وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوید دو ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌

2011/05/19 at 6:52 PM Leave a comment

هه‌ریه‌که‌یان ده‌زگای ئاسایشی خۆیان هه‌یه‌و کۆنتڕۆڵی ناوچه‌یه‌ک ده‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ کاڕڵ بیڵد“، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، هه‌ریه‌كه‌ له‌ (بودیل سێدالۆس، ئانیکا لیلێمیتس، جه‌بار ئه‌مین)، په‌رله‌مانتارانی پارتی سه‌وزی سویدی، که‌یسی گه‌رمیان ئه‌حمه‌د و روداوه‌کانی به‌هاری کوردستان تاوتوێكران.له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بودیل سێدالۆس، باسی راپۆرته‌که‌ی ئه‌منیستی ئینته‌رناشیۆناڵی کردوه‌ له‌ باره‌ی‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و به‌ وردی تاوانه‌کانی دژی مافی مرۆڤی‌له‌کوردستان له‌گه‌ڵ نه‌هێشتی خۆپیشاندانی هێمنانه‌و ته‌قه‌کردن له‌ خۆپیشانده‌رانى خستوه‌ته‌ به‌رچاو.له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوا له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید كراوه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ خۆی‌ بخاته‌ گه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
کوردستان و هه‌ڵوێستی‌ سویدیان پێ رابگه‌یه‌نێت له‌ به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی هێز دژ
به‌ خۆپیشانده‌ران.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ئانیکا لیلێمیتس له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا
وتویه‌تی: (گه‌رمیانی‌ ته‌مه‌ن 11 ساڵ له‌ چه‌مچه‌ماڵ، خولیای تۆپێن بو، ئاواته
‌خواز بو ببێت به‌ هونه‌رمه‌ند، به‌داخه‌وه‌ كه‌ به‌ خه‌ونه‌کانی نه‌گه‌یشت و
كوشتیان، كه‌وته‌ رێژنه‌ی‌ ئه‌و گولانه‌ی‌ ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كران و ئێستاش
پیاوکوژه‌که‌ سه‌ربه‌سته‌.
ئه‌وه‌شی وتوه‌: د.پشتیوان عه‌بدوڵا، كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌
ئوسترالی‌ هه‌یه‌، له‌ شاری هه‌ولێر توشی لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ بو، ته‌نها
له‌به‌رئه‌وه‌ی کراسێکی له‌ به‌ردابوه‌ لێی‌ نوسراوه‌ (نا بۆ گه‌نده‌ڵی، به‌ڵێ‌ بۆ
یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌ولێر)‌.
هه‌ر له‌ قسه‌كانیدا ئانیکا لیلێمیتس
ئه‌وه‌ی‌ خستوه‌ته‌ڕو كه‌: گه‌رمیان و پشتیوان، به‌شێکن له‌ قوربانیه‌کانی کوردستان
له‌ پێناو چاکسازی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دژ به‌ سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی و
(خزمایه‌تی)، که‌ په‌یڕه‌و ده‌کرێت له‌ کوردستاندا.
ئانیکا ئه‌وه‌شی به‌
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌: خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامبون
له‌ شاره‌کانی کوردستاندا تا 19ی‌ نیسان، دواتر ی.ن.ک به‌ سه‌ربازێکی زۆره‌وه‌
هه‌مو جۆره‌ خۆپیشاندانێکی یاساغکرد، له‌ ده‌ره‌نجامیشدا 10 خۆپیشانده‌ر کوژران و
ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربون و چه‌ندین كه‌سیش ئه‌شکه‌نجه‌دران.
دواتر
ناوبراو، له‌ (کارڵ بیڵد)ی‌ پرسیوه‌: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید چ هه‌ڵوێستێکی
هه‌بوه‌؟ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی كردوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی
ئه‌م هه‌مو تاوانانه‌؟
له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ سوید به‌
په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌: یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ زمانی (کاسرین
ئاشتۆن)ه‌وه‌ که‌ قسه‌که‌ری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپایه، له‌ 25ی شوباتدا به‌
توندی داوای کردوه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ نه‌رم له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بکرێت و رێز له‌
مافه‌کانی مرۆڤ بگیرێت له هه‌رێمی‌ ‌کوردستان، ئه‌ویش به‌ناوی 27 وڵاتی ئه‌وروپاوه‌
پرۆتێستی توندوتیژیه‌كانی‌ کردوه‌، منیش هه‌مان بۆچونم هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت رێز له‌
مافی مرۆڤ بگیرێت، له‌ هه‌فته‌ی رابوردوشدا له‌ شاری (ده‌وحه‌)، به‌رهه‌م ساڵحم
بینیوه‌و‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌مان کرد، داوای رونکردنه‌وه‌م لێکرد ،به‌رهه‌م زۆر
به‌ داخ بو له‌ کوشتنی خه‌ڵک و هه‌ندێ له‌ گرفته‌کانی بۆ باسکردم.
له‌
رونكردنه‌وه‌كانیدا وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوید ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و گرفتانه‌ی‌
به‌رهه‌م ساڵح پێی‌ وتوه‌ ده‌رباره‌ی‌ هه‌رێم، باسی له‌وه‌كردوه‌: گرفته‌کان له‌
بونی دو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه‌، هه‌ریه‌که‌یان ده‌زگای ئاسایشی خۆیان هه‌یه‌و کۆنترۆڵی
ناوچه‌یه‌ک ده‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ژینگه‌ی سیاسی کورده‌کان شڵه‌قا کاتێک
ئۆپۆزیسیۆن سه‌ری هه‌ڵدا، له‌وكاته‌شدا ئه‌و دو ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ چۆنیه‌تی
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆندا شڵه‌ژان.
هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كدا، جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری‌ سوید
له‌ پارتی سه‌و‌ز ده‌رباره‌ی‌ روداوه‌كانی‌ دوای‌ 17ی‌ شوبات، ئه‌وه‌ی‌ بۆ وه‌زیری‌
ده‌ره‌وه‌ی‌ سوید رونكردوه‌ته‌وه‌ كه‌: له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ به‌ندی
ژماره‌ 20 جاڕی جیهانی مافی مرۆڤ به‌ وردی پێشێلکراوه‌.

سبه ی/ئازاد غه‌ریب که‌ریم

Entry filed under: سبه‌ی. Tags: .

ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی‌ خسته‌ سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د و سوپای‌ قودسی‌ ئێران ئاخ دڵم تەقى حکومەت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: