ئه‌ردۆگان:هێــشتا زووه‌ بــڕیار بــده‌ین ئه‌سه‌د ده‌ســه‌ڵات جێبهــێڵێــت

2011/05/14 at 7:00 PM Leave a comment

“ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان”پێش ئه‌وه‌ی ناه‌ڕه‌زاییه‌كان سه‌ر هه‌ڵبدات توركیا ئامۆژگاری سوریای كردووه‌ كاری چاكسازی له‌ وڵات بكات

PNA–خۆپیشاندانێك له‌ به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی سوریا له‌ ئه‌سته‌مبۆل سازكرا و دروشمی ده‌رچوونی ئه‌سه‌دیان له‌ وڵات ده‌وته‌وه‌و وتوركیاش پێی وایه‌ هێشتا زووه‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵات لابچێت.له‌وه‌ته‌ی جوڵه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌ سوریا ده‌ستی پێكردووه‌, توركیا به‌ ئاگاییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ بارودۆخی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ڕوانێ چونكه‌ پێشتر ئه‌م جۆره‌ خۆپیشاندانه‌ له‌ سوریا رووینه‌داوه‌ پێشینه‌یه‌كی نه‌بووه‌.
له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مه‌ریكی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا “ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان” دوپاتی كرده‌وه‌: پێش ئه‌وه‌ی ناه‌ڕه‌زاییه‌كان سه‌ر هه‌ڵبدات توركیا ئامۆژگاری سوریای كردووه‌ كاری چاكسازی له‌ وڵات بكات, به‌شار ئه‌سه‌دیشی به‌ راستگۆ وه‌سفكرد.

وتیشی: چاكسازییه‌كانی دره‌نگ كه‌وت, هیواخوازم پلانێكی په‌له‌و خێرا له‌مباره‌یه‌وه‌ دابڕێژێت و له‌گه‌لًَ گه‌له‌كه‌ی یه‌كبگرێت چونكه‌ له‌ سه‌ردانه‌كانم بۆ ئه‌و وڵاته‌ سۆزێكی له‌راده‌به‌ده‌ری خه‌ڵكم بۆ به‌شار ئه‌سه‌د به‌دی ده‌كرد.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌ردۆگان وتی: بڕیاری ئاوا هێشتا زووه‌ چونكه‌ برِیاری كۆتایی لای گه‌لی سوریایه‌, پێویسته‌ یه‌كێتی سوریاو خاكه‌كه‌ی پارێزراو بێت, له‌ساڵی رابردوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی له‌ وڵات و ئازادكردنی زیندانییه‌ سیاسیه‌كان و گۆڕانكاری له‌ سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و فره‌ حزبی له‌وڵات گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژمان كرد.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كانی سوریا هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنیان دژی توركیا گرته‌ به‌ر به‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ره‌خنه‌ی له‌ خاوی چوونه‌ پێشی چاكسازیه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د گرت په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا-سوریا شێوازێكی دیكه‌ی وه‌رگرت.

هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیاری توركیا به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌سه‌تیان راگه‌یاند ئه‌ردۆگان و سه‌ركردایه‌تی توركیا هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌ روانگه‌ی برایه‌كی ئامۆژگاریكه‌ر ده‌ربڕیوه‌, سوریاش ده‌رگایه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌, جێگیر بوونی باری سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌ بۆ توركیا گرنگه‌, له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نیگه‌رانی خۆشی له‌ به‌رده‌وامبوونی رشتنی خوێن و به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌راده‌به‌ده‌ر ده‌ربڕی.

دوێنێش نزیكه‌ی دووسه‌د كه‌س له‌ دژی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی سوریا له‌ ئه‌سته‌مبۆل خۆپیشاندانێكیان سازكرد, دروشمی “ئه‌سه‌د بڕۆ له‌ سوریا , له‌بیر ناكه‌ین حه‌ما و ده‌رعا”یان ده‌وته‌وه‌.

Entry filed under: په یامنێر. Tags: .

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سێ وه‌زیری له‌سه‌ر كار لابرد ئه‌ز چم دابوو له‌و کۆترانه‌.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: