باڵیۆزخانه‌ی ئێران سبه‌ى هێزی قودس له كه‌مپی ئه‌شڕه‌ف كۆده‌كاته‌وه
2011/05/06 at 12:00 AIM: لێدوانێک بنووسە
حكومه‌تی عێراق هێشتاش رێگره له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی 35 كوژراوى ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئه‌شره‌ف هاتووه
سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی موقاوه‌مه‌تی ئێرانى رایگه‌یاند، باڵوێزخانه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى مالیكى به‌نیازه سبه‌ى هێزى قودس بهێنێته كه‌مپى ئه‌شره‌ف به‌ناوى پشتگیرى كردنى خه‌ڵكه كه كه له‌راستیدا وانییه. مانگێكه كوشتن‌و پێكدادان له‌ناو دانیشتوانی ئه‌شڕه‌ف به‌رده‌وامه به بیانووی وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وى كشتو‌كاڵى، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆر له دانیشتوانى ئه‌وكه‌مپه كه سه‌ر به موجاهدینى خه‌لقى ئێرانن كوژراون. سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانى موقاوه‌مه‌تی ئێرانى- پاریس، رایگه‌یاند “له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق هێشتاش رێگره له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی 35 كوژراوى ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئه‌شره‌ف هاتووه، باڵیۆزخانه‌ی ئێران به هه‌ماهه‌نگى كۆمیته‌ی نه‌هێشتنی ئه‌شڕه‌ف سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق به‌نیازه سبه‌ى هه‌ینى 6/5/2011 كۆمه‌ڵێك هێزی تیرۆریستیی قودس و وه‌زاره‌تی به‌دناوی ئیتڵاعاتی ئێران له به‌شه داگیركراوه‌كه‌ی باكووی كامپی ئه‌شڕه‌فدا جێگیر بكات، به‌ناوى پتگیرى دانیشووانی ناوچه‌كه”. سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانى موقاوه‌مه‌تی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بۆ (رووداو)یان ناردووه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “ئه‌وان ده‌یانهه‌وێت په‌لامارو كوشتارێكی دیكه بكه‌نه‌وه سه‌ر كه‌مپه‌كه زۆرێك له به‌كرێ گیراوه‌كان هاوكارى باڵیۆزخانه‌ی ئێران ده‌كه‌ن‌و ئه‌و باڵوێزخانه‌یه‌ش له به‌غدا داوای له سوپای به‌در‌و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئینقلابی ئیسلامی كردووه كه‌سانى خۆیان له‌شوێنى ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌یان بنێرن كه ده‌چن راپۆرت له‌و ناوچه ئاماده ده‌كه‌ن، بۆئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك كه‌س دیارى كراوه‌و به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق بگوازنه‌وه بۆ ئه‌شڕه‌ف”. سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانى موقاوه‌مه‌تی ئێران داوا له سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و ئاد مێلكه‌رت، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتی نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، باڵیۆزخانه و هێزه‌كانی ئه‌مریكا‌و كۆمه‌ڵگه‌ی دیپلۆماتی له عێراق‌و به تایبه‌تی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات هه‌نگاوی خێرا بنێن بۆ رێگرێكردن له‌م له‌شكركێشی‌و خوێنڕشتنه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌و كه‌مپه ده‌بێته‌وه.
Entry filed under: موجاهدینی خەلق ئیران.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed