ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌وروپا…ونمایشی ئینسانیه‌ت!!

2011/05/06 at 9:29 PM Leave a comment

یاد علی _ رانیه‌:ئه‌ڵێن( شعر پیشه‌ی ته‌مبه‌ڵانه‌)!، به‌ڵام ئه‌مه‌ دوو رسته‌یه‌ تێكه‌ڵ كراوه‌، شعرێك كه‌ به‌تاڵ بێت له‌ شعورێكی ئینسانی راستگۆیی، ئه‌وه‌ پێشه‌ی كه‌سێكی ته‌مبه‌ڵه‌، ئه‌گینا شعرێك كه‌ شه‌ونخونی وخه‌لوه‌تی بۆ ئه‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شكلێكی نایابدا چه‌ندین فه‌لسه‌فه‌ ودیارده‌ ویاسای دینی وگه‌ردوونی و… تێدا جێ بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ پیشه‌ی عاریفانه‌ نه‌ك ته‌مبه‌ڵان.زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر بوونی ئه‌وانی دیكه‌وه‌ ئه‌له‌وه‌ڕێن ومژومۆرئه‌كه‌ن، به‌ڵام قسه‌كه‌ له‌سه‌ر له‌وه‌ڕان ومژومۆری ئه‌وان نیه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر کواڵێتی وناوه‌رۆکی میهنه‌که‌یانه‌( چونکه‌ زۆرێك له‌وانه‌، بابی شاعیر وئه‌دیب بووه‌، بۆیه‌ بۆی ماوه‌ته‌وه‌، هه‌ر وه‌کو ده‌سته‌ڵات لای سیاسیه‌کانی ئێره‌)، جارێ له‌وه‌ بگه‌ڕێ که‌ به‌هره‌ له‌ به‌رهه‌مه‌کانیان بزره‌، له‌وه‌ خه‌راپتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و شتانه‌مان به‌ گران پێ ئه‌فرۆشنه‌وه‌، له‌ قسه‌كانیشیاندا( شعر وبابه‌ته‌ ئه‌ده‌بیه‌كانی دیكه‌یان)، ئه‌گه‌ر قسه‌ی فڵانه‌ پرۆفیسۆر وفیسار ئه‌دیبی ئه‌وروپی وئه‌مریكیان لێ ده‌ر بكه‌ین، ئه‌وه‌ نووسینێكی له‌رزۆكی كرچوكاڵ ئه‌مێنێته‌وه‌، كه‌ گومانیش له‌وه‌ ئه‌كرێ ئی خۆیان بێت!، زۆرێك له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی ژیان، له‌ سه‌رده‌مێك ئه‌م كاولبووه‌یان به‌جێ هێشت كه‌ خه‌ڵك که‌ نیو كیلۆ ئاردی ئه‌كڕی بۆ ره‌شه‌ خێزنێك وبۆ هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر چاشیان هه‌بوایه‌، قه‌سبیان نه‌بوو پێی بخۆنه‌وه‌، برسیه‌تی فیزیكی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو، هه‌موو شه‌ڕه‌ نه‌گریسه‌كانی كوردكوژی له‌سه‌ر حسابی ئه‌و میلله‌ته‌ ئه‌كرا، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی دیكه‌، ئێستاش بۆ ره‌شوڕوته‌که‌ هه‌ردوو نه‌هامه‌تیه‌که‌ هه‌ر وه‌کو خۆیه‌تی، برسیه‌تی فیزیکی ومه‌عنه‌وی، بۆ ئه‌وانه‌ش که‌ به‌هه‌ر جۆرێك بێت که‌مێك ژیانیان گۆڕیوه‌ ئه‌وه‌ برسییه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌ر بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام كاكی داماوی دوێنێ وئه‌كته‌ری به‌ ئه‌زموونی ئه‌وڕو وناڕازی له‌م وه‌زعه‌( هه‌ڵبه‌ت كه‌س ئه‌و كات هه‌ر نه‌یان ئه‌ناسین)، سه‌ری خۆی هه‌ڵئه‌گرێت وئه‌چێ ئه‌وروپا یان ئه‌مریكا لێی دائه‌نیشێ، له‌ چاو تروكانێكدا ژینگه‌كه‌ ئه‌گۆڕێت، ژیانێكی دابینكراو، كۆمه‌ڵگایه‌كی خوێنده‌وار وچاوكراوه‌، ده‌وڵه‌تێكی موئه‌سه‌ساتی(له‌و موئه‌سه‌ساتیه‌ی لای خۆمان نا)، بۆیه‌ به‌ ناچاریش زمانێكی دیكه‌ فێر ئه‌بێت، له‌ شه‌رمانیش ئه‌بێ خۆ كه‌مێك ئینگلیزی بزانێ، بۆ بێتاقه‌تی وپڕكردنه‌وه‌ی كاته‌ بۆشه‌كانی ده‌ست ئه‌كات به‌ خوێندن وخوێندنه‌وه‌، به‌ كورتی وكرمانجی، رێك وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ بتخه‌نه‌ به‌هه‌شتێك، هه‌رچیت ئه‌وێ ئه‌یكه‌ی، هه‌ر زۆر ئاسان ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیشت زۆربێت که‌ لای خۆمان كه‌س مانگای پێ ئاونادات، ئه‌وه‌ له‌وێ ئه‌توانی به‌ فۆرمێكی دیكه‌ خۆت نمانیش بكه‌ی، بۆیه‌ هه‌ر زوو ئه‌بن به‌ شاعیر، دكتۆر، میوزیكزان، هونه‌رمه‌ند، چاودێری سیاسی وچه‌ندان شتی دیكه‌ی ئه‌نتیكه‌!، ئێستاش هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ بوونه‌، به‌ڵام نه‌گبه‌تی زۆریش له‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا، (9) نۆ ملیۆن نه‌خوێنده‌وار له‌ ئێراق هه‌یه‌، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خوێنده‌واریان هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ ژیانیاندا كتێبێكیان نه‌خوێندۆته‌وه‌!، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كتێبیش ئه‌خوێننه‌وه‌ به‌ڵام به‌س ئه‌و كتێبانه‌ی بۆ په‌زه‌كانیان زه‌ره‌ر نیه‌!؟، یان کتێبیش ئه‌خوێنێته‌وه‌، به‌ڵام بیری هه‌ر لای دابین کردنی ژیانه‌، چۆن مافه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی ژیان، به‌ هه‌ر نرخێك بێت به‌ده‌ست بێنێت، چۆن به‌ سه‌د واسته‌ وته‌شه‌بووس وده‌ستماچ کردن شتێك به‌یه‌که‌وه‌ بنێت وبتوانێ له‌سه‌ر پێێ خۆی بوه‌ستێ!.

با نمونه‌ی نووسه‌ر وشاعیرێكتان بۆ بێنمه‌وه‌ كه‌ ته‌واو له‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ئه‌چوو به‌تایبه‌ت ئه‌سكه‌نده‌ناڤیه‌كان، ئه‌و شاعیره‌، پێش ئه‌وه‌ی شعرێك بنووسێت، ئه‌چوو خه‌لوه‌تی ئه‌كرد، وه‌ دیوان یان نووسین وبه‌رهه‌می شاعیرێكی ئه‌خوێنده‌وه‌، نیو سه‌عات پێش ده‌ست كردن به‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی، واتا گه‌رماوگه‌رم، ئه‌وكات ده‌ستی ئه‌كرد به‌ نووسین!.

ئه‌و به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریانه‌ی ئه‌وڕۆش، به‌راستی ئیشی كه‌سی بێ به‌هره‌ وته‌مبه‌ڵن، زۆربه‌یان( به‌رهه‌مه‌كان خۆیان دیارن)، ئه‌وه‌ نیه‌ تازه‌ چاومان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ وئه‌بینین كه؛‌ ئه‌ی له‌وه‌!! خۆ ئاوازه‌كانیان هه‌مووی فارسی وتوركی وعه‌ره‌بین، ئی ئه‌وانه‌ی لای خۆمان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێكه‌ له‌و وڵاته‌ به‌هه‌شت ئاسایانه‌ ئه‌ژن، خوا ئه‌زانێ چۆن به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان دێنن وكلك وگوێی ئه‌كه‌ن وده‌رخواردی ئه‌و میلله‌ته‌ نه‌خوێنده‌واره‌ وداماوه‌ی ئه‌ده‌نه‌وه‌ وناوی خۆشیانی ئه‌خه‌نه‌ سه‌ر!.

 

به‌ بۆچوونی خۆم، دایم ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم كه‌ گۆڕانی رێبازه‌ ئه‌ده‌بیه‌كان له‌ كلاسیكه‌وه‌ بۆ رۆمانتیك و ئینجا ریالیزمی، هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ ته‌مبه‌ڵی وهیچ له‌بارانه‌بوویی بووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا که‌ پێیان ئه‌ڵێن شاعیر وئه‌و شتانه‌، ئه‌گه‌ر بیانكه‌ی به‌ یه‌ك كه‌س، ئه‌وه‌ ناتوانن یه‌ك به‌یته‌ شعری وه‌كو (حه‌مدی شاعیر) بنووسن، با كه‌ڵه‌ شاعیره‌كانی دیكه‌ هه‌ر باس نه‌كه‌ین، وه‌كو مه‌حوی لوتكه‌ ونالی وكوردی وسالم ومه‌وله‌وی وحاجی وشێخ ره‌زا و…هتد، رۆژێك دانیشتبووین، یه‌كێك له‌ ره‌فیقه‌كانم وتی گوێ له‌و پارچه‌ شعره‌ بگرن بزانن چۆنه‌، دوای ئه‌وه‌ی خوێندیه‌وه‌، هه‌موومان وتمان زۆر لاوزه‌ وهیچ نیه‌، به‌ڵام ئه‌و وتی ئه‌زنن ئه‌وه‌ ئی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌، شێركو بێكه‌س، دوایی ئه‌وانه‌ی موعجیب بوون پێی، زۆر شه‌رمیان كرد ودووباره‌ خوێندیانه‌وه‌ وئه‌یان وت وه‌ڵا شعرێكی باشه‌!!!

رۆژێك براكه‌م كه‌ له‌ پۆلی شه‌شه‌، وتی هه‌ر ئاوا له‌ بێتاقه‌تی چه‌ند دێڕێكم نووسی، كه‌ به‌ شعر وئه‌وانه‌ ئه‌چوو، دوایی ره‌فیقێكم هات ودیتی، ده‌ستی دایه‌ وخوێندیه‌وه‌ ووتی” باوكه‌ڕۆ له‌و شعره‌ جوانه‌، ئه‌وه‌ ئی كامه‌ شاعیره‌ و…”، وتی كه‌ ده‌ستی كرد به‌ شیكردنه‌وه‌ وئه‌وانه‌، هه‌ر زوو پێێ وتبوو، كاكه‌ ئه‌وه‌ نه‌ شعره‌ نه‌ ئی كه‌سیشه‌، ئه‌وه‌ هه‌ر له‌ بێتاقه‌تی تازه‌ بۆخۆم نووسیم!!

 

ئێستاش خه‌ڵك به‌ مێگه‌ل بدوای ناوه‌وه‌ن، بێ ئاگان له‌ ناوه‌رۆك، باشه‌ بۆ نابێ وێژدانی خۆم بخه‌مه‌ كار، هه‌ر هیچ نه‌بێت بتوانی شته‌كان له‌ یه‌كدی جیابكه‌مه‌وه‌، نه‌ك به‌س سه‌یری ناو بكه‌م ومادام هانده‌ر وهه‌واداری ئه‌وم، ئیدی هه‌رچی وتی باشه‌!، یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌، با که‌مێك خاوه‌نی خۆمان بین، چیتر تاکه‌ که‌س( به‌ هه‌موو ئاست ولایه‌نێکه‌وه‌) نه‌که‌ینه‌ فریشته‌ وله‌ قه‌باره‌ی خۆیان گه‌وره‌تریان نه‌که‌ین.

من ناڵیم خوێندنه‌وه‌ باش نیه‌، به‌ڵام ئه‌كرێ خۆ دوای خوێنده‌وه‌ی كتێبێكی قه‌باره‌ مامناوه‌ند (%5) له‌سه‌دا پێنجی ترشوخوێ كردنی بابه‌ته‌كه‌ت له‌و كتێبه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێ، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست وبابه‌تمان ده‌رخوارد بده‌یته‌وه‌ به‌ میكیاجێكی دیكه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌، كه‌ ئه‌ڵێن( ئینسان دایم باسی ئه‌و شته‌ ئه‌كات كه‌ نیه‌تی)، ئه‌وه‌ بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شتێكی ژیاندا خۆی سه‌نته‌ره‌(خۆپه‌رسته‌)، به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه‌ ئه‌یه‌وێ خه‌می ده‌وروبه‌ری بداته‌ كۆڵ، ئه‌وه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌، وه‌ ناشكرێ به‌ موتله‌قی قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ئه‌وروپیانه‌ بكه‌ین، چونكه‌ كه‌سی باشی زۆریش هه‌یه‌، به‌ڵام یان بزرن یان كه‌من، یه‌كێك له‌وانه‌ (كه‌مال میراوده‌لی)ه‌، كه‌ دایم ئه‌یه‌وێ به‌ساده‌یی، خۆی بكاته‌ پردێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی شته‌باشه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه‌یه‌ له‌ بواری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بیگوازێته‌وه‌، خۆشی ئه‌خاته‌ ناو واقعه‌كه‌ نه‌ك به‌س به‌ قسه‌كردن، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانی دیكه‌، ئه‌بێ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ره‌شوڕوته‌، دایم ده‌ست به‌ نزاوه‌ بڵێن( یـــا الله‌، خـــــوایه‌ شتێك بكه‌ی بێته‌ قسه‌، ئه‌بێ خه‌ڵك به‌م حاڵه‌ی ئێستایانه‌وه‌ داره‌داره‌یان پێ بكات) به‌س بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، كه‌ واجبه‌ هه‌یانبێت، هه‌ڵبه‌ته‌ ئێمه‌ باسی هه‌ڵوێستی جه‌ریئو ئینسانی ئه‌كه‌ین، نه‌ك مونافیقانه‌ ومه‌سڵه‌حه‌تچیانه‌ وله‌رزۆکانه‌.

 

من هه‌م هیودارم وهه‌م گه‌شبینیشم كه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌و جۆره‌ ئه‌كته‌رانه‌ بڵێین، شاعیره‌كان، نووسه‌ره‌كان، شانۆكاره‌ عه‌زیمه‌كان، هونه‌رمه‌ند وموحه‌لیله‌ سیاسیه‌كان، ئێوه‌ نه‌ك ته‌نها یه‌ك ساڵ، بگره‌ یه‌ك مانگیش ناتوانن به‌رگه‌ی ژیانێكی كوله‌ مه‌رگی وه‌ك ئێمه‌ بگرن، بۆیه‌ قه‌ت ئه‌گه‌ر واش دابنێین كه‌ خۆتان بگوشن وهه‌ندێكیش له‌ ویژدان وبوێری قه‌رز بكه‌ن، ئه‌وه‌ هه‌ر له‌ خه‌مه‌كانی ئێمه‌ ناگه‌ن، بۆیه‌، بڕۆن نووسینه‌ ناسكه‌كانتان، هه‌ڵوێسته‌ دووڕووه‌كانتان، هه‌ست ونه‌سته‌ درۆزنه‌كانتان و… ببه‌نه‌وه‌ بۆ هه‌مان ئه‌و وڵات وكۆمه‌ڵگایه‌ی كه‌ ئێوه‌ به‌ شاراوه‌یی له‌سه‌ر كه‌لتوره‌كه‌ی ئه‌ژن…

یاد علی _ رانیه‌

yad_aly@yahoo.com

Entry filed under: یاد علی _ رانیه‌. Tags: .

دوو کڵێپ:قسه و باسی سه لام زیجی له سالگردی تیروری سرده شت عوسمان رێكخراوی قاعیده‌ دانی به‌ كوژرانی ئوسامه‌ بن لادن نا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: