عه‌لى باپیر ده‌کرێته‌ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق

2011/05/07 at 10:58 PM Leave a comment

«بوونی باپیر له‌و پۆسته‌دا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی ئێرانی تێدایه»

ئاماده‌کار:هاوژین غه‌ریب:به‌پێى چه‌ند زانیاریه‌کى تایبه‌تى (چه‌تر) عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کرێته‌ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق و وته‌بێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامیش ره‌تی ده‌کاته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێک زانیاری که‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ست (چه‌تر) که‌وتووه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامیش که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت پشتڕاستی کردووه‌ته‌وه‌ رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى رابردوو (25/4) ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، عه‌لى باپیر، له‌ گوندی (ئه‌حمه‌د ئاوا)ی ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکى ئێرانیدا کۆبوه‌ته‌وه‌ که‌ نه‌زانراوه‌ ئه‌و وه‌فده‌ ئێرانیه‌ کێبوون. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ ناوبراو تا چه‌نده‌ ده‌توانێت سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تێکی ئه‌منی بکات، ناوبراویش رایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌زمونێکی هه‌یه‌ له‌ کاروباری سه‌ربازیدا بۆیه‌ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تێکی ئه‌منی ده‌توانێت ئه‌نجامبدات.
هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ئێرانیه‌کان به‌ عه‌لی باپیریان وتووه‌ ئێمه‌ پێشنیاری تۆ ده‌که‌ین بۆ حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی که‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری که‌ تا ئێستا به‌تاڵن تۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ربگریت. له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌بدولستار مه‌جید، وته‌بیژى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، ره‌تیکرده‌وه‌ شتى له‌م جۆره‌ هه‌بێت و رایگه‌یاند، عه‌لى باپیر ته‌نها پۆستى په‌رله‌مانتارى عێراقى هه‌یه‌ و به‌دوورى زانى پۆستێکى له‌م شێوه‌یه‌ى پێبدرێت. هه‌ر له‌مه‌ڕ ئه‌م مژاره‌ شاره‌زای کاروباری ئیسلامیه‌کان عه‌لی حاجی، وتی زانیاریم نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ گوندی (ئه‌حمه‌د ئاوا) کۆبونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌زانم که‌ په‌یوه‌ندی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ئێراندا زۆر پته‌وه‌.
هاوکات شوان رابه‌ر، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، جه‌ختى له‌وه‌کردوه‌ نازانرێت گفتى ئه‌وه‌ى پێدراوه‌ که‌ ئه‌و پۆسته‌ى پێبدرێت یان نا چونکه‌ سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ ئاگادارى شتى وانیه‌. رابه‌ر سه‌باره‌ت به‌ زانیاریه‌کانى (چه‌تر) هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد، ئه‌مه‌ش نه‌زانراوه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌ کراوه‌ له‌گه‌ڵ ئێران یان نا. شاره‌زاکه‌ راشیگه‌یاند «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌وه‌نده‌ی وه‌کو که‌سێکی سیاسی و راگه‌یاندنی ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌نده‌ وه‌ک که‌سێکی ئه‌منی ده‌رناکه‌وێت» به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی (چه‌تر) ئێرانیه‌کان به‌ عه‌لی باپیریان وتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ دۆستی ئێمه‌یت و هاوکات کوردیت و له‌ رووی مه‌زهه‌بیشه‌وه‌ سونه‌یت بۆیه‌ دانانی تۆ له‌و پۆسته‌دا زۆر شیاوه‌ و ته‌نها لایه‌ن که‌ دژایه‌تی بکات ئه‌مریکایه‌ ئه‌گه‌رنا لایه‌نه‌کانی تر هه‌موویان په‌سه‌ندی ده‌که‌ن.
عه‌لی حاجی، له‌ قسه‌کانیدا بۆ (چه‌تر) باسی له‌ هه‌یمه‌نه‌ی ئێران کرد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وتیشی «بۆ ئێران هیچ شتێک نامومکین نیه‌ ئێستا عێراق بووه‌ته‌ به‌شێک له‌ ئێران ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ له‌م وڵاته‌دا». ناوبراو پێیوابوو که‌ عه‌لی باپیر له‌ پۆستێکی به‌و شێوه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتو نابێت و پێشیوایه‌ «بونی باپیر له‌و پۆسته‌دا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی ئێرانی تیادایه‌» و پێشیوایه‌ که‌ ئه‌مریکا ئه‌و بابه‌ته‌ قبوڵ ناکات.
لەوبارەیەوە سەردار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە(چەتر)ی وت: زۆر كەس پێشنیار كراون بۆ وەزیری بەرگری بەڵام لەوانەدا كوردی تێدا نیە، چونكە ئەوە بەشی كورد نیە لەوەزارەتە سیادیەكان كورد یەك دانەی بەركەوتووە و ئەویش وەزارەتی دەرەوەبوو هاوپەیمانی كوردستان بردی.
ناوبراو وتیشی: مامۆستا عەلی باپیر پیاوێكی لێهاتووە و شارەزایە و ئازایە شایستەیە، بەڵام نەمبیستووە كە ئەو پاڵێوراوبێت.

له چه تر وه رگێراوه

Entry filed under: بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان. Tags: .

وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه شێخ جه‌عفه‌ر:به‌شه‌ره‌فم هه‌موو كورد یه‌كبگرێت، واز له‌ئه‌حمه‌د میره‌ ناهێنم په‌كه‌كه‌ به‌رپرسیارێتی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆگرت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: