سه‌ركردایه‌تی ساڵی 2000 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ كوشتنی هاورِێیانی ئێمه‌ به‌رپرسه‌

2011/05/15 at 5:00 PM Leave a comment

تاهیر حه‌سه‌ن:شه‌وی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10/05 ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان زیاتر له‌ چه‌ند جارێك و له‌ ژێر ناوی (سه‌رده‌شته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا)دا، جارێكی تر كوشتنی پێنچ هاوڕێی تێكۆشه‌ری كۆمۆنیستی ئێمه‌ (شێخ عه‌بدول، هاوڕێ له‌تیف، ئومێد نكبین، محه‌مه‌د مسته‌فا، ئیبراهیم محه‌مه‌د)ی له‌گه‌ڵ (سه‌رده‌شت عوسمان)دا كرده‌وه‌ خۆراكی جه‌نگێكی راگه‌یاندنی نێوان خۆیان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه‌ بۆنی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ناوخۆی لێدێت.
سوننه‌ت و فه‌رهه‌نگی ئه‌حزابی بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوازی كورد به‌ ده‌سه‌ڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنییه‌وه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نیان ئه‌وه‌ بووه‌و هه‌یه‌، تاكاتێك پێكه‌وه‌ن و له‌نێو حیزبێكدان هه‌رچی  تاوانێك له‌ ده‌ستیان بێت به‌رانبه‌ر به‌ خه‌ڵك و به‌ره‌ی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا ده‌یكه‌ن، له‌به‌تاڵابردنی كۆمه‌ڵگادا سڵ له‌ هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه‌، ده‌رگایان له‌سه‌ر پشته‌ بۆ له‌خۆ گرتنی هه‌ر ئینسان كوژێك، پێكه‌وه‌ نه‌خشه‌ ده‌كێشن بۆ نابووتكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ئازادیخواز، ته‌نانه‌ت له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆنگره‌كانی حیزبه‌كانی خۆشیاندا، یه‌كتری ئه‌تك ده‌كه‌ن، كه‌رامه‌تی ئینسانی یه‌كتری له‌ نێو خۆیاندا ده‌شكێنن، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، پیلان له‌یه‌كتری ده‌گێڕن و نارنجۆك فڕێ ده‌ده‌نه‌ ماڵی یه‌كترییه‌وه‌!
ناشیرینترین جنێو به‌یه‌كتری ده‌ده‌ن، كه‌چی كاتێك بڵاوكراوه‌یه‌ك ره‌خنه‌یه‌كی سیاسیان لێده‌گرێت، وه‌ك باندی مافیایی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ به‌ پێشچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌ڕفێنن و له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به‌ تیرۆركراوی فڕێی ده‌ده‌ن. هه‌ركاتێكیش له‌سه‌ر شه‌ریكه‌ به‌شیان له‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیدا له‌ كوردستان كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان و سه‌رئه‌نجام پێكه‌وه‌ هه‌ڵناكه‌ن و جیاده‌بنه‌وه‌، ئیتر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی پێكه‌وه‌ كردوویانه‌وه‌و خۆیان كه‌سی یه‌كه‌م و دوومی بڕیارده‌ری بوون، هه‌ر یه‌ك بۆ ئازاد كردنی گه‌ردنی خۆی له‌ داداگای خه‌ڵكدا، ده‌یدات به‌ ملی شه‌ریكه‌به‌شی دوێنێ و دوژمنی ئه‌مڕۆیدا!
بڕۆن سه‌رێك بكه‌ن به‌ كتێبخانه‌كان و ئه‌رشیفی ئه‌م حیزباندا كه‌ له‌ زمانی خۆیانه‌وه‌ نووسراوه‌ بزانن چ ئۆقیانووسێك له‌ تاوانی ئه‌م حیزبانه‌ به‌ هه‌قی ئینسانیه‌ت ده‌بینن. ئه‌م هه‌وڵه‌ نه‌زۆكه‌ چه‌ند باره‌یه‌ی یه‌كێتی و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی بۆ ئازادكردنی گه‌ردنی خۆی له‌ كوشتنی هاوڕێیانی ئێمه‌، هه‌مان سیناریۆیه‌و ناتوانێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا تێپه‌ڕێت .
ئه‌و كاره‌ساته‌ سه‌ركردایه‌تی ساڵی 2000 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لێی به‌ر پرسیاره‌. رووداوی مێژوویی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك هیچ كه‌سێك به‌ نیازی سیاسی رۆژی ناتوانێت ئاوه‌ژووی بكات . هه‌موو كه‌سێك مافی بێ ئه‌ملاولای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بیروباوه‌ڕی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت و سه‌رئه‌نجام ریزه‌كانی حیزبه‌كه‌ی یان رێكخراوه‌كه‌ی كه‌ ساڵانێكی دوورو درێژكاری تێدا كردووه‌ به‌ جێبهێڵێ و ته‌نانه‌ت دژایه‌تی سیاسیشی بكات، به‌ڵام تاوان بیروڕای سیاسی نییه‌ بیگۆڕیت، لێكدانه‌وه‌ی سیاسی نیه‌ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت، تاوان تاوانه‌ و ده‌بێ نه‌خشه‌داڕێژه‌رانی و ئه‌نجامده‌رانی بكێشرێنه‌ داداگاو سزای به‌رهه‌قی خۆیان وه‌ربگرن. یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌مڕۆ به‌ قازانجیه‌تی بڵێ كه‌ ئه‌و تاوانه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ ئه‌وكات كه‌سی دووه‌می نێو یه‌كێتی بووه‌ ئه‌نجامی داوه‌. باشه‌ ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆچی 9ساڵ بێده‌نگه‌تان لێكردو ئێستا ده‌یڵێن؟! هاوڕێیانی به‌ناهه‌ق كوژراوی ئێمه‌ هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و ئه‌و 10 ئینسانه‌دا نییه‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا به‌لووله‌ی چه‌كی ده‌سه‌ڵات كوژران، خۆ بكوژه‌كانیان وه‌ك رۆژی رووناك دیارن ئه‌ی بۆچی نایانكێشنه‌ دادگا؟!
تاوانی 14/7/2000 هه‌ر ئه‌و كات به‌ خێرایی بووه‌ جێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ شێكی فراوان له‌ رۆشنبیران و ئه‌دیبانی ته‌نانه‌ت نێو ریزه‌كانی خودی یه‌كێتی نیشتیمانیش. هه‌ر ئه‌وكات ناڕه‌زایه‌تی نامه‌یه‌ك به‌ واژۆی 39 ئه‌دیب و رۆشنبیر بڵاوكرایه‌وه‌. جلال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ كوردستان خێرا ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی بانگهێشت كرد بۆ باره‌گای تایبه‌تی خۆی و رق و بێزاری خۆی له‌ دژی ناڕه‌زایه‌تی نامه‌كه‌یان به‌سه‌ریاندا باراند، تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داداگاییكردنی حیزبی له‌و رۆشنبیرانه‌ كردبوو كه‌ یه‌كێتی بوون و واژۆیان كردبوو. ئه‌ی خێره‌ ئێستا گه‌ردنی خۆیانی لێ ئازاد ده‌كه‌ن و ده‌یده‌ن به‌ ملی كه‌سێكدا كه‌ پێكه‌وه‌ نه‌خشه‌كه‌یان داڕشت و جمهوری ئیسلامیش ده‌ستخۆشانه‌ی بۆ ناردن؟! چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر (مه‌لابه‌ختیار) له‌ گفتوگۆیه‌كی رادیۆیدا له‌گه‌ڵ رادیۆی لاوانی سوید و له‌ وه‌ڵامی پرسیاری گوێگرێكی رادیۆكه‌دا له‌ سه‌ر تاوانی 14/7، ئه‌و بێ پێچووپه‌نا وتی: حیزبی كۆمۆنیست سه‌ره‌ڕۆییان ده‌كرد، ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك چه‌كدارمان نارده‌ سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی عاقڵیان بكه‌ین! ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی كه‌ خوێنی هاوڕێیانی ئێمه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ خۆراكی جه‌نگی راگه‌یاندنی له‌ دژی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌ركیه‌تی ئه‌و ناكۆكیه‌ له‌ نێوان كرده‌وه‌ی ئه‌و كاتی و راگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی بۆ ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان روون بكاته‌وه‌، هاوكات بیسه‌لمێنێ كه‌ چۆن ئه‌و تاوانه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا لێی به‌رپرسیاره‌و په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتی نیشتیمانییه‌وه‌ نییه‌. هاوكات و له‌به‌رانبه‌ردا نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌ركیه‌تی بێده‌نگی تا ئێستای بشكێنێ و به‌رگری له‌خۆی بكات و بێتاوانی خۆی ده‌رهه‌ق به‌و تاوانه‌ نیشان بدات. ئه‌گه‌رنا بێده‌نگی ئه‌و په‌نجه‌ بۆ تاوانباربوونی راده‌كێشێ.
گومان له‌وه‌ دانیه‌، هه‌ر پرۆژه‌و پلانێك، جا سیاسی بێت یان سه‌ربازی، كۆمه‌ڵایه‌تی بێت یان فه‌رهه‌نگی له‌لایه‌ن هه‌ر حیزب یان حكومه‌تێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه‌ دیاری بكرێت و نه‌خشه‌ی بۆ بكێشرێت، سه‌رئه‌نجام بۆ جێبه‌جێكردنی كه‌سانێكی شاره‌زا چاوه‌دێری جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن و كه‌سانێكیش به‌كرده‌وه‌ ده‌چن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. تاوانی 14/7 ناچێته‌ عه‌قڵی هیچ منداڵێكیشه‌وه‌ كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگره‌كه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) ده‌ستیان له‌ داڕشتنی نه‌خشه‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنیدا نه‌بێت.
كاره‌ساتی 14/7 كێشه‌ی ئایدیۆلۆژی و جیاوازی بیروڕا و عه‌قیده‌ی نێوان ئێمه‌و یه‌كێتی نه‌بوو، ئه‌وان سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و سازدانی ریفراندۆم و ئازادی سیاسی و یه‌كسانی ژن وپیاویان به‌ تاوان ده‌زانی و به‌ وه‌لائیان بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران، ده‌یانویست ئێمه‌ی پێ راپێچی دادگا بكه‌ن و هه‌ڵسوڕانمان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن. به‌ڵام كه‌ تیایدا رسوا بوون و به‌دادگا ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌نجام نه‌درا، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازیان هه‌ڵبژارد و جمهوری تیرۆریستی ئیسلامیش پاداشه‌ته‌كه‌ی پێدان.
سه‌یر كه‌ن خه‌ڵكینه‌، حیزبێكی وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كه‌ سكرتێره‌كه‌ی سه‌ره‌ك كۆماری عێراقه‌، شایه‌تی ده‌دات كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا تاوانباره‌ به‌ كوشتنی پێنج هاوڵاتی كوردستان، كه‌چی دادگایه‌ك نییه‌ بچێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ چ وڵات و مه‌مله‌كه‌تێكه‌ی ئه‌ی هاوار؟!
ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ خوێنی هاوڕێیانمان خۆش نابین و هه‌رگیزله‌بیرمان ناچێته‌وه‌. كه‌مترین فرسه‌تی له‌ئارادابوونی دادگایه‌كی عادیلانه‌ی بێلایه‌ن شك به‌رین هه‌موو نه‌خشه‌داڕێژه‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ده‌ده‌ینه‌ داداگا.

له هاووڵاتی وه رگێراوه

Entry filed under: تـــاهیـر حــه‌ســه‌ن. Tags: .

هه‌ڵه‌بجه‌:رۆژانه‌ هێزه‌ ده‌مامكداره‌كان هاوڵاتیان بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن فــــــیدرالیــــــیەتــــــە فــــــاشیــــــیەکــــــان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: