الله دوژمــــــــــنی خــــــــــوداێــــــــــە

2011/05/09 at 8:49 PM Leave a comment

نوسینی میرزا ئاقا عەسگەری
وەرگێرانی عوسمان مەلا
ئاسانترین رێگای خودا ناسین!
ناسینی خودا زۆر ئاسانە. خودا خۆتی، زەمیری خۆتە، ویژدان و هەستی ئینسانیتە. خودا ناتوانێ ستەمکار بێت و بریاری ئازاردانی مەخلوقاتی خۆی بدات. خودا پێویستی بە زیندان و شکەنجە و سەر برین و کۆشتار نیە. خودا باوەری بە ژن کوشتن، خەتەنە کردن، فرە ژنی، تەڵاق و نیکاح، مارە بە جاش و سیغە، منداڵ بازی، برینی دەستی دز، درۆ کردن، ناعەدالەتی و نابەرابەری نیە. خودا عاشقی سروشت و مرۆڤەکانە.
الله خودا نیە. الله نەک هەر هەمان خودای جێگیر لە مێشک و ناخ و دڵی ئێمدا نیە، بەڵکو دۆژمنی خودای ئێمەێە. الله؛ ژمارەێەک عەرەبی دەسەڵات خواز و خوێنرێژ بۆ سوڵتە و قازانجی خۆێان دروستیان کرد. الله؛ عەرەبەکانی عەرەبستان بە قەومی هەڵبژێردراوی خوی داناوە، پێغەمبەرەکەی لە نێوان ئەواندا هەڵبژاردوە و قورئانەکەشی بە زمانی عەرەبییە.
بەڵام خودا؛ هەمان ویژدانی بێداری هەمو مرۆڤەکانە لە هەمو زەمان و مەکانەکاندا. خودا هەمان زمانی دڵی ئینسانەکانە. دەبێ ئەوەش بزانین کە موسوڵمانان و مەلاکان و خەڵکی الله لێدراو بە الله دەڵێن خودا.
الله تەنیا پیاوانی موسوڵمانی خوێنڕێژی خستوەتە بەر ڕەحمەتی خۆی و تەنیا رێگا بەوان دەدا بچنە بەهەشتەکەی. هەمو ئینسانەکانی دیکە و هەمو پەیرەوانی دینەکانی دیکە بە کافر ناو دەبا کە دەبێ یان ببنە موسوڵمان، یان دەبێ بکوژرێن و بخرێنە جەهەنم و سزا بدرێن. بەڵام خودا کاری بە دیندار و بێ دین و کافر و موسوڵمانەوە نیە و هەمویانی خۆش دەوێ، چونکە هەمویان بە کەس و کاری خۆی دەزانێ و رێزیان لێ دەگری.
الله ژن بە نیوەی پیاو دەزانێ و نیوەی مافی پیاوی بۆ دیاری کردوە. لە زۆربەی وتەکانی لە قورئاندا، ئەساسەن ژن بە ئینسان دانانێ و سوکاێەتی پێ دەکا. پێان دەڵێ کەنیز و زەعیفە و مڵکی پیاو. بەڵام خودای ئێمە هەر هەموان بە ژن و پیاو و گەورە و بچوکەوە بە یەکسان چاو لێ دەکا و لای ئەو بەرابەر و یەکسانن.
الله لە قورئانەکەیدا زانیاریی غەڵەت و نازانستی و درۆینە دەرخواردی بەشەر دەدا. بۆ نمونە دەڵێ زەوی تەختە، ئاسمان حەوت تەبەقەێە، جولەکەکان مەیمون بون، پێغەمبەرەکەی واتە موحەمەد مانگی بە پەنجە دو لەت کردوە، موحەمەد بە سواری قاتر چوە بۆ ئاسمان و وتوێژی لەگەڵ الله کردوە. بەڵام خودای ناخی ئێمە گاڵتەی بەم خورافات و وڕێنانە دێت و کاری بەم وەهمیات و درۆ و دەلەسانە نەداوە. خودای ئێمە تەنها حوکم بە ئێمە دەکا کە وتار، رەفتار، کردار و ئەندێشەی چاکە و ئینسانیمان هەبێ.
الله خۆی بە خۆڵقێنەری ئینسانەکان و کەون و کائێنات ناو دەبا. بەڵام خودای دەرونیمان ئینسانەکانی دیکە بە پارچەێەک لە خۆی دەزانێ و ئەمر دەکا کە هەمومان پێکەوە دەبێ بۆ باشتر کردنی ژیان و ئاوەدانی وخۆشەویستی و بە ئاشتی ژیانی جیهان، یار و یاوەر و پاڵپشتی یەکتری بین.
الله فەرمانی کوشتنی ناموسوڵمانەکان، کافرەکان، موشرێکەکان و بێ دینەکانی بە فراوانی لە قورئانەکەیدا راگەێاندوە. بەڵام خودای ناخی ئێمە بە حوکمی (ویژدان، مەنتقی عەقڵ، ئێحساسی ئینسانی و عاتیفەی فراوانمان) دژ بە حوکمی قەتڵ، ئێعدام، سەرکوت، تاڵان کردنی مڵک و ماڵی خەڵکەکان، کوشتنی نەێاران، بە کۆیلە کردنی ژنان و منداڵەکانیان، کڕین و فرٶشتنی کەنیزان و غولامانە و نەفرەتی لێ دەکا.
الله بە دەێان جیناێەتکاری وەک: مەرجەعی تەقلید، ولیی فەقیە، مەلا، ئیمام، سادات و سەیەد، فاڵگیر و قاوەگیر، حافزی قورئان، حاکم شەرع، خەلیفە، شێخ، قازیی شەرعی بە سەر سەری خەڵکەوە داناوە. ئەم کەسانە و داردەستەکانیان، ئازادن هەر کردار و رەفتارێکی ناشیرین و ناشایستی ئینسانی بکەن بە بێ ئیزن و ئیجازە. بەڵام رێگا نادەن کە خەڵک بە بێ ئیجازەی شەرعی و بە بێ رەزامەندی ئەوان سادەترین و ئاساییترین کاروباری ژیانیان بەرێوە بەرن.
الله ئیجازەی بیر کردنەوە بە ئینسان نادا. لە لای الله ئینسان دەبێ وەک توتی و مەیمون بەس لاسایی و تەقلید بکا و فەرمانبەر بێت. مەرجەعی تەقلید نوێنەری اللەێە لە سەر زەوی و لە جێی خەڵک بریار دەر دەکا و فتوا دەدا.
الله بۆ سەرکوتی بێ باوەرکان و دینەکانی دیکە فەرمانی جیهادی دەر کردوە. بۆ رشتنی خوێنیان فتوای (اقتلو فی سبیل الله)ی دەر کردوە. بەڵام ویژدانی ئینسانیمان کە هەمان خودای دەرونیمانە، تەنانەت لە کوشتنی مێلورەێەکیش دڵی دەتەزێ. هەر وەک فێردەوسی لەم شێعرەدا دەڵێ:
مێلورە ئازار مەدە کە دانە کێشە
گیانی هەێە و گیانی شیرین خۆشە
اللە فەرمان دەدا کە بە شمشیر سەری دوژمنەکانی ببڕن. ئەمە لە حاڵیکداێە کە دوژمنەکانیش خوی دروستی کردون و خۆشی رێگاێان پێ نادا ئیمانی پێ بهێنن و دەشڵێ چونکە ئیمان ناهێنن سەریان ببڕن. الله لە قورئانەکەیدا بە فراوانی دەستی پێغەمبەرە عەرەبەکەی ئاواڵە کردوە بۆ کۆشتار و تاڵان کردنی مڵک و سامانی خەڵکەکان. الله فرە ژنی، خەوتن لەگەڵ ژنانی ئەم و ئەو، تاڵان کردنی بار و کالای کاروانچیەکان، وەرگرتنی خومس و زەکات و بەشی تایبەتی بۆ پێغەمبەرەکەی حەڵاڵ کردوە. بەڵام خودای دەرونی ئینسانە تێگەیشتو و بە زەمیرەکان، دژی ئەم راوروت و تاڵانگەریەن و بە کارێکی دڕندانە و دور لە شەئن و حورمەتی ئینسانی دەزانن.
الله نەک هەر لە رێگای بەکرێگیراون و گۆپاڵ بەدەستەکانیەوە لەم دنیاێەدا بە پێی (حوکمی شەرعی) و (ئاێەتە قورئانیەکان) خەڵک سزا دەدا ( وەک بڕین و پەڕاندنی سەر و دەست و لاقی نەێارانی)، بەڵکو هەر لە هەمان یەکم رۆژی پاش مردنیش لە قەبەردا دەست دەکا بە شکەنجە، سزادان، سوتاندن و لێ پرسینەوە لە مردوکان. هەڕەشەی گوشینی قەبر، ئەنکیر و مەنکر، دانی پیشانی لە بەردی ئەلحەد و زۆر رەفتاری وەحشیانەی دیکە لە خەڵک دەکا. الله تا رۆژی قیامەت بەردەوام هەر خەریکی ئازاردان و شکەنجە کردن و سوتاندن و سزادانی مەخلوقاتی خۆێەتی لە جەهەنم. ئەم اللەێە دیکتاتۆرێکی رقەون، دژی بەشەر، شکەنجەگەر، کۆنە پەرەستی بنیاتگەرا، خوێنخۆر، تٶڵە ئەستێن، دژی ژن و قاتڵە. ئەم اللەێە بە تەواوی لەگەڵ خودای ‘مێهربان و بە ڕەحمێکدا کە ئێمە لە دڵ و فکری خۆماندا هەمانە جیاوازە. دەسەڵاتداران و مەلا و شیخ و مشە خۆرانی دینی دەێانەوێ ئەم اللە درندەێەی عربەکانی ١٤٠٠ ساڵ لەوەپێش لەگەڵ خودای ئینسانیماندا تێکەڵ بکەن و لێمانی دور بخەنەوە و لێمانی بگۆڕن.
الله دەڵی کە خۆی هەمو ئینسانەکانی دروست کردوە. تەورات و ئینجیلیش هەر خۆی ناردویەتی بۆ موسا و عیسا. بەڵام ئیستا پەشیمانە و پەیرەوانی موسا و عیسا و کتێبەکانیان بە [کافر] و [گومڕا] و [باتڵ] و [دژی ئیسلام] دادەنێ، وە فەرمان بە موسوڵمانان دەدا کە بە سزای دنیا و قیامەتیان بگەێەنن و بیانکوژن. تا ئێستا بە دەێان و سەدان شەریان بۆ جیهانی کردنی ئیسلامی عەرەبی بە وڵاتان و میلەتان فرۆشتوە و بە میلیونان ئینسان بە دەستی عەرەبە ئیسلامیەکان و موسوڵمانانی خۆ فرۆش بە عەرەبەکان کوژراون و نابود کراون.
الله پیاوێکی عەرەبی توڕە و قین لە دڵە. الله پیاوێکی عەرەبی شمشێر بەدەست، تاڵانچی، خوێنڕێژ، باجگیر و هەوەس بازە. بەڵام خودای ناخی ئێمە ئەم کارانەی الله بە وەحشیگەری و ئیرهاب و جیناێەت دەزانێت بەرانبەر بە هەمو مرۆفاێەتی و مرۆڤەکان.
موسوڵمانانی ژن دەبێ جوانیەکانیان بە حیجاب داپۆشن و پیاوانیش بە رێش و پەشم. چونکە الله هەوەسی هەڵدەستێ و بە بینینی کەنیزەکان و قژ و رەخساری جوانی ژنان خۆی پێ ناگیری و لە جسمی موحەمد و ئەسحابەکان و مەلاکاندا سواریان دەبێ. هەر ئەمەشە کە الله رقیەتی لە جوانی. ئەمە لە حاڵیکداێە کە موسوڵمانان الله بە خوڵقێنەری جوانیەکانی دونیا ناو دەبەن.
پەیڕەوانی الله نابێ گوێ لە موسیقا بگرن، نابێ پەیکەر سازی بکەن، نابێ وێنە و رەسم بکێشن، نابێ شەراب بخۆنەوە. چونکە ئەمانە بەندەکانی ئەو دروستیان کردوە و بەندە بۆی نیە بونی خۆی و تواناییەکانی بەکار بێنی. بەندە مافی هیچ شتێکی نیە بێجگە لە گوێڕایەڵیی کوێرانەی الله نەبێت. بەڵام سەرەڕای حەرام کردنی ئەم شتانە، موسوڵمانان دەتوانن لە بەهەشت هەم شەراب بخۆنەوە، هەم گوێ لە ئاوازە بەهەشتیەکان بگرن، هەم ژن و پیاو بە روتی لە بەهەشت بسوڕنەوە و سەما بکەن. لە گوروپی گەورەی سێکسدا کە ناوی بەهەشتە، پیاوانی موسوڵمان بە قونی ڕوت و قوت لەگەڵ ژنانی ڕوت و کوڕانی منداڵی توک نەکردودا خەریکی سێکسن. ئەم موسوڵمانانە کە لەم دونیاێەدا شوشەی شەراب دەشکێنن و شەراب خۆرەکان تەعزیر و سزا دەدەن، لە جەنەتدا لە کەنار ڕوباری شەراب مەست و سەر خۆشن و بە بەرچاو ژنەکانیانەوە لەگەڵ غەلمانەکان و ژنانی روت ڕادەبوێرن و خەریکی عەیش و نۆشن. کە واێە خودای ئێمە کە لە دڵ و گیانماندا جێمان کردوەتەوە، خوداێەکە کە عاشقی جوانی، شادی و خەندە، هونەر و خۆشەویستیە و لەگەڵ الله دا عەرز تا ئاسمان لێک جیاوازن.
سەیر لەوە داێە کە ئەم اللەێە کە دەڵێن هەمو شتەکان و مەخلوقات و هەمو ئینسانەکان خۆی دروستی کردون، وە ئەکبەر و بە توانا و قادری داناێە، زمانەکانی چینی، ئاڵمانی، فارسی، تورکی، روسی، ئینگلیسی، فەرانسەیی، ئوردو، ئێسپرانتو، کوردی، هەورامی و هێندی و هتد، تێناگا و نایزانێ. ئەم اللەێە تەنیا زمانی عەرەبی دەزانێ ئەویش بە سەقەتی. موسوڵمانەکانی دەبێ بە زمانی عەرەبی نوێژی بۆ بکەن ئەگینا لێان تێناگا. جاروباریش باسی زمانی عەجەمی دەکا کە ئەویش تەنیا زمانی جەهەنمە و بەس بۆ جەهەنمیەکانە.
بەراستی اللەێەکی سەیر و سەمەرەێە!

Entry filed under: عو‌سمان- م. Tags: .

ستراتیژی‌(ئه‌مریكا)و (قاعیده‌) پاش بن لادن یه‌كێًتی‌ پاش 18ی نیسان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: