کوردستاندا به‌ره‌ورووی ده‌بینه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی دوو حزبی میلیشیایی یه‌کێتی و پارتیه‌ که‌ هه‌ر یه‌که‌یان ناوچه‌یه‌کی داگێر کردووه‌و ده‌سه‌ڵاتی تیا به‌رێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌م جۆرە لە دەسەڵات کارەساتەو هیچ جێگاورێگایه‌کی بۆ حکومه‌ت ومانای حکومه‌ت و یاسا له‌ هیچ بوارێکدا نه‌ هێشتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌م چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایه‌وه‌ بروانینه‌ ‌هێرشی چه‌کداری بۆ سه‌ر خه‌ڵک ئیتر سه‌لماندنی نایاسایی کردنی هاتوچۆی هێزه‌کانیان ئاشکرایه‌، باشتر وایه‌ ئه‌وه‌ ده‌ست نیشان که‌ین که نه‌ک هێنانی هێزی چه‌کدار بۆ شاره‌کان یاسایی نیه‌ به‌ڵکو‌ چ‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و چ‌ خودی هێزه‌کانیان شەرعی و یاسایی نین‌ و دژ به‌ خه‌ڵکن‌ و ته‌نها پارێزه‌ری حزبه‌کان و ئەو سامان و تاڵانیەن کە حزبه‌کانیانی پێ بە خێو دەکەن ‌. له‌مه‌ش گرنگ تر مه‌سه‌له‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هێزانه‌ یاسایی بن یا نا یاسایی مافی ئه‌وه‌یان نیه‌ ‌‌‌‌هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵک و ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک سه‌رکوت که‌ن، مافی ته‌قه‌ کردن و کوشتن و ئازار و رفاندن و زیندانی کردنیان نیه‌، رفاندنی خه‌ڵک و بونی هێزی دەمامەک کراو کاری هێزی مافیاکانە، ته‌واوی کاردانه‌وه‌یه‌ک ئه‌و هێزانه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا کردویانه‌ و ئێستاش ده‌یکه‌ن لیستێک کاری نائینسانی و تاوانه‌ و ده‌بێت ئەو حزبانە بدرێنه‌ دادگا.

 

 

 

بارودۆخه‌کان ده‌زانن.. به‌ڕای ئێوه‌ ناوه‌ڕۆکی دانوسان وڕێکه‌وتنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتو ئۆپۆزسیۆن چه‌نده‌ په‌یوه‌ندی به‌خواسته‌کانی خه‌ڵکی ناڕازییه‌وه‌ هه‌یه‌ وچه‌نده‌ ده‌توانێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئامانجێکه‌وه ‌بێت که‌خه‌ڵک بۆی هاتۆته‌ مه‌یدانه‌وه‌؟ ئایا ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م دانوسانانه‌ ئه‌توانێ هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان بباته ‌قۆناغێکی تروه‌؟

عوسمان حاجی مارف؛  پێم وانیه‌ هیج که‌سێک نکوڵی له‌وه‌بکات که‌ کێشه‌و مه‌سه‌له‌کانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵک لێک جیان و ته‌عبیر له‌ دوو به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازو یه‌ک نه‌گرتوو ده‌که‌ن، که‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسێۆن بۆ خۆیان دانیان به‌م راستیه‌دا ناوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ جیاکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنه‌ له‌م جیاوازیه‌، ناره‌زایه‌ته‌کانی خه‌ڵک به‌ داخوازیه‌کانیه‌وه‌ تا خه‌بات بۆ ئاڵوگۆری ریشه‌یی، خواست و ئاراسته‌ی  هه‌وڵدانی‌ خه‌ڵکه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئاڵوگۆری ریشه‌یی له‌سیستمی ئێستادا، به‌ مانایه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکاران و خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ به‌هیچ جۆرێک به‌جاکسازی له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا وه‌ڵام وه‌رناگرێته‌وه‌، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک خه‌ریکن له‌ رێگه‌ی به‌رێخستنی شۆرشکی کۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌‌ ئاڵوگۆر پێکده‌هێنن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به‌ دوور له‌ شۆرش و خۆپاراستن له‌ ئاڵوگۆری شۆرشگێرانه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی مانه‌وه‌ی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ به‌رنامه‌ی‌ چاکسازی و هه‌ندێ گۆران له‌ شێوازی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی ئیمتیازات بۆ حزبه‌کانیان ئاماده‌ن حکومه‌تێکی ته‌وافوقی و شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی وپارتی پێکبهێنن. له‌باری عه‌مه‌لیشه‌وه گه‌یشتن به‌م سیاسه‌تانه‌ ناره‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانیان کردۆته‌ ئامڕازێکی‌ فشار به‌رووی ده‌سه‌ڵاتدا. دیاره‌ ئه‌مه‌ش یاریکردنه‌ به‌چاره‌نوسی خه‌ڵک و خه‌باته‌که‌ی و ئاماده‌شن له‌هه‌ر‌ کاتێکدا ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بکه‌نه‌ قوربانی و بچنه‌ دانوسانه‌وه‌. که‌بێگومان‌ ئه‌مه‌ش کارکردی ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتی چونه‌ پێشه‌وه‌و کشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان وڕاگرتنی له‌چاوه‌روانیدا. به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی ئه‌م دانوسانه‌ وپێچه‌وانه‌بوونی به‌خواسته‌کانی خه‌ڵک ناتوانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ دامرکێنێته‌وه‌ و ده‌ستو پێی خه‌ڵک به‌یه‌کجاری له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ببه‌ستێت.

بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی فه‌زای عه‌سکه‌رتاریه‌ت وپه‌لاماره‌کانی ده‌سه‌لات بۆ سه‌ر خۆپیشاندانه‌کان وجولانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وبه‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی ئازادییه‌کان، چۆن له‌هه‌لومه‌رجه‌کان ده‌ڕوانێ و چ سیاسه‌تێکی بۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ی جوڵا‌نه‌وه‌کان له‌ده‌ستوردایه‌؟

عوسمان حاجی مارف؛ فه‌زای عه‌سکه‌رتاریه‌ت ناتوانێ ئه‌و قه‌ڵشت وشه‌ره‌ی که‌له‌ نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ کۆتایی پێ بهێنێ، به‌ڵکو ده‌یباته‌ قۆناغێکی تره‌وه‌. کردنی شاره‌کان به‌ سه‌ربازگه‌و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی زیاتری ئازادیه‌کان مانای ئه‌و‌په‌ری ترس و خۆپاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌ به‌وه‌ی که هه‌وڵ ئه‌دات‌ به‌ر به‌په‌ره‌گرتنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بۆسه‌ر ئاستی ڕاپه‌ڕین و شۆرش بگرێت، ئه‌م حاڵه‌تی هێرشه‌ چڕو زه‌به‌لاحه‌ی ده‌سه‌ڵات هاوکات به‌مانای ئاماده‌گی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆڕاپێچکردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌و لیبیایه‌کی ترو هه‌ڵگیرسانی شه‌رێکی ناوخۆ، که‌تێیدا هه‌زاران که‌س بکاته‌ قوربانی. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵک که‌به‌ر له‌هه‌ر هه‌نگاوێک، ئاگاداری بێت، به‌رگرتنه‌ به‌م ئاماده‌گی وسیناریۆیه‌ی ده‌سه‌ڵات. به‌تایبه‌تی‌ که‌‌ جه‌ماوه‌ر له‌ئێستادا له‌ رووی ئاماده‌یی و توانایه‌کان و خۆرێکخستنه‌وه‌ به‌ قازانجی نیه‌ که‌ ده‌رگیری شه‌ری چه‌کداری بکرێت، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌م ده‌ورانه‌ی ئێستادا که‌ ناره‌ازیه‌تیه‌کانی خه‌ڵک گه‌مارۆ دراوه‌و ‌به‌ فشارێکی ملهوری سه‌ربازی پاشه‌کشه‌ی به‌ خۆپیشاندانه‌کان کردوه و هه‌ره‌شه‌ی هێرشکی خوێناوی زیاتر ده‌کات‌، پێویسته‌ نه‌که‌وینه‌ کاردانه‌وه‌ی په‌له‌و نه‌گونجاویی بێ سه‌روبه‌ر که‌ بێته‌ مایه‌ی زیان به‌ بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان، به‌ڵکو ده‌بێ له‌م قۆناغه‌دا هانگاوه‌کان ڕوو له‌خۆ ئاماده‌کردن و خۆریکخستن ڕێکخراوبوونی جه‌ماوه‌ری بکاو ئه‌و کوموکوڕیا‌نه‌ پڕ بکه‌ینه‌وه‌ که‌به‌خه‌باتی خۆمان وجه‌ماوه‌ره‌وه‌، له‌دوو مانگی ڕابردوودا، دیاره‌ له‌ هه‌مان کاتدا هه‌وڵدان بۆ‌ ده‌ستپێشکه‌ری له‌به‌رده‌وامی ناره‌زایه‌تیه‌کان به‌شێوازی مانگرتن له‌شوێنی کار و خوێندگاو زانکۆکاندا په‌یره‌وی بکرێن.

مه‌سه‌له‌یه‌کی تر که‌ پێوسته له‌قۆناغی ئێستادا له‌سه‌ری ڕاوه‌ستین، جیاکردنه‌وه‌ی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یه‌ له‌سیاسه‌ت وئامانجه‌کانو ‌ئاسۆی ناسیۆنالستی ولایه‌نه ئۆپۆزسێۆنه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی رابه‌ریه‌کی ڕادیکاڵ وشۆڕشگێر که‌بتوانی ئه‌م جه‌ماوه‌ر وناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان بۆ ئامانج و خواسته‌کانیان بيشێوه‌یه‌کی دروستو کاریگه‌ر ڕێنمایی بکات.

 

بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: که‌وایه خه‌ڵک ده‌بێ چی بکات وچۆن خۆی له‌سه‌رکوت وپه‌لاماره‌کانی ده‌سه‌ڵات بپارێزێ وهاوکات درێژه‌ش به‌ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خۆی بدات؟ به‌واتایه‌کی تر شێوازی دروستی ئێستای هاتنه‌مه‌یدانی به‌شه‌کانی جه‌ماوه‌ر چییه‌؟‌

عوسمان حاجی مارف؛ قه‌تیس مانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانی ده‌وره‌ی دوو مانگی رابردوو له‌سه‌راکانی ئازادی شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا، ئه‌گه‌رچی ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ببو بۆبزوتنه‌وه‌که‌، به‌لام هاوکات ئه‌و زوعفه‌شی نێشاندا که‌نه‌توانێ دامێنه‌ی خۆێ زیاتر به‌رین بکاته‌وه‌ وزۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستانی بگرێته‌وه، ئه‌م واقعیه‌ته‌ له‌چاو خواستی کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵات که‌بزوتنه‌وه‌که‌ ته‌عبیری لێکردووه‌ نوێنه‌ره‌وه‌ی ته‌وازنێکی ناکافی نێوان ده‌سه‌ڵات وجه‌ماوه‌ر ده‌رده‌خات که‌ده‌بێ له‌مه‌ودوا وه‌ڵام وه‌ربگرێته‌وه‌. بۆئه‌مه‌ش ده‌بێ خه‌ڵک ڕێکخراوتر بێته‌وه‌ مه‌یدان. هاوکات مه‌ودای خۆپێشاندان وناڕه‌زایه‌تییه‌کان بکێشرێته‌ هه‌موو مه‌یدانه‌کانی کارو ژایانه‌وه‌ وله‌هه‌موو شێوازێک که‌خه‌ڵک ناخاته‌ به‌رده‌م په‌لامری خوێناوی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، سوود وه‌رگیرێ. له‌وانه‌ش مانگرتن وکۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، راگرتنی کار وپه‌کخستنی دامودازگاکانی حکومه‌ت وهاندان بۆواز‌هێنانی به‌رێوه‌به‌ران وهێزی جه‌کدار له‌کاره‌کانیان. به‌واتایه‌کی تر ده‌بی خه‌ڵک ده‌ستبه‌رێ بۆ ئه‌و شێواز وئاسته‌ له‌خه‌بات وناڕه‌زایه‌تی که‌سه‌ره‌نجام ئاماده‌یه‌کان بۆئاستێک به‌رزبکاته‌وه‌ که‌به‌کرده‌وه‌ هاوسه‌نگی هێزی نێوان ده‌سه‌ڵاتو جه‌ماوه‌ر ڕووه‌و کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵات به‌رێ و‌ به‌رینکردنه‌وه‌و فراوانکردنه‌وه‌ی ئاستی  ناره‌زایه‌تیه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا به‌دیبێنێ. واته‌ پێوسته‌ ره‌وتی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو توانایه‌کانی خۆی بناسێته‌وه‌و بیان باته‌ پێشه‌وه‌و ده‌رس له‌ ئه‌زمون و که‌موکوریه‌کانی ده‌وره‌ی دوو‌ مانگی رابردو وه‌ر بگیرێت، له‌ هه‌مان کاتدا ناسینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دروشم و ئامانج و خواسته‌کانی خه‌ڵک و جیاکردنه‌وه‌ی له‌ دروشم و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کای ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسه‌یانه‌ی که‌ له‌ چواروچێوه‌ی مانه‌وه‌و جاکسازی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌ڵسورانی سیاسی ده‌که‌ن ، سه‌ربه‌خۆیی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان له‌ باری عه‌مه‌لیه‌وه‌ رۆشنکرێته‌وه‌، له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستای داگیرکردنی شاره‌کان به‌ هێزی چه‌کداری، ئه‌توانرێ کاری خۆریکخستن له‌ رێکخراوه‌ی لاون و ژنان و خوێندکاران.. پێک بهێنرێت که‌ تا بۆ ده‌وره‌ی داهاتو ناره‌زایه‌تیه‌کان ئاماده‌ترو رێکخراوتر و مونسه‌جم تر بێنه‌وه‌ مه‌یدان، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌ ئێستادا شیوازی کاری ئارام له‌ خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌و خۆ ئاماده‌کردن له‌ گه‌ره‌که‌کاندا رێکبخرێت به‌ دور له‌ کاری ئیستفسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام بدرێت. سه‌رچاوه‌ی به‌رێخستنی ناره‌ایه‌تیکان بۆ ده‌وره‌ی داهاتو ده‌توانی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتن و به‌رێوه‌ بردنی گه‌ره‌که‌کان له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌ست پێ بکات.

Entry filed under: عوسمان حاجی مارف. Tags: .

گشت پیس و چه په ڵه کان دهیانه وێ له رووباره که ی سه ردهشت خۆیان پاک بکه نه وه! ئێوه‌ ئه‌زانن ئێمه‌ چیمان ئه‌وێ،ئێمه‌ش ئه‌زانین ئێوه‌ چیتان ئه‌وێ

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: