كه‌مته‌رخه‌می وكێشه‌ كۆنه‌ به‌ قه‌یران بووه‌كانی كابینه‌كانی پێشوو،به‌ د.به‌رهه‌م چاره‌سه‌ر ناكرێن به‌م حاڵه‌شیه‌وه‌!

2011/05/09 at 8:15 PM Leave a comment

یادعلی _ رانیه‌:داماوی ئه‌و میلله‌ته‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ كێشه‌یگه‌نده‌ڵی ونه‌بوونی سیسته‌م وقه‌یرانه‌كان ره‌گیان داكوتاوه‌، یان حیزب بووه‌ به‌هه‌موو شت، به‌ڵكو له‌ هه‌مووی ترسناكتر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی ئه‌زموونیان هه‌یه‌ وكه‌سی ئه‌كادیمین، كاتێك به‌رز ئه‌بنه‌وه‌ بۆ ئاسته‌ به‌رزه‌كانی ده‌سته‌ڵاتوحوكمڕانی، ئاستی هه‌ست كردن به‌ مه‌سئولیه‌تیان زۆر دائه‌به‌زێت، ئیدی ئه‌و كات
به‌ زه‌حمه‌ت فه‌رق ئه‌كه‌ی له‌نێوان ئه‌و ئه‌كادیمیانه‌ ونه‌خوێنده‌وارێكی زۆر
ساده‌ی كۆمه‌ڵگا، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ مانه‌وه‌ به‌م فه‌زا ئه‌نتیكه‌یه‌ ئدات!

ئه‌گه‌ر به‌راوردێكیش بكه‌ین له‌ نێوان ئاستی
هۆشیاری خه‌ڵك وئه‌م سه‌رده‌مه‌، ئه‌وه‌ به‌راستی جێێ به‌زه‌یین، چونكه‌ هێشتا تاكی
وا هه‌یه‌، یه‌ك ده‌قه‌ ئیسراحه‌تی نه‌كردووه‌، ئه‌وڕۆ نانی ده‌ست كه‌وێ خه‌می به‌یانیه‌تی،
به‌ڵام پێوه‌ری پێشكه‌وتن وئه‌فزه‌ڵیه‌ت لای هه‌ر بینایه‌ی به‌رز وپۆشته‌یی مه‌سئوله‌كه‌یه‌تی،
من زۆر جار له‌ نزیك هه‌ڵبژاردنه‌كان گوێم له‌ خه‌ڵكێك ئه‌بوو( حیزبیه‌كان)، كاتێك
ره‌سمی كاندیده‌ حیزبیه‌كه‌ی خۆی ئه‌دیت له‌ تیڤی وپۆسته‌ره‌كان، یه‌كسه‌ر ئه‌یووت”
به‌خوا سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر له‌ خۆی دێت…”!!

بۆیه‌ش ئێستا له‌م بارودۆخه‌ ناجێگیر وناسكه‌دا، كه‌
هێشتا كه‌س نازانێ گۆڕانكاریه‌كان به‌ كوێ ئه‌گات، هه‌موو ئه‌و كۆنه‌ قه‌یرانانه‌ی
كابینه‌كانی پێشوو وبه‌تایبه‌ت كابینه‌كه‌ی نێچێروان به‌رزانی، بۆ به‌دبه‌ختی د.به‌رهه‌م،
له‌ ماوه‌ی حوكمڕانی ئه‌ودا ته‌قینه‌وه‌، لێره‌شه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ هه‌ڵبژێردراوی
خه‌ڵك دائه‌نێن، كه‌وتوونه‌ته‌ نێوان دوڕیان وسێڕیان وچه‌ندڕیانێك، به‌ڵام هه‌موویان
خۆیان به‌ ئاراسته‌یه‌كدا ئه‌به‌ن، كه‌ هه‌م فێڵ له‌ خۆیان ئه‌كه‌ن، هه‌م خه‌ڵكیش
چه‌واشه‌ ئه‌كه‌ن، خواش ئه‌زانێ تا چه‌ند ئه‌و خۆ به‌وئاراسته‌دا بردنه‌ به‌رده‌وام
ئه‌بێ!!

ئه‌وانه‌ له‌ لایه‌ك، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێشتاش
زۆرێك( ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موویان) له‌ چاودێرانی سیاسی وكه‌سی ئه‌كادیمی، خۆیان
دوور گرتووه‌ له‌ وروژاندن، یا خود بڵێین داننان وپه‌نجه‌ خستنه‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی
ئه‌و قه‌یرانانه‌ وئه‌وانه‌ش كه‌ لێیان به‌رپرسن، هه‌ر چه‌نده‌ د.به‌رهه‌م له چه‌ند
لێدوانێكدا وبه‌ ناراسته‌خۆیی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ئێستا به‌م
ئاسته‌ی ئێستا گه‌یشتوون زۆربه‌یان ئی كابینه‌ی پێشوون(زۆریش راست ئه‌كات)، به‌ڵام
هه‌لی زێڕین له‌ده‌ست د.به‌رهه‌مدا ئه‌وه‌بوو كه‌ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌ وحیزبه‌كه‌ی
له‌و قه‌یرانه‌ ده‌رباز بكات، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌كو هه‌موو ده‌سته‌ڵاتی كوردی، هه‌ستا
به‌ لێدوان ووه‌عدی زیاتر، دیسان ئه‌ویش باوه‌ڕی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌ پینه‌وپه‌ڕۆ
ئه‌تواندرێت هه‌موو قه‌یرانه كۆن ونوێیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن!، سووریشه‌ له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ودابین كردنی به‌شێكی كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان
ومافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاری كراو، ئه‌م حكومه‌ته‌ وئه‌م
حوكمڕانیه‌ فریادڕه‌سی كۆنه‌ قه‌یرانه‌كان وخه‌ڵكی ناڕازی وهۆشیاربێت!!

هه‌ندێك له‌ لایه‌نگرانی پارتی به‌ ئه‌نقه‌ست وهه‌ندێك
له‌ خه‌ڵكی ره‌شۆكیش به‌ بێ ئاگایی شته‌كان تێكه‌ڵاو ئه‌كه‌ن، له‌وانه‌ش، مه‌نتیقه‌ی
هه‌ولێر وبادینان به‌راورد ئه‌كه‌ن به‌ گه‌رمیان وسلێمان، پێشكه‌وتن به‌ بینایی به‌رز
وتازه‌مۆدێلی خانوو وكۆشكه‌كانی سه‌رۆك ومه‌سئوله‌ مشه‌خۆره‌كان ئه‌پێون، به‌رزی
ئاستی خوێندن وزانست به‌ هاورده‌ی ته‌كنه‌لۆجیا وزۆروبۆری زانكۆكان وشه‌هاده‌
گۆماناویه‌كانی كادیره‌كانی حیزب وزه‌ماله‌ی خوێندن بۆ كوڕوكچه‌كانی مه‌سئوله‌كان
ئه‌پێون…

به‌ڵام؛ قه‌یرانی دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ
وپه‌یمانگاکان، بێكاری، قه‌یرانی په‌روه‌رده‌ وهاوشێوه‌كان، هه‌موویان سه‌رچاوه‌كه‌ی
ئه‌وڕو نیه‌، بناوانه‌كه‌ی له‌ كابینه‌كانی پێشووه‌وه‌یه‌، چونكه‌ چه‌ندان جار به‌
بڕیاری ره‌سمی سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشوو، هه‌موو جۆره‌ تاعیناتێك رائه‌گیرا، ده‌ستکاری
سیسته‌می په‌روه‌رده‌ ئه‌کرا، کرێکاری بیانی هاورده‌ ئه‌کرا، کۆمپانیای تورکی
بوونه‌ته‌ خاوه‌ن ماڵ و…

قه‌یرانی نیشته‌جێ بوون به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌،
به‌هه‌مان شێوه‌، تا ئه‌م دوایه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانیشیان (یه‌كیانگرتبووه‌وه‌)،
به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ولێر وبادینان له‌ قه‌رزی خانووبه‌ره‌ بێ به‌ش بوون…

قه‌یرانی معاشی پێشمه‌رگه‌، هه‌تا ئێستاش جیاوازی
هه‌یه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ی پارتی ویه‌كێتی، له‌و بڕه‌ كه‌مه‌ش كه‌ پێیان ئه‌ده‌ن
له‌ كوردستان وجیاوازی له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێشمه‌رگه‌كانی پارتی(زۆربه‌یان) معاشه‌كه‌یان
هه‌م فه‌رقی هه‌یه‌ له‌ بڕه‌كه‌یدا، هه‌م زۆر تاخیر ئه‌كرێت به‌ ئه‌نقه‌ست، بۆیه‌ش
له‌ ناو پێشمه‌رگه‌كانی پارتی وته‌یه‌كی مه‌سعود به‌رزانی دایم ئه‌ده‌ن به‌
گوێیاندا كه‌ وتبووی” ئه‌وه‌ی بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ی پارتی وبه‌رزانی، بۆ
پاره‌ ومعاش نه‌بووه‌، ئێمه‌ ئه‌وانه‌مان ناوێ كه‌ بۆ پاره‌ بوونه‌ته‌
پارتی…”

قه‌یرانی ته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادیش ئه‌وه‌ تا 19ی
نیسانیش پێویستی به‌ وه‌سف نه‌ ئه‌كرد، چونكه‌ فه‌زای ژێر حوكمڕانی یه‌كێتی دایم
فه‌رقی هه‌بووه‌…، هه‌ڵكه‌وته‌ی بادینان وهه‌ولێر له‌ رووی ستراتیجی وتیجاریه‌وه‌
هیچ ئه‌فزه‌ڵیه‌تێك نیه‌ ونادات به‌ كابینه‌ی پێشوو یان پارتی، من دڵنیام هۆكارێكی
سه‌ره‌كیش بووه‌ بۆ مانه‌وه‌ی پارتی ودامركانه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی له‌ بادینان هه‌ر
ئه‌و هۆكاره‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌، پارێزگای كه‌ركوك وسلێمانیش به‌ حوكمی تایبه‌تمه‌ندی
خۆی، هیچ حیزبێكی بێ مه‌بده‌ئو دواكه‌وتووی ته‌قلیدی ناتوانێ تێدا گه‌شه‌ بكات یان
بمێنێته‌وه‌ ودرێژه‌ به‌ سیسته‌می میراتی بدات، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ سڕی پوكانه‌وه‌ی
پارتی له‌و دوو پارێزگایه‌، به‌ڵام هه‌تا دوای ئه‌وه‌ش كه‌ حكومه‌ته‌كانیش (یه‌كیان
گرته‌وه‌) حكومه‌تی پارتی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی قوتدا به‌ هه‌موو پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌،
بۆ زه‌لیل كردنی یه‌كێتیش ئه‌وه‌نده‌ به‌شه‌ بودجه‌ش كه‌ بۆ پرۆژه‌ سه‌ره‌تایه‌كان
ته‌رخانیان ئه‌كرد، هه‌م دیسان به‌شی شێر ئه‌درا به‌ هه‌ولیر وبادینان، ئه‌وه‌ش به‌س
پلانێكی شاراوه‌ بوو، كه‌ پارتی ئه‌یویست ئاوا خۆی بكڕێته‌وه‌ له‌ سلێمانی وكه‌ركوك،
واتا له‌سه‌ر حسابی زه‌لیل كردن یه‌كێتی، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو وبارودۆخه‌كان به‌وڕۆ
گه‌یشتن…

یاد علی _ رانیه‌

yad_aly@yahoo.com

Entry filed under: یاد علی _ رانیه‌. Tags: .

ئیسلامی سیاسی و سیکولاریسم لە باشووری کوردستان! ستراتیژی‌(ئه‌مریكا)و (قاعیده‌) پاش بن لادن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: