وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ره‌ (وه‌ره‌ خواره‌وه) وه‌ره‌ خواره‌وه‌

2011/05/16 at 4:55 PM Leave a comment

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:له‌ سه‌ر داوای {گروپی به‌رگری له‌ ماف وئازادی} كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لاوی خۆێن گه‌رمه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی رێكخراخۆپیشاندان له‌ به‌ر ده‌رگی سه‌رای سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رێوه‌ چوو، ژماره‌یه‌كیبه‌رچاو له‌ لاوان و خه‌ڵكی شار به‌شدارییان تیا كردو ده‌ستیان كرد به‌ به‌رز‌كردنه‌وه‌یدروشم وداخوازییه‌كانیان و پاش تێپه‌ربوونی یه‌ك دوو رۆژ هه‌ندێ له‌ حزب و بزووتنه‌وه‌ورێكخراو كه‌وتنه‌ قسه‌كردن و به‌یان ده‌ركردن و وه‌ك پاكانه‌وه‌ وتیان ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریمان له‌و خۆپیشاندانانه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام پاش چه‌ندرۆژێكی تر كه‌ زانیان جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌ لێشاو ده‌رژێنه‌‌ ناو خۆپیشانده‌ران و
بۆ قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ خاوه‌نی ئه‌و جۆره‌ قسه‌و كرده‌وانه‌ش‌ خۆیان خزانده‌
ناویان و، كه‌م‌، كه‌م ‌و هێواش هێواش ده‌ستیان به‌ سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌ گرت و
بوونه‌ خاوه‌نی و به‌ره‌و توندوتیژی بردیان و شێوه‌كه‌یان ناشیرین كردو ئاراسته‌كه‌یان
گۆری و ده‌ست كرا به رێپێوان وپاشان ‌به‌رده‌ فركێ و به‌كارهێنانی دارلاستیق وته‌قه‌كردن
و خۆێن رشتن.

رۆژێك له‌ رۆژانی خۆپیشانده‌كه‌ی به‌ر ده‌رگی
سه‌رای سلێمانی كچه‌ كوردێكی شاعیرو رۆژنامه‌نووس به‌ ناو خاتۆ {ئه‌وین حه‌مه‌ ئه‌مین} به‌بۆنه‌ی یادی پرۆسه‌ی زه‌نجیره ئه‌نفاله‌كانی چه‌په‌ڵ و قركردنی گه‌لی
كوردستان ویستی پارچه‌ شیعرێك بخۆێنه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌ ناوی ئه‌و
وڵاتانه‌ كه‌ یارمه‌تی دیكتاتۆر سه‌دام حوسییان داوه‌ ده‌ستی پێكردو، ‌ ناوی وڵاتی
سعوودییه‌ی هێنا، یه‌كسه‌ر دوو زه‌لامی ریش سپی و ریش پانی توندره‌و له‌ ناو
خۆپیشانده‌ران قیت بوونه‌وه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی دزێوو بێفه‌رو ناشیرین هاواریان كرد:
وه‌ره‌ خواره‌وه‌، وه‌ره‌ خواره‌وه‌و ناوی سعوودییه‌ مه‌هێنه‌، سعودییه‌ وڵاتی ئه‌ڵڵاهو
ئه‌كبه‌ره‌ وه‌ك بڵێی هه‌ر ئه‌وان ئیسلامن و كه‌سی تر نییه‌ و، یان كه‌س نازانێت
سعودییه‌ چۆن وڵاتێكه‌!!.

لێره‌دا با بزانین سعودییه‌ (كه‌) وڵاتی (ئه‌ڵڵاهو
ئه‌كبه‌ره‌) چییه‌و چی تیایه‌!!.

پێش هه‌موو شتێك با بزانین شانشینی عه‌ره‌بستانی
سعودی وڵاته‌ یان به‌ندیخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌؟

عەرەبستانی
سەعوودی

وڵاتێکی عەرەبییە ده‌كه‌وێته‌خوارووی رۆژئاوای ئاسیا له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و، ئه‌م وڵاته‌ به‌ زه‌بری شمشێرو كوشتن وخۆین رشتن
وداگیركردنی هه‌موو خاك و بیابانی: حیجازو نه‌جدو قه‌سیم و حایل و ریازو ئیحساء
وشوێنی تریش هاتووه‌ته‌ دی.

له‌ 26 ی دێسه‌مبه‌ری 1915 جه‌نگاوه‌ری خۆینرێژ عه‌بدولعه‌زیز كوری عه‌بدولره‌حمان
ئال سعودو سێر پیرسی كۆكس نۆینه‌ری بریتانیا په‌یمانی (رێكه‌وتن) دارینیان مۆر
كردو، به‌ هۆی ئه‌و په‌یمانه‌ بریتانیا دانی نا به‌وه‌ی كه‌ئه‌م شۆێنانه‌: نه‌جد،
قه‌تیف، ئیحساء، جوبه‌یل و شوێنی تریش خاكی عه‌ره‌به‌ستانی سعودییه‌و، بریتانیا به‌
هۆی یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانییه‌وه‌ ئه‌و په‌یمانه‌ی مۆر كرد بۆ ئه‌وه‌ی سعودییه‌
بچیێت به‌ گژ محه‌مه‌د ئه‌لطلال ئه‌لره‌شید ئه‌میری ئیماره‌تی ئه‌لحایل كه‌ له‌ گه‌ڵ
عوسمانییه‌كان هاوكاره‌و، رێگری له‌ بریتانیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌ی عه‌سكه‌ری
نه‌گاته‌ عێراق.  شا عه‌بدوالعه‌زیز كوری
عه‌بدولره‌حمان ئال سعود (1873 – 1953) دامه‌زرێن و یه‌كه‌مین شای شانشینی عه‌ره‌بستانی
سعودییه‌و، ئه‌م شانشینه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ ئایینی و داخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست.

شا عه‌بدوالعه‌زیز وه‌ك دارو ده‌سته‌كه‌ی (دگێڕنه‌وه‌) زۆر هۆگری ئایین و
نۆێژو رۆژو بووه‌و، ئه‌م زاته {ته‌نها 32 ژنی} هێنا‌و، بێ له‌ ژماره‌یه‌كی تر كه‌
ناوایان نه‌ماوه‌ چونكه‌ شا عه‌بدوئه‌لعه‌زیز ئه‌مرۆ ژنی هێناوه‌و بۆ به‌یانی ده‌ری
كردووه‌ (ته‌ڵاقی) داوه‌.

هه‌ر بۆ سه‌یرو سه‌مه‌ره و خۆشی خۆێنه‌ران شا عه‌بدولعه‌زیز‌ شازاده‌ {حصه‌
كچی ئه‌حمه‌د كوری محه‌مه‌د كوری ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌دیری خاڵی} هێناوه‌و، ماوه‌یه‌ك
لایده‌مێنی مناڵی نابیت و (ته‌ڵاقی) ده‌داو، دووای ساڵێك شازاده ‌محه‌مه‌د برای شا
عه‌بدولعه‌زیز (حصه‌ خانی كچی خاڵی) دێنی و ده‌بێته‌ ژنی وكورێكی ده‌بێ و ناوی ده‌نێ
عه‌بدوڵڵاو، كه‌مناڵی تری نابێ و ئه‌ویش ته‌ڵاقی ده‌دات و، داماوه‌ دگه‌رێته‌وه‌
ماڵی باوكی و، رۆژ دێ و رۆژ ده‌روا جارێكی تر شا عه‌بدولعه‌زیز داوای(حصه‌ خان) ده‌كات
و سه‌ر له‌ نۆی ده‌بێته‌وه‌ به‌ ژنی و ده‌گه‌رێته‌وه‌و، یه‌ك ده‌رزه‌ن (12) كورو
كچی ده‌بی و یه‌كێك له‌وانه‌ شا فه‌هه‌ده ‌1920-2005 پێنجه‌مین شای شانشینی عه‌ره‌به‌ستانی
سعودییه‌. ((ئایه‌ ئه‌وه‌ ژنهێنانه‌ یان گاڵته‌ كردنه‌ به‌ مافی ئافره‌تان؟؟!!)).

یه‌كه‌مین دیارده‌ی ناشیرین و قیزه‌وه‌ن له‌
وڵاتی سعودییه‌ نێربازییه‌و، ئه‌م كاره‌ پیسه‌ (به‌ پێی بۆچوونی ئیسلام) هۆیه‌كی
سه‌ره‌كییه‌ بۆ زراندنی ناوو به‌های نه‌ته‌وه‌وو گه‌لان و، ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر
بڵاو بووه‌ته‌وه‌ له‌ ناو دانیشتوانی وڵاتی سعودییه‌ به‌ گشتی و، له‌ ناو خێزانی
مه‌لیك و شازاده‌كان به‌ تایبه‌تی و له‌ هه‌مووی خراپتر شازاده‌كان ده‌ستدرێژییه‌كانیان
بۆ‌ ده‌ره‌وی سعودییه‌ش ده‌گوێزنه‌وه‌و،‌ بۆ نموونه‌ به‌ پێی رۆژنامه‌ی ئینگلێزی
{دێلی میل} شازاده‌یه‌كی
سعودی به‌ ناو (سعود عه‌بدولعه‌زیز بن ناسر ته‌مه‌ن 34 ساڵ) نه‌وه‌ی پاشای سعودییه،‌  له ‌یه‌كێك له ‌هۆتێله‌كانی له‌نده‌ن، پایته‌ختی
به‌ریتانیا، ده‌ستدرێژیی سێكسی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر کوڕه‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ی‌ به‌ناو (به‌نده‌ر عه‌بدولعه‌زیز) و پاشان ده‌یكوژێت و، شایانی باسه‌ (به‌رپرسانی هۆتێله‌كه‌ به ‌پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌یان
ڕاگه‌یاندووه که‌‌ ئه‌و شازاده‌یه‌ چه‌ند جارێ داوای كوڕی له‌شفرۆشی له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌و هۆتێله‌‌ كردووه‌‌) و، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ له‌ سعودییه‌ خه‌ڵكی تاوانباركراو به‌رد
باران ده‌كرێن تا مردن، به‌ڵام شازاده‌كان سزا نادرێن و، زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر داوا
ده‌كه‌ن سزا هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك بگرێته‌وه‌.

به‌ پێی لێدوانی (كچه‌ نووسه‌ری سعودی به‌ناوبانگ نادین
سلیمان البه‌دیر 1978) له‌ شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی “الحره‌” (60%) ی
پیاوانی سعودییه‌ مه‌یلی نێربازیان هه‌یه‌.

له‌ رووی پاره‌ خه‌رجكردن و
دزین وفرۆشتنی نه‌وت و گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعود خاوه‌نی
گشت خاك و سه‌رمایه‌و نه‌وت و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر (سعودییه‌)
و، پره‌ له‌ دزی و گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیانداو، زوربه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان
له‌ بواری نه‌وتدا به‌دی ده‌كرێن كه‌ یه‌ك له‌ سه‌ر چواری نه‌وتی دونیایه‌و له‌
ژێر ركێفی بنه‌ ماڵه‌ی مه‌لیك عه‌بدوڵڵای خه‌ڵه‌فاو نه‌زانه‌و، ده‌توانین بڵێن ئه‌م
بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌ بووه‌‌ته‌ پاسه‌وانی سێ شۆێنی گرنگ: كه‌عبه‌ وحه‌ره‌می پیغه‌مبه‌رو
گه‌نجینه‌ی ئال سعود.

پێشتر كه‌ هۆش و فامی خه‌ڵك كزو
لاواز بوو، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌‌ به‌ چاوێكی پر له‌ شكۆمه‌ندی
و میهره‌بانییه‌و ده‌بینرا، به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌ هۆی ئه‌نته‌رنێت و فیسبوك و كۆمپیته‌ره‌وه‌
هوشیاری خه‌ڵك به‌رزه‌و چاودێری دزی و گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رگری له‌
دیكتاتۆرو مشه‌خۆرو خه‌ڵه‌فاو ده‌كه‌ن په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر درۆده‌له‌سه‌و چواشه‌كاری
گوایه‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌ست پاك و بێگه‌رده‌و دووره‌ له‌ گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام
راستییه‌كان ده‌مو چاوی دێزی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌خه‌نه‌ روو كه‌ چۆن چۆنی شازاده‌كان
(كورو كچانی) مه‌لیك وبنه‌ماڵه‌ نه‌وت له‌ نێوانی خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن و، ده‌ست
به‌ سه‌ر زه‌وی و زاری وڵات ده‌گرن و، خۆیان ده‌كه‌نه‌ هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ كۆمپانیاو
سامانی خه‌ڵك و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات قورسترین سزا ده‌درێت.

تا ئێستا نه‌بیستراوه‌ شازاده‌یه‌ك
یان وه‌زیرێك یان به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ هۆی دزی و گه‌نده‌ڵی سزا
درابیت و، وه‌ك دیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیگیشدا نابیسترێ، چونكه‌ دزی وگه‌نده‌ڵی
بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی گشتی و(حه‌ڵاڵه)‌و (حه‌رام) نییه‌!! له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر
دزو گه‌نده‌ڵێكی بچوك پابه‌نده‌ به‌ شازاده‌یه‌كی بنه‌ ماڵه‌و، ئه‌گه‌ر مه‌لیك و
گه‌وره‌كانی بنه‌ ماڵه‌ دزو گه‌نده‌ڵ بن، (گله‌یی له‌ وردیله‌كانی) خێزان ناكرێت و
عه‌ره‌ب واته‌نی:

ئه‌گه‌ر خاوه‌ن مال
“”مه‌لیك”” له‌ ده‌ف بدات، دانیشتوان “”شازاده‌كان””
هه‌وه‌سی سه‌مایان هه‌یه‌.

مه‌لیك وشازاده‌كان ژیانێكی خۆش وكامه‌ران به‌سه‌ر ده‌به‌ن،
كۆشك و ته‌لارو باڵه‌خانه‌ وئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و فرۆكه‌ی تایبه‌تی وخواردنی باش و
هه‌موو جۆره‌ره‌كانی ئاوو شه‌راب وویسكی و كۆنیاك، ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك و، له‌ لایه‌كی
تره‌وه‌ برسێتی وهه‌ژاری و بێ نانی باڵی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (3) ملیۆن دانیشتوی
وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر  كێشاوه‌و، زوربه‌یان
له‌ شاری مه‌ككه‌ ده‌ژین و به‌ پێی راپۆرتی وزاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر
له‌ (3) ملیۆن كه‌س له‌ ژێرخه‌تی هه‌ژاری ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و، سوود له‌ بیمه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن و، ئه‌مه‌ش جێی ریسوایه‌ بۆ حكومه‌تی وڵاتی “سعودییه‌”،
وڵاتێك له‌ سه‌ر ده‌ریایه‌كی بێبنی نه‌وته‌.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ راپۆرتێكی تایبه‌ت به به‌ڵگه‌نامه‌و
دیكۆمینته‌كانی ویكیلیكس كه‌ تا ئێستا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ شازاده‌كانی
نزیك به‌ مه‌لیك عه‌بدوڵڵا ساڵی زیاتر له‌ (10) ملیار دولار خه‌رج ده‌كه‌ن.

له‌ وڵاتی ئه‌ڵڵاهۆ ئه‌كبه‌ر ئافره‌تان بێ رێزن وبێ مافن و
تووشی ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌بنه‌وه، له‌ پێش هه‌موو شتێكدا به‌ تۆبزی دوور له‌
خواست و ئاره‌زوویان ده‌درێن به‌شوو، بۆ نموونه “”شێخێكی””
ریش پان وه‌ك یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی به‌ناو سه‌ندیكای زایانی ئیسلام له‌ جهاندا،
ته‌نها (48) ساڵ {هیچی تر} له‌ ئه‌سمائی ژنی گه‌وره‌تره‌.

ئه‌سماء له‌ ته‌مه‌نی نه‌وه‌كانی قه‌رزاوییه‌و، بگره‌ مناڵتره‌،
له‌ وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر شێوه‌ی ئه‌و جۆره‌ ژنهێنانه‌ زۆره‌و ژماردنیان ئاسان
نییه‌.

پرۆفیسۆر مه‌زاوی طه‌لال محه‌مه‌د ئه‌لره‌شید مامۆستای
ئایین و لاهوت له‌ زانكوكانی له‌نده‌ن (Professor of Anthropology of Religion) ده‌ڵێت: زه‌بروزه‌نگ و توندو تیژی دژ به‌ ژنان له‌ وڵاتی
سعودییه‌ زۆره‌و كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزو پر گرێی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسییه‌و، دووره‌ له‌
ته‌بایی و یه‌كسانی، له‌سعودییه‌ پیاوان به‌ گشتی و ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ پیاوی
ئایینی و زانا ناو ده‌به‌ن به‌ تایبه‌تی هیچ رێزێك بۆ ئافره‌ت دانانێن و، واده‌زانن
ئافره‌ت كاڵا‌یه‌كه‌ بۆ كرین و فرۆشتن.

ئافره‌تان ئازاد نین و له‌ لێخورینی ئۆتۆمبیل بێ به‌شن
و، هه‌روا بۆیان نییه‌ له‌ شۆێنه‌ گشتییه‌كان و له‌ رێستوران و له‌و دوكانانه‌ی جل
و به‌رگی ناوه‌وه‌ (به‌رمه‌مك وسوتیان و ده‌رپێ و ئه‌ته‌ك) ده‌فرۆشن كار بكه‌ن و،
ئافره‌تان له‌ كۆمه‌ڵگای سعودییه‌ به‌ لاواز
وبه‌ بێ توانا (زه‌عیفه‌) ناوزه‌د ده‌كه‌ن.

ساڵانه‌ ده‌یان هه‌زار ئافره‌تی وڵاتی
ئه‌نده‌نۆسیا بۆ كاركردن روو ده‌كه‌نه‌ سعودییه و تووشی ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌بنه‌وه‌
به‌ هۆی‌ ده‌ستدرێژی و توندو تیژییه‌وه‌و له‌ لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كان و، جاری واهه‌یه‌
كۆمه‌ڵێك پیاو پێكه‌وه‌ وه‌ك (درنده‌و جانه‌وه‌ر) له‌ گه‌ڵ ئافره‌تێك ئه‌و كاره‌
نا مرۆڤانه‌ (كاری سیكسی) ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه‌ رێكخراوه‌ ئه‌نده‌نوسیه‌كان داوایان له‌حكومه‌تی ئه‌نده‌نوسی كرد كه‌چیتر ڕێگا نه‌دات ئه‌نده‌نوسیه‌كان
له‌وڵاتی سعودیه‌ كار بكه‌ن‌و له‌وپێناودا پێویست ده‌كات ڕێگر بێت له‌وه‌ی ئه‌نده‌نوسیه‌كان
له‌وێ‌ كار بكه‌ن، شایانی باسه‌ ساڵانه‌
به‌هۆی ره‌فتاری ناڕه‌وای خاوه‌ن كاره‌كان سه‌دان ئیشكه‌ری ئه‌نده‌نوسی له‌وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ دووا ڕووداو، ئه‌و
ڕووداوه‌ بوو كه‌كچه‌ ئه‌نده‌نوسی به‌ناوی (سمیات سالان مسته‌فا) ئه‌و كیژه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كه‌یه‌وه‌  ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی‌و لێدان بووه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و لێدانه‌ تووشی خوێن به‌ربوونی
هه‌ناوی بوو.

ئافره‌تان له‌
سعودییه‌تووشی گیروگرفتێكی بێ هاوتا ده‌بنه‌وه‌ به‌ براورد له‌ گه‌ڵ ئافره‌تانی
وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، چونكه‌ به‌ زۆر به‌شوو ده‌درێن و، نابێت له‌ گه‌ڵ پیاوان
كۆ ببنه‌وه‌و، بۆیه‌ هه‌میشه‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌و، لێخورینی ئۆتۆمبیل قه‌ده‌غه‌یه‌،
هه‌موو كات چاودێری ده‌كرین، ئافره‌ت كه‌ له‌ ئیش یان له‌ قوتابخانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مامۆستا بێت پێویسته‌ موبایله‌كه‌ی بۆ چه‌ند كاتژمیریك بداته‌
باوكی یان براكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات و، ده‌بێت جلی
تایبت بپۆشن: عه‌زیزی درێژ، چادرو چارۆكه‌، حیجاب، جلباب و مانطو له‌گه‌ڵ (فوطه‌و
چرغدو مقنعه‌) و، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌خته‌وه‌ر بێت و مێرده‌كه‌ی كه‌مێك دڵ نه‌رم
بێت، ده‌توانێت (ته‌نهاو هیچی تر) نیوه‌ی چاوێكی به‌ده‌ره‌وه‌ بێت و، هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ رێژه‌ی خۆ كوشتن (ئینتیحار) زۆر زۆره‌و، بووه‌ته‌ دیارده‌.

له‌م دوواییدا
پیاوێكی ئاینی ناسراوو گه‌وره‌ (شیخ محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان عوره‌یفی) هێرشی كرده‌
سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رو رۆشنبیران و، پاشان له‌ پرۆگرامێكی ئیزگه‌ی رادیوی
قه‌ته‌ر (قطر) به‌ناوی (دڵم له‌ گه‌ڵتایه‌) بۆمبێكی ترسناكی به‌ناو “”فه‌توا””
ته‌قاندو كۆمه‌ڵگای وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ((هه‌ژاندو شه‌ڵه‌ژاندوشه‌له‌قاند))
كاتێ وتی: نابێت كچ له‌ گه‌ڵ باوكیدا به‌ دووقۆڵی له‌ ژووریكدا پێكه‌وه‌ بن و، ئه‌گه‌ر
ویستیان پێكه‌وه‌ بن، پێویسته‌ دایك یان برا یان كه‌سێكی تر له‌ گه‌ڵیاندا بێت، نه‌وه‌ك
باوكه‌كه ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌!!!.

هه‌ر ئه‌م
كابرا “”موفتییه‌”” هێرشێكی نابه‌جی و ناره‌وای كرده‌ سه‌ر
ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی” بۆیه‌ شیعه‌ی جیهان و ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق نوری ئه‌لمالكی به‌ ناشترین وشه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و، ئه‌م رووداوه‌ بۆ هۆی
ئه‌وه‌ی رێگری له‌ هاتووچۆی له‌ ناو وڵاته‌ ئیسلامی و وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ نموونه‌
وڵاتی كویت بكرێت، واته‌ هاتووچۆی لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

پاش وته‌كانی
ئه‌و “”موفتی””یه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك بێزاریان ده‌ربری
و، تا وای لێهات هه‌ندێك بڵێێن (فه‌توا) وه‌ك مۆده‌ی جلوبه‌رگ وایه‌، چونكه‌
“”فه‌توای”” ئه‌و شیخ محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان عوره‌یفییه‌”
وه‌ك ئیشی خه‌یاته‌، وه‌ك زانراوه‌ خه‌یات هه‌رده‌م هه‌وڵ ده‌دات مۆدێلی جلوبه‌رگی  تازه‌ بدۆرێ، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌زانی وكاڵفامی
زۆر كه‌ره‌ت سه‌قه‌تیان ده‌كات.

له‌ وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر ئیسلامه‌
سه‌له‌فییه‌كان رۆڵێكی چه‌په‌ڵ ده‌نوێنن وبیرو هۆشی خه‌ڵك بۆ كاری خراپه‌و دژ به‌
مرۆڤایه‌تی راده‌كێشن بۆ نموونه‌ كاتێ یه‌كێتی سۆڤێتی جاران له‌ ئه‌فغانستان بوو
سه‌له‌فییه‌كان هانی لاوان و گه‌نجانی سعودییه‌ و وڵاته‌كانی تریان ده‌دا به‌
تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداوو عه‌ره‌ب و ئیسلامی برۆن بۆ كوشتارو
“”جیهاد””و درۆو ده‌له‌سه‌یان كه‌ڵه‌كه‌ ده‌كردو ده‌یانوت ئه‌و
لاوانه‌ مشتێك خۆڵ هه‌ڵگرن و بیكه‌نه‌ سه‌ر هه‌ تانكێك، تانكه‌كه‌ ده‌توێته‌وه‌،
ئا ئه‌وه‌یه‌ جیهاد!!.

ئه‌م سه‌له‌فییانه‌ له‌ ئۆروپاو كه‌نه‌داو ئوسترالیاو ئه‌مریكاو
له‌ وڵاتانی {بێدینی تر} به‌ پێی‌ “”فرمایشتی”” ئه‌م سه‌له‌فییانه‌
ده‌توانن مزگه‌وت دروست بكه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ نییه‌ جێیه‌كی ئاینی له‌
وڵاتێكی ئیسلامدا دروست بكه‌ن، وه‌ك بڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ خزمه‌تی ئیسلام و سه‌له‌فییه‌كان
دروست كراون.

هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی سعودییه‌ ناوێرن له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی
ئیسرائیل چاو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ سه‌ركوتكردنی راپه‌رینی گه‌لان ئاماده‌یه‌ بۆ
نموونه‌ راپه‌رینی گه‌لی به‌حره‌ێن، شایانی باسه‌ سعودییه‌و چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداو
هێزیان نارده‌ به‌حره‌ێن بۆ یارمه‌تیدانی شا حه‌مه‌د كوری عیسا دژ به‌ خواستی گه‌لی
به‌حره‌ێن.

وه‌زیری‌
ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا، ده‌ستێوه‌ردانی‌ وڵاتانی‌ كه‌نداو
به‌تایبه‌ت هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سعودییه‌ به‌شێوه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌به‌حره‌یندا ریسوا ‌كردو، هه‌ر له‌و‌ رووه‌وه‌ (هیلاری‌
كلینتۆن) به‌شای‌ سعودییه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، نه‌ده‌بوو هێزه‌كانیان به‌هیچ پاساوێك
بنێرنه‌ به‌حره‌ین بۆ سه‌ركوتكردنی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌و وڵاته‌، چونكه‌ ئه‌و پرسه‌
تایبه‌ته‌ به‌به‌حره‌ینییه‌كان.

له‌لێدوانه‌كه‌یدا
هیلاری‌كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی‌ توندی‌ ئاراسته‌ی‌ سیاسه‌تی‌ سعودییه‌ كردووه‌، كه‌ خۆیی‌‌و
چوار وڵاتی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كه‌نداو هێزیان ڕه‌وانه‌ی‌ به‌حره‌ین كردووه‌.

سعودییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سه‌ر بیروراو
كاری سیاسی ده‌گیرێن به‌ پێچه‌وانه‌ی مافی مروڤ و شه‌ریعه‌تی ئیسلام و بنه‌ماكانی
رێكه‌وتن و په‌یماننامه‌كانی وڵاتان ره‌فتار ده‌كات و، به‌ شێوه‌یه‌كی درندانه‌
هێرش ده‌باته‌ سه‌ر ماڵان و، كه‌ كه‌سێك ده‌گرێ ترس ده‌خاته‌ دڵی ئه‌ندامه‌كانی
خێزان.

وڵاتی عه‌ره‌به‌ستانی سعودییه‌ بواری
ئازادی بیروراوو ئایینه‌كانی تر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نادات، بۆ نموونه‌ ئاینی مه‌سیحی
قه‌ده‌غه‌یه‌، ته‌نانه‌ت خاچ و داری جه‌ژنی له‌ دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و
شۆێنی نۆێژو (عیباده‌تی) غه‌یره‌ ئیسلام قه‌ده‌غه‌یه‌و، به‌رێوبه‌ری گشتی موخابه‌راتی
ده‌ره‌وی فه‌رنسا (شین ئه‌لن شوبیه) هیرشێكی توندو تیژی كرده‌ سه‌ر وڵاتی سعودییه‌و،
به‌وه‌ ناوی برد كه‌ رژێمێكی كۆك و توكمه‌یه‌ بۆ توندو تیژی و ده‌مارگیری
ئیسلامچێتی و به‌خێوكردنی سه‌رلێشیواوه‌كانی تاقمی ئه‌لقاعیده‌و، هه‌روا وتی:
وڵاتی عه‌ره‌به‌ستانی سعودییه‌ سومبلی توندو تیژی و (ئیرهابه‌) له‌ جیهانی
ئیسلامیدا.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ته‌نها بۆ زانینه‌ كه‌
فه‌تواچییه‌كانی سعودییه‌ چۆن قسه‌و ره‌فتاری خه‌ڵك له‌یه‌كده‌ده‌نه‌وه‌و چ جۆره‌
بوخانێكی دروست ده‌كه‌ن.

به‌لقیس ئه‌لمه‌لحه‌م (كچه‌شاعیرونووسه‌ری) سعودی ده‌نووسێت
وده‌ڵێێت:

له‌ قوتابخانه‌ فێریان كردین ئه‌وه‌ی نۆێژی (جه‌ماعه‌ت) له‌ مزگه‌وت نه‌كات””مونافیقه‌””!
، باوكم یه‌كێك له‌وانه‌.

ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ بكێشێت””فاسیقه””‌!، محه‌مه‌دی برام یه‌كێك
له‌وانه‌.

ئه‌وه‌ی جله‌كانی شۆرو خاو بێت “”به‌شی ئاگره‌””!، طارقی
برام یه‌كێك له‌وانه‌.

یان روومه‌تی جوانی دایكم “”فیتنه‌یه‌””!، به‌ڵام كه‌س له‌
دایكم ناكات.

یان مه‌ریه‌می خۆشكم كه‌ گۆی له‌ عه‌بدولحه‌لیم ده‌گرێت “” بێشك
ئاگری تواو كراوه‌ته‌ ناو گۆێی””!، له‌ بیرم چوو پێیان بڵێم مه‌ریه‌می
خوشكم خۆشیشی ده‌وێت، ئایا له‌ گه‌ڵیا ده‌یترنجێنن‌؟؟ ** له‌و باوه‌ره‌دام ئه‌و
حوكمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن.

یان زانكو تێكڵاوه‌كه‌م به‌ “”قه‌حبه‌خانه‌”” داده‌نێن””!،
به‌ڵام ئه‌وپاكترین پیشه‌ی فێركردم، ئه‌ویش پزیشكیه‌‌!.

یان ئه‌گه‌ر من بێده‌نگ بم له‌ كردنی كاری باشه‌و نه‌كردنی كاری خراپه‌: به‌شدارم
له‌ تاوان وسزا!.

یان سه‌لوای ده‌سته‌خوشكم بانگهێشتی كردم بۆ ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌ دایكبوونی: ده‌سته‌
خۆشكێكی به‌ده‌ !.

یان كاره‌كه‌ره‌‌ مه‌سحییه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌مان: گڵاوه‌ !.

یان هاورێ شیعه‌كه‌م: له‌ جوله‌كه‌ بێفه‌رتره‌ !.

یان خاڵه‌ رۆشه‌نبیره‌كه‌م: عیلمانییه‌ !.

یان مامه‌كه‌م كه‌ به‌خۆشییه‌وه‌ فلیمه‌ میسرییه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌: ده‌یووسه‌
!.*

به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت باوكم باشترین كه‌سه‌ له‌ دونیادا، هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتنم
ماچی ده‌كردم، پاره‌ی بۆ داده‌نام له‌ كاتی سه‌فه‌ر كردنیدا له‌ پێناو كاره‌كه‌یدا.

براكانم محه‌مه‌دو طارق نه‌مزانی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌و باشن، محه‌مه‌د سه‌رۆكی
كۆمه‌له‌یه‌كی خێرخوازییه‌ له‌ یه‌كێك له‌ زانكوكانی ئوسترالیاو، طارق خۆبه‌خشانه‌
وه‌ك راهێنه‌ری كاراتی له‌ مه‌ڵبه‌ندێكی (مه‌یته‌مێكی) شاردا مناڵان فێر ده‌كات.
به‌ڵام مه‌ریه‌می خوشكم پاش كۆچی دایكم خۆی ته‌رخان كرد بۆ به‌خێو كردنی خۆشكه‌
بچكۆله‌كه‌م كه‌ چوار ساڵ له‌ من مناڵ  تره‌
و، له‌ پێناوی ئێمه‌دا ده‌ستی له‌ شووكردن هه‌ڵگرت.

دایكم؟ به‌سیه‌تی له‌ ژێر گڵدایه‌و باوكم لێی رازییه‌!..

زانكو تێكڵاوه‌كه‌م؟ خێزانێكی به‌خته‌وه‌ری بۆ دروست كردم، ئه‌ویش به‌
شووكردنم به‌ سه‌رۆكی به‌شی عه‌مه‌لییات (الجراحه‌ – Surgery )  و توانیم هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌وه‌ سێ مناڵه‌كه‌ی
پاش مردنی دایكیان به‌خێو بكه‌م.

ئه‌ی چۆن چۆنی كاتی به‌تاڵم به‌سه‌ر ده‌به‌م؟ سه‌لوای هاوڵم ته‌نها ده‌روازه‌
بوو، فێری چنین بووین و، قتوومان ره‌نگ ده‌كردو رۆنمان لێیان ده‌داو له‌ بازار ده‌مانفرۆشت
بۆ یارمه‌تیدانی خێزانه‌ بێده‌رامه‌ته‌كان ا. مه‌ریه‌می خۆشكم ساڵانه‌ هاوكارمان
بوو.

ئه‌ی كاره‌كه‌ره‌كه‌مان چیلێهات؟ هیچم له‌باره‌ی بیر نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌
فرمێسكه‌كانی و، ئه‌و رۆژه ئێمه‌ی (من و خۆشك و براكانمی) له‌ كاتی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌
رزگار كردو، تووشی هه‌ندی سووتاندن بوو!.

هاورێ شیعه‌كه‌م؟ له‌ چوونمان بۆ باغی ئاژه‌ڵ كاتی كه‌وتمه‌ ناو زه‌لكاوێكی
قورو لیته‌ی پیس و بۆگه‌نی مراوی رزگاری كردم وباڵێكی له‌ ناو لیته‌و زه‌لكاوه‌كه‌دا
له‌ پێناوی مندا شكا.

خاڵه‌ عه‌دنانم: وا راهاتبوو ساڵانه‌ له‌ قاهیره‌ نانخواردنێكی خێرخوازی بۆ
هه‌تیوان رێكبخات، به‌باشی ئامێری عودی به‌كار ده‌هێنا و، خه‌ڵك له‌ ئاهه‌نگه‌كانی
به‌بێده‌نگی ده‌رده‌چوون !..

مامم؟ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ مزگه‌وتێكی به‌ناو نه‌نكه‌ ئیفلیجه‌كه‌مه‌وه‌ دروست
كرد.

من؟

تائێستا ده‌پرسم: بۆ فێری‌ ئه‌وه‌مان ده‌كه‌ن خۆشمان به‌چاره‌ی كه‌سانی تر
نه‌یێت؟!.

رۆژو تاریكی، هه‌ردووكیان پێویستییان به‌ هیچ ده‌ڵیلێك نییه‌و هه‌موومان ده‌زانین.

* وشه‌ی دیوث – ده‌یووس: گه‌وواد ناگرێته‌وه‌و، به‌و كه‌سه‌
ده‌وترێت رازیه‌ به‌ زناو كاری خراپه‌.

** ده‌یترنجێنن:
پێكه‌وه‌ كۆیان بكه‌نه‌وه‌وبه‌یانخه‌نه‌ ناو چاڵێك یان قه‌برێك…

16/5/2011

Entry filed under: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب. Tags: .

عومه‌ر كڵۆڵ:ئامانجمان كه‌ركردنی‌ خه‌ڵكه‌ گوێدرێژێكی عێراق مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئه‌مریكا وه‌رگرت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: