كه‌مپینی‌ داكۆكی‌ له‌گۆڤاری‌ لڤین

2011/05/17 at 10:48 PM Leave a comment

بۆ/ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
بۆ/ به‌رچاوی‌ رای‌ گشتی‌
هه‌ركاتێك كێرڤی‌ كێشه‌و گرفتی‌ نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا كێرڤی‌ ته‌نگه‌تاوكردنی‌ رۆژنامه‌نووسانیش به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌م هه‌رێمه‌ پێده‌نێته‌ قۆناغێكی‌ دژوارتره‌وه‌. نموونه‌ش له‌كاتی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا، رۆژنامه‌نووسانی‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نووسانی‌ سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، به‌ته‌واوه‌تی‌ ته‌نگه‌تاو كران و ته‌نانه‌ت مافی‌ ئه‌وه‌شیان پێنه‌ده‌درا، به‌ئازادانه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاری‌ رۆژنامه‌وانی‌ خۆیان بكه‌ن.
تازه‌ترین نموونه‌ش هه‌ڵوسوكه‌وتی‌ به‌شێك له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ كه‌ دوایی‌ رووداوه‌كانی‌ 17ی‌ شوباته‌وه‌ نه‌ك هه‌ر  رێگه‌ نه‌ئه‌درا رۆژنامه‌نووسه‌كان وێنه‌ی‌ رووداوه‌كان بگرن، به‌ڵكو هه‌ندێكیان له‌ناو ماڵ و ده‌زگاكانی‌ خۆشیان ژیان و سه‌لامه‌تیان كه‌وته‌ به‌ر مه‌ترسی‌، ئێستاش كه‌ رووداوه‌كان به‌جۆرێكی‌ تر گۆڕاوه‌، به‌تایبه‌تی‌ دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان خامۆشكراونه‌ته‌وه‌، وه‌ك تۆڵه‌ كردنه‌وه‌یه‌ك، هه‌ندێك لایه‌نی‌ سیاسی‌ سه‌رقاڵی‌ تۆماركردنی‌ داوای‌ یاسایین له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانیان، دیاره‌ ئێمه‌ گرفتێكمان له‌ تۆماركردنی‌ داوایی‌ یاسایی‌ نییه‌ و ئه‌وه‌ مافی‌ هه‌ركه‌س و لایه‌نێكه‌، به‌ڵام ئه‌م زنجیره‌ داوایه‌ی‌ كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌ر گۆڤاری‌ لڤین تۆماركراون، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی‌ ئه‌و گۆڤاره‌ كرایه‌وه‌، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، كه‌ ئامانجی‌ سیاسی‌ له‌پشت ئه‌و داوایانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ندێك له‌و داوایانه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ یاسای‌ كاری‌ رۆژنامه‌نووسی‌ هه‌رێم و به‌ یاسای‌ باری‌ شارستانی‌ تۆمار كراون، به‌تایبه‌تی‌ له‌كاتێكدا له‌ داواكاندا داوای‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر و داوای‌ داخستنی‌ ئه‌و گۆڤاره‌ و مه‌نعی‌ سه‌فه‌ری‌ خاوه‌ن ئمتیازو سه‌رنووسه‌ری‌ كراوه‌.

ئێمه‌ بۆ پشتیوانی‌ له‌ ئازادی‌ راده‌ربرین، ئه‌م نامه‌یه‌ وه‌ك سكاڵا و نیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌ ده‌كه‌ین و داواده‌كه‌ین گوشاره‌كانی‌ سه‌رمیدیاكارانی‌ لاببرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆشارانه‌ی‌ به‌م دواییانه‌ خراونه‌ته‌ سه‌ر گۆڤاری‌ لڤین.

ناوه‌كان

1.  نیاز عه‌بدوڵڵا- رۆژنامه‌نووس، سه‌نته‌ری‌ میترۆ- هه‌ولێر

2.  كامه‌ران محه‌مه‌د- رۆژنامه‌نووس- هه‌ولێر

3.  به‌همه‌ن عومه‌ر- رۆژنامه‌نووس- هه‌ولێر

4.  شوان سدیق- رۆژنامه‌نووس- هه‌ولێر

5.  دیار عه‌زیز شه‌ریف- نووسه‌ر- هه‌ولێر

6.  ئاسۆس هه‌ردی‌- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

7.  ره‌حمان غه‌ریب – رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

8.  كه‌مال ره‌ئوف – رۆژنامه‌نووس-  سلێمانی‌

9.  كاژاو جه‌مال- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

10.  كۆراڵ نوری‌- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

11.  عومه‌ر ستار- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

12.  سیروان حسین- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

13.  ئارا ئیبراهیم- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

14.  سامان مه‌جید- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

15.  جیهاد جه‌لال- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

16.  شوان محه‌مه‌د- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

17.  ئاوات عه‌لی‌- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

18.  هه‌ردی‌ ئیبراهیم- رۆژنامه‌نووس- سلێمانی‌

19.  هیلال ئیبراهیم -پارێزه‌ر- سلێمانی‌

بۆ پشتیوانیكردن له‌ كه‌مپینه‌كه‌ ناو پیشه‌كه‌ت بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ بنێره‌:

site_hawlati@yahoo.com

Entry filed under: لڤین. Tags: .

ڤیــدیـــۆ کلێـپ:دیمه‌نێكی دڵته‌زێنی برێندار بوونی ئافره‌تێك و پیاوێك به‌ گوله‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سوریا له‌ شاری ده‌رعا دوای چه ندێن سال راستییه‌كان بۆ كه‌س‌وكاری بێسه‌رو شوێن کراوه کانی شه‌ڕی ناوخۆ ئاشكرا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: