تــــاوانــــی ١٤/٧/٢٠٠٠ خــــۆراکــــی شــــەری نــــاوخــــۆ نیــــە!.

2011/05/12 at 6:26 PM Leave a comment

چەند جارێکە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لەژێرناوی(سەردەشتەکانی نەوشیروان مستەفا)دا، بۆ جارێکی تر مه‌سه‌له‌ی تیرۆرکردنی پێنچهاوڕێی تێکۆشەرو کۆمۆنیستی ئێمە(شێخ عەبدول، هاوڕێ لەتیف، ئومێد نکبین، محمدمستەفا، ئیبراهیم محمد)، لە چوارچیوەى شەرو کیشمەکیشى نیوان بزووتنەوەى گۆران ویەکیتى نیشتمانیدا، هینایه‌وه گۆڕێ.‌ تاوانى 14ى تەموزى 2000 کە تیایدا بەپەلامارى چەکدارانەى یەکیتى بۆ سەر بارەگاکانى حیزب 5 هاورى و تیکۆشەرىکۆمۆنیستمان گیانیان لەدەستدا، وەکو تاوانیکى شەخسى نەوشیروان مستەفا بەرجەستەکرایەوە. هینانە ناوەوەى ئەم مەسەلەیە لەم رۆژگارەدا، بەدەر لەوەى بە چ مەبەستیکە،
چەند پرسیار دەهینیتە گۆڕێ کە سەرکردایەتى یەکیتى و شەخسى نەوشیروانیش دەخاتە
بەردەم مەسئولیەتى وەلامدانەوە.

لاى خەلکى کوردستان ئەوە ئاشکرایە کە ئەو
تاوانە بە سەرپەرشتى راستەوخۆى نەوشیروان مستەفا ئەنجامدرا، بەلام ئەوەش ئاشکرایە
کە ئەوکات نەوشیروان وەکو جیگرى سکرتیرى یەکیتى و هەمەکارەى ئەوکاتەى ناو
سەرکردایەتى ئەو حیزبە و لە چوارچیوەى سیاسەتەکانى یەکیتیدا ئەوکارەى کردوە.
شکاتنامە شەرمەزارەکەى نەزەر عەلى ئەکبر شکتنامەى یەکیتى بوو. دواتریش
رەمەزانزادەى ئوستاندارى کوردستان لە ریگاى حەمەى حاجى مەحمودەوە لە پاداشتى ئەو
خۆشخزمەتیە بە جمهورى تیرۆریستى ئیسلامى سوپاسى بۆ جەلال تالەبانى نارد کە
پەلامارى کۆمۆنیزمى کریکاریانداوە، هەر ئەوکات 39 رۆشنبیرى کوردستان کە نارەزایەتیان
بەرامبەر ئەم تاوانە دەربرى، راستەوخۆ جەلال تالەبانى لەگەلیان دانیشت و پاساوى
ئەو کارە سەرکوتگەرانەى دایەوە و هەرەشى لەو رۆشنبیرانە کرد، دواتر مەلا بەخیتار
لە رادیۆى لاوانى سویدەوە ووتى “حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى سەرەرۆیی دەکرد بۆیە
مەفرەزەیەکمان ناردە سەریان و ئاقلمان کردن…هەموو ئەوانە پیچەوانەى
راگەیاندنەکانى ئیستاى یەکیتیە، بۆیە سەرکردایەتى یەکیتى لەبەرامبەر وەلامی ئەو
پرسیارەدایە کە هەلویستى رۆشنى خۆى لەسەر ئەو رووداوە رابگەیەنیت و ئەو ناکۆکیانەى
نیوان هەلویستەکانى چارەسەر بکات. وە ئەگەر بەراستى ئەو تاوانە بە شیوەى شەخسى
نەوشیروان مستەفا ئەنجامى داوە، دەبى بەلگەکانى ئەم مەسەلەیە و بێتاوانى یەکیتى
نیشتمانى بە بەلگەوە بسەلمێندریت، دەنا لە روانگەى ئیمەو خەلکى کوردستانەوە ئەوە
تاوانیکە لە ئەستۆى سەرکردایەتی ئەو کاتەی یەکێتیدایە.

ئه‌وه‌ی
که‌ ئێستا بێپەردە دان بە کارەساتی ١٤/٧ دا دەنێن و تەنها نەوشیروان
مستەفا تاوانبار دەکەن، ئەوە بۆ پەرده‌پۆشکردنی هه‌موو
ئه‌و تاوانانه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی
نیشتمانی و ده‌زگا سەرکوتگەرییەکانی له‌ماوه‌ی دوو مانگی
ڕابردووی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا،‌ دەرهەق به‌هاوڵاتیان ئه‌نجامیاندا. سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ناتوانێ
به‌م هه‌وڵه‌ نه‌ خۆی له‌ تاوانی 14-7 پاک بکاته‌وه‌ و نه‌ به‌رپرسایه‌تی
کوشتارو سه‌رکوتی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر خۆی لابه‌رێ. به‌تایبەتی که‌ دوێنێ حکومه‌ت و هێزی چه‌کداری ئه‌م حزبه‌ و ده‌زگاکانی زانیاری و دژه‌تیرۆر و ئاسایشەکه‌ی ده‌یان هاوڵاتی
هه‌قخوازی ناڕازی کوردستانیان
کوشت و بریندارکرد و‌ مافیا ئاسا فڕاندیانن و له‌زیندا‌نه‌کاندا بەندیانکردن، ئه‌مڕۆش ئەو تاوانبارانە له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و سەرۆکی حکومه‌ته‌وه ‌به‌پاره ‌و سه‌یاره و پۆست
بەرزکردنەوە ‌ده‌ستخۆشی کران. ‌تا ئەمڕۆش داواکاری جه‌ماوه‌ر بۆ دادگایی کردنی بکوژانی خۆپیشانده‌ران و ئه‌و دەستدرێژیانه‌ی که‌میلیشیاکانی یەکێتی و پارتی‌ کردویانەتە
‌سه‌ر هاوڵاتیان خواستێکە وەک خۆی ماوەته‌وه‌.

به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی له‌کاتێکدا که‌یسی هاوڕێیانی
ئێمه ‌ده‌کەنە‌‌ بابه‌تی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی خۆیان، که ‌هێشتا هاتنه‌وه ‌مه‌یدانی خۆپیشاندان
و ناڕەزایەتییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان هەڕەشە و ترسێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ریان‌. بۆ
تێپه‌رکردنی ئه‌م هەڕەشە و ترسه‌، سەرکردایەتی یه‌کێتی
نیشتمانی وه‌ک ئه‌ڵقه‌ی ته‌واوکه‌ری ده‌ستبردن بۆ له‌شکرکێشی
و عەسکەرتاریه‌ت، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ‌شه‌ڕی دەسەڵات و
خەڵک له‌ڕێگای شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بگۆڕێ
به‌شه‌ڕی خۆی و نه‌یارانی له‌ناو ئۆپۆزسیۆندا، تاڕاده‌ی به ‌لیبیایی کردنی کوردستان.

پێویستە خه‌ڵکی نارازی
کوردستان به‌ هوشیارییه‌وه‌ له‌سیاسەتی سه‌رکوت و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی حزبه‌ دەسه‌ڵاتداره‌کان بڕوانن و
ئاماده‌ی ڕاوەستانه‌وه ‌بن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر هه‌وڵێک که ‌ده‌سه‌ڵاتداران دەیدەن بۆ به‌لاڕێدابردنی خه‌بات و ناڕەزایه‌تییه‌کانیان.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

حزبى كؤمؤنيستى
كريكاريى عيراق

11/5/2033

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. Tags: .

رێبەرانی یەکێتی دێموکراتی کوردستان کەوتنە بەر هێرشێکی تیرۆریستی روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رێوه‌به‌ریی کوردکاناڵه‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: