له‌ هه‌ڵوێستێكی نامرۆڤانه‌و دژ به‌ ڕۆژنامه‌ نوسان و په‌یامنێران،سوریا په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ڕاده‌ستی ئێران كرد

2011/05/12 at 7:46 PM Leave a comment

په‌رواز په‌یامنێری‌ به‌شی‌ ئینگلیزیی‌ كه‌ناڵی‌ ئه‌لجه‌زیره‌ كه‌ هاوڵاتیه‌كی‌ ئێرانی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ كه‌نه‌دیه

KNA:كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ “ئه‌لجه‌زیره‌” به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌ك ئاشكرای‌ كرد به‌رپرسانی‌ حكوومه‌تی‌ سوریا وتوویانه‌ “دوروتی‌ په‌رواز” په‌یامنێری‌ ئه‌وكه‌ناڵه‌یان راده‌ستی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران كردووه‌.په‌روازپه‌یامنێری‌ به‌شی‌ ئینگلیزیی‌ كه‌ناڵی‌ ئه‌لجه‌زیره‌ كه‌ هاوڵاتیه‌كی‌ ئێرانی‌
ئه‌مه‌ریكی‌ كه‌نه‌دیه‌، له‌ رۆژی‌ 29ی‌ مانگی‌ نیسان چووه‌ سوریا و دواتر له‌
رۆژی‌ 4ی‌ ئایاردا به‌رپرسانی‌ سوریا هه‌واڵی‌ ده‌ستگیر كردنه‌كه‌یان پشت راست
كرده‌وه‌.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ ئه‌لجه‌زیره‌ هه‌فته‌یه‌ك دوای‌
ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌رپرسانی‌ سوریا وتوویانه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ له‌و وڵاته‌ نیه‌ و
ئاماده‌ش نه‌بوون هیچ لێدوانێكی‌ زیاتر بده‌ن.

كه‌ناڵی‌ ئه‌لجه‌زیره‌
له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای‌ له‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران كردووه‌ زانیاریی‌
پێویست سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی‌ په‌یامنێره‌كه‌یان بدات و به‌ خێرایی‌ ئازادی‌
بكه‌ن.

هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی‌ حكوومه‌تی‌ ئێران، هیچ لێدوانێكیان
له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌. دوروتی‌ په‌رواز بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كانی‌
خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكی‌ سوریا له‌دژی‌ حكوومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌، سه‌ردانی‌ سوریای‌
كردبوو.‌

Entry filed under: رۆژنامەنووس و رۆشنبیران و چالاكوانان. Tags: .

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رێوه‌به‌ریی کوردکاناڵه‌وه‌ یادی یه‌کی ئایار له‌ تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: