رێبەرانی یەکێتی دێموکراتی کوردستان کەوتنە بەر هێرشێکی تیرۆریستی

2011/05/11 at 5:49 PM Leave a comment

شەوی شەممە، ٧ی مەی ٢٠١١ لە کاتێک دا عوسمان جەعفەری و ئەندامانی دیکەی رێبەریی یەکێتیی دێموکرایی کوردستان لە کۆبوونەوە دا بوون، هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کۆبوونەوەکە و لە ئەنجام دا پێشمەرگەیەکی ئەو رێکخراوە بە توندی بریندار بوو.سکرتاریای یەکێتیی دێموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێک دا رادەگەیەنێ کە “دەمژمێر ٢٣:٤٠ لە کاتێک دا کە بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستیی مامۆستا عوسمان جەعفەری(سکرتێری گشتی) لە کۆبوونەوەدا دەبن، کەسێک بە ناوی فەرزاد کە ماوەی ٨ مانگە پەیوەست بە رێکخراوەکامان بووە، دەستی دایە کردەوەیەکی تیرۆریستی. ناوبراو بە چەکی کلاشینکۆف هێرش دەکاتە سەر جێگەی کۆبوونەوەکە بەڵام یەکێ لە پێشمەرگەکانی ئامادە لە بەردەرکی شوێنی کۆبوونەوەکە بە ناوی هەژار سەردەشتی دەسبەجێ پێش بە هێرشەکەی دەگرێ بەڵام بە داخ و ئەسەفێکی زۆرەوە دوو گوللەی بەر دەکەوێ و بریندار دەبێ و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
پاش ئەم پێکدادانە کەسی هێرشکار دەسبەجێ قۆڵبەست دەکرێ و رادەستی هێزە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و تا ئیستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

یەکێتی دێموکراتی کوردستان رادەگەیەنێ کە بە پێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستدایە، تا رادەیەک لایەنی پێوەندیدار بۆمان روون و ئاشکرایە بەڵام لەبەر هەلومەرجی تایبەت و تا روونبوونەوەی تەواوەتیی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، زانیارییەکان لای خۆمان دەهێڵینەوە.
راگەیەندراوەکە لایەنی هێرشبەر بە “هەندێ لایەنی خنکاو لە گێژەنی بیری دوگمی خۆیان بۆ پێکانی ئامانجە گڵاوەکانیان و دوور لە هەر پرەنسیۆێکی مرۆیی و نەتەوەیی”پێناسە دەکا کە “هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستییان لە بارەگای ناوەندیی یەکێتیی دێموکراتی کوردستان دا کە ناکام مایەوە. ”

ئەم هێرشە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێ کە رێکخراوەکە لە ساڵرۆژی دامەزرانی خۆی نیزیک دەبێتەوە و بە وتەی بەرپرسانی حیزبەکە، لە خۆ ئامادەکردن دان بۆ پێکهێنانی رێورەسمێک لەم پێوەندیەدا.
یدک لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی دا داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکا “ئەم کردارە قیزەونە ئیدانە بکەن و هەموو هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوانیان و نەهێشتنی ئاوەها کردارێک کە تەنیا و تەنیا خەسار لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد دەدات بخەنە گەڕ.”

عوسمان جه‌عفه‌ری سکرتێری گشتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان تایبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵات تایمز رایگه‌یاند: ئه‌م کاره‌ کرده‌ویه‌کی تیرۆریستی بووه‌ و که‌سی ده‌ستگیرکراویش رێ و شوێنی ئه‌منی گرتبووه‌ به‌ر که‌ له‌ پاش ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی ڕابکات به‌ڵام به‌ خۆشییه‌وه‌ ئاشکرا بوو و ده‌ستگیر کرا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ کێ له‌ پشت ئه‌م کاره‌ تیرۆریستییه‌ بووه‌، جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ دوایی روون ده‌بێته‌وه‌ و هێشتا زووه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ راگه‌یاندن باس بکرێت.
ناوبراو وتیشی که‌سی ده‌ستگیرکراو تا کۆتایی لێکۆلینه‌وه‌کان و ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کان لای خۆمان ده‌مێنێته‌وه‌ و دوتر راده‌ستی هێزە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

یەکێتیی دێموکراتی کوردستان پێشتر لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک.) و پژاک جیا بۆوە. بە دوای جیابوونەوەکەدا کە جیابوونەوەی ئەندامانی ئەو پارتە لە سەرجەم بەشەکانی کوردستانی لێ کەوتەوە، هەر یەک لە کەماڵ شاهین لە بەشی رۆژئاوای کوردستان، کانی یەڵماز لە باکووری کوردستان و سیپان رۆژهەڵات (شاپور بادوشیوە) لە رۆژهەڵاتی کوردستان یەک لە دوای یەک تیرۆر کران.
تیرۆری ئەو رێبەرانەی لایەنی جیابۆوە لە پ.ک.ک. ئەگەرچی لە باشووری کوردستان و یەک بە دوای یەک ئەنجام دران، بەڵام تا ئیستاش لایەنی پشت تیرۆرەکان ئاشکرا نەکراون.

له روژ هه لات تایمز وه رگێراوه

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

به‌فه‌رمی جه‌لال تاڵه‌بانی پشتگیری خۆی بۆ گه‌نده‌ڵی ڕاگه‌یاند تــــاوانــــی ١٤/٧/٢٠٠٠ خــــۆراکــــی شــــەری نــــاوخــــۆ نیــــە!.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: