چالاكوانانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی كه‌مپه‌ینێكن

2011/05/10 at 8:59 PM لێدوانێک بنووسە

سه‌باره‌ت به‌ ناوبردنی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌ پیاوكوژ له‌ لاین وه‌زیری پێشمه‌رگه‌  وه

له‌ لێدوانێكدا وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مۆڵگه‌ی‌ پیاوكوژه‌كان ناو
ده‌بات و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌شدا چالاكوانانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی
هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی كه‌مپه‌ینێكن.
سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی‌ شێخ
جه‌عفه‌ر مسته‌فا، هه‌ردی مه‌هدی میكه‌، رۆژنامه‌نوس و مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی باخی ئازادی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ پیگه ی سبه ی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوانكراوبو له‌
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ لێدوانی له‌و شێوه‌یه‌ بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ نامۆیه‌ به‌لای
ئێمه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌؛ ئیشی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ نیه‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌ پیاوكوژ
پاكبكاته‌وه‌، به‌ڵكو دادگا دیاری ده‌كات كێ پیاوكوژه‌ و دواتر پێویسته‌ وه‌زاره‌تی
ناوخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیربكات.
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌: ئیشی
وه‌زیری ئێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌یه‌ سنوری هه‌رێم بپارێزێت له‌ په‌لاماره‌كانی ئێران و
توركیا و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران
باوه‌ڕیان به‌ ده‌زگاكانی خۆیان نیه‌و وه‌ك ده‌بینین؛ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رێگه‌
به‌خۆی ده‌دات ئیشی وه‌زیری ناوخۆ بكات و ئیهانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ بكات.
له
ژماره‌ 54ی‌ رۆژنامه‌ی‌ (چه‌تر)، چاوپێكه‌تنێك له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری‌
پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوبویه‌وه‌و له‌ چاوپێكه‌تنه‌كه‌دا
ناوبراو وتویه‌تی”ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پیاوكوژ پاكبكرێته‌وه‌”، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌
هۆی‌ نیگه‌رانی دانیشتوانی شاره‌كه‌و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نیش له‌
هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان له‌ رۆژانی‌ داهاتودا كه‌مپه‌ینێك بۆ
دادگاییكردنی ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی‌ رێكبخه‌ن.

Entry filed under: رۆژنامەنووس و رۆشنبیران و چالاكوانان.

له‌لایه‌ن با‌رزانی و تاڵه‌بانیه‌وه‌ شاره‌كانی هه‌رێم كران به‌ سه‌ربازگه‌ نامەێەکی کراوە بۆ دایکم.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,427 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: