پێویستە ژیانى سۆران عومەر و خانەوادەکەى لە هەڕەشەکانی دەسەڵات بپارێزین

2011/05/14 at 4:19 PM لێدوانێک بنووسە

بەپێى لێدوانێکى سۆران عومەرى ڕۆژنامەنووس، که‌ که‌سێکی دیاریخۆپیشاندانەکانى سەراى ئازادى سلێمانى بوو، کە لەکاتى خۆپیشاندانەکانەوە تاکوئێستا چەندین جار کەوتۆتە بەر هەڕەشە و پەلامارى دەسەڵاتەوە. لە ماوەىخۆپیشاندانەکاندا سەیارەکەى لەبەردەم ماڵەکەیدا سووتێنرا، دواتر پاش ئەوەیخۆپیشاندانەکان کە بەزەبرى هێزى سەربازى لەلایەن یەکێتىیەوە سەرکوت کرا، چەندینجاریش چوونەتە سەر ماڵەکەى، باوک و مامی لە کۆمپانیایەکى ئەهلى فەسڵ کران، لە
هەموو ئەوانەش خراپتر ڕۆژى 4/5/2011 لەکاتى گەڕانەوەى لە قوتابخانە هەوڵـى فڕاندنى
مناڵە تەمەن هەشت ساڵەکەى ئەدەرێت.

ئێمە لە کاتێکدا بەتوندى ئەم کردەوە تیرۆریستیانەى میلیشیاکانی
یەکێتى نیشتمانى کوردستان، لەدژى سۆران عومەر و ئەندامانى خانەوادەکەی و بەتایبەتى
مناڵەکەى ئیدانە و ڕیسوا دەکەین، لە هەمان کاتدا ئەوە ڕادەگەیەنین کە پاراستنی
ژیان و ئەمنیەتی سۆران عومەر و خێزانەکەی لە بەرپرسیارەتی دەسەڵاتدایە، ئەم کردەوە
نا ئینسانیەی هێزەکانی یەکێتی لە درێژەی تەواوی ئەو تاوانانەدایە کە هێزە
میلیشیاکانی یەکێتی و پارتی  لە بەرامبەر
ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری کوردستاندا بە کوشتن و فڕاندن و ئەشکەنجەی کەسایەتیەکانی
ناو خۆپیشاندەراندا ئەنجامیان داوە.

  ئێمە
لە کاتێکدا کە پشتیوانى خۆمان بۆ “کەمپینى لەپیناو گێڕانەوەى ژیان بۆ سۆران
عومەر” ڕادەگەیەنین کە لەلایەن کۆمەڵێک لە ئازادیخواز و ڕۆژنامەنووس و
ڕوناکبیر و کەسوکارى گیانبەختکرووانى خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەى کوردستانەوە ڕاگەیەنراوە،
لە هەمان کاتد داوا لە هەموو ئازادیخوازان و ڕێکخراو و حیزب و لایەنە
پەیوەندیدارەکان بە مافەکانى ئینسان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم تاوانکاریانەدا
بێدەنگ نەبن و سۆران عومەر لە نەخشە و هەڕەشە مەترسیدارەکانی دەسەڵات بپارێزین .

کۆمیتەی
سلێمانی

حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستان

14/5/2011

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.

ئێران چه‌ك‌وچۆڵی‌ بۆ سوریا ناردووه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران “له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئاماده‌ی دانیشتنین”

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,367 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: