دیـــسان”حدکا” داوا له‌”حدک”ده‌کات،نـــاوى حیـــزبه‌که‌یـــان بگـــۆڕن

2011/05/18 at 9:49 PM Leave a comment

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران باڵیمسته‌فا هیجرىداوا له‌  باڵه که ی تری حیزبى دیموکراتى کوردستان ده‌کات ناوه‌که‌ى خۆیان بگۆڕن .ده‌قى نامه‌که‌:نامه‌یه‌کى سه‌رئاوه‌ڵه‌ بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ى پێشوومان که‌ دواى کۆنگره‌ى 13 له‌حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران جیا بوونه‌وه‌.به‌ڕێزان!جیابوونه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ له‌ ریزه‌كانی‌ حیزب رووداوێكی‌ ناخۆش بوو بۆ ئێمه‌‌و جووڵانه‌وه‌ی‌ كوردی‌ له‌ كوردستانی‌ ئێران تووشی‌ زیانی‌ زۆر كرد. ئێمه‌ هه‌ر له‌ رۆژی‌ دوای‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ كم كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م زه‌ره‌ر‌و زیانه‌ داوامان كرد كه‌ به‌ دیاری‌ كردنی‌ ناوێكی‌ نوێ‌ بۆ خۆتان رێگای‌ دیالۆگ‌و له‌وه‌ش زیاتر رێگای‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ حیزبی‌ دێموكرات كراوه‌ بێڵنه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و داوایه‌ دوای‌ ساڵانێكی‌ زۆر هه‌روا بێ‌وڵام ماوه‌ته‌وه‌.
له‌ هه‌لومه‌رجێكی‌ وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ سیاسی‌ زۆر له‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و ته‌نانه‌ت ئێرانیش ده‌كرێ‌‌و ئێوه‌ش له‌ ته‌داروكی‌ ئاماده‌كردنی‌ كۆنگره‌دان به‌ پێویستمان زانی‌ جارێكی‌ دیكه‌ ئه‌م داوایه‌ی‌ خۆمان بێنینه‌ ئاراوه‌‌و داوا بكه‌ین هه‌وڵێكی‌ به‌رپرسانه‌ بده‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.
بێ‌گومان كارێكی‌ ئه‌وتۆ ده‌بێته‌ جێگای‌ دڵخۆشی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ‌ بۆ ده‌سپێكی‌ لابردنی‌ زۆر گرێ‌‌و گرفت له‌سه‌ر رێگای‌ پێكهێنانی‌ هاوكاری‌‌و لێكنزیك بوونه‌وه‌ی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ هێزه‌كانی‌ ئوپۆزیسیونی‌ كوردی‌ ئێران.
به‌و هیوایه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی‌ هه‌ڵێنانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌تان ده‌بین

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌
27/2/1390ی‌ هه‌تاوی‌
17/5/2011ی‌ زایینی‌
 

Entry filed under: هه ر دوو به شی حزب دمکرات کردستان. Tags: .

دوو برا له چه ن چڕکه دا له ‌سێداره‌دران راگه‌یه‌نراوی‌ كۆتایی‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن ‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: