له‌هه‌ینی دوێنێ دا(40)که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان سوریا کوژران

2011/05/07 at 3:55 PM Leave a comment

خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی سوریا دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هاوکات له‌خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ (هه‌ینی)دا 26 که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژران.دوێنێ له‌ دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ خۆپیشاندان که‌ ناوی لێ نرابو (هه‌ینی به‌ره‌نگاری) له‌ چه‌ندین شاری‌ سوریا ده‌ستیپێكرده‌وه‌و له‌ دیمه‌شقی‌ پایته‌ختی‌ سوریا هه‌زاران كه‌س رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان سازكرد، داوای ئازادی و کۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئه‌و وڵاته‌یان کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سوریا سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌، 26 که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ شاره‌کانی حه‌مس و لازقیه‌و حه‌ماتی کوژران، له‌ هه‌مان کاتدا 14 که‌سیش له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژراون.
هاوکات له‌شاره‌ كوردنشینه‌كانی‌ قامیشلۆ و دێربیسی‌ و عامودێ و سه‌رێكانێ هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندانیان سازكرد و له‌دیارترین دروشمه‌كانیشیان ئازادی‌ و ئاشتی‌ و گۆڕینی‌ ده‌ستوری‌ سوریا بو، له‌هه‌مان کاتدا له‌ناوچه‌ كوردنشینه‌كان هیچ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان روینه‌داوه‌.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕیاریاندا به‌ سه‌پاندنی سزای سه‌فه‌رکردن به‌ سه‌ر 14 به‌رپرسی باڵای ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سوریا، به‌هۆی ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی هاوڵاتیان له‌و وڵاته‌، که‌ به‌پێی ئاماره‌کان تا ئێستا نزیکه‌ی 580 که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژراون.سبه ی

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی (2008)ه‌وه‌ شوێنی بن لادنی زانیوه‌ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن،و خەڵک،دوو بەرەی جیاواز!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: