یه‌كێًتی‌ پاش 18ی نیسان

2011/05/10 at 6:05 PM لێدوانێک بنووسە

هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ ئیدیعای‌ دیموكراتیه‌ت و كرانه‌وه‌ بكات به‌ر‌ووی‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ سه‌رده‌مدا كامڵ نابێت بێ ئۆپزسیۆنێكی‌ دروست و چالاك. بوونی‌ ده‌نگی‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك پێوانه‌یه‌ بۆ ئاستی‌ هۆشیاریی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌. به‌بۆچوونی‌ خۆم یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ زیاتر كراوه‌ بوو به‌ ر‌ووی‌ گۆڕانكارییه‌كاندا و گونجاوتر بوو له‌گه‌ڵ باهۆزی‌ گۆڕانی‌ سه‌رده‌م به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پارتییه‌كی‌ چه‌قبه‌ستوو له‌خاڵی‌ ژێر سفر و كڵۆمكردنی‌ ده‌رگاكانی‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ به‌رو‌وی‌ شه‌ماڵی‌ گۆڕانكاریی‌ و نوێبوونه‌وه‌ و كرانه‌وه‌دا، كاردانه‌وه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌ 17ی‌ شوبات تا 18ی‌نیسانی‌ 2011 و رۆژانی‌ دوایی ده‌ریخست كه‌ كرانه‌وه‌ و ده‌نگ و ره‌نگی‌  جیاواز لای‌ یه‌كێتی‌ كاتێك په‌سه‌نده‌ كه‌ سێبه‌ری‌ خێمه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ نه‌به‌زێنێت، یه‌كێتی‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ نه‌یارانی‌ ده‌ره‌كی‌ نه‌رم و ره‌ق وه‌ك به‌رد بووه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هزری‌ جیاوازی‌ ناوه‌كی‌، وه‌نه‌بێت ئه‌م حیزبه‌ خاوه‌ن 36ساڵه‌ی‌ خه‌بات به‌تاڵ بێ له‌ كه‌سانی‌ بیر كراوه‌ و رادیكاڵ و ریفۆرمخواز، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌نگی‌ ئاشتیانه‌ له‌ ریزه‌كانی‌ ئه‌م حیزبه‌دا هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بووه‌، به‌ڵام ده‌نگه‌ ریفۆرمه‌كان و كۆتره‌كانی‌ ئاشتی‌ كز و داماو بوون به‌رانبه‌ر گڤه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داڵاشه‌كانی‌ شه‌ڕ و كونه‌به‌بو‌وه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌  ناو ئه‌م حیزبه‌، یه‌كێتی نیشتیمانیی‌ به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی‌ بووه‌ یه‌كێك له‌ دوو هێزه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ی‌  كوردستان و لایه‌نێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌سه‌ڵات، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ كار بۆ دروشمه‌كه‌ی‌ خۆی‌ (چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌) بكات و به‌ توندی‌ ئه‌و چه‌پكه‌ گوڵه‌ به‌ له‌پی‌ ئه‌و ده‌سته‌ دڵسۆزه‌  بسپێرێت كه‌  به‌ توندی‌ به‌نده‌ به‌ جه‌سته‌ی‌ نیشتیمانه‌وه‌ كه‌چی‌ دێتو ده‌یه‌وێت كوردستان بخاته‌ سێبه‌ری‌ گیاكه‌ڵه‌ی‌ حیزبی‌ قائید و سه‌رۆكی‌ تاك و فه‌رمانده‌وه‌، یه‌كێتییه‌ك به‌و هه‌موو بانگه‌شه‌ی‌ دیموكراتیه‌ت و مافی‌ مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌روه‌ری‌ یاساوه‌، وه‌ك ئه‌ندامی‌ سۆشیال دیموكرات و سه‌رۆكه‌كه‌شی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ سۆشیال دیموكراته‌كانی‌ دنیا دێت و پشتگیری‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ حه‌سانه‌ له‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ كوردی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات له‌سه‌ر دوو بوتڵ ئاوی‌ شایسته‌ كه‌ گرتبو‌ویه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانێك كه‌ (بووه‌ته‌ بڵند گۆی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ بنه‌ماڵه‌) به‌ مه‌به‌ستی‌ دادگاییكردنی‌، به‌ڵام سه‌ركز و  بێده‌نگه‌ به‌رانبه‌ر داخوازیی‌ باوكی‌ رێژوان و سوركێو و شێرزاد و ئومێد و گه‌رمیان و بیلال و سه‌ركار و عه‌لی‌و محه‌مه‌دو هه‌ردی‌ كه‌ داوای‌ دادگاییكردنی‌ ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ BKC  كوڕه‌كانیان شه‌هیدكردن، یه‌كێتییه‌ تونده‌كان له‌ ناوه‌ڕاستی‌ هه‌شتاكاندا له‌سه‌ر بیروڕی‌ جیاواز ئه‌وه‌ی‌ نه‌شێ و بشێ به‌ هه‌ڵگرانی‌ رێبازی‌ ئاڵای‌ شۆڕشیان كرد و له‌ سه‌ره‌تای‌ نه‌وه‌ده‌كاندا كۆمۆنیسته‌كانیان له‌ به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاند و له‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵی‌ شه‌ڕی‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هیچ نه‌ما به‌یه‌كی‌ نه‌ڵێن و نه‌یكه‌ن! ئه‌مان داهێنه‌ری‌ چه‌وسانه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌جه‌معی‌ و خێزانی بوون، سه‌پاندنی‌ لایه‌نه‌گره‌ زوگورتییه‌ ئاواره‌كانیان به‌سه‌ر خێزانه‌ هه‌واداره‌كانی‌ پارتی‌ ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌ یه‌كێتی سه‌رده‌می‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ نمو‌ونه‌یه‌كی‌ زیندو‌وی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ زاڵمانه‌ی‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ ناو یه‌كێتی بوو، ناچار ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كان ماڵه‌كه‌یان بۆ به‌جێده‌هیشتن، بۆیه‌ زۆر ئاساییه‌ كه‌ ئێستاش یه‌كێتی داهێنه‌ری‌ په‌رژینی‌ سه‌ربازی‌ بێت بۆ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشاندانی‌ ئاشتیانه‌ له‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ (شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ی‌ مامه‌) و سه‌راكانی‌ ئازادی‌، وه‌زیره‌كانیشیان ده‌ستی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌كراوه‌یی بهێڵێنه‌وه‌ به‌رانبه‌ر (خۆیان وته‌نی‌) چه‌قۆكێش و سه‌رسه‌رییه‌كان! له‌سه‌ر ده‌ستی‌ دوو وه‌زیری‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ دكتۆر به‌رهه‌م (پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ) لاوانی‌ كورد و خوێندكارانی‌ زانكۆ سوكایه‌تیان پێده‌كرێت له‌ ناو حه‌ره‌می‌ زانكۆدا كه‌چی‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ یه‌كێتی به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان متمانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌م دوو وه‌زیره‌ و له‌و لاشه‌وه‌ به‌زه‌بری‌ هێز سه‌را و باخه‌كانی‌ ئازادی‌ له‌ لاوان و خوێندكاره‌ قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كان چۆڵده‌كرێت و پڕده‌كرێت له‌ سه‌ربازی‌ BKC له‌ شان و فاروق ره‌فیقی‌ پارێزه‌ری‌ زوڵم لێكراوان  له‌ زیندان و تاوانباران  ئازادن و كۆتره‌كانی‌ ئاشتی ناو یه‌كێتیش ئه‌گه‌ر مابن كڕكه‌وتوو ‌و بێده‌نگبن به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌موو سته‌مه‌ كه‌ د‌وور یان نزیك یه‌كێتی خۆی‌ باجه‌كه‌ی‌ ده‌دات، ده‌بوایه‌ یه‌كێتی زۆر ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌ كردبا و ده‌رسی له‌و كاره‌ساته‌ وه‌رگرتبا كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ توندڕه‌وی‌ سه‌ركرده‌ مه‌یدانییه‌كانی‌  به‌هاری‌ ساڵی‌ 1995 به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هێنای و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی‌ به‌ كوشتنی‌ 11 دیلی‌ هه‌ڵه‌بجه‌یی هات كه‌ دوانیان له‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 15 ساڵییه‌وه‌ بوون و به‌ ئێستاشه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكاته‌وه‌ و باجه‌كه‌شی‌ گرانكه‌وت له‌سه‌ر یه‌كێتی، بۆیه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی حه‌كیمانه‌ ده‌ست بۆ چاره‌سه‌ری‌ زامه‌كان به‌رێت و قو‌وڵتریان نه‌كاته‌وه‌، چونكه‌ تا برینه‌كان قو‌وڵتربن سوێیان زیاتر و دره‌نگتر ساڕێژ ده‌بن و باجی‌ زیاتریان گه‌ره‌كه‌ و گه‌ر ده‌یه‌وێت وه‌ك حیزبێكی‌ سۆشیال دیموكرات به‌رده‌وام بێت پێویسته‌ ئه‌و رووه‌ی‌ كه‌ ناو به‌ ناو له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانی‌ ئه‌م حیزبه‌وه‌ ناشیرین ده‌كرێن به‌ یه‌كجاری‌ فڕێبدا و رووه‌ گه‌شه‌كه‌ی‌ ساڵانی‌ پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ده‌ربخا ئه‌گه‌ر ماویه‌تی‌. ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین پارتی‌ توانی‌ شه‌ڕی‌ ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام به‌ یه‌كێتی بكات و به‌م شێوه‌یه‌ زه‌برێكی‌ تری‌ له‌ یه‌كێتی وه‌شاند كه‌ كه‌متر نه‌بوو له‌و زه‌بره‌ی‌ به‌ر یه‌كێتی كه‌وت له‌ ئه‌نجامی‌ دروستبوونی‌ بزو‌وتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌ناوی‌ یه‌كێتییه‌وه‌.

عومه‌ری‌ حاجی‌ عینایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی

Entry filed under: عومه‌ری‌ حاجی‌ عنایت هه‌ڵه‌بجه‌یی.

الله دوژمــــــــــنی خــــــــــوداێــــــــــە له‌لایه‌ن با‌رزانی و تاڵه‌بانیه‌وه‌ شاره‌كانی هه‌رێم كران به‌ سه‌ربازگه‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,117 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: