ئەنجومەنی باڵای ڕاگەیاندن،دیوی دووەمی یاسای خۆپیشاندانی دەسەڵاتە !

2011/05/15 at 10:21 PM لێدوانێک بنووسە

ڕۆژانی 13 و 14 ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر و لەبەشی ڕاگەیاندنیکۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین و ڕێکخراوی (ئایریکس)یئەمریکی”کۆنفرانسێک”یان ڕێکخست، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دامەزراندنیئەنجومەنی باڵای ڕاگەیاندن. بەپێی ئەم پڕۆژەیە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە 9 کەس دەبن. سیانیان سەرۆکی هەرێم دیاری دەکات ، سیانی تریان سەرۆکی حکومەت دیاری دەکات،سیانی تریان سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکات !!.ئەمپڕۆژەیە کە بە ڕواڵەت وا دەخرێتە پێشچاو کە پڕۆژەی کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆیەو هیچپەیوەندیەکی بەسەر دەسەڵاتەوە نەبێت، بەڵام لە بناغەدا لە وێنەی هەمان ئەو  پڕۆژانەی دەسەڵاتە کە دەیەوێت ئازادی سیاسی بۆجەماوەری ناڕازی کوردستان زیاتر بەرتەسک کاتەوە.

هەر ئێستا
میدیاکانی دەسەڵات دەستیان کردووە بە پشتیوانیکردن لەو پڕۆژەیە، وە پاساو بۆ
پێویستی بوونی ئاوها ئەنجومەنێک بەوە دەدەنەوە تا
کۆتایی بە بێ سەرەوبەری راگەیاندنی ئێستا بهێنن. ئەمەش لەکاتێکدایە کە
میدیاکانی دەسەڵات هەر ئێستا خەریکی نانەوەی گەورەترین پشێوی و نائارامین و ڕۆژانە
ئاشی هەڵگیرساندنی جەنگی ناوخۆ دەگێڕن.

پێکهێنانی
ئەنجومەنی باڵای ڕاگەیاندن ڕاستەوخۆ لەبەرامبەر ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین و
عەقیدەدایە.  دیوی دووەمی یاسای دژی ئازادی
خۆپیشاندانە ء درێژەی ئەو هێرشە سەربازیانەی دەسەلاتە بۆ سەر مەیدانەکانی ئازادی،
بەیاسیاییکردنی تیرۆر و لێدانی رۆژنامەنوسانە کە پێشتریش پیادەی کردووە. دەسەڵات
دەزانێت کە خۆشباوەڕی و متمانەی جەماوەر بە دەسەڵاتەکەی لە دەستداوە، بۆیە لەگەڵ
بەکارهێنانی هەزاران هێزی چەکدار بۆ سەرکوتکردنی خۆپشاندانەکانی شارو شارۆچکەکانی
کوردستان، ئێستا خەریکە بە یاسای خۆپیشاندان و پێکهێنانی ئەنجومەن بۆ ڕاگەیاندن،
مافی قسەکردن و ئاگادار بوون لە حەقیقەت و ڕاستیەکانی کۆمەڵگە لە جەماوەری
ئازادیخوازی کۆمەڵگە وەربگرنەوە. ئەم هەوڵەی دەسەڵات دەبێ بکەوێتە بەر نەفرەت و
ناڕەزایەتی جەماوەری ئازادیخواز و یەکسانیخوازی کۆمەڵگە، نابێت پەسەند بکرێت و
فرسەتی پێکهێنانی پێ بدرێت، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەنگی نارازی خۆی
دەخاتە پاڵ هەموو ئەو دەنگە نارازیانەی ئەم پرۆژەیە ریسوا دەکەن.

حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

1552011

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.

فــــــیدرالیــــــیەتــــــە فــــــاشیــــــیەکــــــان چاره‌نوسی‌ دوروتی‌ په‌رواز نادیاره‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,338 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: