ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی دەربارەی داواکەی مەسعود بەرزانی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن بۆ دانیشتن

2011/05/09 at 7:30 PM لێدوانێک بنووسە

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان !

ئێوە ئاگادارن کە لە دوای هێرشی سەرکوتگەرانەی سەربازی دەسەڵاتدارانی کوردستان بۆ سەر خۆپیشاندانەکانی
خەڵکی کوردستان و سەراکانی ئازادی . ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی
خۆیدا کارو چالاکیەکانی خۆی هەڵپەسارد. ئێمە ئەوکات لەگەلڕ ئەو بڕیارەی ئەنجومەن هاوڕا
نەبووین و تەواوی توانامان خستە گەڕ بۆ ئەوەی ئەنجومەن نەک هەر بمێنێتەوە، بەڵکو فراوانیش
بکرێتەوە. بەڵام بە داخەوە سەرئەنجام بە زۆرینەی دەنگ هەڵپەساردن ڕاگەیەنرا .

پاشان
ئێمە (ئەوانەی کە لەگەلڵ بەردەوامی کاری ئەنجومەندا بووین)
لە دەوری یەکتری ماینەوە و سەرقاڵی ئەوە بووین کە لە فۆرمێکی تری فراوانتردا درێژە
بە هەڵسوڕانمان بدەین. لەم سەرو بەندەدا بوو کە کەسێک هاتە لامان و پەیامێکی (مەسعود
بارزانی) پێ گەیاندین کە دەیەوێ لەگەڵماندا دابنیشێ و گفتوگۆ بکات. ئێمەش پێمان ڕاگەیاند
کە با بە نووسراوێکی فەرمی داوامان لێ بکەن، لە وەڵامدا ئامادە نەبوون کە نامە بنووسن،
نێردراوەکە پێداگری کرد لەوەی کە دانیشتنەکە ساز بدرێ.
ئەمەش
بووە مایەی باسی کۆبوونەوەی ئێمە .

لەگەڵ ئەوەی
کۆبونەوەکان بریاری لە سەر دانیشتن و گفتوگۆ بوو،
وە ئێمە گومانمان لە نیازپاکی بڕیاری ئەو هاوڕێیانە نییە، بەڵام لەبەرئەوەی
دانیشتن بەبێ
ئاگاداری خەڵک بە باش نازانین،  لە ئێستادا
ئەم دانیشتنە ڕەت ئەکەینەوە. ئێمە لەگەڵ دانیشتن
و گفتوگۆیەکداین لەسەر خواست و داواکاریەکانی خەڵک بێت،
و
ئەبێت بە ئاشکرا و لەبەرچاوی خەڵک بێت. لە هەمان کاتدا مەرجی ئێمە ئەوەیە کە پێش هەر
جۆرە دانیشتنێکمان لەگەڵ دەسەڵاتدا، دەبێت هێزە سەربازیەکانی لە شاروشارۆچکەکان بکشێتەوە
و تاوانبارانی 17 ی شوبات بدرێنە دادگا و ئازادی خۆپیشاندان بە ڕەسمی بناسن..

سەرباری
ئەمانەش دیارە کە زۆرینەى هاوڕێ و هاوکارانمان ڕایەکی تریان هەیە و بڕیاریان داوە بچنە
لای مەسعود بارزانی و  دوێنێ چوونەتە لای نەوشیروان
مستەفا.

دواتر
ئێمە بە تەواوی توانامانەوە هەوڵماندا کە ئەو بەڕێزانە ئەو کارە نەکەن، و خۆپارێزی
بکەن لە هەرجۆرە دانیشتنێکی لەو بابەتە کە بەبێ ئاگاداری
خەڵکە، بەڵام بەداخەوە لە قانعکردنیاندا سەرکەوتوو نەبووین. ئێمە ئێستا ئەم ڕوونکردنەوەیە
بەپێویست ئەزانین کە ڕایبگەیەنین لە نێو ئەو سەردان و شاندەدا نین کە دەیەوێ بچێتە
لای مەسعود بارزانی و هاوکاتیش ڕایئەگەیەنین کە لەگەڵ ئەو
بیرۆکەیەشدا نەبووین بۆ ئەم مەبەستە دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا
ساز بکرێت.

جمال
محسن

سالار
جبار (سالاری ئاسنگەر)

 ئەندامانی
پێشووی ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی

٩/٥/٢٠١١

Entry filed under: هاوپۆلنه‌كراو.

په‌ژاک:کۆمه‌ڵه و دیموکراته‌کان و چه ن لاینێکی باشووری کوردستان به هاوسه‌نگه‌ری کۆماری ئیسلامی له قه له م ده دات ئیسلامی سیاسی و سیکولاریسم لە باشووری کوردستان!

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 741,908 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: