ئیسلامی سیاسی و سیکولاریسم لە باشووری کوردستان!

2011/05/09 at 8:02 PM لێدوانێک بنووسە

رەزا- موستەفاسوڵتانی:مێژوی ئیسلامی سیاسی لە ڕوژهەڵاتی ناوین بە گشتی و وڵاتە
عەرەبیەکان بە تایبەتی دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و
پەرەسەندنی بزووتنەوەی سیکولاریستی لە ژێر کاریگەری وڵاتانی زەلهێز و کولونیالیستی
ئەورووپا و شۆرشی سۆسیالیستی لە رووسیا. ئیسلامی سیاسی بۆ پێشگیری لە داڕمانی
ولاتانی ئیسلامی و پاراستنی کولتور و داب و نەریت و … لەو وڵاتانە سەری هەڵدا.
بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هێرشی سیاسی و کولتوری رۆژئاوا، پەنایان بۆ گەڕانەوە بۆ
ئیسلامی سەردەمی پیغەمبەری ئیسلام و قورئان و سوننەتەکانی پیغەمبەر بردەوە. تا
وڵامی هەموو گیر و گرفت و کیشە سیاسی، کولتوری و کۆمەڵایەتیەکانی ئیستا و داهاتویش
هەر لە ڕابردووی موقەدس و نەگۆڕی سەردەمی ئەوەڵی ئیسلامدا ببیننەوە. چوون لە
ڕوانگای ئەوانەوە ئیسلامی ئەوکات وڵامی هەموو کێشەیەکی داوەتەوە و پێویست ناکات
مرۆڤی سەردەم تێکۆشێت خۆی چارەی گرفتەکانی ئیستا و داهاتووی بکات. هەر کەس و لایەنێک
کە هاوبیری ئەوان نەبێت، ئەوا لە بەرابەر خودا و ئاسمان و قورئان و هەموو موقەدەساتی
ئەواندا ڕاوستاوە.

 تا ئاخری دەهەی
١٩٧٠ زاینی کە بزووتنەوە سوسیالیستی، ناسیونالیستی و سیکولارەکان لە وڵاتانی عەرەب
و موسوڵمان لە گەیشتن بە یەکیەتی نەتەوەی عەرەب لە بەربەرەکانێ لە گەڵ ڕۆژئاوا و
سەهێۆنیسمدا شکستی نەخواردەبوو و هەرەسیان نەهێنابوو، بزووتنەوی ئیسلامی زۆر بە
هێز و بەرچاو نەبوون. بە ئیسلامی کردنی شۆرشی ئیران لە ساڵی ١٩٧٩ لە ڕێگای
کێشاندنی کەمەربەندی سەوز بەدەور سوڤێتدا لە لایەن ڕوژئاواوە و لایەنگیری بەشێکی
زۆر بەرچاوی کۆمەڵانی خەڵکی ئیران لە ئیسڵامی سیاسی وەک دوو عاملی سەرەکی، بوون بە
هۆی هاتنە سەرکاری خۆمێنی و جیمهوری ئیسلامی لە ئیران. دامەزراندنی جیمهوری
ئیسلامی ئیران وەرچەرخانێکی زۆر بەرچاو و پاڵپشتێکی زۆر گەورە بوو بۆ بزووتنەوە
ئیسلامیەکان لە هەموو ناوچەکەدا.

لە ڕوژئاوا مۆدێرنیزم تا ڕادەیەکی زۆر دینی لە دونیا و مەکتەبی
فیکری و ئایینی لە دەوڵەت و  سیاسەت جیا کردوەتەوە.
ئەو جیاییەش سەرجەم بە پێ پێش چوونی
کۆمەڵگا لە باری کولتوری و فیکرییەوە هەر ڕوو لە زیاد بوونە.  ئەم جیا کردنەوەیە و کەڵک وەرنەگرتنی چالاکانی
سیاسی لە ئایین وەک ئایدۆلۆژی سیاسی بۆ حکومەت کردن، بووەتە هۆی ئەوە کە هیچ
بیروباوەڕ و ئایینێکە
ناتوانێت پێش بە پەرەسەندن و گەشەکردنی دیموکراسی و
بەشداری زیاتری کۆمەڵانی بەرینتری خەڵک لە چارەنوسی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری،
نەتەوەیی، فەرهنگی و … خۆیاندا بگرێت.

لە سەرەتای دەهەی ١٩٩٠ بە دوای تێکڕمانی یەکیەتی سوڤیەت
و گۆڕانکاریە نێودەوڵەتیەکان و هێرشی سەدام حوسین بۆ وڵاتی کووێت، ئاڵوگۆڕی سیاسی
لە ڕۆژهەڵاتی ناویین بە گشتی و لە باشوری کوردستانیش بە تایبەتی دەستی پێکرد.
بەشێک لە کوردستان لە دەست ڕژیمی فاشیستی بەعس ڕزگار بوو و فەزایەکی کراوە بۆ
چالاکی سیاسی ئاشکرا بۆ هەموو هێز و لایەنێکی سیاسی هاتە ئاراوە. لە بەردەم ‌هێزە
سیاسیە ئیسلامیەکان لە کوردستاندا دووڕیانیکی سیاسی ساز بوو و مەجبوور بوون
یەکێک، لەو ڕێگایانە هەڵبژێرن، یان درێژەدان بە تیرور و توندوتیژی وەک شێوەی خەبات
و یان دووری کردن لە توندوتیژی سیاسی. ‌هێندێکیان لە دژی حکومەتی کوردستان و
دۆستەکانیان توندوتیژیان دەنواند کە کەوتنە بەر هێرشی ئامریکا و پێشمەرگەی
کوردستان و زەربەی قۆرسیان لێ کەوت و کزتر بوون. ئەوانیتر بە چاوخشاندن بە سەر
ڕابردووی خۆیان و ئاڵوگۆرەکانی ناوچەکە بە گشتی و عیراق و باشوری کوردستان بە
تایبەتی، رۆژ بە رۆژ خۆیان لە توندوتیژی دوور خستەوە و هاتنە ناو گۆڕەپانی سیاسی
کوردستان و لە چوارچێوەی دیموکراسیدا لە هەڵبژاردن و پاڕلەماندا بەشداریان کرد کە
سەرکەوتنی بەرچاویشیان بە دەست هێنا.

ئێستا ڕزگاری نەتەوەیی و گەیاندنی خەڵکی کورد بە
سەربەخۆیی و سەروەری لە هەر شکڵ و قەوارەیەکی سیاسی و جوغرافیاییدا کە، بە پێ هێز
و توانایی کورد و شەرعیەت پێدانی نێودەولەتی مومکین بێت، لە بەردەم هەموو هێزێکی
سیاسیدایە که‌ کێشە کورد بە هی خۆی دەزانێت.

کورد بۆ گەیشتن بە سەروەری خۆی ده‌بێ شه‌رعیه‌تی سیاسی و
جه‌ماوه‌ری به‌ سیستەمی دەسەڵاتی سیاسی خۆی لە کوردستان بدات. پارلەمان و دەستور و
یاساکانی شەرعیەتی تەواوی پێ بدرێت، تا هێچ کەس یان هیزیکی سیاسی یان ئایدۆلۆژیک
نەتوانێت گومان بخاتە سەر ئەو شەرعیەتە سیاسی و جەماوەریه‌. ڕزگاری کورد پڕوژەی
هاوبەشی
هەموو هیزە سیاسیەکانی کوردستانە. لە
کومونیست، سوسیالیست، چەپ، راست، لیبراڵ، کونسرڤاتیڤەوە بگرە هه‌تا بە هێزه‌
ئیسلامییەکان دەگات.

بۆ ئەم ئەرکە سیاسی و مێژوییە هاوبەشە و بۆ سەقامگیر
بوونی دیموکراسی و ئاسایش، تۆلەرانس و یەکتر قەبوڵ کردن و پلوڕالیسمی سیاسی لە
پارلەمان و سیکولاریسم و جیا کردنەوەی دین لە دونیا و ئایین لە دەولەت و سیاست
پێویستیەکی حاشاهەڵنەگرە. جێ خستنی ئەمانە لە کۆمەڵگادا، پێویستی بە کاری فیکری و
فەرهەنگی زۆر زیاتر لەوەیه‌ کە تا ئیستا بۆی کراوە .

‌هێزە سیاسیە ئیسلامیەکانیش، وەک هەموو بیر و باوڕ و
ئایدۆلۆژی دیکە، بۆچوون و لیکدانەوەی جۆراوجۆریان تێدایە. نە دروستە و نە پێویستیشه‌،
هەمووان وەک یەک چاو لێ بکرێن.

یارمەتی کردنی بەشێک لە هێزە سیاسییە ئیسلامیەکان لە
ڕیگای دیالوگ و وتوویژی جیدی و پڕ لە ئیحترامەوە بۆ خوێندنەوەیەکی سەردمییانە لە
ئیسلام، ئەرکی هەر کەس و هێزێکی سیاسیە ، که‌ خۆی بە سیکولار دەزانیت و پێوستە
بەردەوام هەوڵی بۆ بدرێت. بەم شێوەیە دەتوانرێت پێش بە یه‌کانگیربوون و لە گەڵ
کەوتنی بەشێک لە کۆمەڵگا لە گەڵ بەشی توندڕەو و جیهادخۆازە ئیسلامییەکان بگیرێت. دیارە
مەبەست سوکایەتی و بێ حورمەتی بە هیچ بیر و باوڕ و یان لە ناوبردنی هیچ ئایینیک
نییە، به‌ڵکو گه‌ڕانەوی ئایین بۆ جێگای گونجاوی خۆی کە  مزگەوت، کلیسا و پەرستگاکانیترە.

‌هێندێک لە هێزە سیاسیە ئیسلامیەکان، زۆر هەوڵ دەدەن و
زۆریان پێ خۆشە کە دیالۆگ و کێشمەکێشی سیاسی لە گەڵ ئەوان وەک دژایەتی لە گەڵ ئیسلام
وەک ئایینی زۆربەی خەڵکی کوردستان
و وەک کێشمەکێشی نێوان دیندار و بێدین و کافر
و ئیسلام، بخەنە بەرچاو خەڵکی موسوڵمان.  “توندڕەوی
و چەپ ڕەوی” لەم بابەتەوە و تەنیا هەڵوێستی ئایدۆلۆژیک گرتن و لێکنەدانەوە و
لەبەرچاو نەگرتنی کاردانەوی نگاتیڤی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیزولەکردن و
بەشدارینەدانی هێزێکی سیاسی لە کێشمەکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان هەر چەند لە
ڕواڵەتدا پێشکەوتنخوازانە دەنوێنیت بەڵام لە کردەوەدا گەورەترین خزمەتە بە ئیسلام
سیاسی جیهادخۆاز
. تێکوشان و یارمەتی کردنی پڕۆسەی ریفورم لە ئایینی ئیسلامدا
لە کوردستان ئەرکی هەموو ئینسانێکی سیکولار و ئازایخوازە کە نە تەنیا لە گۆشە نیگا
و ئایدۆڵوژیایەکی تایبەتەوە، به‌ڵکۆ بە گشتی لە پڕوسەی ڕزگاری نەتەوەیی و گەیشتن
بە سەربەخۆی خاوەنداری ئەکەن و بە ئەرکی خۆیانی ئه‌زانن.

کاتی ئەوە هاتووە کە ئایینی ئیسلامیش بەرەو ئەوە
بڕوات کە وەک ئایینی مەسێحی و یەهوودی و… بۆ په‌یوندی نیوان باوڕداران و خودا بە
کار بەهێنرێت، نەک بۆ خۆتەقاندنەوە و جیهاد و ترور و بۆنیادگەرای توندڕەو. دیارە
مافی بی ئەملاوئەولای هەر هێز و حیزبێکی سیاسی ئیسلامیشە وەک حیزبی سیاسی یەهوودی
و مەسێحی و یان هەر حیزبێکی سیاسی دیکە، بە هەر بیروباوڕ و ئایدۆڵوژیەکەوە لە چوراچێوەی
یەکتر قەبۆل کردن، پلوڕالیسمی سیاسی، دیموکراسی، سیکولاریسم و جیا بوونەوی دین لە
دونیا و ئایین لە دەوڵەت و سیاسەت و کاری پاڕلەمانیدا، چالاکی سیاسی بکەن و
ئەوانیش لە ڕزگاری کورد و پێش بردنی کۆمەڵگای کوردستان لە هەموو بابەتێکەوە، دەور
و نەقشی خۆیان بنوێنن.  ٦ -٥ -٢٠١١   ستۆکهۆڵم

Entry filed under: ره‌زا موسته‌فاسوڵتانی.

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی دەربارەی داواکەی مەسعود بەرزانی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن بۆ دانیشتن كه‌مته‌رخه‌می وكێشه‌ كۆنه‌ به‌ قه‌یران بووه‌كانی كابینه‌كانی پێشوو،به‌ د.به‌رهه‌م چاره‌سه‌ر ناكرێن به‌م حاڵه‌شیه‌وه‌!

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 734,972 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: