ئاخ دڵم تەقى حکومەت

2011/05/20 at 5:13 PM Leave a comment

کارزان کۆیى:دەکرێ  لەسەرۆکەکان بپرسم ؟ کێن ئەوانەى کانى ئەم وڵاتە وشک دەکەن و نانى زارۆیانمان دەبڕن ، کێن ئەوانەى باڵى کۆترەکانمان دەقرتێنن و قاچى حکومەتەکەم شەل دەکەن و لەبەهاى خوێنى شەهیدان کەم دەکەنەوە ، ئەوانە ئەو بەرپرسە مشەخۆرانەن کەسەرتاپاى ڕاستیەکانیان بەکراسێکى ئاودامانى پڕ لەگومان داپۆشیوەو فرمێسکێکیان بۆ ئەم وڵاتە نەرشتوەو ناى ڕێژن ،بەقودرەتى ماستاو لەتەڕ دەخۆنو لە وشکیش پرخەى خەویان دێت  ،  کورد واتەنى دەڵێن (حەقى کفن بەئێمە بدرێ مردوو گۆر بەگۆرى )  دەسەرۆکەکان بۆ بێدەنگن ، دە  ئێوەش بم بورن  بەڵێ بم بورن گەنجان  من نەوەى نوێ نیم …  من خاوەن عەقلیەتى شاخ و حەفتا کانم .سەردەم سەردەمى توانەوەى عەقلیەتى خیانەتە  ، نەک تواندنەوەى عەقلیەتى شاخ ، ئەو خیانەتەى بەم تێریە لەم دەشتەبەرینە بەدى  دەکرێ  هەرگیز لەشاخ  نەکراوە !جاران کەسانێک بوون پێیان دەوترا خۆفرۆش ، هەمێستا نیشتیمان فرۆش پەیدا بووە  !!!!! دە خەم خۆرانى حکومەتەکەم  تاکەى بێ دەنگى دەراوێژکارانى سەرۆکەکان  لەخەو هەڵسەن هیمەتێ ، ئەم شەو کەم بخۆنەوە و پێکى ئەخیر  بکەنە مەزەى  ئەم نەهامەتیە و سەیرى ئەم فیشەکە گڕاویە بکەن چۆن بەدەستى ئەوانە نراوە  بەجەرگى نەوەى شاخ و شەهیدانەوە  کەسیشتان ناڵێ ،،ئاخ !!

بەبریارى 986 لەلایەن ڕێکخراوى (فاو)  کارگەیەکى زەیت لەئاکرێ درووست کرا ، بەپێى پیلانەکە گوڵەبەرۆژە و ئەو بەرهەمانەى ڕۆنى تیایە ،  لەجوتیارانى ناوچەکە بکرێتەوەو بکرێتە زەیت وەک پڕۆژەیەکى گرنگى پیشەسازى خۆراکى لەهەمان کاتدا جوتیارانیشمان سود مەند دەبن ،،،، تائێرە قبوڵمەو جێگاى رێزە ، بەڵام سەد مەخابن بەپیلانێکى  دەرەکى  ستراتیجى سیاسى روخێنەرى ژێرخانى ئابوورى ئەم کوردستانە  ئەم کارگەیە وا چەند ساڵێکە بەکرێ دراوەتە برازاى یەکێ لەوانەى کەزەیتى ( ؟ )  تورکى  هاوردەى کوردستان دەکەن ، وە ئەو بەڕێزە مانگى 3000 سێ هەزار دۆلار دەداتە وەزارەتى بازرگانى ، بەڵام کارگەکەى داخستوەو کارى پێ ناکات ، من گلەیى لەمامۆستاى سەرەتای یەکەم دەکەم ئەم بیردۆزەى پێ نەوتومەتەوە وا ئەم بەرێزە مانگى سێ هەزار دۆلار دەدات بەحکومەت بۆ ئەو کارگەیەو درگاى کارگەکەشى داخستوە ، یائەمە خێرە بەحکومەتە کەمى دەکات یا کڵاوە لەسەرى حکومەتەکەم نراوە ، تا هەمیشە میلەت و حکومەتێکى تەنهاو تەنها بەکاربەرى بێ بەرهەم بین  و مسقاڵێ دراوى قورسمان لەدەستا نەمێنێ و نەتوانین کێ بڕکێى بەرهەمى بیانى بکەین ، بەڵام لەوە دەچێ حکومەتەکەشم تا لەسەر دەست نەڕوا قەدرى پاى نەزانێ ، من پرۆژەى کەسێکم لەیەکێ لەرۆژنامەکانەوە پێ گەیشتوە بەناوى ( کوردۆ محمد) کەپێش کەشى وەزارەتى کشتوکاڵى کردوە و   دەڵێ من ئامادەم  ئەو کارگەیە نۆژەن بکەمەوە وە 45 تا 50 ئەندازیارو کەسانى پسپۆرو کارمەندى خۆماڵى تیا بەگەر بخەم لەقۆناغى سەرەتاشدا رۆژى هەزار لیتر زەیت بەرهەم بهێنم ، جادەکرێ   لەبەرپرسى یەکەم بپرسین کە  وەزیرى بازرگانى یە و لەڕاوێژکارەکانیشى  ، ئەرێ خێرە بۆ ناى دەنە ئەم بەرێزە کەبەگەڕى دەخا ؟ وە دەى دەنە ئەو بەرێزەى  پەکى دەخا ،   ئاخر ناحەقم مەگرن گەر بڵێم ( هەرکەسە بەفکرى خۆیەتى کۆسەش بەفکرى ریشیەتى ) دەفەرمون ئەو قۆزاخە بشکێنن گەر وەڵامێکتان پێیە  یاگەر هیچ نەبێ وەڵامى وەزارەتى کوشتوکاڵ بدەنەوە  کەداواى بەگەر خستنەوەى ئەو کارکەیەتان لێ دەکا بەپێى ئەو بەڵگەنامانەى لام پارێزراوە  ، گەر نا   دەک هەزار رەحمەت لەقەبرتان باپیرانمان ڕاستان فەرمووە ( ڕدێنى بگرەو نیسکان بهاوە)  .

کارزان کۆیى خاوەنى بەرهەمەکانى زەیتونى ئاوا

awaolives@yahoo.com

Entry filed under: Uncategorized. Tags: .

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوید دو ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌ ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان فه‌تح وحه‌ماس،گرنگترین ڕووداوی ناوچه‌که‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: