هه‌ڵه‌بجه‌:رۆژانه‌ هێزه‌ ده‌مامكداره‌كان هاوڵاتیان بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن

2011/05/15 at 4:20 PM Leave a comment

له‌ماوه‌ی‌ 3 رۆژدا 3 هاوڵاتی‌ رفێنراون

له‌دوای سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران له‌ڕێی‌ هێنانی‌ هێز و به‌سه‌ربازگه‌كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ ئێستادا رۆژانه‌ هێزه‌ ده‌مامكداره‌كان خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ده‌ڕفێنن و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ترس و دڵه‌راوكێ له‌ شاره‌كه‌دا بڵاوبۆته‌وه‌ و خه‌ڵك له‌و بارودۆخه‌ ناڕازی و نیگه‌رانن.له‌و میانه‌یه‌شدا له‌ماوه‌ی‌ سێ رۆژی رابرودا سێ هاوڵاتی له‌و شاره‌ به‌ ناوه‌كانی مه‌سعود عه‌زیز ره‌وفی فه‌رمانبه‌ر و فه‌یرۆز فه‌تاحی كاسب و ئیبراهیم ناوێك كه‌ شۆفێره‌، ده‌ستگیرده‌كرین و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌گوێزرێنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: مه‌سعود عه‌زیز و فه‌یرۆز فه‌تاح، سێ شه‌و پێش ئێستا له‌ ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی ده‌ستگیركران و ئیبراهیمیش شه‌وی رابردو له‌ گه‌ڕه‌كی گوڵان ده‌ستگیركرا و تا ئێستاش بێسه‌روشوێنن.
جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌تی رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنه‌ له‌دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشه‌مه‌رگه‌ دێت بۆ سه‌ر خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و تۆمه‌تباركردنیان به‌داڵده‌دانی پیاوكوژه‌كان.
بۆ به‌دواداچونی‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ (سبه‌ی‌) په‌یوه‌ندیكرد به‌ به‌ڕێوه‌به‌وه‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بو لێدوان له‌و باره‌یه‌وه‌ بدات.

Entry filed under: سبه‌ی. Tags: .

ئه‌ز چم دابوو له‌و کۆترانه‌. سه‌ركردایه‌تی ساڵی 2000 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ كوشتنی هاورِێیانی ئێمه‌ به‌رپرسه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: