بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندان،داوا له‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ مه‌شق به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بكات

2011/05/23 at 10:22 PM لێدوانێک بنووسە

وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌، داوایان لێكراوه‌ مه‌شق به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان بكه‌ن

ئه م بابه ته سبه‌ینێ له  رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)بڵاوده‌كرێته‌وه‌…سبه‌ینێ ‌(سێشه‌ممه‌) ژماره‌ 635 رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌) ده‌كه‌وێته‌ به‌رچاوی‌ خوێنه‌رانی، كه‌ چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و به‌داواداچونی هه‌مه‌ جۆری‌ له‌ خۆگرتوه‌.له‌ به‌دواداچونێكی‌، رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)دا كه‌ له‌ ژماره‌ی‌ (سبه‌ینێ)یدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو، به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ سایلۆی‌ سلێمانی‌ بێبه‌شكراوه‌، كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌ڵمانی‌
شكات له‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیی‌ ‌و پیشه‌سازی ده‌كات.له‌ به‌دواداچونه‌كه‌دا پاڵپشت به‌ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك باس له‌وه‌كراوه‌؛ كوالێتی‌ پێشكه‌شكراوی‌ كۆمپانیای‌ “وایت”ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بۆ دروستكردنی‌ سایلۆی‌ سلێمانی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیی‌و پیشه‌سازیدا به‌ (باشترین) ناوبراوه‌،
به‌ڵام دواتر پرۆژه‌كه‌ دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌كی‌ تر، كه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا به‌ (باشنییه)‌ دیاریكراوه‌.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌: بۆ
دروستكردنی‌ سایلۆكه‌، كۆمپانیایه‌ك كه‌ ناوی‌ تۆمار نه‌كراوه‌ له‌
به‌رێوه‌به‌رێتی‌ تۆماری‌ كۆمپانیاكان، هاوكاری‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش
به‌شێكه‌ له‌ شكاتكردنه‌كه‌ی‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كه‌.
له‌ چاوپێكه‌وتنێكیشدا
وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌، داوایان لێكراوه‌ مه‌شق
به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان بكه‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌
خۆپیشاندان.
جیفری بیوكانان، وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ (رۆژنامه‌)دا وتویه‌تی‌، چونی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك له‌سه‌ر
داوای‌ ئه‌وان نه‌بوه‌، به‌ڵام كشاندنه‌وه‌یان به‌ رێكه‌وتن بوه‌.
له‌
به‌دواداچونێكی دیكه‌ی‌ (رۆژنامه‌)دا سه‌باره‌ت به‌و زه‌ویانه‌ی‌ له‌ سنوری‌
ناحیه‌ی‌ (سیته‌ك) كڕین و فرۆشیان پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌؛‌ له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی‌ نرخی‌ هه‌ر دۆنمێك زه‌وی له‌و ناحیه‌یه‌دا گه‌یشتوه‌ته‌ زیاد له‌ (60)
هه‌زار دۆلار، تائێستا زه‌ویه‌كانی‌ ئه‌و ناحیه‌یه‌ تاپۆ نه‌كراون.
له‌لایه‌ن
خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌: 80%ی‌ ئه‌و باخانه‌ی‌ له‌
سیته‌ك دروستكراون، بێ ئاگاداری‌ حكومه‌ت بوه‌.

Entry filed under: سبه‌ی.

‌ڤیدیۆ:هێرشێ سووپاکه ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه ر خۆپیشاندران به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئاشكرا كردنی موچەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكانی كوردستان

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 741,908 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: