کـــوردستـــانی عێراق ســـه‌ربـــازگـــه‌ی نیـــزامـــی نیـــیە

2011/05/14 at 6:10 PM Leave a comment

هێزەسەربازییەکان، دەبێ دەسبەجێ شوێنی کارو ژیانی خەڵک بەجێ بهێڵن

وتووێژێک له‌گەڵ رەحمان حسێنزادە
کۆمۆنیست: به‌پێ راگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانی عێراق لە رۆژی ٨۱ی نیسانه‌وه‌ به‌هێنانی هەزاران کەس له‌هێزە سەربازییە سەرکوتگەرەکانی خۆیان بۆ پارێزگای سلێمانی شوێنی نارەزایەتی و لەوانە سه‌رای ئازادی شاری سلێمانیان خسته‌ژێر کونتروڵ و چاودێری خۆیانەوە. پرسیار ئەوەیە کە بۆچی لەم ئاستەدا جوولەَ بە هێزی نیزامی دەکرێت؟ رای ئیوە لەم بارە وه چییە؟
ئایا کۆتایی بەم نارەزایەتیە جەماوەریانە  هاتووە؟

رەحمان حسینزادە: دوو حزبی
دەسەڵاتدار لە کوردستانی عێراق هەروەک هەموو دەسەلاتدارانی گەندەڵ و سەرەرۆ، سەدام
ئاسا لە بەردەم دوورێیانی ولامدانەوە بە داواکاریە رەواکانی خەلک یان دست بردن بۆ
سەرکوت کردنی داواکاریەکانی ئەوان رێگای دووهەمیان هەڵبژاردوە. لە رۆژی ٨۱ی
نیسانه‌وە و
دواتریش لە ئاستێکی بەربڵاوتردا لە شەوی ٩۱ی نیسانه‌وه‌ جووڵە پیکردن بە هێزی
نیزامی سەرکوتگەر لە ئاستێکی بێ وێنەدا بە رێژەی هەزاران کەس دەستی پێکرد و لە شاری
سلێمانی و شارەکانی دیکەی سەر بە ئەم پارێزگایە جێگیر کران. ئەم دوو حیزبە وەک
دوایین ئامرازیک کە لە دەستیاندا هه یه بە پاڵپشتی دڕندانەترین هێزی بە کرێگیراوی
تایبەت بە سەرکوت کە لە ناوچەکانی دیکە، لەوانە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی
دیموکراتی کوردستان و هەروەها چەند بەشێکیشیان لە هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق
بۆ مەیدانی ئازادی سلێمانی و باقی شارەکانی دیکە نێردرابوون، بە تایبەت شاری
سلیمانیەیان کردە مۆڵگەی خۆیان و ئەم شارەیان میلیتاریزە کرد. لە ئاکامدا سەدان کەس
بریندار و دەستبەسەرکران و یەک کەسیش گیانی  لە دەستدا.

ئەم رووداوە نیشانەی بەهێزی ئەوان نە بوو، بە لکوو شانۆی داماوی و
دەستەوەستانی دەسەڵاتداریەتی بورژوازی گەندەڵ لە کوردستان، لە بەرانبەر خەڵک و
هەروەها بونبەستی ئەوان لە بەرانبەر خواستی بەرحەقی کرێکاران و خەلکی کوردستان بوو.
بە میلیتاریزە کردن و سەپاندنی کەش و هەوای نیزامی، لە کورت ماوەدا تەرازوی هێز لە
دژی خەلکدا گۆڕاوەو رەوتی نارەزایەتی خەڵک پاشەکشەی کردوە، بەڵام پرسیار ئەوەیە تا
چ کاتێک دەتوانن ئەم هێزە نیزامیە کە لە دەرەوەی ئه م پاریزگایه و شاری سلیمانی و
کوردستانەوە هاتوون بە سەر سەری خەڵکەوە راگرن؟ لەم بارودۆخە نوێیە ی مه نته قه دا
کە دەسەڵاتدارانی درندەتر و سەرەرۆتر لەوان بە پاڵپشتی هێزی نیزامی بەهێزتر یەک لە
دوای یەک لە ئاست بە رەورو بوونەوەی خەلکدا بێ توانان، مەحاڵە کە هاوپەیمانی لاواز
و پر لە ناکۆکی دو حیزبی بارزانی و تالەبانی بتوانیت بۆ جارێکی دیکە دەسەلاتداریەتی
خۆیان بە سەر ئەو خەلکەدا زاڵ بکەن کە دوومانگە لە ئاستێکی جەماوەریدا لە دژی ئەم
بارودۆخە هاتوونەتە مەیدان.

روون و ئاشکرایە کە ئەم دەستدرێژییە بە ربڵاوە سەربازیە بۆ سەر خەڵک لە
لایەن حیزبی حیکمەتیستەوە بە توندی مەحکوومە و ئەم هێرشە سەربازیە پەڵەیەکی رەشی
دیکە و هە روەها بەڵگەیەکە بۆ دەرخستی رواڵەتی راستەقینەی دژی خەڵکی و دواکەوتوانەی
“حکومەتی خۆماڵی” و مەیل و گرایشی بورژوا ناسیونالیزمی کورد. ئێمە هاورێ و هاودەنگ لە گەڵ حیزبی کومونیستی کریکاری
کوردستان و هەموو ئازادیخوازانی کوردستانی عێراق خۆمان لە بەردەوامی ئەم نارەزایەتی
و خەباتەی کە لە زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن و دایرە و لە نێوان باقی بەشەکانی
نارازی کۆمەڵگا کە درێژەیان هەیە بە شەریک و هاوبەش دەزانین.

لە ولام بە بە شی دووهەمی پرسیارەکە دەبێ بلێم، ئاساییە کە بە هۆی ئەم
هێرشە سەربازییەوە کە کراوەتە سەر شارەکان، ئەو جموجولە بەربڵاوە کە لە شکڵ و
چوارچێوەی میتینگی جەماوەری و بە شێوەی رۆژانە لە مەیدانی ئازادی و باقی شار و
شارۆچکەکانی دیکە لە ئارادابوو، لەم شکڵەدا بەرێوە ناچێت. بەڵام جموجولی نارەزایەتی
لە شکڵی دیکەدا کۆتاییان پێنەهاتووە، بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو کراونەتەوە هەر
لەم رۆژانەی دواییدا و بە گرتنە بەری شێوازی نوێی نارەزایەتی لە ئاستێکی نوێدا، وەک
زانکۆکان و ناوەندەکانی دیکەی خوێندن، لە شکڵی مانگرتن و بایکۆت کردنی کلاسەکانی
خوێندن و لە هێندی لە دایرە و نەخۆشخانەکان بە شێوەی مانگرتنی کورت ماوە درێژەیان
هەیە. هەر لەم ئاراستەیەشدا حیزبی کومونیستی کرێکاری کوردستان و رێبەرانی ئەم حیزبە
بە دەرکردنی بانگەواز و راگەیاندن خواستی پەرەپێدان بە بزوتنەوەی نارەزایەتی بەر
حەق و رەوای کرێکاران و خەڵکیان بۆ شوێنەکانی کار و گەرەکەکان و هەموو شارو و
خویندنگە و زانکۆ و دایرەکانیان هێناوەتەوە ئاراوە، لە راستیدا ئەگەر ئەم شێوازە
نوێیە بتوانیت ببیتە خواستێکی هەمەلایەنە و باڵ بکێشێت بە سەر هەموو شارو
شارۆچکەکانی کوردستان، خەباتی ئەم دەورە بەرەو پیش چونێکی نوێ بە خۆیەوە دەبینێت کە
یەکەمین هەنگاوی سەرکەوتن لەم شکڵە لە خەبات و نارەزایەتی دەتوانێت دەسەڵاتداریەتی
نیزامی بێ ئاکام بکات.

کومونیست:ئاماژەتان
بەوە کرد کە ئێمە شاهیدی دوو مانگ نارەزایەتی جەماوەری خەڵک بووین. حیزبە
دەسەڵاتدارەکانیش لە باتی وڵامدانەوە بە خواست و داواکاریەکانی خەڵک دەستیان بۆ
سەرکوت بردووە. لەم بارودۆخەدا ئایا ئەم بزوتنەوە نارەزایەتیە دەستکەوتێکی بۆ خەڵک
بووە؟ کۆسپ و ریگرییه کانی به رده م  ئەم بزوتنەوە چی بوون؟

رەحمان حسین زادە:
لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنەتری دەسکەوت و بێ ئاکامی و هەروەها کۆسپەکانی ئەم بزوتنەوە
نارەزایەتیەی دوو مانگی رابردوو دا دەنین بۆ دەرفەتێکی دیکە. بە تایبەت پێم خۆشە
لەم بوارەدا دوایین را و بۆچونی رێبەری حیزبی کومونیستی کرێکاری کوردستان، وەک
یەکێک لە هێزە کانی دەرگیر لەم ئاڵوگۆرانەدا ببیستم. بە رای من بزوتنەوەی
نارەزایەتی دوومانگی رابردوو لە مەیدانی بەدەستهێنانی دەسکەوتە گەورەکاندا هەنگاوی
گەورە و گرینگی هەلهێناوە، بە لام بە
داخەوە داواکاری و خواستی دەسبەجێی سیاسی و گرینگتر لەوەش خواستی دەستبەجێی ئابوری
بە مەبەستی باشتر کردنی باری ژیان و بە رێچوونی کرێکاران و خەڵک هێشتاکە نەهاتوەتە
دی. مەسەلەی باڵادەست نەبوونی رێگا چارەو و پێشنیارەکانی حیزبی کومونیستی کرێکاری
کوردستان و رێبەری کومونیستی لەم جموجولە نارەزایەتیە جەماوەریەو بە ناچار باڵادەست
بوونی رێگاچارەکانی پێشنیارکراوی لایەنەکانی دیکەی بورژوا ناسیونالیست و
ئیسلامیەکان لە ژێر ناوی “ئۆپۆزسیون” لەم نارەزایەتیە جەماوەریەدا ئەو بوارەیە کە
دەبی ئەم راستیە ناکۆکەی تیدا بدۆزرێتەوە. مەسەلەی رێبەری فاکتەری گرینگ و کۆڵەکەی
سەرەکی ئەم نارەزایەتیە بوو کە دواتر قسەیان لە سەر دەکەم. لێرەدا لە سەر هێندی لە
ده‌سکەوت و کۆسپە گرینگەکان تەئکید دەکەمەوە.

ئەلف:
سەبارەت بە دسکەوتەکان: سەرەتا کەوتنە ژێر پرسیاری رواڵەتی راستەقینەی ”
حکومەتی خۆماڵی و کوردایه تی” و لەقاودرانی ناوەرۆکی دژی خەڵکی، دژی کرێکاری و دژی
ئازادییە سیاسیەکانی دسەڵاتداریەتی دوو حزبی سەرەکی کوردایەتی کە دوو دەیەیە بە پشت
بەستن بە خورافاتی ناسیونالیزم و” حکومەتی ساوای خۆماڵی” ژیانی خەڵکیان بە بارمتە
گرتووە لە ئاستی بەربڵاوی کۆمەڵایەتی و ملیۆنیدا کە لە هەلومەرجێکی ئاساییدا ساڵەها
کاری ووشیاری دەرانەی لە کۆمونیستەکان دەویست.

دوهه م: دروست بوونی ئالوگۆریک به قازانجی جه ما وه ر لە په یوه
ندی و هەلسوکەوت و تەرازوی هێزی نێوان خەڵک و دەسەڵاتداریه تی ئەم دوو حزبە و بوونی
خەڵک لە بەرانبەریاندا کە دواکاری مافەکانی خۆیان بوون. هاتنە مەیدانی خەڵکانێکی
ئیرادە پێشێل کراو کە ساڵەهایە لە ژێر کاریگەری دەسەڵاتداریەتی بورژوازی کە تۆوی
خورافە و کونەپەرەستی لە نێویاندا بڵاو کردبوەوە.

سێهەم: بوونی ئەزموونی دوو مانگ نارەزایەتی جەماوەری و کاری
سازماندەرانە و خۆریکَخستن و گرتنە بەری شێوازی نوێ و کاری ووشیاری دەرانەی زۆر بە
نرخ.

چوارەم: هاتنە مەیدانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری  و رێبەرانی ، وەک یەکێک لە هێزەکانی دخاله تگه
ر لە مەیدانی خەباتی کۆمەڵایەتی و راکێشانی سەرنجی جەماوەر، دەسپێک و سەرەتایەکی
گرینگه بۆ هەنگاوەکانی دواتری کۆمۆنیستەکان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان.

ب: سەبارەت بە کۆسپ و ریگرییه کان: ئاماژەم پێکرد کە خواست و داواکاری دەسبەجێی
ئابوری، لە ئاراستەی باشترکردنی باری ژیان و بە رێچوونی کرێکاران و خەڵکی چەوساوە،
سەرەرای ئەو بەلێنانەی کە دران بەڵام جێبەجێ نەبوون و کرێکار و خەڵکی بێبەش هەستیان
بە جۆرێک ئاڵوگۆر لە دەرەنجامی ئەم خەباتەی خۆیان نەکرد، بە هەمان شێوەش داواکاری
دەسبەجێی سیاسی، وەک ئازاداییە سیاسیەکان و ئەوانی دیکە نەهاتنە دی. ئۆرگانی
دەسەڵاتداریەتی جەماوەری وەک شۆراکان دروست نەبون. رێکخراوە جەماوەریە رادیکاڵەکانی
کرێکاران و خەڵک و لاوان و ژنان، هێشتاکە رێک نەخراون. دەست وپێوەند و کەسانی
پشتەوەی تەقەکردن و کوشتنەکانی ئەم دواییانە بە خەڵک نەناسێندران.سەرەرای
ئەوەش قەتیس مانەوەی ئەم بزوتنەوە
نارەزاییە بەمەیدانی ئازادی و پەرە نەسەندنی بۆ ناوەندەکانی کار و شەریکە و
ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و گەرەکەکان و زانکۆکان و … هتد یەکێک لە کۆسپ و
بەربەندە جیدییەکان بوون. ئەو کارەی کە بە پیی پێداویستیەکانی ئێستا لە جیهەت و
ئاراستەی بەردەوام بوونی بزوتنەوەی نارەزایەتی خەڵک دەستی پێکردوە.

مەسەلەی هەرە گرینگی رێبەری ئەم بزوتنەوە جەماوەرییە لە بنەرەتدا،
مانەوەی لە ژێر کۆنتروڵی مەیل و گرایشی ناسیونالیستی ” گوڕان” و گرایشە ئیرتجاعی و
کۆنەپەرەستە ئیسلامیەکاندا بوو. ئەم جه ریاناته ئامانجییان ئه وه بو به پشت ئه
ستوری به نارەزایەتی جەماوەری و بە هۆی گۆشاری جەماوەرییەوە، بەشی خۆیان لە دەخالەت
و بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسی و هەروەها سەقامگیرتر کردنی پێگەی خۆیان لە نێو
پەرلەماندا بە دەست بهێنن. لە م ئاراستەیەشدا بەردەوام خەریکی مەعامەلە و دانوستان
لە گەڵ حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا بوون. روون و ئاشکرایە کە هەوڵدان بۆ وەدیهێنانی داواکاری ئابووری یان
دابین کردنی ئازادییە سیاسیەکان نە ک هەر لە دەستوری کاریاندا نەبوو، بەڵکو ئەوانیش
هەر وەک دوو حیزبی دەسەڵاتدار لە بەرانبەر ئەم داواکارییانه دان. گۆران و ره وته
ئیسلامیەکان بۆ خویان کۆسپی بەردەم خەباتی خەڵک و هۆکارێکی گرینگی بێ ئاکام مانەوەی
ئەم خەباتە بوون و هەن  و بەم هۆیەشەو دەبی بە شێوەی بەربڵاو ریسوا و لەقاو
بدرین.

بە پێچەوانەی ئەمانە حزبی کۆمونیستی کرێکاری کوردستان وەک یەکێک لە
هێزەکانی ده خاله تگه ر  لەم خەباتەدا، لە پلاتفۆرمی راگەیەندراوی خۆیدا و تا ئەو
جێگای کە لە “شورای رێبەری مەیدانی
ئازادی سلێمانی”دا بە جۆرێکی دیاریکراو قسەیان برشتی هەبوو، لە سەر داواکاری
دەسبەجێی ئابوری و سیاسی و رێنوێنی و هیدایەتی هەنگاو بە هەنگاوی ئەم خەباتە لە
ئاراستەی بە سەرکەوتن گەیاندنی کرێکاران و خەڵک تەئکیدی دەکرد. بە لام پلاتفۆرم و
رێگاچارەی حیزبی ئێمە هێشتاکە جێگا و پێگەی رێبەری کردنی لەم ئاڵۆگورانەی کۆمەڵگا
نەدۆزیوەتەوە. لە ئاکامدا دەرسێکی گەورە لەم دەورەدا بۆ کرێکاران و خەڵک، یەکریزی و
یەکگرتوویی و کۆبوونەوە لە دەوری سیاسەتی کۆمۆنیستەکان و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان لە درێژەی ئەم خەباتە و هەروەها هەر لەم مانگرتن و نارەزایەتیانەی
ئیستایە، کە درێژەیان هە یە و سەرەرای
داواکاریەکانی پێشوو کە خوازیاری کۆتایی هێنانی بێ ئەم لاو ئەولاو دەسبەجێ بە کەش و
هەوای میلیتاریزم و سەربازی لە سەر شارەکان و شوێنی کار وژیانی خەڵکن.

Entry filed under: ڕەحمان حوسێن زادە. Tags: .

“له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئاماده‌ی دانیشتنین” ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سێ وه‌زیری له‌سه‌ر كار لابرد

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: