راگه‌یاندنی هه‌بوونی دەستی کورد له‌ دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه‌ بنلادن «هه‌ڵه‌یەکى گه‌وره‌ بوو»

2011/05/21 at 6:30 PM Leave a comment

لاهور تاڵه‌بانی، به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر،له‌ دیدارێکی تایبه‌تیدا له‌ رۆژنامه‌ی(کوردستانی نوێ)رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌وان وه‌ک ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی(ئوسامه‌ بن لادن) سه‌رۆکی رێکخراوی قاعیده

ئاماده‌کار:زانکۆ سه‌ردار:دوای راگه‌یاندنی هه‌بوونی دەستی ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌ دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه‌ بن لادن، مه‌ترسی تێکچونی باری ئاسایش زیاد ده‌کات و له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێک له‌ لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ى تابیعى شه‌خسى پێوه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشى نیشتمانه‌یه‌که‌ى له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه‌، رۆژنامه‌نوسێکیش پێیوایه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌رووداوه‌کانى ماوه‌ى رابردووی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ و ده‌یه‌وێت رووخساری ده‌زگاکه‌ جوان بکرێته‌وه‌. له‌ دوای کوژرانی سه‌رۆکی رێکخراوی قاعیده‌ (ئوسامه‌ بن لادن) ده‌زگای د‌ژه‌ تیرۆری کوردستان، رایگه‌یاند که‌ ده‌زگاکه‌یان رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی (بن لادن) و ئه‌مه‌ش به‌ڕای شاره‌زایان و چاودێران مه‌ترسی دروست ده‌کات بۆ کوردستان، وه‌ک مامۆستایه‌کی زانکۆش رایده‌گه‌یه‌نێت پێده‌چێت له‌ ئێستادا کاردانه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌ نه‌بێت، به‌ڵام بۆ داهاتوو مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم هه‌یه‌.
لاهور تاڵه‌بانی، به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر، له‌ دیدارێکی تایبه‌تیدا له‌ رۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ) رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌وان وه‌ک ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی (ئوسامه‌ بن لادن) سه‌رۆکی رێکخراوی قاعیده‌، له‌و دیداره‌دا لاهور تاڵه‌بانی، چیرۆکی ده‌ست هه‌بوونه‌که‌یان ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: نزیکه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ دوای ده‌ستگیرکردنی سه‌دام بوو له‌ (2004)دا. زانیارییه‌کمان پێگه‌یشت له‌سه‌ر که‌سێکی پاکستانی که‌ ده‌یویست له‌ ئێرانه‌وه‌ بێته‌ ناو سنووری عێراقه‌وه‌. ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و که‌سه‌ ناوی (حه‌سه‌ن غول) بووه‌ و نامه‌ی بۆ (ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی) هێناوه‌. لاهور له‌و دیداره‌ی رۆژنامه‌که‌دا ده‌ڵێت «له‌وکاته‌دا به‌ڕاستی زۆر گرنگیمان پێنه‌دا، چونکه‌ شتێکی ساده‌بوو بۆ ئێمه‌، غول نه‌ته‌قینه‌وه‌ی پێبوو نه‌ هیچ، گرنگی زۆرمان پێنه‌دا و ته‌سلیمی ئه‌مریکییه‌کانمان کرد» ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و که‌سه‌ (غول) دوای ده‌ستگیرکردنی زۆر هاوکار بووه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا. ئه‌و به‌رپرسه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت «سه‌ره‌داوی یه‌که‌می دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بن لادن له‌کوردستانه‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ له‌رێگه‌ی ده‌ستگیرکردنی حه‌سه‌ن غوله‌وه‌».
ئه‌و وتانه‌ی ناوبراو له‌ ناو رۆشنبیران و شاره‌زایانی بواری ئاسایشه‌وه‌ به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر کوردستان لێکیده‌ده‌نه‌وه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاسۆس هه‌ردی، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس، به‌ (چه‌تر)ی وت: ده‌وڵه‌تێکى گه‌وره‌ى وه‌ک پاکستان که‌ چه‌ند ساڵه‌ ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نى هێزى ئه‌تۆمى و سوپا و په‌یوه‌ندى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ که‌ چى ده‌یه‌وێت خۆى بدزێته‌وه‌ له‌وه‌ى که‌ ئه‌و به‌رپرس بێت له‌ کوژرانى بن لادن و ده‌ڵێ ئاگامان لێى نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌رپرسێکى کورد به‌شانازیه‌وه‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ به‌شداربووین له‌ کوشتنى ئوسامه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌ دانپێدانانی خۆى.
ئاسۆس پێیوایه‌ ئه‌م لێدوانه‌ «په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌رووداوه‌کانى ماوه‌ى رابردوو وه‌ به‌شدارى هێزه‌کانى دژه‌ تیرۆر له‌ سه‌رکورتکردنه‌کاندا بێگومان نیشانه‌یه‌کى پرسیارى گه‌وره‌ى خسته‌ سه‌ر پیشه‌ و کارى و ئه‌دائى ئه‌م هێزه‌ و ئامانجه‌کانى، له‌م رێگه‌وه‌ ئه‌م به‌رێزه‌ ده‌یه‌وێ باسى گرنگ به‌ هاوڵاتیان بفرۆشێته‌وه‌ که‌ ئه‌م هێزه‌ چ گرنگیه‌کى هه‌یه‌ و چ ده‌ورێکى هه‌یه‌ له‌ شه‌ڕى دژه‌ تیرۆرى جیهانیدا. هه‌ردی پێیوایه‌ «ئه‌م جۆره‌ زانیاریانه‌ ئه‌گه‌ر راستیش بێت راسته‌وخۆ دروستکردنى مه‌ترسیه‌کی بێ‌ پاساوه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان».
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌ریمان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ (چه‌تر)ی وت «وه‌ک هه‌رێمى کوردستان قازانجێکى ئه‌وتۆ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ناکه‌ین ئه‌وه‌نده‌ى تابیعى شه‌خسى پێوه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ لایه‌نه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشى نیشتمانه‌یه‌که‌ى له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه‌».
نه‌ریمان باسی له‌وه‌کرد که‌ پاکستان له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا که‌وتنه‌ دروستکردنی سیناریۆ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی «پاکستان ئه‌م حساباته‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى نه‌که‌وێته‌ به‌رمه‌ترسى، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لاى ئێمه‌ هه‌ر که‌سێ‌ ده‌توانێ‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆى پێ‌ گه‌وره‌ بکات شتى وابڵاوبکاته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بوو به‌ڕاستى پرس و رایه‌کى ته‌واو به‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ بکرایه‌ و دیراسه‌ى بکرایه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ ره‌نگه‌ له‌ئه‌نجامدا گه‌لى کوردستان باجى تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌کان و ئه‌و قسانه‌ بدات له‌کاتێکدا له‌ده‌مى چه‌ند به‌ڕێزێکه‌وه‌ وتراوه‌ ره‌نگه‌ بۆ مه‌به‌ستێکى تایبه‌ت بوبێت، ئه‌وه‌ پێم وایه‌ هه‌ڵه‌یەکى گه‌وره‌بوو» ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نمونه‌ی هێنایه‌وه‌ به‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی (یه‌کی شوبات)که‌ له‌تۆڵه‌ی ده‌ستگیرکردنی تۆڕێکی قاعیده‌بوو. ناوبراو وتیشی «پێموایه‌ مه‌ترسى دروست ده‌کات، چونکه‌ تۆڕى قاعیده‌ لاى هه‌موو دنیا ناسراون و تۆڕێکى جیهانین له‌بوارى تیرۆر و په‌لامارداندا» ناوبراو له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ڵێت «نه‌مبیستوه‌ که‌س قسه‌ى له‌سه‌ر بکات و ده‌سه‌ڵاتیش له‌گه‌ڵ‌ بۆچونه‌کاندا نه‌بێت هیچ شتێ‌ ناچێته‌ پێشه‌وه‌».
له‌مه‌ڕ ئه‌م مژاره‌ (چه‌تر) په‌یوه‌ندی کرد به‌ لا‌یه‌نه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ و به‌ڕێوەبه‌ری ئاسایشی سلێمانی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وت که‌ وه‌ڵامی هیچ پرسیارێک ناده‌مه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌که‌ی پچڕاند. هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست (چه‌تر) زۆر هه‌وڵیدا نوێنه‌رانی لیستی کوردستانی وه‌ربگرێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کان دروست نه‌بوون. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ د.کامه‌ران مه‌نتک، مامۆستای زانکۆ، وتی: ئه‌و لێدوانانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى سلبى ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کورد بۆخۆى دوژمنى زۆره‌ بۆیه‌ پێویست ناکات خۆى بکاته‌ ئامانجى رێکخراوێکى وا گه‌وره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌زانین سیناریۆیه‌کى گه‌وه‌ره‌ بووه‌ له‌سه‌رئاستى ده‌وڵه‌تانى  عه‌ره‌بى به‌ڕێوه‌چووه‌ و چه‌ندین ده‌وڵه‌تى گه‌وره‌ به‌شداریان تێدا کردوه‌ ئێستا کورد بێت و خۆى بکاته‌ خاوه‌نی من پێموایه‌ شتێکى باش نیه‌. مه‌نتک له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتیشی «کورد هێشتا نه‌بوه‌ته‌ ده‌وڵه‌ت راسته‌ هه‌قى خۆیه‌تى له‌و مه‌سه‌لانه‌دا ئیش بکات له‌به‌رئه‌وه‌ى کورد بێ‌ ویستى خۆى که‌وتۆته‌ ناو تۆڕێکى جیهانى له‌و بواره‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێ‌ ئه‌رکه‌کانى ئه‌وه‌نده‌ نهێنى بێت بڵێ‌ کارى له‌و جۆره‌ نیه‌، چونکه‌ کورد خۆى دوژمنى که‌م نیه‌، ئه‌گه‌ر رۆڵیشى هه‌بوبێ‌ ده‌بێت بۆ مێژوو بیهێڵێته‌وه‌ نه‌ک بۆ ئێستا، چونکه‌ ئێستا کورد پێویستى به‌دوژمنى زیاتر نیه‌».
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانکۆ باسی له‌وه‌ش کرد ئه‌م راگه‌یاندنه‌ «ماناى وایه‌ که‌ شه‌ڕێک راده‌گه‌یه‌نى به‌رامبه‌ر رێکخراوێکى وه‌ک قاعیده‌، دیاره‌ ئه‌و رێکخراوه‌ش شه‌ڕه‌کانى شه‌ڕێکى به‌ره‌یى نیه‌ تا تۆ له‌به‌رامبه‌رى رابوه‌ستى ئه‌وانه‌ شه‌ڕه‌که‌یان شه‌ڕێکى پارتیزانى و خۆته‌قاندنه‌وه‌یه‌ بۆیه‌ گومانى ئه‌وه‌دێته‌ ئاراوه‌ که‌ ئه‌وان سبه‌ینێ‌ بێن و ئه‌و ئارامیه‌ى که‌ له‌کوردستان هه‌یه‌ بشێوێنرێ‌، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندى کوردنیه‌». ناوبراو درێژه‌ی به‌ وته‌کانیدا  و وتی «پێموانیه‌ له‌م قۆناغه‌دا مه‌ترسیه‌کى  گه‌وره‌ دروست بکات، چونکه‌ قاعیده‌ له‌ قۆناغى به‌خۆداچوونه‌وه‌دایه‌، به‌ڵام پێموایه‌ له‌ دواڕۆژ ره‌نگه‌ مه‌ترسى و کاریگه‌رى هه‌بێت».

پێویست ناکات کورد خۆى بکاته‌ ئامانجى رێکخراوێکى وا گه‌وره

سه ر چاوه/ پێگه ی چه تر پریس

Entry filed under: یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان‌, بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان. Tags: .

ژماره‌ی كوژراوه‌كانی دوێنێ سوریا زیاتر له 40 که سه ئێران ده‌ڵێت 30سیخوڕی‌ ئه‌مه‌ریكایمان‌ گرتووه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: