نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده ڵێت تا ئێستا 850 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ئه م دۆایانه ی سوریا کوژراون

2011/05/13 at 5:12 PM Leave a comment

له مێدیا کانه وه> ئه‌مڕۆ هه‌زاران كه‌س له‌ نه‌یارانی حكومه‌ت له‌ شاره کانی“حه‌ما”گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو له‌ شاره‌كانی قامشلی و عاموده‌ و ده‌رباسیه‌ دژی شێوازی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، هاوکات پێگه ی په یامنیرێش بلاوی کرده وه کهوه‌زیری راگه‌یاندنی سوریا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ سازكرا رایگه‌یاند: یه‌كه‌كانی سه‌ربازی كه‌ له‌ شاری ده‌رعاو بانیاس و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان جێگیر كرابوون ده‌ستیان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان كردووه‌.

وتیشی: له‌ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ 98 كوژراو و هه‌زارو 40 بریندار له‌ سوپا كه‌وتۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها 22 كوژراو 450 بریندار له‌ پۆلیس هه‌یه‌.

كه‌سایه‌تیی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا “لوئه‌ی حوسێن” و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه‌ به‌ بی بی سییان راگه‌یاند دوێنێ له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری سه‌رۆكی سوریا “بوسه‌ینه‌ شه‌عبان” بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی وڵات تێیكه‌وتووه‌, شه‌عبان رایگه‌یاند فه‌رمانی توند دراوه‌ته‌ هێزه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ له‌و خۆپیشاندانانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی ئه‌نجام بدرێت.

هه‌روها چالاكوانه‌كانی سوریا رایانگه‌یاند هه‌زاره‌ها قوتابی له‌ شاری حه‌له‌بی دووه‌م گه‌وره‌ شاری سوریا به‌شداری خۆپیشاندانێكیان كرد و هێزه‌كانی ئه‌منیش بۆ بڵاوه‌پێكردنییان داریان به‌كارهێناوه‌.

خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی نێگه‌رانی خۆی له‌ بوونی سه‌دان و ره‌نگه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ زیندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منی سوریا ده‌ربڕی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ژماره‌ی كوژراوانی توندوتیژییه‌كان له‌ سوریا گه‌یشته‌ 850 كه‌س, سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركردنی هه‌زاره‌ها كه‌س له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی سوپای سوریا كه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ ده‌ستیان به‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ كردووه‌.

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

یادی یه‌کی ئایار له‌ تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا ئێران چه‌ك‌وچۆڵی‌ بۆ سوریا ناردووه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: